ناوەندی ڕەهەند چوار کتێبی فیکریی و فەلسەفی بڵاو دەکاتەوە

5 ساڵ لەمەوپێش



ئامادەکردنی: تاڤگە محەمەد

ڕۆژی پێنجشەممە 25 تەمووز ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند چوار کتێبی نوێی فیکریی و فەلسەفی بڵاو دەکاتەوە. سەبارەت بە چاپکردنی ئەم چوار کتێبە نوێیە "ئارام سدیق" بەرپرسی چالاکییەکانی ناوەندی ڕەهەند ئەوەی خستەڕوو، ناوەندی ڕەهەند هەر لەسەرەتای کارەکانییەوە ویستوویەتی ناوەندێکی جیاواز بێت و لەم بوارەشدا گرنگی زۆر بە کتێبی فیکریی و فەلسەفی دەدات. گوتیشی: کاتێک زۆربەی دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە واز لە چاپکردنی کتێبی فیکریی دێنن و خۆیان بە چاپکردنی کتێبی بازاڕییەوە سەرقاڵ دەکەن "ڕەهەند" بەردەوامە لە چاپکردنی کتێبی فیکریی و ئەم چوار کتێبە نوێیەش هەر لەو بوارەدان.

گوتیشی: رۆژی پێنج شەممە ئەم چوار کتێبە کە سیانیان وەرگێڕانە و یەکێکیشیان نووسینە،بە ئامادەبوونی نووسەر و وەرگێڕەکانیان بڵاو دەکرێنەوە و کتێبەکانیش ئەمانەن:

* فەلسەفە و فەیسبووک، یان فەلسەفەی فەیسبووک/ نەوزاد جەمال

* دەسەڵات‌و تاك/ برتراند ڕەسل/ و: ئەژین عبدالخالق

* دەروونناسیی گروپ و شیكاركردنی ئیگۆ/ سیگمۆند فرۆید/ و: خدر ڕەسووڵ

* بەرەو مانیفێستێکی نوێ/ ماکس هۆرکایمەر و تیۆدۆر ئەدۆرنۆ/ و: زەردەشت نوورەدین

 

ناوەندی ڕۆشنبیریی ڕەهەند لە 8/11/2018  دامەزراوە، ناوەندێکی رۆشنبیرییە و گرنگی بە چالاکی ئەدەبی و هونەریی دەدات و تا ئێستا زیاتر لە 30 کتێبی لە بواری فیکر و فەلسەفە و ئەدەبیاتدا چاپ و بڵاوکردووەتەوە. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار