کونسوڵی پێشووتری ئەمریکا لەهەولێر دەبێتە چاودێری ئاگربەستی غەززە
13 كاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، دیپلۆماتکار ستیڤن فاگین پەیوەندیی بە ژەنەڕاڵ پاتریک فرانکەوە دەکات، ئەو بەرپرسە سەربازییە، کە ئەرکی سەرپەرشتیی جێبەجێکردنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماسی پێسپێردراوە.
ستیڤ فەیگن، کۆنسووڵی پێشووتری ئەمریکا لە هەولێر و هەڵسوڕێنەری پێشووی کاروباری باڵیۆزخانەی وڵاتەکە لە بەغدا، لەلایەن ئیدارەی ترەمپەوە راسپێردرا بۆئەوەی چاودێریی ئاگربەستی غەززە بکات.
دوایین ئەرکی دیپلۆماتەکە، هەڵسوڕاندنی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا بوو لە بەغدا، کە لە کۆتایی ئایار تاوەکو کۆتایی ئابی ئەم ساڵ بوو.
ئەمریکا نزیکەی 200 سەربازی خۆی ناردووەتە سەنتەرەکە، شانبەشانی هێزەکانی ئیسرائیل و وڵاتانی ئەوروپا، نوێنەرانی ئیمارات و ئوردن، و کارمەندانی نەتەوەیەکگرتووەکان و کارمەندانی مرۆیی کاردەکەن.
ستیڤن فاگین کێیە و کارەکانی چی بووە؟
ستیڤن فاگین، ساڵى 2018 تاوەکو 2020 کونسوڵى ئەمریکا بوو لە هەولێر
لە 2020 تاوەکو 2021 جێگرى سەرۆکى نێردەى ئەمریکا بووە لە بەغداد
لە ساڵى 2022 وەک باڵیۆزى ئەمریکا لە یەمەن کارى کردووە
لە 29ـى ئایار 2025 وەک کاربەڕێکەرى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە عێراق تاوەکو ئەمدواییانە کارى کردووە
