ترەمپ بێ هیوا کرا.. خەڵاتى نۆبڵی ئاشتی بەخشرایە ژنێک

5 كاتژمێر لەمەوپێش



خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٥ بەخشرایە ماریا کۆرینا ماچادۆ، سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا کە بە “خاتوونی ئاسنی ڤەنزوێلا” ناسراوە، هەروەها، ناوبراو لە ساڵی ٢٠٢٤ خەڵاتی ساخارۆڤی بۆ ئازادی بیرکردنەوە لەلایەن پەرلەمانی ئەوروپاوە وەرگرت ئەوەش وەک ڕێزلێنانێک بۆ هەوڵەکانی بۆ بەرگریکردن لە دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ لە ڤەنزوێلا

نیوەڕۆى ئەمڕۆ هەینى خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی راگەیێندراو و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا خەڵاتەکەی پێنەدرا. لە بەرامبەردا، بەخشرایە ماریا کۆرینا ماچادۆ، سەرکردەی ئۆپۆزیسیۆنی ڤەنزیولا.

کۆمیتەی نۆبڵی نەرویج دەڵێت، خەڵاتەکە دەبەخشرێتە ماریا کۆرینا ماچادۆ "لە پێناو تێکۆشانە بێوچانەکەی بۆ ئاشتی لە ڤەنزوێلا و جیهاندا، ئەمە دانپێدانانێکی دادپەروەرانەیە بە کەسێک کە نزیکەی سەرجەم ژیانی خۆی بۆ خەبات لە پێناو ئاشتی و رزگاری تەرخان کردووە".

هەروەها دەڵێت، "لە پێناو سەرکردایەتییە ئازا و خۆنەویستەکەی، و پابەندبوونی بێ وچانی بە گەیشتن بە ئاشتی و بەها دیموکراسییەکان، کە سەرنج رادەکێشێتە سەر پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لەژێر دەسەڵاتی رژێمی مادۆرۆدا"

خەڵاتەکە لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج راگەیێندرا. کێبڕکێکە تووند بوو، 338 بەربژێر کە 244 کەسایەتی و 94 رێکخراو بوون، رکابەرییان لەسەر بەدەستهێنانی کرد.

دۆناڵد ترەمپ یەکێک بوو لەو ناوانەی کە ئەم ساڵ زۆرترین قسەی لەسەر دەکرا و لە لایەن هەریەک لە ماڵتا، کەمبۆدیا، رواندا، ئەرمینیا، ئازەربایجان، ئیسرائیل و پاکستانەوە بۆ بردنەوەی خەڵاتەکە بەربژێر کرابوو. ترەمپ خۆیشی چەندین جار گوتبووی کە شایانی خەڵاتەکەیە.

خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، کە یەکەم جار لە ساڵی 1901 بەخشرا، رێز لەو کەس و رێکخراوانە دەگرێت کە "گەورەترین یان باشترین کاریان بۆ پتەوکردنی برایەتیی نێوان نەتەوەکان، هەڵوەشاندنەوە یان کەمکردنەوەی سوپا چەکدارەکان و بەڕێوەبردنی کۆنگرەکانی ئاشتی" ئەنجامداوە.

براوەی خەڵاتەکە مەدالیایەکی زێڕین، بڕوانامەیەک و خەڵاتێکی نەختینەیی وەردەگرێت، کە لە رێوڕەسمێکی گەورەدا لە رۆژی 10ی کانوونی یەکەم، کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کۆچی دوایی ئەلفرێد نۆبڵ، دامەزرێنەری خەڵاتەکە، لە ئۆسلۆ پێشکێشی دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار