په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ ئه‌رک وبه‌رپرسیاریه‌تی
6 ساڵ لەمەوپێش
سه‌دیق سه‌عید ڕواندزی
په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ،یه‌کێکه له ئه‌رک و به‌رپرسیاریه‌تییه گه‌وره‌کانی خێزان. که‌ده‌بێته بنه‌مای پێگه‌یاندنی مرۆڤێکی سه‌رکه‌وتوو له داهاتوودا.ئه‌وپه‌روه‌رده‌کردنه‌ی منداڵ، له کۆمه‌ڵگاکاندا به‌مێتۆدو ڕێسای کۆمه‌ڵایه‌تی جیاوازه. به‌و مانایه‌ی په‌روه‌رده‌کردنی مندال له‌ڕۆژهه‌ڵات جیایه له ڕۆژئاوا‌و له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی ئایینی و نه‌ریتخوازدا، جیایه له کۆمه‌ڵگایه‌کی لیبرال و سه‌ربه‌خۆ. به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌مان بیربچێت، میتۆده‌کانی په‌روه‌رده‌کردن چه‌ند جیاوازبن، دواجار ئامانجی یه‌که‌م و کۆتای‌یان ئه‌وه‌یه چۆن منداڵ به په‌روه‌رده‌یه‌کی ڕاست و دروست گه‌وره بکه‌ن. که‌که‌سیه‌تییه‌کی سه‌رکه‌وتووی له‌داهاتوودا هه‌بێت. کتێبی(ده‌رباره‌ی په‌روه‌رده کردن) یه‌کێکه له‌وکتێبانه‌ی که‌زۆربه‌وردی له‌باره‌ی په‌روه‌رده‌کردنی منداڵه‌وه ده‌دوێت وپه‌یوه‌ندی خێزان به منداڵ له‌قۆناغه‌کاندا ڕوونده‌کاته‌وه.
ئه‌م کتێبه یه‌کێکه له‌وکتێبانه‌ی که‌بایه‌خێکی هه‌ره‌گرنگی له‌ڕووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه هه‌یه.به‌تایبه‌تیش په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ و شێوه‌کانی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ منداڵ هه‌ر له‌قۆناغی شیره‌خۆریه‌وه که‌ئێمه به ساوا ناوی ده‌نێین، تاقۆناغه‌کانی دواتر. نووسه‌ری کتێبه‌که چه‌ند دیارده‌یه‌ک له‌هه‌مبه‌ر په‌روه‌رده‌کردنی منداڵدا ڕوونده‌کاته‌وه، که تاکوئێستا له‌کۆمه‌ڵگا نه‌ریتییه‌کان و کوردستانیشدا، به‌ڕێگه‌یه‌کی دروستی پێگه‌یاندنی منداڵ داده‌نرێت. که‌چی له‌بنه‌ڕه‌تدا شێوازێکی هه‌ڵه‌یه. نووسه‌ر ئه‌وه ڕوونده‌کاته‌وه که زۆرجار له‌میانه‌ی خۆشویستنی بێ سنوور‌و نازپێدانی له‌راِده‌به‌ده‌ری منداڵ له ته‌مه‌نی بچووکیدا، منداڵ فێری نازکردن و داواکاری زیاترده‌بێت. کاتێ قۆناغی مندالیش جێدێڵێت و گه‌وره ده‌بێت،ئه‌وا داخوازییه‌کانیشی له‌گه‌ڵدا، زۆر و گه‌وره‌ده‌بن، به‌ڵام هه‌مان ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ی هه‌یه که‌وه‌ک چۆن له منداڵی‌دا هه‌رشتێک مه‌به‌ستی بێت بۆی کراوه، ئه‌وا ده‌بێ له گه‌وره‌ییش به‌هه‌مان شێوه بێت. که‌ئه‌مه‌ش خێزانه‌کان ڕووبه‌ڕووی گرفت و ئاریشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کاته‌وه.به‌بڕوای من ئه‌م شێوازه له مامه‌ڵه‌کردن و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ منداڵدا، یه‌کێکه له نه‌ریته باو و دیاره‌کانی کۆمه‌لگای کوردی. چونکه له‌کۆمه‌لگای ئێمه‌دا به‌گشتی دایبابه‌کان به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک کۆرپه‌که‌ی خۆیان خۆشده‌وێت،ته‌نانه‌ت له ڕوحی خۆشیان زیاتر. به‌ڵام کاتێ هه‌مان ئه‌و منداڵانه گه‌وره‌ده‌بن، ئیدی ئه‌و نازوسۆزپێدانه‌ش ورده ورده کاڵده‌بێته‌وه‌و له‌هه‌ندێک کاتدا نه‌ک هه‌رنامێنێت، بگره باوک و منداڵه‌که‌ی به‌تایبه‌تیش کوڕ، ده‌بنه دوژمنی یه‌کتری و زۆرجار خوێنی یه‌کتریش به ده‌ستی یه‌کتری ده‌ڕێژن و کاره‌ساتی جه‌رگبڕدروست ده‌که‌ن. که‌به‌دڵنیاییه‌وه نموونه‌ی له‌و شێوه‌یه یه‌کجار زۆره له‌خێزانی کوردی. بۆیه نووسه‌ری کتێبه‌که(بێرتڕاندڕه‌سل) جه‌حت له‌وه ده‌کاته‌وه که‌ده‌بێ له‌نێوان نازپێدانی له‌ڕاده‌به‌ده‌رو خۆشویستنی منداڵ، سنوورێک هه‌بێت. ناکرێ له‌په‌نای خۆشویستنه‌وه هه‌رشتێک منداڵ مه‌به‌ستی بوو، بۆی جێبه جێبکرێت. چونکه دواجار ئه‌م منداڵه که‌سیه‌تییه‌کی داخوازیکه‌ری لێده‌رده‌چێت و هاوکات خووێکی سایکۆلۆژی خراپیش ده‌گرێت. نووسه‌ر له‌م ڕووه‌وه نموونه‌یه‌کی به‌رجه‌سته دێنێته‌وه.که‌ئه‌ویش په‌یوه‌ندی به‌کۆرپه‌له‌وه هه‌یه که ئێمه به ساوا ناوی ده‌به‌ین. واته زۆربچووک.هه‌موومان ده‌زانین له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا و ڕه‌نگه له کۆمه‌لگاکانی دنیاش به‌و شێوه‌یه‌بێت، کاتێ منداڵی شیره‌خۆر له‌لانکه ده‌پێچن یاخود ده‌خه‌وێنین، ئه‌وا لای لایه‌و لاواندنه‌وه‌ی وه‌ک ڕێگه‌یه‌کی خه‌وتن بۆبه‌کاردێنن. به‌ڵام بێرتڕاند ڕه‌سل، ئه‌م شێوازه به ڕێگه‌یه‌کی یه‌کجارهه‌ڵه ناوده‌بات. ئه‌و باس له‌وه ده‌کات که‌منداڵ کاتێ پێویستی به‌خه‌وبێت، ئه‌وا ده‌بێ ژینگه‌یه‌کی له‌باروگونجاوی هێمن و دوورله‌ده‌نگه ده‌نگی هه‌بێت. چونکه له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و پێویستی به‌خه‌وتنه، نه‌ک لاواندنه‌وه‌ی. پێویستی به‌ئارامییه، نه‌ک ناز هه‌ڵگرتنی.نابێ خووێک وه‌ک تایبتمه‌ندییه‌کی که‌سی منداڵ بچسپێنین که‌خۆمان ده‌مانه‌وێت. نووسه‌ری کتێبه‌که، هه‌رپه‌یوه‌ست به‌و ته‌مه‌نه نموونه‌یه‌کی دیکه دێنێته‌وه که‌ئه‌ویش گریانی منداڵه له‌و ته‌مه‌نه‌دا. بێگومان کاتێ منداڵ ده‌گریێت و ڕه‌نگه به‌گریانه‌که‌ی هه‌م دایباب دڵته‌نگ بکات و هه‌میش ئارامیان تێکبدات، ئه‌وا دایک په‌نا ده‌باته
به‌رڕێگه‌ی جۆراو جۆر بۆ ژیرکردنه‌وه‌ی.به‌مه‌ش بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بکات، خووێک لای منداڵ دروست ده‌کات که ئه‌ویش له‌به‌رامبه‌ر گریان شتێکی پێده‌درێت. بۆیه کاتێ ساواکه ده‌زانێت ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت به گریان بۆی مه‌یسه‌ر ده‌بێت، ئه‌وا گریان ده‌کاته چه‌کی به‌هێزی ده‌ستی خۆی بۆجێبه‌جێکردنی داواکانی.کاتێ گه‌وره‌ش ده‌بن و داواکاری دیکه‌یان ده‌بێت و خێزانه‌کانیش به‌شێوه‌یه‌کی دیکه وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه، ئه‌وا ده‌که‌ونه بارودۆخێکی ده‌روونی خراپه‌وه که ئاسه‌وارێکی نادروست له‌سه‌رکه‌سیه‌تییان جێدێڵێت.به‌ڵام ئه‌گه‌ر منداڵه‌که هه‌رگریا وهه‌ستی کرد ماندوو ده‌بێت، ئیدی بۆخۆی بێده‌نگ ده‌بێت. به‌تایبه‌تیش که ئه‌و منداڵه هیچ نه‌خۆشییه‌کی نه‌بێت. نابێ ئه‌وه‌نده سۆز بدرێته منداڵ وه‌ک بووکه شوشه‌ی لێبێت.چونکه ئه‌و تاهه‌تایه هه‌رله قۆناغی منداڵی نامێنێته‌وه، گه‌وره ده‌بێت. که‌گه‌وره‌ش بوو، ناکرێ به‌هه‌مان شێوه‌ی منداڵی بۆی بڕوانرێت و هه‌ر هه‌مووداواکانی جێبه‌جێبکرێن. بابه‌تێکی دیکه‌ی په‌یوه‌ست به‌منداڵ که نووسه‌ر ئاماژه‌ی پێ ده‌کات ئه‌ویش ترسه. واته کاتێ منداڵ به‌هۆی هه‌رشتێکه‌وه بێت به‌رجه‌سته یاخود نابه‌رجه‌سته‌یی ده‌ترسێت. به‌بڕوای نووسه‌ر، زۆر جار گه‌روره‌کان ده‌بنه هۆکاری قوڵبوونه‌وه‌ی ئه‌وترسه لای منداڵ و دۆخێکی ده‌روونی پڕله‌ترس و دوودڵییان بۆ دروست ده‌که‌ن. زۆر ئاساییه منداڵ وه‌ک هه‌ر مرۆڤێکی دیکه بترسێت. به‌ڵام نابێ ئه‌وترسه ببێته فۆبیا‌و هه‌رله سه‌ره‌تاوه منداڵ تێک‌بشکێنێ و تاهه‌تایه به‌ترس گۆشبکرێًت.یه‌کێک له‌و ڕێگایانه‌ی که‌ده‌شێ ترس له‌ده‌روونی منداڵ دووربخاته‌وه ئه‌وه‌یه‌که‌خودی گه‌وره‌کان نابێ بترسن.خۆ ئه‌گه‌ر نه‌شیانتوانی زاڵ‌بن به‌سه‌رئه‌و ترسه‌دا، ئه‌وا به‌لایه‌نی که‌مه‌وه ده‌بێ هه‌وڵبده‌ن ئه‌وترسه به‌ڕوویانه‌وه دیارنه‌بێت. بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌که هه‌ست نه‌کات که‌تۆده‌ترسێی. ئه‌وکات ترس وه‌ک هه‌ر دۆخێکی دیکه‌ی ده‌روونی مرۆڤه‌کان ده‌بینێت که زۆرجار به‌هۆی ڕووداوێکه‌وه یاخود به‌رکه‌وته‌یه‌که‌وه دروست ده‌بێت. وه‌لێ کاتێ گه‌وره‌کان به‌ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆرله‌به‌رده‌م منداڵه‌کانیاندا ده‌ترسێن،ئیدی ئه‌وانیش هه‌ست به‌جۆرێک له‌ترس و دڵه‌ڕاوکێ ده‌که‌ن.نووسه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت له‌شێوازه‌کانی په‌روه‌رده‌کردنی منداڵ که ئه‌و به‌په‌روه‌رده‌ی مۆدێرن له‌به‌رامبه‌ر په‌روه‌رده‌ی کلاسیک وێنای ده‌کات. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌سه‌ر خووه‌کانی منداڵ وتێڕوانینی بۆ ده‌وروبه‌رده‌وه‌ستێت.بێرتڕاند ڕه‌سل، باس له‌وه ده‌کات که‌منداڵان ئاره‌زووی سه‌یریان هه‌یه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاره‌زووانه هیچ مانایه‌کیش به‌ژیانیان نه‌به‌خشێت.وه‌ک هه‌ندێک جۆری یاریکردن.به‌ڵام ئه‌وان هه‌رچێژی لێده‌بینین. بۆنموونه: کاتێ منداڵێک ده‌چێته نێوباخچه‌یه‌کی پڕ له‌گوڵ و گوڵزاره‌وه، ئه‌وا حه‌زده‌کات کام گوڵیان زۆرجوان و سه‌رنج ڕاکێشه، یاخود زۆربه‌یان بقرتێنێت و لێبکاته‌وه. ئه‌رکی گه‌وره‌کانه، وه‌ک دایباب و خێزان که منداڵ به‌ئاگا بێننه‌وه له‌وه‌ی نابێ گوڵه‌کان لێ بکاته‌وه. چونکه دیمه‌ن و بۆن و به‌رامه‌ی باخچه‌که ونده‌بێت و ده‌شێوێت. به‌ڵام ئه‌رکی گه‌وره‌کان هه‌ر ته‌نها له‌و ئامۆژگارییه به‌زمانێکی ساده کۆتایی نایه‌ت، به‌ڵکوله‌وه گرنگتر‌و پڕبه‌هاترئه‌وه‌یه‌که‌منداڵ فێری ئه‌وه بکرێت که‌گوڵه‌کانی خۆشبوێت هاوشێوه‌ی گه‌وره‌کان. له‌هه‌رجێگه‌یه‌ک بیانبینێت، بیانپارێزێت. چونکه گوڵ هێمای جوانییه. که‌به‌و شێوه‌یه گوڵمان له دنیابینی منداڵ نه‌خشاند، ئیدی ئه‌ویش گوڵه‌کانی خۆشده‌وێت و له هه‌رجێگه‌یه‌ک بیانبینێت ده‌یانپارێزێت. نووسه‌ری کتێبه‌که باس له بابه‌تێکی دیکه‌ی گرنگ ده‌کات که ئه‌ویش په‌یوه‌ندی منداڵ به‌گه‌وره‌کانه‌وه، که‌زۆر جار بێ متمانه‌یان لادروست ده‌کات.نووسه‌ر ئاماژه به‌وه ده‌کات که‌نابێ گه‌وره‌کان به قسه‌و بۆچوونی ئه‌فسانه‌یی و ناواقیعی مێشکی منداڵ ئاڵۆزبکه‌ن. یاخود نابێت بابه‌تێکییان بۆ بوروژێندرێت که له ئه‌قڵ و توانای گه‌وره‌کان خۆشیان به‌ده‌ره چ جای منداڵ. منداڵان هه‌ر ته‌نها حه‌زناکه‌ن گوێیان له‌گه‌وره‌کان بێت چی ده‌ڵێن، به‌ڵکو ده‌یانه‌وێت به پراکتیکیش بۆیان بسه‌لمێنرێت. ده‌نا باوه‌ڕ به‌قسه‌کانیان ناکه‌ن. بۆیه ده‌بێ گه‌وره‌کان له‌م ڕووه‌وه هوشیاربن وشتێک نه‌ڵێن که نه‌توانن جێبه‌جێی بکه‌ن. چونکه ئه‌مه بڕوای منداڵ لاوازده‌کات و ئه‌و هه‌سته‌شیان لادروست ده‌کات که‌ئه‌وانیش له داهاتوودا قسه‌یه‌ک بکه‌ن و نه‌توانن بیسه‌لمێنن. یاخود فێری فریودان و درۆکردن ده‌بن.دواجار نووسه‌ری کتێبه‌که جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که‌ده‌بێ دایکان و باوکان له‌هه‌موو ته‌مه‌نێکدا به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵ بکه‌ن،که ئه‌و مرۆڤێکی ئه‌م جیهانه‌یه‌و
به‌دڵنیاییه‌وه تووشی خۆشی و ناخۆشیش ده‌بێت. له‌ڕاستیدا ئه‌م کتێبه یه‌کێکه له‌کتێبه هه‌ره‌گرنگه‌کانی بواری په‌روه‌رده.که ئێمه ده‌رفه‌تمان نییه هه‌موو کتێبه‌که به‌خوێنه‌ران
بناسێنین. گرنگی ئه‌و کتێبه له‌وه‌دایه که‌خێزانه‌کان و مامۆستاکان و که‌سانی بواری په‌روه‌رده‌وه‌و بگره‌هه‌موو که‌سێکیش بیخوێنێته‌وه. چونکه ئێمه‌هه‌میشه پێویستیمان به‌په‌روه‌رده‌کردنێکی ڕاست و دروستی نه‌وه‌کانمان هه‌یه. به‌تایبه‌تی له ژێرسایه‌ی سیسته‌مێکی په‌روه‌رده‌یی له‌و شێوه‌یه‌ی که ئێمه هه‌مانه.
*په‌راوێز/ ناوی کتێب (ده‌رباره‌ی په‌روه‌رده‌کردن)/ نووسینی (بێرتڕاند ڕه‌سل)/وه‌رگێڕانی(جیهاد محمد) بڵاوکراوه‌ی سه‌رده‌م_2018.