د. حەمە مەنتک کتێبی سیمیۆلۆژیای گێڕانەوە –هەقایەتی فۆلکلۆری کوردی بە نموونە بڵاودەکاتەوە

6 ساڵ لەمەوپێش



 

سیمیۆلۆژیای گێڕانەوە نوێترین بەرهەمی چاپکراوی نووسەرو لێکۆڵەر (د.حەمە مەنتک)ە.

کە بڕیارە بەم زوانە بڵاو بکرێتەوە.

 دەربارەی کتێبەکە نووسەر بە هاوڵاتی ڕاگەیاند" لە بنەڕەتدا ئەم کتێبەم تێزی دکتۆراکەمە، ئیشکردنە لەناو گێڕانەوەناسیدا.ئاراستەی سیمیۆلۆژیای گێڕانەوە ئاراستەیەکی نوێی توێژینەوەیە لە دەقی گێڕانەوەیی. من هەوڵمداوە توێژینەوە لە کەرەسەیەکی کۆنی وەکوو هەقایەت بە مێتۆدێکی نوێ بکەم. هاوکات ئەوەیشم سەلماندووە، کە توخم و رەگەزەکانی ڕۆمان چۆن لە هەقایەتەوە هاتوون و ڕەوتی گەشەسەندنیان چۆن بووە.  بە کۆمەکی ئاراستەی سیمیۆلۆژیای گێڕانەوە گوتاری دەقی هەقایەتم ڕاڤە کردووە، هەموو ئەو بار و گۆڕانکاریانەی بوونەتەوە بەرهەمهێنانی واتا توێژینەوەمان لەبارەوە کردوون.  ئەوەی لای من گرینگ بووە لەم توێژینەوە پرسیاری ئەم دەقە چی دەڵێ؟ ت و کێ دەیڵێت؟ گرینگ نەبووە، بەڵکوو پرسیاری ئەم دەقە چۆن دەیڵێت؟ بووە. واتە چۆنیەتی گێڕانەوە. ئەم کتێبە لە بڵاوکراواکانی دەزگای چاپ و پەخشی سەدەمە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار