ئەمریکا چەند سزایەکی قورس لەسەر سووریا هەڵدەگرێت
2 كاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، سزاکانی یاسای سیزەری بۆ سەر سووریا راگرت، تەنیا هەندێک خاڵی دیاریکراو نەبێت، لەوانەش مامەڵەکردن لەگەڵ رووسیا و ئێران.
یاسای پاراستنی هاوڵاتیانی سووریای سیزەر، یاسایەکی ئەمریکییە کە لە ساڵی 2019 دەرچووە و سزای سەپاندووە بەسەر تاکەکان، قەوارەکان، و دامەزراوە حکومییەکان کە پشتیوانی لە رژێمی سووریا دەکەن، لەوانەش ئەوانەی کە پشتیوانی دارایی لە ئامێری جەنگیی رژێمەکە دەکەن.
یاساکە بە ناوی فۆتۆگرافەرێکی سوورییەوە ناونراوە کە بەڵگەنامەی ئەشکەنجەدانی لە زیندانەکانی ئەسەددا تۆمار کرد و بڵاویکردنەوە.
ـ سزا سەپێنراوەكانی یاسای قەیسەر بە سەر سوریا هەڵپەسێردرا.
ـ ئەم هەڵپەساردنە هەندێک مامەڵە لەگەڵ روسیا و ئێران ناگرێتەوە.
ـ ئەمریکا پابەندە بە سوریایەکی سەقامگیر و یەکگرتوو و ئارام
بابهتی پهیوهندیدار
