ئەمریکا نزیکەی 100 ئێرانی دیپۆرتى تاران دەکاتەوە

2 كاتژمێر لەمەوپێش



بەرپرسانی ئێران و ئەمریکا ئاشکرایان کرد کە ئیدارەی ترەمپ نزیکەی ١٠٠ ئێرانی بە فڕۆکەیەک لە ئەمریکاوە بۆ وڵاتەکەیان دیپۆرت کردووەتەوە.

دوو بەرپرسی ئێرانی ڕایانگەیاند، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە فڕۆکەیەکی بەکرێگیراوی ئەمریکی لە لویزیانا هەڵفڕی و بڕیارە ڕۆژی سێشەممە لە ڕێگەی قەتەرەوە بگاتە تاران، بەپێی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز.

لە بەرامبەردا بەرپرسێکی ئەمریکی ئاگادار لە دانوستانەکانی نێوان هەردوولا دووپاتی کردەوە کە پلانەکان بۆ ئەو سەفەرە گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی.

ئەم دیپۆرتکردنەوە یەکێکە لەو کارە دیارانەی کە ئیدارەی ترەمپ ئەنجامی دەدات بۆ دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران بەبێ گوێدانە ئەو بارودۆخەی کە ڕەنگە بگەڕێندرێنەوە بۆیان، بەپێی ڕۆژنامەکە.

سەرەتای ئەمساڵ ئەمریکا کۆمەڵێک ئێرانی دیپۆرتی کۆستاریکا و پەنەما کرد.

شایانی باسە کە هەڵمەتەکانی پێشووی ئیدارەی ترەمپ بۆ دیپۆرتکردنەوە، ڕەخنە و داوای یاسایی لەلایەن داکۆکیکارانی مافی کۆچبەرانەوە لێکەوتەوە.

واشنتۆن لە مێژە مافی پەنابەری بەو ئێرانییانە داوە کە لە وڵاتەکەیان هەڵدێن، لەوانە ناڕازییە سیاسییەکان، ڕۆژنامەنووسان، پارێزەران و چالاکانی مافی ژنان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار