نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی 10 و کاتی دابەشکردنی

4 كاتژمێر لەمەوپێش



حکومەتی کوردستان هەموو پابەندییەکانی خۆی بۆ مووچەی مانگی 10 جێبەجێ کردووە، لیست و میزان موراجەعە و داهاتی ناوخۆ ئامادەیە، کۆتایی ئەم مانگە پارە دەنێردرێت و دابەش دەکرێت.

دوای خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆ، حکومەتی کوردستان لە جێبەجێ کردنی پابەندییەکان بەردەوامە بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی 10، بۆ دوو مانگەکەی دیکەش لەگەڵ بەغدا گفتوگۆ دەکەن بۆ خەرجکردنیان لە ساڵی داهاتوو.

بۆ مووچەی مانگەکانی 11 و 12، حکومەتی کوردستان لە هەوڵەکانی بەردەوامە، بەڵام دەکەونە ساڵی داهاتوو، بۆ نەفەوتانیان گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا دەکەن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای وت، دەستمان بە ئامادەکردنی لیستی مووچە و میزان موراجەعەی مانگی 11 کردووە و چەند ڕۆژێکی تر تەواو دەبن و بۆ بەغدای دەنێرین، بەهەمانشێوە دەستیش بە کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆ کراوە.

بۆ مانگی دوانزەش بە هەمانشێوە هەموو شتێک ئامادە دەکرێت بۆ ئەوەی بەغدا هیچ بیانوویەکی نەمێنێت، ئیتر کات و شێوازی ناردنی پارە دەکەوێتە سەر ئەنجامی گفتوگۆکان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار