بەشێک لە قەسیدەی (درۆیەک)
5 ساڵ لەمەوپێش
گەرووی وشکهەڵاتتوم
فڕێدەدەمە دەریاوە
بۆ ئەوەنا تینوێتیم بشکێنم
بۆ ئەوەی ئەو گڕە
پڕکەم لەو ئاوەی بۆ خنکان تەواوبوونی نیە
+++
دڵم لە پەنا ئاگرێکا دادەنێم
بۆ ئەوەنا گەرمی بێتەوە
بۆ ئەوەی لە چاوەڕوانی سووتانا
بزانم ژیان مانای چیە؟
+++
درۆیەک،
رێک وەکوو حەقیقەت
بوونێک،
کتومت وەکوو مردن
وەکوو خەون بیرت دەچێتەوە
وەکوو گیایەکی تاڵ
لە دەمتەوە ئەیهێنیتەوە
درۆیەک، وەکوو خۆی رووناک
وەکوو حەقیقەت، تاریک
وەکوو خۆڵ، راستگۆ
وەکوو ئاو، بێ رەنگ
درۆیەک،
وەکوو شاخ، بەرز و دڵڕەق
وەکوو دەریا، قووڵ
وەکوو سوێ، بە ئازار
درۆیەک،
پێی دەڵێن نیشتیمان
شاعیرێک لە بێکەسیا پێی دەگوت:
"ئەی وەتەن مەفتوونی تۆم و شێوەتم بیرکەوتەوە"
بابهتی پهیوهندیدار