کاریگەری ئۆتۆمبێلی چینی لەسەر نرخی ئۆتۆمبێل لە بازاڕەکانی جیهاندا

11 كاتژمێر لەمەوپێش



توێژینەوەیەکی ئەم دواییانەی پەیمانگای "توێژینەوەی ئۆتۆمبێل (CAR)" ئاشکرایکردووە، کە ئەو سوودانەی کە کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێلی چینی بەدەستی دەهێنن بەم زووانە لە بازاڕی ئەوروپادا لە وڵاتانی دیکەدا ڕەنگدەداتەوە، ئەمەش بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەبێتە هۆی گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە نرخی ئۆتۆمبێلی کارەبایی، بەتایبەتی لەگەڵ بەرزبوونەوەی کێبڕکێ لەناو بازاڕی چینیدا.

 

توێژینەوەکە دەریخستووە کە بازاڕی ناوخۆیی چین شاهیدی شەڕێکی توندی نرخەکانە لە نێوان کۆمپانیاکانی وەک "BYD - MG - Great Wall". ئەم کێبڕکێیە هانی کۆمپانیاکان دەدات کە ئۆتۆمبێل بە نرخێکی بەرچاو کەمتر پێشکەش بکەن بە بەراورد بە نرخەکانیان لە بازاڕەکانی هەناردەکردن، وەک ئەڵمانیا.

 

باجەکانی یەکێتی ئەوروپا لەسەر هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی هۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی نرخ بۆ بەکارهێنەرانی ئۆتۆمبێلی ئەوروپی، ئەمەش توانای کۆمپانیا چینییەکان سنووردار دەکات بۆ کێبڕکێی ڕاستەوخۆ سەرەڕای تێچووی بەرهەمهێنانی بەرزتر.

 

فێردیناند دودنهۆفەر، پسپۆڕی ئابووری، لە توێژینەوەیەکیدا پێشبینی دەکات ئەوروپا شاهیدی دابەزینی زیاتری نرخی ئۆتۆمبێلی کارەبایی بێت لە ئەنجامی فشاری کۆمپانیا چینییەکان، تەنانەت لەگەڵ بەردەوامبوونی باجەکانیشدا.

 

دودنهۆفەر ڕوونیکردەوە کە کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێلی چینی دەتوانن سوود لە تێچووەکانیان وەربگرن بە زیادکردنی قەبارەی بەرهەمهێنان، بەتایبەتی لە کەرتی پاتریدا، ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی تێچووی بازاڕکردن و فرۆشتن بۆ هەر یەکەیەک بە تێپەڕبوونی کات. هەروەها ئاماژەی بە ئەگەری دامەزراندنی کارگەی نوێ لە چوارچێوەی ئەوروپا کرد بۆ بەهێزکردنی بوونی چین و کەمکردنەوەی پشتبەستن بە هەناردەکردنی ڕاستەوخۆ.

هاتنی ئۆتۆمبێلی چینی بۆناو بازاڕ، بە نرخێکی کەمتر و تایبەتمەندی بەرز بووەتە هۆی زیادبوونی کێبڕکێ لە بازاڕەکانی جیهاندا، کۆمپانیا چینییەکان بە نرخێکی کەمتر ئۆتۆمبێل پێشکەش دەکەن بە بەراورد بە براندا جیهانییەکان و نێودەوڵەتییەکان، ئەمەش کۆمپانیایەکانی دیکە ناچار دەکات کە بە ستراتیژی نرخەکانیاندا بچنەوە.

 

ئۆتۆمبێلی چینی لە بازاڕە تازەپێگەیشتووەکانی وەک ئەفریقا، ئەمریکای لاتین و ڕۆژهەڵااتی ناوەڕاست، سەرکەوتنی بەرچاوی بەدەست هێناوە، کە بەکارهێنەران بەدوای ئۆتۆمبێلی گونجاودا دەگەڕێن، ئەم فراوانبوونەش پشکی بازاڕی کۆمپانیا چینییەکان لەبەرامبەر کۆمپانیا ئەوروپی و ئەمریکییەکان بەرزدەکاتەوە.

 

ئۆتۆمبێلی چینی بووەتە ڕکابەرێکی دیار لە پیشەسازی ئۆتۆمبێلی جیهانیدا، بەهۆی داهێنانی تەکنەلۆژی و نرخە گونجاوەکانیەوە، لەگەڵ پەرەسەندنی ڕەوتی ئۆتۆمبێلی کارەبایی، پێشبینی دەکرێت کاریگەری چین لە داهاتوویەکی نزیکدا گەشە بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار