هەوالنێری ئاژانسی هاوار نیوز لە سەرێکانی شەهیدبوو

6 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پەیامنێرێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار ، سەعید ئەحمەد، لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا شەهیدبوو، پەیامنێرێکی دیکەی ئەو ئاژانسە و سێ ڕۆژنامەنووسی دیکەش برینداربوون.
هاوار نیوز ئاژانسێکی هەواڵی تایبەتە بە کانتۆنەکانی رۆژاڤا و بە چەن زمانێک هەوال بڵاودەکاتەوە.
ئەو هەواڵنێرەی ئاژانسی هاوار لەکاتێکدا کە ڕووماڵی سەردانی هاوڵاتیانی دەکرد لە قامیشلۆ و تلتەمرەوە بۆ سەرێکانی، بووە ئامانجی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا و شەهیدبوو.
هەر ئەمڕۆ بەهۆی بۆردوومانی سوپای تورکیاوە، محەمەد ئەنکجی، پەیامنێری هەمان ئاژانس و ئەرسین چاکسوو ڕۆژنامەنووس لە ئاژانسی فورات و دوو ڕۆژنامەنووسی دیکە بەناوەکانی ڕۆژبین ئاکجین و بێریجان یڵدز، برینداربوون

بابهتی پهیوهندیدار