پشتیوان جەلال هه‌ندێک له ئه‌ندامانى حزبه ئیسلامییه‌کان کە له ئه‌ده‌بیاتى خۆیاندا به «برا» ناوده‌برێن، ده‌چنه لوتکه‌ى هاوپه‌یمانێتییه‌کى نوێ، که به‌رهه‌م ساڵح جێگری دووەمی سکرتێری گشتى یه‌کێتى پێکهێنا، دواى بێ هیوابوون له حزبه‌کانیان، ئێستا ئه‌و ئه‌ندامانه له‌وێ به برا ناونابرێن بوون به هاودید. هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى که چه‌ند مانگێکه دروستبووه هه‌ندێک له ئیسلامییه‌کان وه‌کو ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌ری ناسێنراون، له‌وانه محه‌مه‌د ره‌ئوف ئه‌ندامی پێشووى مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتوو، له‌گه‌ڵ ئارام قادر ئه‌ندامى پێشووى مه‌کته‌بی سیاسی کۆمەڵ. هه‌ریه‌که له ئارام قادر‌و محه‌مه‌د ره‌ئوف دواى به‌شداریکردنیان له کۆنگره‌ى حزبه‌که‌یان له نزیکه‌ى دوو ساڵى رابردودا، به‌هۆى به‌دڵنه‌بوونى ئه‌نجامه‌کانه‌وه وازهێنانى رانه‌گه‌یه‌نراویان له حزبه‌که‌یان ئه‌نجامدا، سه‌ره‌نجام له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌ندێک ئه‌ندامى تری حزبه‌که‌یان برد، به‌تایبه‌تى کۆمه‌ڵى ئیسلامی. محه‌مه‌د ره‌ئوف پێشووتر خۆى کاندید کرد بوو بۆ ئه‌مینداری گشتى یه‌کگرتوو، به‌ڵام له کۆنگره‌ى حزبه‌که‌دا ده‌رنه‌چوو، هه‌روه‌ها ئارام قادر دواى کۆنگره ره‌خنه‌ى له‌خۆکاندیدکردنه‌وه‌ى عه‌لی باپیر گرت و دوای ئه‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌ندامێکى تردا هیچ پۆستێکیان له‌ناو حزبدا وه‌رنه‌گرت. له‌چه‌ند رۆژى رابردوودا له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ئه‌وه بڵاوکرایه‌وه که 80 ئه‌ندامى کۆنگره‌ی پێشوى کۆمه‌ڵ ئێستا له‌ناو هاوپه‌یمانێتیه‌که‌ى به‌رهه‌م ساڵحدان، ئه‌گه‌رچی کۆمه‌ڵ ئه‌وه ره‌تده‌کاته‌وه، به‌ڵام ئه‌ندامێکى پێشووى کۆمه‌ڵ که ئێستا هاودیده ده‌ڵێت ژماره‌که زیاتره. دکتۆر موئمین زه‌ڵمى یه‌کێک له کاندیدانى لیستى هاوپه‌یمانى، که پێشتر کادرى کۆمه‌ڵى ئیسلامى بووه، له باره‌ى ژماره ئه‌و ئه‌ندامانەى کۆنگره‌ی پێشووى کۆمه‌ڵى ئیسلامى که چوونه‌ته نێو قه‌واره‌ى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى، به وت «ئه‌و ژماره‌یه نه‌ک ته‌نها بۆ کۆمه‌ڵ، به‌ڵکو بۆ یه‌کگرتووش زۆر له‌وه زیاتره«. له‌ناو ئه‌م هاوپه‌یمانێتیه نوێیه‌دا ئه‌نجومه‌نێکى به‌ڕێوه‌بردن و ئه‌نجومه‌نێکى گشتى هه‌یه، له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌و بازنه‌کانىو ده‌ڤه‌ر و شاره‌کان، به‌شێک له‌مانه حزبه ئیسلامیه‌کان پێکی ده‌هێنن، به‌وته‌ى موئمین زه‌ڵمی. هاوژین عومه‌ر به‌پرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى کۆمه‌ڵى ئیسلامى ره‌تیده‌کاته‌وه که ژماره‌یه‌کى زۆر چووبێتنه ناو ریزه‌کانى هاوپه‌یمانێتیه‌وه‌و بڵاوکردنه‌وه‌ى ئه‌و قسانه به شه‌ڕی حزبێکى ئیسلامی تر ده‌زانێت له دژی، به‌بێ ناوهێنانى حزبه‌که. ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدایه هه‌ریه‌که له یه‌کگرتوو و بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى پێکه‌وه ده‌چنه هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه، بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامی ناکۆکی هه‌یه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵی ئیسلامیداو له‌م رۆژانه‌شدا هه‌ندێک له به‌رپرسانى بزووتنەوە‌ى ئیسلامی هێرشیان کرده سه‌ر کۆمه‌ڵ و خودی عه‌لی باپیر ئه‌میری حزبه‌که. هاوژین عومه‌ر سه‌باره‌ت به وازهێنانى ئه‌ندامانى کۆنگره‌ى پێشووى حزبه‌که‌ى، بە هاوڵاتی وت «وه‌ک شتێکى فەرمی نه‌مبیستووه، ئه‌وه‌ى من بیستوومه په‌یجێکى سێبه‌رى حزبێکى تر‌ى ئیسلامیه که بۆ گیانى ئێمه دروستکراوه«. هه‌روه‌ها وتى «ناوى هه‌رچى ئه‌ندامى کۆنگره‌و کۆنفرانس هه‌یه لاى منه، چو‌نکه من سه‌رۆکى لیژنه‌ى باڵاى کۆمه‌ڵى ئیسلامى بووم، تا ئێستا شته‌که به‌و شێوه‌یه نیه، حزب سه‌غڵه‌ت بوو بێت و بزانێ چه‌نى ڕۆشتووه و چه‌نى نه‌ڕۆشتووه«. هاوژین عومه‌ر زیاتر وتى «ئه‌وانه‌ى رۆیشتوون و دیارن کۆمه‌ڵێکى که‌من، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى که 20 ساڵ پێشتر کۆمه‌ڵ بووه‌و له‌و کاته‌وه کارى سیاسى نه‌کردووه، ئه‌مانه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵ حیساب نابن». له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێیوایه ئه‌وانه‌ى که رۆیشتوونه‌ته نێو هاوپه‌یمانیه‌وه له ده‌نگى ده‌نگده‌رانى کۆمه‌ڵ نابه‌ن، چو‌نکه پێیوایه «ده‌نگده‌رى ئیسلامى ده‌نگ به لیستێک یان قه‌واره‌یه‌ک ناده‌ن که پاشگرى ئیسلامى هه‌ڵنه‌گرتبێت». هاوژین عومه‌ر وه‌کو به‌پرسی ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى کۆمه‌ڵى ئیسلامی ئاماژه به‌وه‌ده‌کات که ده‌نگه‌کانیان له 141 هه‌زار ده‌نگه‌وه له هه‌رێمى کوردستان، بۆ 220 هه‌زار ده‌نگ به‌رزده‌بێته‌وه، هۆکارى ئه‌م به‌رزبوونه‌وه بۆ دوو خاڵ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، یه‌که‌میان زیادبوونى ته‌مه‌نى ئه‌و که‌سانه‌ى که پێشتر ده‌نگدان نه‌یگرتونه‌ته‌وه، دووه‌میشیان ئه‌و هه‌ڵوێسته سیاسیانه‌ى حزبه‌که‌یه‌تى که له ڕابردوودا هه‌یبووه. هه‌رچی سه‌باره‌ت به یه‌کگرتووى ئیسلامی کوردستانه، که دیارترینان که‌سیان محه‌مه‌د ره‌ئوفه، که چۆته ریزى ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌وه، له‌گه‌ڵ ئارام قادر وه‌کو ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌ری هاوپه‌یمانێتى ناوده‌برێن، هەر‌دووکیان له سه‌ره‌تاى نه‌وه‌ده‌کانى سه‌ده‌ى رابردوو له ریزى بزوتنه‌وه‌ى راپه‌ڕینى ئیسلامی بوون و به نه‌هزه‌کان ناسراو بوون. محه‌مه‌د ره‌ئوف له چه‌ند کۆنگره‌ى حزبه‌که‌یدا وه‌کو ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تى و مه‌کته‌بی سیاسی ده‌رچوه، دواتریش بوو به وه‌زیری بازرگانى حکومه‌تى هه‌رێم له کابینه‌ى پێنج‌دا، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش خۆى کاندیدکرد بۆ پۆستى ئه‌مینداری حزبه‌که له کۆنگره، به‌ڵام ده‌رنه‌چوو. مسته‌فا عه‌بدوڵا به‌رپرسى ئه‌نجومه‌نى ناوخۆى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان له‌باره‌ى کاریگه‌رى چوونى ئه‌و ئه‌ندامانه بۆ نێو ئه‌و قه‌واره نوێیه، به وت «ئه‌و خوشک و برایانه‌ى له یه‌کگرتوو وازیان هێناوه‌و چوونه‌ته ناو لیسته‌کانى تر به تایبه‌ت هاوپه‌یمانى، ڕێژه‌که‌یان سنورداره‌و که‌مه‌و له ژماره‌ى په‌نجه‌کانى ده‌ست تێپه‌ڕ ناکه‌ن، ئێمه پێمانوایه یه‌کگرتوو که حزبێکى مه‌نهه‌جیه‌و خه‌ڵکه‌که‌ى له ده‌ورى ستراتێژێک و مه‌بادیئێک کۆبوونه‌ته‌وه، کاتێک یه‌کێک له کاره‌کته‌ره‌کانى یان کادیره‌کانى حزبه‌که جێدێڵێت، کاریگه‌ریه‌کى ئه‌وتۆ جێناهێڵێت». سه‌رۆکى لیستى هاوپه‌یمانى له پارێزگاى سلێمانى پێشتر ئه‌ندامى یه‌کگرتووى ئیسلامی کوردستان بووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى چه‌ند کاندیدێکى تری هاوپه‌یمانێنتیه‌که پێشتر ئه‌ندامى یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵى ئیسلامی بوون. ئه‌ندامانى حزبه ئیسلامیه‌کان له ناو حزبدا به برا و خوشک بانگ ده‌کرێن، به‌ڵام له‌ناو هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری بوون به هاودیدو هه‌ندێکیان له لوتکه‌ى به‌ڕێوه‌بردنیدان. هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری له 10/1/2018 لە شاری سلێمانی، کۆنگرەی دامەزراندنی به‌ست و بەرهەم ئە‌حمە‌د ساڵح و تێیدا بە سەرۆکی قەوارەکە هەڵبژێردرا. بڕیاره جگه له کۆنگره‌ى دامه‌زراندن، هاوپه‌یمانێتیه‌که کۆنگره‌ى ژماره یه‌کى خۆى ببه‌ستێت، ئیسلامیه‌کانى ناو هاوپه‌یمانێتیه‌که ده‌یانه‌وێت هه‌ندێک له پۆسته‌کانى و ئەنجومەنی بەڕێوەبردن و ئۆرگانه‌کانى تر مسۆگه‌ربکه‌ن.
نەجات ئە‌حمە‌د لایه‌نه سیاسیه‌کان رایده‌گه‌یه‌نن پابه‌ند ده‌بن به په‌یماننامه‌ى شه‌ره‌فی هه‌ڵبژاردنه‌کان که هه‌فته‌ى پێشوو له نێوان لایه‌نه‌کانى هه‌رێمى کوردستان واژۆکرا به چاودێریی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، ئه‌مه‌ش بۆ رێگریکردن له هێرشکردنه سه‌ر یه‌کترو ناوزڕاندنى یه‌کتری له کاتى هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کاندا. ئه‌و لایه‌نانه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که ئه‌و په‌یماننامه‌یه گرنگى خۆى هه‌یه که به‌هۆیه‌وه هه‌مووان ده‌توانن رێز له ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن بگرن و پڕۆسه‌ى بانگه‌شه‌ش به ئازادى به‌ڕێوه‌به‌رن، جیاواز له ساڵانى رابردوو. په‌یماننامه‌ى شه‌ره‌ف له 24 خاڵى سه‌ره‌کى و چه‌ند برگه‌یه‌ک پێکهاتووه که له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌کانى عێراق و هه‌رێمى کوردستان ئاماده کراوه، تیایدا جه‌خت له‌سه‌ر پابه‌ندبوونى لایه‌نه‌کان ده‌کاته‌وه تا رێز له ئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن بگرن و هه‌موویان پابه‌ندبن پێوه‌ى. له هه‌ڵبژاردنه‌کانى پێشوودا گرژی ده‌که‌وته نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کان‌و ته‌نانه‌ت هه‌ندێک جار توندوتیژی لێده‌که‌وته‌وه تا ڕاده‌ى ئاستى به‌کارهێنانى چه‌ک و هه‌ندێک جاریش قوربانی لێده‌که‌وته‌وه، به‌ڵام دواى 10 رۆژ له به‌رێوه‌چوونى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له هه‌رێمى کوردستان، هێشتا بانگه‌شه‌یه‌کى ئارام به‌ڕێوه‌ده‌چێت. به‌شێک له لایه‌نه‌کان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن گرنگى ئه‌و په‌یمانه له‌وه‌یه‌دایه ئه‌و لایه‌نانه‌ى که واژووى کردووه پابه‌ند ده‌بێت به خاڵه‌کانى و هه‌فتانه کۆبوونه‌وه‌ى نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان و کۆمیسیۆنى هه‌ڵبژارنه‌کانى عێراق و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کان و نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئه‌نجام ده‌درێت هه‌ر لایه‌نێک سه‌رپێچى بکات، رێوشوێنى له‌به‌رامبه‌رى ده‌گیرێته‌به‌ر. سه‌لیم کۆیى به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان و ئه‌ندامى به‌شداربووى ئه‌و په‌یماننایه به وت «مۆرکردنى ئه‌و په‌یماننامه‌یه بۆ ئه‌وه‌یه،تا هه‌موومان رێز له یه‌کتربگرین و له کاتى بانگه‌شه‌کانمان هێرش نه‌که‌ینه سه‌ر یه‌کتر و یه‌کتر نه‌شکێنین و رێزیش له ئه‌نجامه‌کان بگرین». به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان وتیشى «گرنگى ئه‌م په‌یماننامه‌یه ئه‌وه‌یه که نوێنه‌رى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووکان و کۆمسیۆنى هه‌ڵبژارنه‌کانى عێراق و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانى تێدایه و هه‌فتانه کۆده‌بینه‌وه ئه‌وه‌ى روویداوه له‌وێ باسى لێوه ده‌که‌ین، هه‌ر لایه‌نێک پێشلکاریى ئه‌نجام دابێت، رووبه‌ڕووى ده‌کرێته‌وه و نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى ناوخۆش حزوورى ده‌بێت تا رێوشوێنى یاسایی له‌به‌رامبه‌ردا بگیرێته‌به‌ر «. به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌کانى کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان که خۆى واژووى له‌سه‌ر ئه‌م په‌یماننامه‌یه کردووه، هێماى بۆ ئه‌وه‌ش کرد ئه‌م په‌یماننامه‌یه مافى ئافره‌تانیش ده‌پارێزێت، به‌تایبه‌ت کاتێک هێرشى ده‌کرێته سه‌ر و سوکایه‌تى پێده‌کرێت، ئه‌م په‌یماننامه‌یه ده‌یپارێزێت. له هه‌ڵبژاردنه‌کانى پێشووى هه‌رێمى کوردستانى عێراق، گرژى و ئاڵۆزى زۆر ده‌که‌وته نێوان هه‌واداران و لایه‌نگرانى حزبه سیاسییه‌کانى به‌شداربوانى هه‌ڵبژاردنه‌کان، زۆرجار گرژییه‌کان کوژراو و برینداریشى لێده‌که‌وته‌وه. به وته‌ى ئه‌و لایه‌نانه‌ى ئه‌م په‌یماننامه‌یه‌یان واژوو کردووه ده‌یانه‌وێت ئه‌و رووداوه نه‌خوازراوانه‌ى له هه‌ڵبژاردنه‌کانى پێشوو دووباره ده‌بووه‌وه له‌م هه‌ڵبژاردنه دووباره نه‌بێته‌وه. بێگه‌رد تاڵه‌بانى، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى نیشتانى کوردستان، ئه‌ندامى به‌شداربوونى ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌یه و واژووى له‌سه‌ر کردووه به وت «ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌کان پابه‌ندبن پێوه‌ى، خزمه‌ت به‌وه ده‌کات که ده‌نگده‌ره‌کانمان رێز له‌یه‌کتر بگرن و وابکه‌ن به ئاراسته‌یه‌ک بانگه‌شه بکه‌ین که ئازادى یه‌کتر نه‌به‌زێنین و نه‌بێته هۆى تێکدانى شیرازه‌ى کۆمه‌ڵایه‌تى و ململانێی لایه‌نه سیاسییه‌کان». به بڕواى بێگه‌رد، تاڵه‌بانى ئه‌و په‌یماننامه‌یه کۆمه‌ڵێک بڕگه‌و ماده‌ى گرنگى تێدایه، بۆ ئه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌کان پاپه‌ند بکات به شێواز‌و میکانیزمه‌کانى هه‌ڵبژاردن و رێزگرتن له‌یه‌کتر و ده‌رئه‌نجامه‌کانى هه‌ڵبژاردن و پارستنى ئه‌منییه‌تى هیچ هێزێک سنورى سیاسى هیچ هێزێکى دیکه نه‌به‌زێنێت و هه‌مووان ئازاد بن له چۆنیه‌تى بانگێشه بۆ لیسته‌که‌ى خۆیان. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌رکرایه‌تى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان ئه‌وه‌ى ره‌تکرده‌وه که ئه‌وپه‌یماننامه‌یه وه‌ک به‌دیلێک بێت بۆ یاساى هه‌ڵبژارنه‌کانى عێراق و وتى «ئه‌مه نابێته به‌دیل بۆ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق و وه‌ک په‌یماننامه‌یه‌ک سه‌یر ده‌کرێت و واژوومان کردوه تا هه‌موومان په‌به‌ند بین به یاسه‌کانى هه‌ڵبژاردن» په‌یماننامه‌ى شه‌ره‌ف سه‌ره‌تا له‌به‌غدا واژووکرا، دواتر له هه‌رێمى کوردستان، نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان راسته‌وخۆ خۆى چاودێرى ئه‌و په‌یماننامه‌یه ده‌کات و سه‌رپه‌رشتى ده‌کات و به‌دواداچوون بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ش ده‌کات که مۆریان کردووه‌و له په‌یماننامه‌که لاده‌ده‌ن. هیمداد حه‌مه‌د عه‌لى رێکخه‌رى ژوورى په‌یوه‌ندى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به راگه‌یاند «گرنگى ئه‌م په‌یماننامه‌یه ئه‌وه‌یه نابێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پێشلکاریى بکرێت و بوونى هه‌ر خروقاتێک واته ته‌نزویر، ئه‌و په‌یماننامه‌یه رێگرى لێده‌کات و ته‌ئکید له‌سه‌ر به‌ئاشتییانه‌ى ئاڵوگۆڕى ده‌سه‌ڵات ده‌کاته‌وه که له وڵاتێکى دیموکراسى بۆ هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت». هیمدا حه‌مه‌د عه‌لى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که «نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان هه‌موو ئه‌و خاڵانه‌ى هێناوه هه‌م له عێراق و هه‌و له هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌کان دانیشتووه و واژوو کراوه، له به‌غداوه پێشنیار کراوه که تایبه‌تمه‌ندى بدرێت به هه‌رێم، لێره‌ش پێویسته لایه‌نه‌کان له‌سه‌رى رێک بکه‌ون». رێکخه‌رى ژوورى په‌یوه‌ندى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، پابه‌ندبوونى بزووتنه‌وه‌که‌یانی به‌م په‌یماننامه‌یه راگه‌یاند و وتى» ئێمه پابه‌ندبوونى خۆمان نیشانده‌وه و رێکه‌وتووین له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و به‌ندانه و به‌ڵێنمان به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داوه که پابه‌ند بین و وه‌ک بزووتنه‌ووه‌ى گۆڕانیش واژوومان کردوه« سه‌باره‌ى به‌وه‌ى ئه‌م په‌یماننامه‌یه تاچه‌د به‌دیلى یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کانى کۆمیسۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌کانى عێراق ده‌بێت، هیمداد حه‌مه‌د عه‌لى وتى «ئه‌مه بۆ جێگره‌وه‌ى یاساى کۆمسیۆن نییه و کۆمسیۆنیش نوێنه‌رى به‌شداره له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ئه‌مه به‌ڵێننامه‌یه‌که له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کان به سه‌رپه‌رشتى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و هه‌مووى مولزه‌م ده‌بیت پێوه‌ى»
هەرێم جەعفەر سعودیە دەیەوێت نرخی نەوت بگەیەنێتە ١٠٠ دۆلار و پێش دەچێت دۆناڵد تڕەمپ یارمەتییان بدات بۆ بەدەستهێنانی ئە‌و ئامانجە. لە پشت پەردەوە، سعودیە هەوڵی ئە‌وە دەدات، نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ ١٠٠ دۆلار بەرزبکاتەوە، ئەمەش بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی خەرجی حکوومەتەکەی و بەرزکردنەوەی بەهای کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆی سعودیە. پێشتر کۆمپانیای شێڵی ئەمریکی بەڵێنی دابوو کە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەردەوام لە نرخێکی کەمدا بهێڵێتەوە، بە‌ڵام بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە ماوەکانی ڕابردوودا پێچەوانەی ئە‌و بەڵێنە بووە. ئۆپیک بەردەوامە لە‌سە‌ر کەمکردنەوەی بەرهەمێنانی نەوت، لە کاتێکدا داوا لە‌سە‌ر نەوت ڕوو لە زیاد بوونە، ئەمەش بۆ دروستکردنی بازاڕێکی تووندڕە بۆ ئە‌و کاڵایەی پێی دەوترێت زێڕی ڕەش. ئاماژەکان وادەردەکەون کە تڕەمپ پێچەوانەی قسەکانی، هەوڵی بەرزکردنەوەی نرخی نەوت بدات. لە ڕاپۆرتێکی ماڵپەڕی ی‌و ئێس ئەی تودەی هاتووە، ئەمریکا نیازی هەیە لە ماوەی سێ هەفتەی داهاتوو پێداچوونەوە بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران بکات کە مەبەست لێی گەڕانەوەی سزاکانی سەر ئێرانە. تڕەمپ ئەمەی بە کردەوە کردووە و کابینەکەی بە‌و کەسانە پڕکردۆتەوە کە دژی ئێرانن. بە گەڕانەوەی سزاکانى سەر ئێران، هەناردەی نەوتی ئێران بۆ بازاڕەکانی جیهان دەوەستێت ئەمەش کاریگەری زۆری دەبێت لە‌سە‌ر بەرزکردنەوەی نرخی نەوت. ڕۆژنامەی جیهانی بلوومبێرگ ڕاپرسیەکی لە نێوان ١٧ گەورە کۆمپانیای نەوت کردوە و تیایدا پرسیویەتی کە ئایا سزاکانی سەر ئێران دەگەڕێنەوە بۆ ئە‌و وڵاتە، لەسەدا٥٠ی ئە‌و کۆمپانیا نەوتیانە پێیان وایە کە ئەمریکا بەم نزیکانە سزاکان بۆ ئێران دەگەڕێنێتەوە، ئەمەش بەوەی جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەی ئەمریکا و مایک پۆمپیۆ چیرپینگ، بەڕێوەبەری دەزگای هەواڵگری سی ئای ئەی کە دیاریکراوە بۆ وەزیری دەرەوە، بەردەوام دژی ئێران بە گوێی تڕەمپدا دەچرپێن. «ئەگەر بە بۆڵت بێت، سزاکان زیاد لە گەڕانەوەی ئابڵووقەکان دەبێت، ڕەنگە بیر لە گۆڕینی ڕژێمی ئێران بکاتەوە»هێلیما کرۆفت، سەرۆکی کۆمپانیای وەبەرهێنی ئەمریکی ئاڕ بی سی کاپیتاڵ مارکێت، بە بلوومبێرگی وت. پڕسیارە گەورەکە لێرە ئەوەیە، ئایا گەڕانەوەی سزاکانی سەر ئێران چی بەسەر هەناردەی نەوتی ئێران دەهێنێت؟ ئێران ١.٢ ملیۆن بەرمیل هەناردەی دەرەوە دە‌کات لە ڕۆژێکدا، کەمکردن یان وەستاندنی ئە‌م بڕە، کاریگەری ڕاستەوخۆ دەکاتە سەر بازاڕی نەوت. بە‌ڵام لە لایەکی ترەوە هەندێک بڕوایان وایە کە تڕەمپ ناتوانێت ئە‌و سزایانە بە تەواوی بچەسپێنێت، چونکە ئە‌و وەک ئۆباما خاوەنی پەیوەندییەکی بەهێز نیە لە‌گە‌ڵ هاوپەیمانەکانی کە توانیان هەناردەی نەوتی ئێران بۆ یەک ملیۆن بەرمیل کەم بکەنەوە. لە ڕوویەکی دیکەوە تەماشای بکەین، ئەمریکا تەنها مەبەستی ئەوەی نیە کە کڕینی نەوتی ئێران قەدەغەبکات، بەڵکو دەیەوێت مامەڵەی ئە‌و کۆمپانیایانە لە‌گە‌ڵ ئەمریکا قەدەغەبکات کە بەردەوام دە‌بن لە مامە‌ڵە‌کردن لە‌گە‌ڵ ئە‌و وڵاتە. ئەمەش بۆ نموونە بۆ ئەوروپا و هیندستان بارودۆخێکی دژوار دروستدەکات کە دژی واشنت بوەستنەوە. بە واتایەکی دیکە، تە‌نانە‌ت بە بێ هاوپەیمانەکانی، ئەمریکا دەتوانێت کاڵای ئێرانی بخاتە مەترسیەوە. لە‌گە‌ڵ هەموو ئەمانەشدا پێشبینیکردنی سیاسەتی تڕەمپ کارێکی ئاسان نیە، چونکە بڕیاری سزاکانی سەر ڕوزال، کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ئەلەمنیۆمی ڕووسی، پێشبینی نەکراوبوو بە‌ڵام ئاسانکاریی دە‌کات بۆ زیادکردنی تەنگەژەکانی بازاڕی نەوت. تە‌نانە‌ت لە هەندێک بڕیاری تڕەمپدا دەردەکەوێت کە ئە‌و سەرۆکەی ئەمریکا گوێناداتە لێکەوتەی بڕیارەکانی. بۆ نموونە زیادکردنی باج لە‌سە‌ر چەند بەرهەمێکی چینی کاردانەوەی وڵاتی چینی لێکەوتەوەو ئەوانیش باجیان خستە سەر گەنمەشامی و گۆشتی بەرازی ئەمریکا. لەکاتێکدا، کەرتی کشتووکاڵی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٦،پشتگیری بەردەوامی دۆناڵد تڕەمپ بوون لە کاتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ئەگەر تڕەمپ بتوانێت بازاڕی کشتووکاڵ بەوجۆرە یاری پێ‌بکات، ئەوا یاری کردن بە بازاڕی نەوت ئاسانترە بۆی، چونکە دواجار بەرزی نرخی نەوت لە بەرژەوەندی ئەمریکاشە بە کورتی وەک ئەوەی ی‌و ئێس ئەی تودەی نووسیویەتی، لە چەند هەفتەی داهاتوو، ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێران‌دا دەسەپێنێت و بەمەش کاریگەری زۆر لە‌سە‌ر نرخی نەوت دروست دەبێت، ئەمەش هەنگاوێکە کە سعودیە دڵخۆش دە‌کات بەوەی نەوتەکەی جارێکی دیکە لە ١٠٠ دۆلار نزیک دەبێتەوە، لە وەڵامی ئە‌م هەواڵانەی ئەمریکادا، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران، حەسەن ڕۆحانی، وەک ئەوەی لە تاران نیوز هاتووە، ڕایگەیاند «کە ئە‌وان خۆیان بۆ هەموو پێشهاتێک سە‌بارە‌ت بە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە ئامادەکردوەو ناهێڵن کاریگەری بکاتە سەر خەڵکی ئێران.»
هاوڵاتى ئە‌ندامێکى لیژنە‌ى فە‌توای هە‌رێمى کوردستان رایدە‌گە‌یە‌نێت، چوار مانگ چاوە‌ڕێی عادل نورییان کردوە زانیاری‌یان پێبدات لە‌سە‌ر مامە‌ڵە‌کردن بە دراوی ئە‌لیکترۆنى وە‌نکۆین، بە‌ڵام هیچ وە‌ڵامێکى لیژنە‌کە‌ى نە‌داوە‌تە‌وە. دوو هەفتە لەمەوپێش لیژنە‌ى فەتواى هە‌رێمى کوردستان رایگەیاند کە مامە‌ڵە‌کردن بە دراوی وەنکۆینەوە حە‌رامە، پە‌رلە‌مانتار عادل نوری کە یەکێکە لە کەسە دیارەکانى نێو دراوى وەنکۆینن و لە رابردوودا مارکێتینگێکى زۆری بۆ کردوە، لە ژمارە‌ى پیشووى هاوڵاتیدا وتى ئە‌وانە‌ى فەتوایان داوە «ئەهلی بوارەکە« نین و تۆمە‌تباریان دە‌کات بە‌وە‌ى لە پشت «قاچاخچیەکانی بتکۆینن». هە‌روەها وتبووی بۆ ئە‌و فە‌توایە قسە لە‌گە‌ڵ ئە‌وان نە‌کراوە. لە‌مباریە‌وە ئە‌حمە‌د شافیعی، ئە‌ندامی لیژنە‌ى باڵاى فە‌توا لە هە‌رێمى کوردستان بە هاوڵاتى وت «من پێش پێنج مانگ بە‌ر لە ئێستا بە ئە‌و برادە‌رە‌م وتووە حە‌زدە‌کە‌ى سێ مانگ چوار مانگ چاوە‌ڕێى ئێوە دە‌کە‌ین وە‌رە بە تێر و تە‌سە‌لی بۆ باسبکە، گفتو‌گۆمان لە‌گە‌ڵ بکە یان بۆمان بنوسن، بە‌ڵام ئە‌وان نهەاتنە لاى ئێمە نە هیچ شتێکیشیان بۆنوسین واتە پێش دە‌رچوونى فتواکە پە‌یوە‌ندى پێوە کراوە، تە‌نانە‌ت لە ماڵى خۆشیاندا پێى وتراوە. لیژنە‌ى باڵاى فە‌توا لە هە‌رێمى کوردستان لە 5/4/2018 راگەیەنراوێکى بڵاوکردەوە کە تێیدا دە‌ڵێت «بڕیارماندا بە مامە‌ڵە‌کردن بە‌و دراوە ئەلیکترۆنیە و هاوشێوەکانى لە روانگەى فیقەى ئیسلامى ئاڵۆز و یاساغ و نادروستە و دراوێکى گریمانەییە، شەریعەتى ئیسلامیش مامە‌ڵە‌کردن بە دراوى گریمانەیى پێدروست نییە«. وەن کۆین و بتکۆین دوو دراوی ئەلیکترۆنین، خەڵکانێک لە کوردستان مامەڵەو کڕین و فرۆشتنى پێوەدەکەن بە مەبەستى قازانج، زۆرینەى بەکارهێنەرانى ئە‌م دوو دراوە بەوە ناسراون کە لە ئیسلامیەکانن. عادل نورى، بە وت »ناوەڕۆکى فە‌تواکە تەناقوزات و دژبەیەکى زۆرى تێدایە، ئە‌م پرسە هى ئە‌وە نییە لیژنە‌ى فە‌توا بەبێ ئە‌وە‌ى گوێ بگرن لە لایەنى بەرانبەر فەتوایەک دەربکەیت، دەبوو ئە‌وانە‌ى ئهەلى ئە‌و بوارەن قسەیان بکردایە«. بە‌ڵام ئە‌حمە‌د شافیعی دە‌ڵێت «ئە‌و لیژنە‌یە چە‌ندین کە‌سى پسپۆڕ و دکتۆری تێدایە لە بوارێک لە بوارە‌کان، ئێمە پێشتر ئە‌وە‌ى لێکۆڵینە‌وە‌یە‌کى وردمان کرد‌و گە‌یشتینە ئە‌و قە‌ناعە‌تە‌ى ئە‌و جۆرە مامە‌ڵە‌یە حە‌رامە و رێگە پێدراو نیە، چونکە زیان بە ئایندە‌ى ئە‌م نە‌تە‌وە‌یە‌مان دە‌گە‌یە‌نێت و کۆمە‌ڵێک کە‌س بەهۆى ئە‌و مامە‌ڵە‌یە‌وە پارە‌کانیان دە‌ڕوات و مایە سفر دە‌بن، کۆمە‌ڵێکى تر قازانجێکى زۆر دە‌کات». ئیسلامییەکانى کوردستان مامەڵەیەکى زۆر بە بیتکۆین و وەنکۆینەوە دەکەن، ئە‌وانە‌ى کە سەر بە یەکگرتووى ئیسلامی و سەلەفیەکانن زیاتر مامەڵە بە دراوی وەنکۆینەوە دەکەن، هە‌روەها ئەوانەشی کە مامەڵە بە بیتکۆینەوە دەکەن زیاتر سەر بە کۆمەڵى ئیسلامین. ئە‌وە‌ى زیاتر مارکێتینگى بۆ دەکرێت دراوی وەنکۆینەوە کە هێشتا لە هیچ بۆرسەیەکدا بوونى نیە، بەڵکو دەستاودەست لە‌گە‌ڵ کڕیاردا رێکدەکەون و پێیان دەڵین کە کۆتایی ئەمساڵ دراوەکە دەچێتە بۆرسەوەو دواتر ئەکاونتیان بۆ دروستدەکرێت، بە‌ڵام بتکۆین جیاوازەو لە بۆرسەکانى ئاڵوگۆڕی دراودا هەیەو رۆژانە زیاتر ملیارەها دۆلار مامەڵەى پێوەدەکرێت و ئە‌و کەسەى مامەڵەى پێوەدەکات ئاگاداری وردەکاری حسابی خۆیە‌تى. بە‌ڵام ئە‌وانە‌ى لە ناو کۆمەڵى ئیسلامی مامەڵە بەم دراوەوە دەکەن، رێکدەکەون لە‌گە‌ڵ کڕیاردا کە دراوەکەى بۆ بکڕن بە‌و پێیە‌ى کەسێک لە سەرەتادا مامەمەڵە بەم دراوەوە بکات پێویستى بە شارەزایی هەیە، واتە ئە‌وان تەنها بۆیان دەکڕن و پارەیەکى زیاتریان لێوەردەگرن. بە‌ڵام مامە‌ڵە‌کردن بە دراوى وە‌نکۆین جیاوازە، ئە‌و کەسەى کە مارکێتینگی بۆ دە‌کات کۆمپانیاکە بەشێک قازانجى پێدەدات لەو مامەڵەیەدا. سە‌بارە‌ت بە حە‌رامکردنى وە‌نکۆین لە لایە‌ن لیژنە‌ى فە‌تواوە، عادل نورى دە‌ڵێت «دەیەها کە‌سى مەکتەبى سیاسى لایەنە ئیسلامییەکان ئەهلى نوێژ‌و تاعەتن لەسەدا 99ى ئە‌وانە‌ى ئە‌م ئیشە دەکەن ئەهلى حەرام و حەڵاڵن، بەتەنگى دیندارى خۆیانەوە دێن و خۆیان دەپارێزن لە حەرام و بەرچاوڕۆشنن».بە پێی لێدوانى عادل نوری بۆ هاوڵاتى کە هە‌فتە‌ى پێشوو بڵاوبوویە‌وە، عادل نوری ئە‌وانە‌ى لە پشتى فە‌تواکە‌وە‌ن ئە‌و کە‌سانە‌ن کە نە‌یاری کارە‌کە‌ى ئە‌وانن، وتى «هیچ رەبتێک نییە وە‌نکۆین حە‌رامە یان حەڵاڵە، ئە‌وانە‌ى دەڵێنن حە‌رامە، ئە‌وانە لەپشتى قاچاغچییەکانى بت کۆیینن». بە‌ڵام ئە‌حمە‌دشافیعی دە‌ڵێت «لیژنە‌ى باڵاى فتوا بە‌کۆى دە‌نگ پێى وابوو ئە‌و مامە‌ڵانە حە‌رامە و نادرووستە، ئیتر فڵان پە‌رلە‌مانتار و فڵان کە‌س چۆن بیردە‌کاتە‌وە ئە‌وە بیر و بۆچونى خۆیە‌تى». سە‌بارە‌ت بە‌وە‌ش کە عادل نوری دە‌ڵێت ئە‌وانە لە پشت قاچییە‌کانى پیتکۆینن، ئە‌حمە‌د شافعی وتى «ئە‌و دە‌نگۆیانە هیچ راست نین». ئە‌وانە‌ى کە مارکێتینگ بۆ وە‌نکۆین دەکەن و کڕیاری بۆ دە‌دۆزنە‌وە بە کڕیار دە‌ڵێن کە ئە‌م دراوە نرخە‌کە‌ى لە داهاتوویە‌کى نزیکدا بە‌رزدە‌بێتە‌وە، بە‌و پێیە‌ى پێشتر دراوى بتکۆین بە‌رزبۆتە‌وە. بیتکۆین لەساڵى 2009 لەلایەن کەسێکەوە بەناوى ساتۆشى ناکۆمۆتۆ دروستکرا، سەرەتا نرخى هەر بیتکۆینێک تەنیا 0.003 دۆلار بوو، بە‌ڵام ساڵى رابردوو نرخى هەر بیتکۆینێک گەیشتە 20 هەزار دۆلار‌و دواتر دابەزییەوە بۆ خوار 10 هەزار دۆلار. بە‌ڵام وە‌نکۆین لەلایەن ئافرەتێکەوە بەناوى د.رۆجا ئیگنەتۆڤا دروستکراوەو نرخى راستەقینەى ئە‌م دراوە دیار نییە بەوپێیەى لە بۆرسەدا نییە، تەنها کۆمپانیاکە خۆى نرخێکى بۆ داناوەو ناوە بەناوە نرخەکان بەرزدەکاتەوە، تا ئێستا کەسی کڕیار ناتوانێت دراوەکەى بفرۆشێتەوە، بە‌ڵام کڕیاری بتکۆین دەتوانێت بیفرۆشێتەوە. ماوەى دوو ساڵە مامە‌ڵە‌کردن بە‌و دراوانە لەنێو ئیسلامییەکانى کوردستان بەتایبەتى یەکگرتووى ئیسلامى و کۆمەڵى ئیسلامى رەواجى زۆرى پەیدا کردووە، لایەنگرانى هەردوولاش بەسەر دراوەکاندا دابەشبوون و خۆیان بە ڕکابەری یەکتری دەزانن، لەکاتێکدا ئە‌و دوو کۆمپانیایە خۆیان رکابەری لە نێویانیادا نییە، بە‌و پێیە‌ى شێوازی ئیشیان جیاوازە. ئەمیندارى یەکگرتوو لەڕوونکردنەوەیەکدا کە رۆژى 2/1/2018 بڵاویکردەوە، رایگەیاند «ماوەیەکە گفتوگۆ لە‌سە‌ر بابەتى (بیتکۆین) و (وە‌نکۆین) دەکرێت، کە گوایە کاسپییەکە لەناو یەکگرتووەکاندا رەواجى پێدەدرێ. راشکاوانە رایدەگەیەنین، بەهیچ جۆرێک دوور و نزیک ئە‌م بازرگانییە وەهمىو ناڕوونە، پە‌یوە‌ندى بەحزبەوە نییە، ئێمەش لەزارى خەڵکەوە بیستوومانە کە کەسانێک تووشبوون و مومارەسەى دەکەن و، بازاڕى بۆ گەرمدەکەن». ئەمیندارى یەکگرتوو ئامۆژگارى ئەندامانى حزبەکەى کردبوو کە خۆیان »بەم کاسبییە وەهمییەوە خەریک نەکەن». سە‌بارە‌ت بە نکۆڵیکردن عادل نوری لە دراوى لە‌وە‌ى کە بۆ فە‌تواکە قسە لە‌گە‌ڵ ئە‌وان نە‌کراوە، ئە‌حمە‌د شافعی دە‌ڵێت «پێشتر گفتو‌گۆمان بووە‌و قسە‌ى لە‌گە‌ڵم کردووە‌و وتومە وە‌کو خۆم هیچ قسە‌یە‌ک ناکە‌م هە‌تا لە لیژنە‌ى فتوا لێى نە‌کۆڵینە‌وە‌و دیراسە‌ى نە‌کە‌ین من لە خۆمە‌وە هیچ ناڵێم، لە‌بە‌ر ئە‌وە پێمباشە ئە‌م شتە بە تە‌فسیل بۆمان بنوسن، ژمارە‌ى خۆم و ناونیشانى سایتى زانایانم پێدان کە بۆمان بنێرن، بە‌ڵام ئە‌وان هیچ وە‌ڵامێکیان نە‌بوو».
ئارا ئیبراهیم توێژه‌رانى کۆمه‌ڵایه‌تى هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ى به‌شداری پێکردنى منداڵان ده‌رفه‌تى بیرکردنه‌وه‌ی جیاواز به‌ڕوویاندا داده‌خات له‌دواى ئه‌وه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ستیپێکردووه، منداڵان به‌شدارن له بانگه‌شه‌کاندا، لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌ڵێن شتێکى «خۆڕسکانه‌یه«، به‌ڵام توێژه‌رانى کۆمه‌ڵایه‌تی به‌کارى گه‌وره ساڵانى ده‌زانن و ده‌ڵێن باوکان و دایکان وایان لێده‌که‌ن نه‌توانن ئازادانه بیربکه‌نه‌وه. له که‌رنه‌ڤاڵه‌کانى سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌کانى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کاندا منداڵان ده‌بینرێت به ئاڵا‌و دروشمى ئه‌و لیسانه‌ى که به‌شدارن له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، به‌شێکیان لۆگۆ‌و ژماره‌ى لیسته‌کان له‌لایه‌ن دایک و باوکیانه‌وه ده‌کرێت به‌ناوچاوانیانه‌وه‌و وێنه‌کانیان له‌تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبوک بڵاوده‌که‌نه‌وه. به‌رپرسى ناوه‌ندو ده‌زگاکانى هه‌ڵبژاردنه‌کانى لایه‌نه سیاسییه‌کان ده‌ڵێن له‌رووى یاساییه‌وه کێشه‌یه‌کى گه‌وره نییه‌و کارێکى خۆڕسکانه‌یه که منداڵان به‌شدارى ده‌که‌ن. هاوژین عومه‌ر، به‌رپرسى ناوه‌ندى هه‌ڵبژاردنى کۆمه‌ڵ له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت»له‌زۆر وڵاتى تریش مناڵان ده‌بینین به‌شدارى ده‌که‌ن له‌بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، حزورى مناڵ کێشه‌ى یاسایى نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه کێشه‌یه‌کى گه‌وره بوایه کۆمه‌ڵێک رێکخراوى بیانى و ناوخۆیی ئیشیان له‌سه‌ر ده‌کرد، چو‌نکه بانگه‌شه کارێکى مه‌ده‌نیانه‌یه«. ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو کاتێک باوک و دایکى له که‌رنه‌ڤاڵێکى بانگه‌شه‌کاندا به‌شدارى ده‌که‌ن، که پرۆسه‌یه‌کى مه‌ده‌نیانه‌یه، منداڵان وه‌ک هه‌ر چالاکییه‌کى تر ڕه‌نگه خۆشییه‌کى لێ ببینن. هاوکات زمناکۆ جه‌لال، رێکخه‌رى ژوورى هه‌ڵبژاردنى گۆڕان له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى، ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد که بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان که‌رنه‌ڤاڵێکى جه‌ماوه‌رییه، مناڵان خۆیان حه‌ز ده‌که‌ن به‌شدارى تێدا بکه‌ن و ئاڵا‌و دروشمى ئه‌و لیسته به‌رزبکه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها وتیشى»هیچ هێز و لایه‌نێکى سیاسى ناتوانێت مناڵان به‌زۆر به‌شدارى پێبکه‌ن، به‌شداریکردنى منداڵان کارێکى خۆڕسکانه‌یه«. له‌لایه‌کى تره‌وه، به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌کگرتوو ده‌ڵێت باوکان و دایکان ناتوانن منداڵه‌کانیان به‌جێ بهێڵن له‌ماڵه‌وه یان شوێنێک نییه بۆى ببه‌ن بۆیه به‌شدارى ده‌که‌ن. قاسم گه‌ڵاڵى، به‌رپرسى ده‌زگاى هه‌ڵبژاردنى یه‌کگرتوو له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»منداڵان به‌خۆشى خۆیان به‌شدارى ده‌که‌ن، چۆن داواى شتێکى یارى ده‌کات که پێى خۆشه، ئه‌وه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌یه، که ئاهه‌نگه‌کان رێکده‌خرێت له‌هه‌موو شوێنێک مناڵ هه‌یه و به‌شدارن، به‌ڵام دایک و باوکیان نازانێت بۆ کوێى ببات یان به‌جێى بهێڵن. هه‌روه‌ها وتیشى»مناڵ شیاو نییه له‌رووى یاساییه‌وه بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه، پێویسته په‌روه‌رده بکرێت و ئاماده‌بکرێت و ئازاد بکرێت بۆ ئه‌وه‌ى خۆى بیربکاته‌وه بۆ ئه‌و بیروباوه‌ره‌ى هه‌ڵیده‌بژێرێت». وته‌بێژى پارتى له پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت منداڵان خۆرسکانه به‌شدارى ده‌که‌ن و بانگه‌شه‌کان بۆ ئه‌وانه‌یه که ته‌مه‌نى یاساییان تێپه‌ر بووه بۆ ده‌نگدان. عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت «بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه که به‌شدارى ده‌نگدان ده‌که‌ن و ته‌مه‌نیان تێپه‌ڕ بووه، ناکرێت هه‌موو دونیا بکه‌ین به دونیاى سیاسییه‌کان، به‌ڵام کاتێک باوکان و دایکان به‌شدارى ده‌که‌ن وه‌ک شتێکى عه‌فه‌وى منداڵان به‌شدارى ده‌که‌ن ئه‌وه شتێکى ئاساییه«. توێژه‌رێکى کۆمه‌ڵایه‌تى، ئه‌وه‌ده‌خاته‌ڕوو بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان کارى گه‌وره ساڵانه نه‌ک منداڵان و به‌شداریکردنیان کاریگه‌رى نه‌رێنى ده‌کاته سه‌ر داهاتوویان و به‌پێویستى داده‌نێت رێگرى لێبکرێت. هادى ئه‌مین، توێژه‌رى کۆمه‌ڵایه‌تى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت»له قوتابخانه‌که‌مان که وانه ده‌ڵێنه‌وه به مناڵه‌کانمان وتووه هه‌ر مناڵێک بانگه‌شه بکات نمره‌ى لێده‌شکێندرێت، ئه‌وه بوارى ئه‌وان نییه و بوارى گه‌وره ساڵانه، وه‌ک چۆن ماڵێک ناتوانێت بلۆکێک هه‌ڵبگرێت و ئیشى کرێکارى بکات، به‌هه‌مان شێوه‌یه«. ناوبراو هێماى بۆ ئه‌وه‌شکرد منداڵان به‌بێ ئه‌وه‌ى بزانن و لێى تێبگه‌ن دایکان و باوکان به‌شدارى ململانێ سیاسییه‌کانیان ده‌که‌ن، ئه‌مش نائاساییه و کاریگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر داهاتوویان دروستده‌کات که بژارده‌ى هه‌ڵبژاردنى لایه‌نێکى جیاواز له‌و لایه‌نه‌ى باوک و دایکیان له‌سه‌رێتى بۆى ناهێڵنه‌وه‌و ئازاد بێت. هه‌روه‌ها وتیشى «ئه‌م کاره‌ى باوکان و دایکان که وه‌ک خۆیان به‌شدارن له‌بانگه‌شه‌کاندا منداڵانیش له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن، منداڵان تووشى ئه‌وه ده‌که‌ن که‌له‌گه‌ڵ کۆگه‌ل بڕوات و ده‌رفه‌تى بیرکردنه‌وه‌ى جیاوازى پێنه‌درێت».
هیوا غفور حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌گه‌ر، سێ مژده به هاوڵاتیانى کوردستان ئه‌دات، رایده‌گه‌یه‌نێت له کاتى به‌رده‌وامبونى ئه‌گه‌ره‌کاندا موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران مانگانه ده‌رێت و به‌نزین نرخى که‌م ده‌کرێته‌وه‌و دابه‌شکردنى ته‌وت به‌سه‌ر هاوڵاتیانیشدا به‌رده‌وام ده‌بێت. سیسته‌مى نوێى مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌غدا پاره بنێرێت. له کۆتایی مانگى ئازارى ئه‌مساڵدا حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نووسیدا که‌مکردنه‌وه‌ى پاشه‌که‌وتى مووچه‌ى راگه‌یاند. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و وه‌زیرى دارایی ئاماده‌ی بوون. رێباز حه‌ملان وه‌زیرى دارایی حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان له‌و کۆنگره رۆژنامه‌نوسییه‌دا رایگه‌یاند "دابه‌شکردنى مووچه به سیسته‌مى نوێ به‌رده‌وام ده‌بێت و پاشه‌که‌وتى مووچه که‌م ده‌که‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌غدا به‌رده‌وام بێت له ناردنى پاره بۆ هه‌رێمى کوردستان و ئه‌مریکاش بڕى 35 ملیار دینار بۆ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه بنێرێت و داهاتى ناوخۆش هه‌بێت". وته‌کانى وه‌زیرى دارایی، چه‌ند جارێکیش له‌لایه‌ن وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه جه‌ختى لێکراوه‌ته‌وه، که سیسته‌مى نوێى مووچه و که‌مکردنه‌وه‌ى پاشه‌که‌وت، په‌یوه‌سته به ناردنى مووچه له‌لایه‌ن به‌غداوه. سه‌فین دزه‌یى وته‌بێژى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان چه‌ند جارێک و له چه‌ند بۆنه‌یه‌کى جیاوازدا رایگه‌یاندووه "ئه‌گه‌ر به‌غدا مانگانه بڕى 317 ملیار دینار بنێرێت و داهاتى ناوخۆش هه‌بێت، ئه‌وا ئێمه‌ش ده‌توانین مانگانه به‌پێى ئه‌م سیستمه نوێیه مووچه دابه‌ش بکه‌ین". پاشکه‌وتى موچه به چه‌ند ئه‌گه‌ر لاده‌چێت پاشه‌که‌وتى مووچه کۆتایی دێت، ئه‌گه‌ر به‌غدا 38 ملیار دینار بنێرێت و یاساى خانه‌نشینى له په‌رله‌مانى کوردستان په‌سه‌ند بکرێت. سه‌میر هه‌ورامی، راوێژکارى میدیایى قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر حکومه‌تى عێراقى ئیلزام بێت که بڕى 38 ملیار دینار له بودجه‌ى سیادى بۆ هێزى پێشمه‌رگه بنێرێت و یاساى خانه‌نشینى له په‌رله‌مانى کوردستان په‌سه‌ند بکرێت، دوو مانگى داهاتوو ده‌توانن پاشه‌که‌وتى مووچه هه‌ڵبگرن. سه‌میر هه‌ورامى له لێدوانێکیدا بۆ هاوڵاتی وتى "به‌پێى ئه‌م سیستمه نوێیه‌ى که مانگى رابردوو راگه‌یه‌نرا، حکومه‌تى هه‌رێم پێویستى به بڕى 720 ملیار دینار مانگانه‌یه بۆ مووچه، بۆ پێدانى ئه‌و بڕه پاره‌یه حکومه‌تى هه‌رێم جگه له داهاتى ناوخۆ و نه‌وتى فرۆشراو، پشتى به 317 ملیار و 540 ملیۆن دینارى حکومه‌تى عێراق به‌ستووه" سه‌میر هه‌ورامى وتى"ئه‌گه‌ر حکومه‌تى عێراقى ئیلزام بێت و 38 ملیار دینار له بودجه‌ى سیادى بۆ هێزى پێشمه‌رگه بنێرێت که به‌پێى یاساى بودجه حکومه‌تى عێراق ده‌بیێت بینێرێت و یاساى خانه‌نشینیش له په‌رله‌مانى کوردستان په‌سه‌ند بکرێت، دوو مانگى داهاتوو ده‌توانین پاشه‌که‌وت هه‌ڵبگرین". له‌باره‌ى په‌سه‌ندکردنى یاساى خانه‌نشینى که له ئێستادا دواى په‌سه‌ندکردنى دووباره گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مانى کوردستان به‌مه‌به‌ستى ده‌ستکاریکردنى که ناڕه‌زایه‌تییه‌کى زۆرى شه‌قامى لێکه‌وته‌وه، ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێده‌چێت ئه‌و یاسایه هه‌ر جێبه‌جێ نه‌کرێت. ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنى، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى کوردستان له فراکسیۆنى یه‌کگرتوو به هاوڵاتی راگه‌یاند "چه‌ند لایه‌نێک له په‌رله‌مانى کوردستان که زۆرترین بندیواریان هه‌یه، نایه‌ڵن ئه‌و یاسایه په‌سه‌ند بکرێت له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌وان نابێت، ئه‌گه‌ر مووچه‌ى ئه‌و بندیوارانه ببڕدرێت". وتیشى "بڕوا ناکه‌م دواى هه‌ڵبژاردنه‌کانیش ئه‌و یاسایه په‌سه‌ند بکرێت، چو‌نکه ئه‌و هێزانه مه‌سه‌له‌یه‌کى تر ده‌ورووژێنن و له‌بیرى خه‌ڵکى ده‌به‌نه‌وه". به‌نزین ده‌بێته 500 دینار ئه‌گه‌ر به‌غدا دابینى بکات ئه‌ندامێکى لیژنه‌ى وزه‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌کان له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ئه‌وه ئاشکرا ده‌کات، ئه‌گه‌ر به‌غدا به‌نزینى پێویست دابینبکات، ئه‌وا یه‌ک لیتر به‌نزین به‌نرخى 500 دینار‌و به‌شێوه‌ى کارت ده‌درێته شۆفێران. د.غالب محه‌مه‌د سه‌رۆکى لیژنه‌ى وزه‌و سه‌رچاوه سروشتییه‌کان له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى به هاوڵاتی وت "له‌ماوه‌ى ڕابردوودا نوسراویان بۆ وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق کردووه که به‌شه به‌نزینى پێویست دابین بکه‌ن، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵامى نوسراوه‌که‌یان نه‌دراوه‌ته‌وه؟". ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر به‌غدا ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر داواکه‌یان ده‌رببڕێت، ئه‌وا میکانیزمى دابه‌شکردنى ئه‌و به‌نزینه دیاریده‌که‌ن و چه‌ند به‌نزینخانه‌یه‌ک ده‌ستنیشانده‌کرێت که به‌نزینه‌که‌یان به‌سه‌ردا دابه‌شبکرێت و نرخى یه‌ک لیتر به‌نزینیش ده‌بێته 500 دینار" نه‌وت دابه‌شده‌کرێت ئه‌گه‌ر له به‌غداوه بێت مژده‌یه‌کى تر‌ى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ هاوڵاتیان پێدانى نه‌وتى سپییه، ماوه‌ى چوار مانگه پرۆسه‌ى دابه‌شکردنى نه‌وت له پارێزگاى سلێمانى به‌شێوه‌یه‌کى سست و خاو ده‌ستى پێکردووه‌و له ماوه‌ى ئه‌و چوار مانگه‌دا ته‌نها چوار مه‌ڵبه‌ند له ناوه‌ندى شارى سلێمانى نه‌وتى وه‌رگرتووه. هه‌ڵمه‌تى دابه‌شکردنى نه‌وت له سلێمانى له 21/12ى ساڵى رابردوو له سلێمانى ده‌ستپێکردووه‌و له ئێستاشدا به‌هۆى نه‌هاتنى نه‌وت له به‌غداوه وه‌ستاوه. حه‌مه حسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى نه‌وت و کانزاکانى سلێمانى له لێدوانێکدا به هاوڵاتی راگه‌یاند "ئه‌گه‌ر به‌غدا نه‌وت بنێرێت، ئه‌وا دابه‌شکردنى نه‌وت ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌و دابه‌شى ده‌که‌ن".
نەجات ئە‌حمە‌د له‌ماوه‌ى سێ هه‌فته‌دا سێ هه‌وڵى تیرۆرکرن بۆ سه‌ر حیزبه کوردییه‌کانى رۆژهه‌ڵات له سنورى پارێزگاى هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت و سێ که‌س ده‌بنه قوربانى، حزبه سیاسیه‌کانى رۆژهه‌ڵاتیش کۆمارى ئیسلامى ئێران به ئه‌نجامدانى ئه‌و کاره تۆمه‌تبار ده‌که‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن بارودۆخى ئه‌منى باشورى کوردستان له دواى ریفراندۆمه‌وه شڵه‌قاوه. به‌رپرسانى حزبه کوردییه‌کان، په‌نجه‌ى تۆمه‌ت بۆ ده‌سه‌ڵاتى کۆمارى ئیسلامى راده‌کێشن و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن ئێران له ئاڵوگۆڕه‌کانى ناوچه‌که ده‌ترسێت و پێشبینى ئه‌وه ده‌که‌ن که دۆخێک بۆ حزبه‌کانى رۆژهه‌ڵات بێته‌پێشێ تا به راماڵینى ده‌سه‌ڵاتى ئێران له کوردستانى رۆژهه‌ڵات کۆتایى پێ بێت. رۆژى یه‌کى ئادارى مانگى رابردوو مادده‌ى ته‌قینه‌وه له‌نێو ئۆتۆمبێلى (ساڵحى ره‌حمانى) یه‌کێک له چالاکوانه‌کانى حزبى دیموکرات له شارۆچکه‌ى بنه‌سڵاوه‌ى سه‌ر به پارێزگاى هه‌ولێر داده‌نرێت و به‌هۆیه‌وه کوڕه‌که‌ى به‌ناوى سه‌باح گیان له‌ده‌ستده‌دات، دواى حه‌وت رۆژ له‌و رووداوه‌ش قادر قادری یه‌کێک له فه‌رمانده باڵاکانى حیزبى (حدکا) تیرۆر ده‌کرێت، هه‌ر له هه‌مان مانگدا کادیرێکى پێشکه‌وتووى تر‌ى ئه‌و حزبه له سۆران ده‌کوژرێت. خالید ده‌روژا، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى کارگێڕى حزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران به هاوڵاتى راگه‌یاند» کاتێک حزبى دیموکرات جۆرێکى دیکه‌ى له خه‌بات له ئێران راگه‌یاند و به ناوى (راخان) ، ساڵحى ره‌حمانى ده‌وورى باشى هه‌بوو تێیدا، بۆیه هه‌وڵى تیرۆرى دراو کوڕێکى شه‌هیدبوو» وتیشى «له شارۆچکه‌ى سۆران هه‌ڤاڵێکى دیکه‌مان به‌ناوى محمه‌د که یه‌کێک بوو له چالاکوانه‌کانمان تیرۆرکرا و دواتر تیرۆرى قادر قادریشی به‌دوادا هات، که سه‌رجه‌م هه‌وڵه تیرۆریستیه‌کان، کۆمارى ئیسلامى ئێرانى له پشته‌وه بووه« له‌باره‌ى چڕبونه‌وه‌ى هه‌وڵه تیرۆرستییه‌کانی ئه‌م ماوه‌یه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ده‌سته‌ى کارگێڕى حزبى دیموکرات وتى «کۆمارى ئیسلامى ئێران هه‌میشه وه‌ک رێگه‌یه‌ک بۆ له به‌ین بردنى نه‌یارانى، په‌ناى بردووه‌ته به‌ر کارى تیرۆر و زیاتر کاریان کردووه کورد وه‌ک نه‌یارێکى ئیسلامیش سه‌یر بکرێت» راشیگه‌یاند «تیرۆر و کۆمارى ئیسلامى ئێران دوو دیارده‌ى له‌یه‌ک دانه‌بڕوان و له مێژووى هاتنه سه‌ر حکومیان، هه‌میشه له‌گه‌ڵ دیموکراسى و مافى مرۆڤ دژ یه‌ک بوونه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک زیاتر بترسێنن و بۆ به‌رده‌وامبوونى ده‌سه‌ڵاتى خۆیان، هه‌میشه هه‌وڵى تۆقێنه‌ریان داوه« هه‌وڵى تیرۆرکردنى فه‌رمانده‌و چالاکوانه‌کانى حیزبه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان، له‌م دواییانه‌دا زیادى کردووه، له‌مانگى ئازارى رابردوودا دواى تیرۆرکردنى ئه‌و سێ ئه‌ندامه‌ى حزبى دیمورکرات، 12ى ئه‌م مانگه هه‌وڵى تیرۆرکردنى چواره‌میشى به‌دواداهات، که هێرش کرایه سه‌ر کاروانى ئۆتۆمبێله‌کانى (حسێن یه‌زدان) په‌نا، سکرتێرى حزبى ئازادى کوردستانى رۆژهه‌ڵات. تیرۆرکردنى فه‌رمانده‌و ئه‌ندامانى حیزبه کوردییه‌کانى رۆژهه‌ڵات له هه‌رێمى کوردستان که بنکه‌و باره‌گایان له شاره‌کانى هه‌رێمى کوردستان هه‌یه،ناوبه‌ناو دووباره ده‌بێته‌وه‌و یه‌که‌م کارى تیرۆریستیش لەدوای ڕاپەڕین به کوشتنى سه‌عید یه‌زدانپه‌نا، سکرتێری گشتی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان–ی ئه‌وکات و (پارتی ئازادیی کوردستان)-ی ئێستا ده‌ستیپێکرد. سالار حیسامی، ڕۆژنامه‌نووس و چاودێری سیاسی ، له‌باره‌ى تیرۆرکردنى ئه‌ندام و لایه‌نگرانى حیزبه‌کانى رۆژهه‌ڵات له کوردستان به هاووڵاتی وت ئه‌و په‌لامار و هێرشه تیرۆریستییانه ته‌نیا له باشووری کوردستاندا جێبه‌جێ نه‌کراون، بۆ تیرۆرکردنی سه‌رکرده کارامه و ناسراوه‌کانی کورد سنووری وڵاتانی ئه‌ورووپیشیان بڕیوه« وتیشى « تیرۆرکرانی دکتۆر عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو و دکتۆر سه‌عید شه‌ره‌فکه‌ندی وه‌ک دوو سه‌رکرده‌ی دیار(سکرتێری گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران) نموونه‌ی ئه‌و تیرۆره نێوده‌وڵه‌تییانه‌ن، که دژى حزبه‌کانى رۆژهه‌ڵات ئه‌نجام ده‌درێت» به بڕواى ئه‌و چاودێره سیاسییه، هه‌تا چالاکیی و بزاف و جه‌وله‌ی پێشمه‌رگه له قووڵایی خاکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا زیاتر بووبێ، ئه‌وا هه‌وڵه تیرۆریستییه‌کانی ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی ئێران زیاتر بووه. ئه‌و وتى «کۆمارى ئیسلامى ئێران هه‌موو هه‌وڵێکیان ئه‌وه‌یه شه‌ڕی نه‌یارانی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی ئێران بکه‌ن، وه‌ک ئه‌وه‌ی له ئێستادا میلیشیاکانیان له عێراق و سووریا و یه‌مه‌ن شه‌ڕی به وه‌کاله‌تیان بۆ ده‌که‌ن.» خه‌لیلى نادرى، سه‌باره‌ت به سەرەداوی تەقەکردن لە حسێن یەزدان پەنا، به هاوڵاتى وت» ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن براده‌رانى ئاسایشى هه‌ولێرو حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به ئێمه راگه‌یه‌ندراوه، ئه‌وه‌یه که له به‌شێک له کامێراکانه‌وه ده‌رکه‌وتووه که ماتۆڕسکیلێک بووه و ماده‌ى ته‌قینه‌وه‌که‌ى داناوه ده‌ڵێن سه‌رداوێک هه‌یه، به‌ڵام دیاره شتى زیاتر لاى ئه‌وانه« وتیشى «به‌ڵام به گشتى ئه‌وه روون بووه‌ته‌وه که سه‌رچاوه‌که‌ى له کوێوه هاتووه« له‌باره‌ى مێژووى تیرۆرى که‌سایه‌تى سیاسیه‌کانى رۆژهه‌ڵات، خه‌لیلى نادرى وتى " له‌ماوه‌ى رابردوو هه‌والى تیرۆرستى هه‌بووه پووچه‌ڵکراوه‌ته‌وه دیاره باسمان نه‌کردوو له راگه‌یاندنه‌کان، به‌ڵام یه‌که‌م تیرۆرى باشورى کوردستان ده‌رهه‌ق به کوردانى رۆژهه‌ڵات له ساڵى 1991 سکرتێرى حزبه‌که‌مانى تیرۆرکرد".
