خشتەى بەرنامەى سەردانەى ترەمپ بۆ ئیسرائیل ئاشکرا کرا

5 كاتژمێر لەمەوپێش



میدیاکانى ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، ڕؤژى یەکشەممەى داهاتوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا دەگاتە ئیسرائیل هاوکات خشتەى بەرنامەو چۆنیەتى چالاکى و کۆبونەوەکانیشیان ئاشکراکردوە.

سەردانە چاوەروانکراوەکەى سەرۆکى ئەمریکا لەکاتێکدایە، کابینەی حکومەتی ئیسرائیل ئەمڕۆ بڕیار لەسەر رێککەوتنی ئاگربەستی جەنگی غەززە دەدات. بەرپرسێکی حەماسیش دەڵێت، سوپای ئیسرائیل لە تەواوی شارەکانی غەززە دەکشێتەوە.

کابینەی حکومەتی ئیسرائیل ئێوارەی ئەمرۆ پێنجشەممە کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر رێککەوتنی ئاگربەستی جەنگی غەززە دەدات. ئۆفیسی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، "دوای دەنگدانی کابینەکە، ئەمشەو ئاگربەستەکە دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە."

ئوسامە حەمدان، بەرپرسێکی حەماس لە قەتەر رایگەیاند، رۆژی هەینی سوپای ئیسرائیل لە هەموو شارەکانی غەززە دەکشێتەوە، لەنێویاندا خان یونس، رەفەح و شاری غەززە

بەپێى ئەو خشتەیەى کە بڵاوکراوەتەوە بۆ  سەردانەکەی سەرۆکی ئەمریکا، ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆ فرۆکەى سەرۆک و شاندى یاوەرى لەفرۆکەخانە دەنیشنەوە، مەراسیمەکان لە فڕۆکەخانەی بن گوریۆن، کنێست و دیواری ڕۆژئاوا، مانەوەی کورت لە هۆتێلێک لە قودس  دەبێت.

بەپێى بەرنامەکەى بەمجۆرەیە..
- گەیشتن لە ڕۆژی یەکشەممە و نیشتنەوە کاتژمێر ٣:٠٠ی پاشنیوەڕۆ
- ⁠لە فڕۆکەخانەی بن گوریۆن مەراسیمێک بەڕێوەدەچێت
- ⁠ئاهەنگێک لە کنێست
- مەراسیمێک لە دیواری ڕۆژئاوا
- ⁠کە لە یەکێک لە هۆتێلەکانی قودس بوو
- ⁠ڕۆشتن لە کاتژمێر ١١:٠٠ی شەو

لەوانەیە خشتەکە بگۆڕێت. وەک باسکراوە، ئەمە خشتەی سەرەتاییە کە لە نێوان کۆشکی سپی و نووسینگەی نەتانیاهۆدا هەماهەنگ کراوە

 دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیال رازیبوونی حەماسی بە ئاگربەست راگەیاند. 

قۆناخی یەکەمی ئاگربەستەکە بەمشێوەیەیە:

- بڕیارە دوای 72 کاژێر تەواوی بارمتە زیندووەکانی ئیسرائیل ئازادبکرێن.

- ترەمپ و نەتەنیاهوو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام بدەن.

- قەتەر و میسر و تورکیا نێوەندگیری جێبەجێکردنی پلانی رێککەوتنەکە بوون.

- دەروازەی رەفەح دەکرێتەوە و هاوکاری دەگاتە نێو غەززە.

جەنگی غەززە و ئامارەکان

رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2024 جەنگی غەززە بە هێرشێکی حەماس بۆ سەر کۆمەڵگە جوونشینەکانی سەر سنووری ئیسرائیل دەستیپێکرد. 250 کەسی بە بارمتە گرت و نزیکەی 1200 کەسی کوشت. 

رۆژی دواتر ئیسرائیل دەستی بە بۆردوومانی غەززە کرد. بەگوێرەی وەزارەتی تەندروستیی غەززە، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل زیاتر لە 67 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار