ڕێبوار تەها: وەکو پارێزگاری کەرکووک بەردەوام دەبم

2 كاتژمێر لەمەوپێش



رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەراورد بە هەڵبژاردنى 2021 یەکێتى لە کەرکوک 100 هەزار دەنگ زیادیکردووە، ئاماژەی بەوەشکرد، وەکو پارێزگارى کەرکووک بەردەوام دەبم و ناچمە بەغداد و خزمەتى زیاترى دانیشتووانى کەرکووک دەکەم.

ئاماژەى بەوەشکرد، لە کەرکووک دەمێنێتەوە و بەشێوازێکى نوێ خزمەت دەکات و کۆمەڵانى خەڵکى کەرکووکیش بە سەرجەم پێکهاتەکانیەوە دڵنیادەکاتەوە کە خزمەتى ئەمجارەیان جیاوازدەبێت لە ساڵانى ڕابردوو.

ڕێبوار تەها، سوپاسى سەرجەم ئەو کەس و لایەنانەشیکرد کە هاوکاربوون لەسەرخستنى لیستى یەکێتیى نیشتمانى کوردستان لە کەرکووک کە توانیویەتى پلەى یەکەم بەدەستبهێنێت و گوتى، بەراورد بە هەڵبژاردنى 2021 یەکێتى لە کەرکووک 100 هەزار دەنگ زیادیکردووە.

ڕێبوار تەها باسی لەوەشکرد، دەنگدەرانى پێکهاتەکانى کەرکووک بەشدارییەکى کاراى هەڵبژاردنیان کرد.

پارێزگاری کەرکووک، داوایەکی ئاڕاستەی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و گوتی " داوا لە پارتى دیموکراتى کوردستان دەکەم پشتیوانیى حکومەتى خۆجێیی کەرکووک بکەن".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار