ئاسایش باندێکى شه‌ش که‌سى ده‌ستگیرکرد که "سه‌رانه"یان له خه‌ڵک وه‌رگرتووه
6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئاسایشى سلێمانى رایگه‌یاند، شه‌ش که‌سیان ده‌ستگیرکردووه که، ویستویانه سه‌رانه له خاوه‌نى به‌نزینخانه‌یه‌ک وه‌رگرن و دواتر پلانى کوشتنیان داناوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى سلێمانى له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا که وێنه‌یه‌کى بۆ "هاوڵاتى" نێردراووه ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه، شه‌ش که‌سیان ده‌ستگیرکردووه که تۆمه‌تبارن به‌وه‌ى پێشتر داوایان له خاوه‌نى به‌نزینخانه‌یه‌کى شارى سلێمانى کردووه که بڕێکى زۆر پاره‌یان بداتێ وه‌ک سه‌رانه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش هاتووه، دواى ئه‌وه‌ى خاوه‌نى به‌نزینخانه‌که نه‌چووه‌ته ژێر بارى هه‌ڕه‌شه‌که‌یان، تۆمه‌تباران پلانى کوشتنیان داڕشتووه، به‌ڵام پێش جێبه‌جێکردنى پلانه‌که‌شیان له‌لایه‌ن هێزه‌کانیانه‌وه به‌پێى مادده‌ى (430،431) له‌یاساى سزادانى عێراقى سه‌رجه‌میان ده‌ستگیرکراون.
له به‌شێکى دیکه‌ى ڕاگه‌یه‌نراوه‌که‌ى ئاسایش‌دا هاتووه، که ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌ند ئۆتۆمبێلێک و دوو چه‌کى کڵاشینکۆف و 307 فیشه‌کدا گیرا که ویستبوویان تاوانه‌که‌یانى پێ ئه‌نجامبده‌ن، تۆمه‌تبارانیش ڕووبه‌ڕووى یاسا کرانه‌وه.