بەرپرسێکی ئێران وەڵامی ترەمپ دەداتەوە

5 كاتژمێر لەمەوپێش



هاوڵاتی

موجتەبا زونوری، وەڵامی قسەکانی ترەمپدا دایەوە و گوتی؛ با ئەوان پشتگری لە ئیسرائیل نەکەن، ئێمەش پشتگری لە هێزەکانی پەرەی مقاومە ناکەین.

موجتەبا زونوری، نوێنەری شاری قوم و ئەندامی کۆمیسیۆنی یاسایی و دادوەری لە پەرلەمانی ئێران، لە بارەی مەرجەکانی ترەمپ گوتی؛ مەرجەکانی ترەمپ هیچ بنەمایەکی نییە، چونکە دەڵێت، نابێت هیچ پیتاندنێکی یۆرانیۆم لە خاکی ئێراندا رووبدات، ئێران ئەندامی رێککەوتن نامەی بڵاونەبوونەوەی چەکی ئەتۆمە و مافی پیتاندنیمان هەیە.

سەبارەت بە هاوکاری کردنی پەرەی مقاومە گوتی ئەگەر دەست و باڵمان لە ناوچەدا ببڕن بەسەرماندا زاڵ دەبن، ئێمە پێویستە هاوکاری لایەنگرەکانمان بکەین چونکە لە مەترسیداین. لە بارەی ئیسرائیلشەوە دەڵێت؛ ئەگەر ئەمریکا پشتگریی ئیسرائیل نەکات، ئیسرائیڵ دەڕوخێت و هیچ پێویست ناکات ئێمە پشتگریی هێزکی وەک پەرەی مقاومە بکەین.

هەروەها ئاماژەی بە هێزی موشەکیش کرد و بە مافی ئێرانی زانی تا ئامرازی بەرگری کردنی هەبێت. هەروەها گوتی؛ ئەگەر ئەوان موشەکیان نەبێت با ئێمەش نەمانبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار