پەرلەمانی ئەوروپا داوا دەکات تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ هەرزەکاران قەدەغەبکرێت

19 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەیاسای قەدەغەکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بۆ هەرزەکاران پەسەندکرد و داوا لە یەکێتی ئەوروپا دەکات بڕیارەکە جێبەجێبکرێت.

پرۆژەیاساکە بەدەنگی ٤٨٣ دەنگی پەرلەمانتارن لەبەرامبەر ٩٢ دەنگی نەخێر تێپەڕی بۆ قەدەغەکردنی تۆڕە کۆمەڵایتییەکان بۆ مێرمنداڵانی خوار تەمەن ١٦ ساڵ.

بەپێی پڕۆژەیاساکە منداڵانی خوار تەمەن ١٦ ساڵ بەبێ رەزامەنی داییبابیان ناتوانن سەکۆکانی تۆڕەکۆمەڵایتییەکان و وێبسایتەکانی زیرەکی دەستکرد بەکاربهێنن، منداڵانی خوار تەمەن ١٣ ساڵیش بەهەموو شێوەیەک تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان لێ قەدەغە دەکرێت.

ئەو هەنگاوەی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا دوای ئەوە دێت کۆمپانیا گەورەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، وەک سەکۆی ئێکس، تیکتۆک، سناپچات، سەکۆکاکنی مێتا کە بریتین لە فەیسبووک، ئینستاگرام و وەتسئەپ رووبەرووی چەندین داوای یاسایی بوونەتەوە لەبارەی تێکدانی تەندروستی دەروونی منداڵان و قۆستنەوەیان لەلایەن بەکارهێنەرانی دیکەوە بۆ کاری نەشیاو و مەترسیدار.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار