مارکۆ روبیۆ: ئێران و حزبوڵا پێگەیان لە ڤەنزوێلا هەیە و کەسیش باسی ناکات
17 كاتژمێر لەمەوپێش
مارکۆ روبیۆ: ئێران و سوپای پاسدارانی وڵاتەکە پێگەیان لە ئەمریکای باشوور هەیە و یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانیان ڤەنزوێلایە.
ئەم قسەیەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە سەرۆکی ڤەنزوێلا و ئەمریکا لێدوانی دژ بە یەک دەدەن و میدیای ئەمریکا دەڵێت: ترەمپ هۆشداری بە مادۆرۆ داوە هێزی بەرامبەر بەکاردەهێنێت.
مارکۆ ڕوبیۆ له لێدوانێكدا بۆ فۆکس نیوز-ی ئهمریكی باسی لهوهكردوه، ڕژێمی ڤەنزوێلا بوەتە "سەرچاوەی ناسەقامگیری لە هەمو ناوچەکەدا" و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا مۆڵەتی بە ئەرکێکی بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە ناوچەکەدا داوە.
ئاماژهی بهوهشكردوه، ڕژێمی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا ڕێگە دەدات کۆکاین و ماددە هۆشبەرەکانی بەرهەمهێنراوی کۆڵۆمبیا لە ڕێگەی خاکی ڤەنزوێلاوە بە قاچاغ ببرێنە ئەمریکا.
وهزیری دهرهوهی ئهمریكا لە درێژەی قسەکانیدا ڕونیكردهوه، "ئەو ڕاستییەی کە مادۆرۆ ناڕەحەت بوە لە ئیختیاری سەرۆکایەتی دژی ماددە هۆشبەرەکان، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە بە قاچاغ لە ڤەنزوێلا دەهێنرێنە دەرەوە"، بنگهشهی ئهوهی کرد کە سەرۆکی ڤەنزوێلا لە ماوەی ساڵانی ڕابردودا پێنج گرێبەستی لەگەڵ لایەنە جیاوازەکان کردووە و هەمویانی شکاندوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە سی ئێن ئێن لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردوەتەوە ڕایگەیاندوە، ئارامییهكهی ترەمپ لە ڤەنزوێلا خەریکە لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت، له ئێستادا ئیدارهی ئهمریكا بیر له گۆڕین رژێمی مادورۆ دهكاتهوه.
