مارک ساڤایا: عێراق دوور لە میلیشیا بەرەو پێشەوە دەڕوات

3 كاتژمێر لەمەوپێش



مارک ساڤایا نوێنەری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە عێراق دووپاتی کردەوە کە عێراق بەرەو داهاتوویەکی بەهێز و دوور لە میلیشیاکان بەرەو پێشەوە دەڕوات.

 لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس، ساڤایا وتی، “داهاتووی عێراق بەهۆی خەڵکە بەتوانا و زیندووەکەیەوە گەشاوە دەردەکەوێت، کە بەنرخترین سەرچاوەیە کە هەر نەتەوەیەک خاوەنی بێت.”

 ئاماژەی بەوەشکرد، “عێراق لەم ساڵانەی دواییدا پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لەگەڵ نزیکبوونەوەی وڵاتەکە لە ساتێکی سەرەکی لە گەشتە دیموکراسیەکەیدا، با ئەم زەبریە بپارێزین”.

جەختیشی لەوە کردەوە “ئەمریکا لەگەڵ عێراقدا وەستاوە لەکاتێکدا بەرەو ئایندەیەکی بەهێز و سەربەخۆ دەڕوات، دوور لە میلیشیاکانی سەر بە بیانییەکان”.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار