لەسەر سنووری ئەفغانستان و پاکستان پێکدادانی قورس لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی هەردوو وڵات دروستبووە

4 كاتژمێر لەمەوپێش
ئەمشەو شەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2025، لەسەر سنووری ئەفغانستان و پاکستان پێکدادانی قورس لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی هەردوو وڵات دروستبووە.
لە راگەیەندراوێکدا سەربازیدا تاڵیبان ئاشکرایانکردووە، "وەک تۆڵەیەک بۆ هێرشە ئاسمانییەکانی پاکستان، هێزەکانیان لە چەند ناوچەیەکی سنووری جیاوازدا هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی هێزەکانی پاکستان، پێکدادانی قورس لە نێوانیان بەردەوامە".
تاڵیبان هێزەکانی رێکخستووەتەوە و هێزی زیاتریشی بۆ سنوورەکانی وڵاتەکەی ناردووە، هەروەها وەزیری جەنگی تاڵیبان رایگەیاندووە، "ئێستا لە ژووری بەڕێوەبردنی جەنگم و سەرپەرشتی هێرشە ئاسمانییەکانی هێزی ئاسمانی ئەفغانستان دەکەم بۆ سەر چەند خاڵێکی سنووری پاکستان".
هۆکاری شەڕەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کابول، ئیسلامئابادی تۆمەتبار کرد بە ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی لەناو خاکی وڵاتەکەیدا.
بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان بێت، لە ئەنجامی هێرشەکانی تاڵیبان شەش کەس گیانیان لەدەستداوە.
