کەشناسیی هەرێم: لە شەممە تا دووشەممە باران دەبارێت

3 كاتژمێر لەمەوپێش



شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند: لە یەکشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، شەپۆلێکی بارانبارینی مامناوەند و بەهێز تەواوی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بەڕێژەی جیاواز.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، پشتیوان پێنجوێنی شارەزای بواری کەشناسیی ئاشکرایکرد، ئەو شەپۆلەی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات، بارانی بەخوڕ و مامناوەندی لەخۆگرتووە و لە هەندێک ناوچە ئەگەری بەهێزی دروستبوونی لافاو هەیە، لەوانە هەولێر و دهۆک و ڕاپەڕین.

وتیشی، لەو شەپۆلەدا بەفربارین هەندێک لە ناوچەکان دەگرێتەوە، وەک بەشێک لە ناوچە سنوررییەکان و حاجی ئۆمەران و ناوچەشاخاوییەکانی وەک قەندیل و حەسارۆست و چەن چیایەکیتر.

هاوکات، تەنها لە دوو ڕۆژدا پلەکانی گەرما سێ بۆ پێنج پلەی سیلیزیی دابەزیووە و بە وتەی پشتیوان پێنجوینی لەگەڵ هاتنی شەپۆلەکەدا پلەکانی گەرما پێنج بۆ حەوت پلەی سیلیزیی دیکە دادەبەزن، واتە زیاتر لە ١٠ پلە گۆڕانکاریی دروستدەبێت و کەشێکی تەواو زستانە ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار