هێلین ئومێد: کۆمیسیۆن تاوەکو دیدار لەگەڵ ئۆجەلان نەکات، ناتوانێت جددی بێت

2 كاتژمێر لەمەوپێش
ئەندامی تەڤگەری ئازادیی کوردستان هێلین ئومێد ڕایگەیاند، ئەوان ئەو کۆمیسیۆنەی کە لە پەرلەمان دامەزراوە بۆ پرۆسەکە وەکو پێوەرێک دەبینن و گوتی، کۆمیسیۆنێک کە ڕێبەر ئاپۆ بە بەردەنگ نەبینێت، دیداری لەگەڵ نەکات، ناتوانێت جددی بێت.
هێلین ئومێد قسەی بۆ مەدیا خەبەر تیڤی کرد و سەبارەت بە پرۆسەی چارەسەریی پرسی کورد و گفتوگۆکانی ڕۆژانەی سیاسەتی تورکیا لێدوانی گرنگی دا. هەڵسەنگاندنەکەی هێلین ئومێد بەم شێوەیەن:
"بەر لە هەر شتێک، بە خۆشەویستی و پەرۆشییەوە سڵاوم هەیە بۆ ڕێبەر ئاپۆ کە لەو دوورگەی ئیمراڵییە، ئەو دوورگەیەیی کە دەخوازرا بۆ گەلی کورد ببێتە ناوەندێکی قڕکردن و لەناوبردن، لە ڕاستیی ئەمڕۆدا بووەتە دوورگەیەکی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئاشتی.
بە گشتی لە تورکیا هۆشیاریی مێژوویی زۆر لاوازە. لەبەرئەوەی هۆشیاریی مێژوویی لاوازە، تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادییش بە هیچ شێوەیەک سەرناکەوێت. لێرەدا ستەمی ئایدۆلۆژیی دەسەڵاتدارانی تورکیا، عەقڵی سیاسی و مامەڵەی تورکیا زۆر یەکلاکەرەوەیە. لەبەرئەوەشە خوێندنی مێژوو بەرەو ئەنجامی ڕاست نابەن.
من ئەمە بۆ تورکیا بە گشتی دەڵێم، بەڵام بۆ کۆمەڵگەی کوردستان بەم شێوەیە. ڕاستیی ٩ـی تشرینی یەکەم لەناو تێکۆشانی کۆمەڵگەی کورددا خاوەن پێگەیەکی زۆر گرنگە.
بەڕاستی، تێکۆشان دژی پێشکەوتنی ٩ـی تشرینی یەکەم بە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و درێژبوونەوەی لەسەر پرۆسەیەکی ٢٧ ساڵە، لەناو کۆمەڵگەی کورددا هۆشیارییەکی گرنگی هێنایە ئاراوە. ئەگەر ئەمڕۆ کۆمەڵگەی کورد وەکو دیاردەیەکی سۆسیۆلۆژی، مێژوویی و کۆمەڵایەتی هەڵبسەنگێنین، ناتوانین لەو تێکۆشانەی کە لەگەڵ پیلانگێڕیی نێونەتەوەییدا درێژەی پێدراوە و ئەو هۆشیارییەی هێناویەتە ئاراوە، دایببڕین. لەو بارەیەوە من ئەو هۆشیارییە زۆر بە گرنگ دەبینم، کە تێکۆشانی دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی پێشخستووە.
ئێمە ساڵانێک پیلانگێڕیی نێونەتەوەییمان لە هەموو دەرفەتێکدا، لە هەموو ساڵیادێکدا هەڵسەنگاند. ئەو هەلومەرجانەی پیلانگێڕییەکە ئامادەی کردن، پێشیخستن چی بوون؟ چی کرایە ئامانج؟ ئەمانە بە فراوانی هەڵسەنگێندران. بەڵام دەتوانم بڵێم، دووبارە و دووبارە گرتنەدەستی ئەم پیلانگێڕییە لەژێر ڕۆشنایی پێشهاتەکانی ڕۆژانەدا بێگومان پێویستە. لەبەرئەوەی مێژوو، تەنها کۆمەڵێک ڕووداو نییە کە ڕوویداوە، دروستبووە و کۆتایی هاتووە. مێژوو لەناو خۆیدا خاوەن یەکپارچەییەکی دیالێکتیکە و ئەمڕۆمان دەڕەخسێنێت، ئەمڕۆمان دەهێنێتە ئاراوە. لەم بوارەدا گفتوگۆکردن، تێگەیشتن و مانادارکردنی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ـی تشرینی یەکەم پێویستە. تەوەری بەرنامەکە لە ئێستادا ئەوە نییە، بەڵام دەمەوێت لەم چوارچێوەیەدا تیشک بخەمە سەر چەند خاڵێک.
بەر لە هەر شتێک، شەهیدانی مەزنمان کە بە چالاکییەکانی 'ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن' دژی هێرشەکانی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی هێڵی چالاکیی فیداییان ئافراند، لە پرۆسەی پیلانگێڕیی ٩ـی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ و دواتر تاوەکو ١٥ـی شوبات، بە ڕێز و پێزانینەوە بەبیردەهێنمەوە.
کاتێک ئێمە پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ٩ـی تشرینی یەکەم لەژێر ڕۆشنایی پێشهاتە هەنووکەییەکاندا دەگرینە دەست، گرنگترین خاڵ کە لەبیری نەکەین، ئەو پرۆسەیەیە کە ئەم پیلانگێڕییە تێیدا ڕوویداوە. ئەگەر بە باشی سەیریبکەین، ئەو پیلانگێڕییەی کە لە ٩ـی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ـدا ڕوویدا، لە کۆتایی سەدەیەکدا پێکهات. واتا دوایین ساڵی سەدەی ٢٠، سەرەتای سەدەی ٢١. کاتێک سەیری گۆڕانکارییەکانی ئەمڕۆ دەکەین، دەبینین کە قۆناغێکی گرنگی ئەو هێرشە پیلان بۆ داڕێژراوەی کاپیتاڵیزمە لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. پێویستە هەمووان بە باشی لەوە تێبگەن و لەبیری نەکەن.
بۆچی ئەمە دەڵێم؟ ئێمە زۆر جار ئاماژەمان پێدا. زۆر جار باسمان کرد کە ئامانجی سەرەکیی پیلانگێڕییەکە پێشخستنی شەڕێکی کورد-تورک بوو، کە سەدان ساڵ بەردەوام بێت، لەسەر بنەمای ئەم شەڕە، دەخوازرا کە هەم پلانە هەژموونگەرەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەونە گەڕ، هەمیش بە زمانی ئەو سەردەمە، بەشێک بوو لە پڕۆژەی گەورەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. بەڵام ئەم پێشهاتانەی کە ئەمڕۆ ئێمەی تێداین، ئەمە بەشێوەیەکی زۆر سەرنجڕاکێش دەخەنەڕوو.
سەرۆکوەزیری ئەو کاتە وتبووی، 'تێنەگەیشتین بۆچی ئۆجالانیان دا بە ئێمە.' ئەمەش بووە بابەتێک کە پێویستی بە تێگەیشتن، پێویستی بە قسەلەسەرکردن هەبوو. بیربکەنەوە، فیگەرێکی وەکو سەرۆکوەزیری ئەو کاتە کە لە ناوجەرگەی سیاسەتدا بەشداربوو، دەربارەی ڕووداوێک کە لەژێر بەڕێوەبەریی ئەودا ڕوویداوە، قسەیەکی لەم شێوەیە دەکات.
ڕێبەرێتیمان، لەم ٢٧ ساڵەی دواییدا، کاتێک ئەم پیلانگێڕییە نێونەتەوەییەی شرۆڤە دەکرد، هەمیشە تیشکی دەخستە سەر ئەمە. گوتی، "ئەمە پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەییە. هێزی بەڕێوەبەری ئەم پیلانگێڕییە ئەمریکا، بەڕیتانیا و ئیسرائیلە. ڕۆڵی تورکیا لەمەدا پاسەوانییە. ئەم پاسەوانییە هێشتا بەردەوامە. هێشتا سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵی لەم بوارەدا بەردەوامە."
کێشەی ئەمڕۆمان ئەوەیە: ئێمە هەوڵدەدەین پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی پووچەڵ بکەینەوە. ئەوە ٢٧ ساڵە ڕێبەر ئاپۆ بە هەوڵێکی بێهاوتا فیداکاریی زۆر گەورەی کردوون، تاوەکو ئامانجەکانی ئەم پیلانگێڕییە سەرنەکەون. واتا، بۆئەوەی شەڕی مێژوویی تورک-کورد دەرنەکەوێت، کاریکرد. بەم مەبەستە، هەوڵیدا ستراتیژییەک بخاتەگەڕ، کە تورکیا لەسەر بنەمای کۆماری دیموکراتیک نۆژەن بکاتەوە و لەسەر بنەمای ئاشتیی کورد-تورک گەلانی ناوچەکە بەهێزبکات. بەڵام هێشتا بەرامبەر ئەمە بەرخۆدانێکی زۆر گەورە هەیە، ئاستەنگی لەبەردەمە.
گەر تورکیا دەیەوێت لە کۆتەکانی ڕزگاری ببێت، پێویستە بەر لە هەر شتێک ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت
گەورەترین ئاستەنگیی بەردەم ئەمە، سیستەمی قڕکردنی ئیمراڵییە. گەورەترین ئاستەنگیی بەردەم ئەمە، ئامانجی ئەو هێزانەیە کە دەیانەوێت بە زیندانیکردنی ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵی، پلانە هەژموونگەرەکانیان لە ناوچەکە جێبەجێبکەن. کاتێک لەم چوارچێوەیەدا لێی دەڕوانین، داواکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، داواکردنی ئازادیی تورکیایە. داواکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، بە مانای داواکردنی بەهێزبوونی گەلانی ناوچەکەیە دژی هێرشەکانی کاپیتاڵیزمی جیهانی ڕۆژئاوا. پێویستە ئەمە بەم شێوەیە لێی تێبگەین و هەڵیبسەنگێنین.
لەم مژارەدا مامەڵەی زۆر بەرتەسک هەن. لە چوارچێوەی بەناو نەتەوەپەرستی و وڵاتپارێزیی تورکیادا مامەڵەیەکی لەم شێوەیە دێتە کایەوە: "با لە تورکیا ئاشتی بێتەدی، بەڵام ئێمە دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا ناکەین، لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا نابێت."
ئەمە مەحاڵە. لەبەرئەوەی ئەو شتەی کە مۆری خۆی لە ٢٧ ساڵی ڕابردوو داوە، ڕاستیی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییە. ئەو سیاسەتەی پیلانگێڕیی نێونەتەوەییە، کە تورکیا بەسەر ئیمراڵییەوە دەخاتە ژێر کۆنترۆڵ و چاودێرییەوە. ئەگەر ئەمڕۆ تورکیا لە زنجیرەکانی ڕزگاری ببێت، پێویستە بەر لە هەر شتێک ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بکرێت. پێویستە بەم شێوەیە لەمە تێبگەین.
کاتێک لەم چوارچێوەیەدا سەیری دەکەین، ئەو چالاکییانەی کە هەم تەڤگەری گەنجان هەم ژنان ئەنجامیانداوە، بەڕاستی چالاکییەکن کە زۆر لەجێی خۆیدان. بەرکەوتنی لەگەڵ ساڵیادی تێکۆشان دژی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی مانایەکی جیاوازی پێدەبەخشێت. بەڕاستی ئەوەی ئامەد چالاکییەکی شاییستە بوو. لە زۆرێک لە ناوچەکانەوە گەنجان ڕوویان لە ئامەد کرد. کۆمەڵگە بە پێشەنگایەتیی گەنجان ڕێپێوانی ئەنجامدا. کۆمەڵگە داخوازییەکانی خۆی دەربڕی. لەم بارەیەوە چالاکییەکان زۆر مانادار و هێژا بوون. بەم بۆنەیەوە سڵاویان دەکەم. دەمەوێت بڵێم کە پێویستە ئەمە بەردەوام بێت.
دوای ئەم چالاکییانە، هەم ڕێپێوانەکەی ژنان بەرەو پەرلەمان، هەم دوای ئەو دروشمانەی لە پەرلەمان بەرزکرانەوە، دەستبەجێ ئەو کاردانەوانەی کە نەتەوەپەرستییان تۆخدەکردەوە و دەیانگوت "لە پەرلەمانی گەورەی نەتەوەیی تورکیا چۆن ئەو دروشمانە بەرزدەکرێنەوە" پەرەیان سەند. لە ئێستاشدا دوای چالاکیی گەنجان، عومەر چەلیک دەستبەجێ دەرکەوت و گوتی 'ئاژاوەگێڕیی هەیە' و فڵانوفیسار. پێویستە زۆر گوێ بەوانە نەدەین.
پێویستە زۆر گوێیان پێ نەدرێت. لە چوارچێوەی پێوەرە دیموکراتیکەکاندا مافەکانی ڕێکخستنبوون و چالاکیی دیموکراتیک، مافێکە وەک شیری دایک حەڵاڵە. واتا ئەگەر پرۆسەیەک پێشبکەوێت، ئەوە بە گرتنی دەمی گەلان، ژنان و گەنجان پێشناکەوێت. دیموکراتیکبوونی تورکیا یاخود ڕێخستنبوون و چالاکیی دیموکراتیک بە مانای گەیشتنە ژینگەیەکە کە هەمووان تێیدا خۆیان بەڕێکخستن بکەن و بیروڕای خۆیان بە ئازادی دەرببڕن.
چەند ڕۆژێک پێش ئێستا سەرۆکی پەرلەمان نوعمان کورتولموش سەردانی ئامەدی کرد، لە سەردانەیەکییدا قسەی باشی کرد. گوتی پرسی زمانی کوردی هەیە، کوردان دەتوانن زمانی خۆیان بەکاربهێنن و ڕیز لەمە دەگرێت، شتگەلێکی لەم شێوەیەیی گوت. کەچی هەمان ئەو کەسە گوێی لە دایکێکی بەتەمەن نەگرت کە لە کۆمیسیۆندا بە کوردی قسەی کرد. بۆ باس لەمە دەکەمەوە، چونکە پرسێکی گرنگە. دەبێت گوفتار و کرداری سیاسەتمەداران یەکانگیربن. نەک ئەو پارادۆکسەی کە بینیمان. کورتولموش تەنها ئاکەپەییەک نییە، بەڵکو سەرۆکی پەرلەمانیشە.
بۆ وا بوو؟ بۆ نموونە بۆچی نومان کورتولموش ئەم کارە دەکات؟ ئەو ی پێگەیشتووین ئەمەیە. بەڵێ، لەو ئاستەی ئێمە پێی گەیشتووین، نکۆڵیکردن لە بوونی کورد ناتوانرێت درێژە پێبدرێت. بەڵام پەیامەکە دەدرێت ئەوەیە دان بە مافی دەستەکۆیی کوردان نانرێت. لەژێر چاودێری پەرلەماندا ناتوانیت بەکوردی قسەبکەیت، تەمام لەژیاندا بە تاک قسەبکەیت. بەڵام ئەوەندە خەبات، ئەوەندە شەڕ و ململانێ لە ماوەی ٥٠ ساڵدا کە گەلی کورد وەک گەلێک هێناویەتییە ڕوو، تەنها بۆ ئەمە نەبووە. لەو ڕووەوە دەبێت کۆمیسیۆن وەڵامی ئەمە بداتەوە. دەبێت کۆمیسیۆن ڕوون بێت لەسەر ئەم بابەتە. ئایا دان بە مافە دەستەکۆییەکانی پێکهاتەی کوردی دەنرێت یان نا؟ ئەمەیە کە ئێمە پێی دەڵێین ئەنتێگراسیۆنی دیموکراسی. وتنی ئەوەی کە ناتوانیت لە پەرلەمان قسە بکەیت، ناتوانیت لە شوێنێکی فەرمی قسە بکەیت، بەڵام لە ماڵەکەتدا، لەسەر شەقام قسە بکەیت، مانای دڵنیابوونە لە بەردەوامیی سیاسەتی ئاسمیلەکردن. واتە بەڕاستی من ئێوە وەک گەلێک ناناسم، ئێوە لە سیستەمی فەرمیدا نین. لە فەرمییەتدا تۆ تورکیت، بەڵام بەو پێیەی چیتر ناتوانن سەربکەون، دەتوانیت وەک تاکێک بەردەوام بیت لە کاروباری خۆت. گەرەنتی ئەمە چییە؟ بۆچی دەبێت زمانی کۆمەڵگەی کورد قەدەغە بکرێت؟ بۆ نابێ زمانی کۆمەڵگەی کوردی ڕەسمی نەبێت؟ باشە زمانی دەوڵەت یەکگرتوو دەبێت، من ناچمە ناو ئەمەوە، پارێزەران دەتوانن باسی ئەم بابەتە بکەن. بۆچی نا؟ ئێمە باسی ٦٠ ملیۆن کورد دەکەین.
باس لە گەلێک دەکەین کە لە ماوەی ٥٠ ساڵدا لانی کەم ٣٠ هەزار شەهیدیان داوە. بۆ مەگەر ئەم گەلە ناتوانێت بە زمانی خۆی بدوێت؟ مەگەر دان بە زمانییدا نانرێت؟ زمان هەموو شتێکە. یانی زمان گرنگترین بەشی بوونی ناسنامەی گەلێکە. فۆرمەلەبوونی ناسنامەت بەرمەبنایی چۆنییەتی زمانتە. یانی ئەمە لە ڕووی ناوەڕۆک و زمانیشەوە وایە. یانی ئێوە بەو پێییە پێناسەی مرۆڤەکان دەکەیت. دەرنجامێکی ئاوایی هەیە. ئەمەش بەهێچ شێوەیەک جێگەی قبوڵ کردن نییە.
پڕۆژەکە ئەوەیە، بەشداریکردنی ئەو کوردانەی کە لە دەوڵەت دوورخرانەوە
لەو ڕووەوە ئەگەر بەڕاستی کۆمیسیۆن بڕیارە ئەم ڕۆڵە بگێڕێت، لەمەدا بە بڕیارین؛
یەکەم؛ دەبێت لەسەر بنەمای ئازادی جەستەیی ڕێبەرێتی خەباتەکانی مافی هیوا ئەنجام بدات.
دوو؛ دەبێت بۆ ئەنتێگراسیۆنی دیموکراتیک کۆمەڵگەی کوردی پلانسازییەکی هەبێت، تاوتوێیەکی هەبێت. لە تورکیا ڕانتخۆرانی شەڕ، ئەو بەشەی کە هەموو ڕۆژێک نەتەوەپەرەستی بە گوڕ دەکات، خەبات دەکات بۆ دەستپێکردنی شەڕ لەگەڵ کورد، هەموو ڕۆژێک لە میدیاکانەوە هاوار دەکەن؛ بەڵام هیچ کام لەم ئەندامانەی کۆمیسیۆن وەک پێویست وەڵام نادەنەوە.
هەموو شتێک بۆ دەم پارتی جێهێڵراوە. بۆ نموونە بۆ پەروین بوڵدان جێهێڵراوە، بەڵام ئەم پرسە تەنها پرسی دەم پارتی نییە! ئەم پرسە تەنها پرسی کورد نییە! ئەم پرسە پرسی کۆمەڵگەی تورکیا و گەلانی تورکیایە. ئەگەر خاوەندارێتی لێنەکرێت، نزیکایەتی وەک "کورد لە لاوازی دایە، ئێستا دەیانەوێت لەگەڵ دەوڵەت ئەنتێگراسیۆن ببن، لەبەردەم دەرگامانن، چی بڵێین" نزیکایەتییەکی زۆر شۆڤێنیستییە. واتە هیچ ناچارییەکی وەها نییە. کورد ناچاری ئەمە نییە. کاتێک خەڵک وا دەڵێن، دەڵێن "تەڤگەری ئازادیی کورد هەڕەشە دەکات". بژاردەیەکی ترمان هەیە. بەڵێ ناچار نین. ناچاری ژێردەستەیی، کۆیلایەتی، تەسلیمبوون، نکۆڵیکردن و قڕکردن نین، بەڵام بژاردەی ئێمە ئەوەیە لەگەڵ گەلی تورکیا، لەگەڵ گەلان لەسەر بنەمای کۆمارێکی دیموکراتیک، لەسەر بنەمای دیموکراتیزەکردنی کۆمار ئەنتێگراسیۆن بە دیبهێنین.
واتە کورد کە لە سەرەتای دامەزراندنی کۆمارەوە بۆ ماوەی سەدەیەک بێ دەوڵەت بووە، لە دەوڵەت دوور خراوەتەوە، بەشداری دەوڵەتی بکەن. پڕۆژەکە ئەمەیە. دەبێت وابێت یان نا؟ ئایا ئەم هاوپەیمانییە درووست دەبێت یان نا؟ ئێستا ئەمە ئەو خاڵەیە کە کۆمیسیۆن پێی گەیشتووە. دەزانن کاتەکەیشی تەواو بووە، ئەگەر هەڵە نەبم، کۆبوونەوەکانیش تەواو بوون. ئێستا هەم بۆ کۆمیسیۆن هەم بۆ دەسەڵاتدارانی دەوڵەتی تورکیا قسە دەکەم. لە سەرۆککۆمار تا تەواوی پەرلەمان. ئایا لەم قۆناغە یەکلاکەرەوەدا ڕۆڵی مێژوویی خۆی دەگێڕێت؟ بەڕاستی بە قۆناغێکی زۆر هەستیاردا تێدەپەڕین. وەک گەلانی هەرێمەکە بە قۆناغێکی زۆر هەستیاردا تێدەپەڕین. لەم چوارچێوەیەدا دەمەوێت هۆشداری خۆم دەرببڕم و هەڵسەنگاندنی خۆم بۆ کارەکانی کۆمیسیۆن بەم شێوەیە کۆتایی پێبهێنم.
ئەوشتەی زۆر گومانمان لا درووست دەکات، دوو دڵییە لە کۆبوونەوە لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ
بابەتەکەی محەمەد ئوچوم خوێندەوە. پرۆسەی گواستنەوە و پرۆسەی دیموکراتیزەبوون دەکاتە دوو بەش. واتە لۆژیکی خۆی هەیە، بەڵام لایەنی ئەرێنی بابەتەکە ئەمەیە. واتە ئەگەر بەشێوەیەکی پەردەپۆشیش بێت قبووڵ دەکرێت کە پرسێکی جدی لە دیموکراسی تورکیادا هەیە. هەم هەڵوێستی ئایدیۆلۆژیی ئێمە و هەم نزیکایەتی فەلسەفیمان ئەوە نیشان دەدات کە بەپەلەترین پێویستی گەلێک، کۆمەڵگایەک، جوگرافیایەک دیموکراسییە. واتە هیچ شتێک لەوە گرنگتر نییە. لە نان، ئاو، ئابووری گرنگترە. چونکە ئەوەی هەموو ئەمانە بەدەست دەهێنێت دیموکراتیزەبوونە. لە کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکدا هەموو هێزەکان دێنە گۆڕەپانەکەوە و پرۆسەیەکی بنیاتنەر ئەزموون دەکرێت.
ئایا ئەو کۆمەڵگەیانەی کە ئەم شتەیان نییە، ستەمکار نین؟ کۆمەڵگایەکە کە بەشێکی زاڵە بەسەر بەشێکی دیکەدا، دادپەروەری نییە، نادادپەروەری ئەزموون دەکرێت. لەو ڕووەوە ئەگەر ئەم پرۆسەیە کە پێی دەڵێن پڕۆسەی گواستنەوە، پرسێکی ئەوندە جدی خستۆتە کارنامەی خۆیەوە، ئەگەر تورکیا بە ناوی کۆمیسیۆنی دیموکراسی، خوشک-برایەتی و یەکگرتنی نەتەوەیی کۆمیسیۆنێکی دامەزراندووە، دەبێت هەنگاوی دیموکراتیک بنێت. چ هەنگاوێکی تر دەنێت، چ بڕیارێک دەدات؟ بۆ نموونە چۆن پاکێجەکان دەچنە کارنامەی پەرلەمانەوە؟ ئایا یاسای دژە دیموکراتیکی خۆیان پێشنیار دەکەن. زۆردارانە، قەدەغەکردن. ئایا ئەوە ڕوودەدات؟
پێویستە هەمووان باش ئەمە بزانن. دیموکراسیەکان شوێنی دیالۆگ و ڕژێمی دیالۆگ و سازانە. واتە بیرۆکەی جیاواز بەریەکدەکەون و سەرهەڵدەدەن و ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە و خۆیان ڕێکدەخەن. لەو چوارچێوەیەشدا کورد لە باکووری کوردستان، لە تورکیا، لە ئەوروپا، لە هەر کوێیەکدا بژی، پێویستە خۆی ڕێکبخات و درێژە بە چالاکییەکانی بدات. هەروەها پێویستە بەو شێوەیە تێبگەین کە ژنان و گەنجان لەم چوارچێوەیەدا کردوویانە.
نابێت هیچ کەسێک بترسێت، یانی تا ڕادەیەک تێدەگەم. بە تایبەت لە نێو کۆمەڵگەی کورددا هەستیارییەکی لەم شێوەیە هەیە: ڕێبەر ئاپۆ پەرە بە پرۆسەیەک دەدات، ئەوەی پێویستە لەسەرمان پشتگیری کردنییەتی. دەبینین گەل و جەماوەرێک هەیە بەپێی ڕێبەر ئاپۆ هەنگاو هەڵەگرن، ژن و گەنجان هەیە و بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ ڕێپێوان دەکەن. دەکەوینە نیگەرانییەکەوە داخۆ پرۆسەکە سەردەکەوێت؟ داخۆ چالاکی دەکەین دەبێت وەڵامەکەی چۆن بێ؟ ئەم مامەڵە هەستیارە، هیوا زیادەکات. هەرگیز پاساوی لەم شێوەیەیە نییە. گەر لەبەر ئازادیی جەستەیی ڕێبەرێتی کە دەخوازرێت، ئەم پرۆسەیە تێکبچێت با هەر تێکبچێت.
بۆچی؟ چونکە هەموو پرۆسەیەک یان هەموو دیاردەیەک کاراکتەری هەیە. ڕێبەر ئاپۆ و دەوڵەت هەمیشە جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە. دەگوترا ئەم پرۆسەیە پرۆسەی دانوستان نییە. بەڵێ ئەم پرۆسەیە پرۆسەی دانوستان نییە، بەڵکو سیمایەکی دیاردەیە، واتە ئۆنتۆلۆژیای هەیە. لە ئیسلامدا چی دەڵێن؟ فیترەتێکی هەیە. پرەنسیپێک هەیە وا دەکات بوون بوونی هەبێت. بە واتایەکی تر با بڵێین جەوهەری ئەم پرۆسەیە. باشە ئەوەی کە جەوهەرەکەی دەبێ لەخۆ بگرێت ئەمەیە. ئەمەش بەشێکە لە کاراکتەری ئەم پرۆسەیە. هەم گەلەکەمان بەم شێوەیە بیبینێت و هەم قسەکەرەکانمان بەم شێوەیە لێمان تێبگەن. ئەمە پرۆسەی دانوستان نییە. ئەمە شتێکە کە 'بەبێی وی نابێت'. پێویستە بەم شێوەیە تێبگەین. لەسەر ئەم بنەمایە پێویستە ژن و گەنجان پەرە بە چالاکی و ڕێکخستنبوونی خۆیان بدەن.

