تیمێکى بەریتانی بۆمبە نەتەقیوەکانى غەززە ھەڵدەگرنەووە

3 كاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکخراوی خێرخوازی هالۆ تراست کە بنکەکەی لە بەریتانیایە بە بی بی سی ڕاگەیاندووە، ئێستا سەرقاڵى ئەوەیە تیمێکی 100 کەسی پسپۆڕی هەڵگرتنەوەو تەقاندنەوەى بۆمب کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی بچنە ناو غەززە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو بڕە زۆرە تەقەمەنییە نەتەقیوانەی کە لە دوو ساڵ شەڕدا بەجێماوەو بوونەتە مایەى مەترسى بۆ سەر دانیشتوانى شارەکە.
ئەمڕۆ دووشەممە قۆناغى یەکەمى رێککەوتنى غەززە چووە بوارە جێبەجێکردنەوە و قۆناغى دووەم لە رێگایە کە چەکدانان و بەرێوەبردنى غەززە لە خۆ دەگرێت، لەکاتێکدا چەندین خاڵى ناکۆک هێشتا بەبێ چارەسەر ماونەتەوە.
لە قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی غەززە 20 بارمتەی ئیسرائیلی دوای دوو ساڵ دەستبەسەربوون لەلایەن حەماسەوە ئازاد کران و لەبەرانبەریشدا نزیکەی دوو هەزار زیندانی فەڵەستینی لە نێوانیاندا 250 زیندانی کە زیندانی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێندراوە ئازادکران
ئەمڕۆ فەلەستینییەکان دوای ٧٣٧ ڕۆژ لە جەنگ جارێکی دیکە گوێیان لە ژیانێکى ئاسایی دەبێت، بۆ ماوەی دوو ساڵە دەنگی گریانی کۆرپەکانیش بەهۆی زەنگی بێکۆتایی فڕۆکە بێفڕۆکەوان و بۆمبڕێژکراوەکانی ئیسرائیل و تەقینەوە و هاوار و گریانی بریندارەکانەوە نەدەبیسترا، هاوڵاتیان خەریکە ئەو دەنگە نیشتمانیانە فێر دەبنەوە کە ژیان دروست دەکەن.
لە کۆی دەیان هەزار بۆمب کە هالۆ دەڵێت فڕێدراونەتە سەر خاکەکەو نەتەقیوەنەەوە، ئەوان دەڵێن لە 10%یان نەتەقیونەوە - بەڵام تەنها کاتێک ژمارەی ڕاستەقینەی دەزانێت کاتێک شانبەشانی کرێکارانی بیناسازی دەست بە کارکردن دەکەنەوە ئامارى دروستیان بۆ دەردەکەوێت.
کارەکە مەترسیدارە، بەرپرسانى ئەو ڕێکخراوە پێیان وایە بەهۆی ئەوەی بەشێکی زۆری غەززە لە ژێر داروپەردوودا نێژراوە، شارەزایانی فڕێدانی بۆمبەکانیان پێویستیان بە کارکردن دەبێت لەسەر سیستەمێکی بەهێزو پێشکەووتوو وەک ئەوەی لە سوریا ئەوکارەیان کردووە.
بەهۆی ئەوەى پێدەچێت بەشێکى جەستەو تەرمى دانیشتوانى شارەکە کەوتبنە ژێر داروپەردوە ڕوخاوەکانەوەو نێژرابن لەژێرخاکدا، ڕێکخراوەکە لەگەڵ ئیمامێکدا کاردەکەن بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی کە ڕەچاوی هەڵگرتنەوەى تەرم و لاشەکانیش بکەن و بۆ ڕێوڕەسمى پێویستى ئیسلامییان بۆ دەکرێت.
ڕێکخراوەکە مەزەندە دەکات کە گەیاندنی شارەزاکانی بۆ ناو هەموو قوتابخانە و نەخۆشخانە و کەمپێک و پاککردنەوەیان لە تەقەمەنی ساڵانە نزیکەی ٦٠ ملیۆن پاوەندى تێدبچێت.
