ئیبراهیم هه‌ورامانى کۆمه‌ڵه شیعرێک به‌شێوه زارى کرمانجى ژوروو چاپ ده‌کات
6 ساڵ لەمەوپێش
ئامادەکردنی: هانە شاخی
کۆمه‌ڵه شیعرى که‌سێک نییه وێنه‌مان بگرێ نوێترین کۆمه‌ڵه شیعرى شاعیر ئیبراهیم هه‌ورامانى یه‌و له‌دوتوێی 124 لاپه‌ڕه‌دا نزیکه‌ى 120 شیعر له‌خۆده‌کرێت ،له‌لایه‌ن نوسه‌ر (ڕه‌شاد حامید _ دڵدار دانا ) ه‌وه کراوه‌ته سه‌ر شێوه زارى کرمانجى ژوور و. ئه‌م کۆمه‌ڵه شیعرییه له‌لایه‌ن نزار نورى دیزاینى به‌رگ و لاپه‌ڕه‌کانى ناوه‌وه‌ى بۆ ئه‌نجامدراوه.
بڕیاره له‌ئاینده‌یه‌کى نزیک دا له‌لایه‌ن چاپخانه‌ى کارۆ چاپ و بڵاوبکرێته‌وه.
له لێدوانێکى کورت دا شاعیر ئیبراهیم هه‌ورامانى وتى: تا ئیستا چه‌ندین شیعرى من وه‌رگێڕدراونه‌ته سه‌ر زمانى عه‌ره‌بی و تورکى و فارسى وه دوو کۆمه‌ڵه‌شیعریم به زمانى عه‌ره‌بی و کۆمه‌ڵه شیعرێکمان به‌زمانى فارسى چاپ و بلاوبونه‌ته‌وه . به‌ڵام ئه‌م کاره نوێییه‌م که چه‌ندین شیعره به‌تایبه‌ت کورته شیعرییه‌کان له‌لایه‌ن کاک ره‌شاد حامید ( دڵدار دانا ) به زارى کرمانجى ژورو کراون مایه‌ى دڵخۆشییه‌م به‌هیوام جێگه‌ى په‌سه‌ندى و ڕه‌زامه‌ندى خوێنه‌رانى بێت.
ئه‌وه‌ى شایانى باسه ئه‌م کۆمه‌ڵه شیعرییه له‌سه‌ر ئه‌رکى وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان (بودجه‌ى پایته‌ختى ڕ‌ۆشنبیرى ) چاپکراوه.