ترەمپ: کۆتایی بە داخستنی حكومەت بهێنن و کاراى بکەنەوە
13 كاتژمێر لەمەوپێش
دۆناڵد ترەمپ، داوای لە ئەندامە کۆمارییەکانی ئەنجومەنی پیران کرد، کە رێگە بە تێپەڕاندنی یاسای بودجە بدەن و کۆتایی بە لەکارخستنی حکومەت بهێنن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ‘تروس سۆشیاڵ’ نووسیویەتی، “ئێستا کاتی ئەوەیە کۆمارییەکان کار بە کارتی ترەمپ بکەن، کە بژاردەی ئەتۆمییە، بۆیە هەرئێستا کۆتایی بە رێگریکردن لە یاسای بودجە بهێنن”.
ترەمپ بە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا دەڵێت، بژاردەكانی بەردەمتان رونن، دەتوانن لە ئەتۆمەوە دەستپێبكەن، دەستبەرداری لەكارخستنی حكومەت ببن، وتیشی، دوای گەشتەكەی بۆ ئاسیا، زۆر بیری كردووەتەوە تا بژاردەی ئەتۆمی دیاریكردووە.
تێپەڕاندنی یاسای بودجەی ئەمریکا بۆ ساڵی 2026، پێویستی بە 60 دەنگی ئەنجومەنی پیران هەیە، ئێستا کە کۆمارییەکان زۆرینەی ئەنجومەنی پیران پێکدەهێنن، لە 1ی تشرینی یەکەمەوە بەربەستیان بۆ تێپەڕاندنی یاساکە دروستکردووە و بەوهۆیەشەوە زیانێکی زۆر بە ئابوریی ئەمریکا کەوتووە، لەگەڵیدا زۆر کەرت و فەرمانگەی حکومی وەستاون لە کارکردن.