ئارا ئیبراهیم ئەگەرچی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پۆستە سیادییەکەی کورد لە بەغدا بەپشکی خۆی دەزانێت، بە‌ڵام پارتی و گۆڕان و هاوپەیمانی دە‌ڵێن ئیتر ئە‌و پۆستە ئەنجامی هەڵبژاردن بۆ براوە یەکلایی دەکاتەوە. بە‌ڵام یەکیتی نیشتیمانی کوردستان سوورە لە‌سە‌ر ئەوەی کە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بۆ ئە‌وان یەکلایی دەبێتەوە، ئەمەش دوای ئە‌وە دێت کە بەرهەم ساڵح پۆستی سەرۆکی قەوارەی «نیشتیمان»ی وەرگرت کە لەنێوان (گۆڕان، کۆمەڵ، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری) پێکهێنراوە. وەرگرتنی ئە‌و پۆستە لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە، وە‌کو چانسێک سەیردەکرێت بۆ ئەوەی پشکی داهاتووی کورد لە عێراق بە‌ر ناوبراو بکەوێت، کە لە ئێستادا پۆستی سەرۆک کۆمار لای کوردەو فوئاد مەعسوم لە‌سە‌ر پشکی یەکێتی وەریگرتووە. سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره، وته‌بێژى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا له کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌نوسیدا رایگه‌یاند، پۆستى سه‌رۆک کۆمار ئیستحقاقى کورده‌و له‌ناو کوردیش‌دا ئیستحقاقى یه‌کێتییه. یەکێتی ئە‌و پۆستە بەهی خۆی دەزانێت دوای ئەوەی رێککەوتنێکی لە‌گە‌ڵ پارتى دیموکراتى کوردستان واژۆکرد بۆ دابەشکردنی پۆستەکان لە نێوانیاندا، بە جۆرێک پۆستی سەرۆکی هەرێم بۆ پارتی یەکلایی کرایەوەو پۆستی سەرۆک کۆماریش بۆ یەکێتی، بە‌ڵام ئێستا پارتی بە جۆرێکی تر لە مەسەلەکە دەروانێت دوای ئەوەی پۆستی سەرۆکی هەرێمی لە دەستدا، بە‌ڵام یەکێتی سوورە لە‌سە‌ر ئەوەی سیادەیەکەی بەغدا بۆ ئە‌و دەبێت. له‌تیف شێخ عومه‌ر، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى، له‌لێدوانێکدا بە هاوڵاتی وت «گرنگه ئه‌مجاره رێکبکه‌وین چ سه‌رۆکى په‌رله‌مان یان سه‌رۆک کۆمار بێت بۆ کورد بێت، ئه‌و پۆسته بۆ یه‌کێتى نیشتمانى کوردستانه‌و یه‌کێتى که‌سێک بۆ ئه‌و پۆسته ته‌رخان ده‌کات». بە‌ڵام پارتی بەجۆرێکی تر بیر لە مەسەلەکە دەکاتەوەو پێیوایە ئە‌و رێککەوتنە کۆتایی هاتوەو دە‌ڵێت هەڵبژاردن دیاری دە‌کات کە بۆ کێ دەبێت. پارتی وایداناوە لە هێزە کوردییەکانی تر دەنگی زیاتر بێنێت و ئەمجارە پۆستەکەی بەغدا وەربگرێت، هە‌روەها زیاتر مەیلی بۆ لای سەرۆکی پەرلەمانە. تارق گه‌ردى، ئه‌ندامى فراکسیۆنى پارتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بە هاوڵاتی وت «ئه‌و رێککه‌وتنه له‌نێوان پارتى و یه‌کێتى کراوه له‌سه‌ر پۆستى سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکى هه‌رێم به‌حزورى جه‌نابى کۆچکردوو مام جه‌لال بووه‌و مه‌سعود بارزانى ته‌ڕشیحى کردووه، ده‌رئه‌نجامى ئه‌مجاره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کان، حوکم ده‌دات کێ ئه‌و پۆسته وه‌رده‌گرێت و ئه‌نجامه‌کان ده‌گۆڕێت و موفاجه‌ئات له‌پێشه‌وه‌یه«. تارق گه‌ردى ئاماژە بەوەدەکات کە له هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مجاره‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، ته‌رازووى هێز گۆڕانکاری بەسەردا دێت بەهۆی دەرکەوتنی هێزە نوێیەکانەوە. ئە‌و پێیەی وایە یەکێتی کورسیەکانی جارانی ناهێنێتەوەو ناتوانێ وە‌کو پێشوو داوای پۆستە سیادەکەی کورد بکات لە بەغدا. تارق گه‌ردى وتی «هاوکێشه‌ى سیاسى ده‌گۆڕێت و هەر لیستێک زۆرینه‌ى هێنا ئه‌و پۆستە ئیستحقاقى ئه‌و لایه‌نه ده‌بێت». هە‌روەها پۆستى سه‌رۆکى په‌رله‌مانی بە باشتر زانی بۆ کورد بەراورد بە سه‌رۆکى کۆمار. ئە‌و پێیوابوو سوننه‌کان بۆیە پۆستی سەرۆکی په‌رله‌مانیان هه‌ڵبژاردووه لەبەئەوەی لە پۆستی سەرکۆمار گرنگترە. وتیشی «ئه‌گه‌ر کورد پۆستى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق وه‌ربگرێت، گۆڕانکارییه‌کى زۆر باش ده‌بێت و گرنگ ده‌بێت». پۆستی سەرۆک کۆمار لە عێراقدا زیاتر پۆستێکی پرۆتۆکۆلی و تەشریفاتیە، بە‌ڵام پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کە سەرچاوەی یاسادانانە، سەرۆکایەتیەکەی رۆڵ دەبینیت لە دەرچواندنی یاساکاندا. به‌رپرسێکى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى ده‌ڵێت بۆ دابه‌شکارى پشک و پشکداریى نه‌هاتونه‌ته ناو هه‌ڵبژاردنه‌کان و پۆستى سه‌رۆک کۆمار شتێکى لاوه‌کیه. لیستى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ریی، که به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات و بۆ یه‌که‌مجار له هه‌ڵبژاردنه‌کانى 12ى ئایارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌شدارى ده‌کات، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که ئه‌وان بۆ ئه‌وه هاتوونه مه‌یدان، تا رێگرى له‌و دیارده سیاسییه بگرن که برابه‌شانه پۆسته‌کانى له کوردستانه‌وه بۆ عێراق دابه‌شکردووه. سلێمان عه‌بدوڵا یونس، به‌رپرسى میدیاى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسیى و دادپه‌روه‌رى، له لێدوانێکدا به وت»باوه‌ڕمان به پشک و دابه‌شکارى پۆسته‌کان نییه پێش هه‌ڵبژاردن، ئێمه هاتوینه‌ته مه‌یدان بۆ ئه‌وه‌ى رێ له‌و دیارده سیاسییه بگرین که برابه‌شانه پۆسته‌کانى له کوردستانه‌وه بۆ عێراق دابه‌شکردووه، له‌وه‌ش زیاتر و خه‌ریکه ئه‌م پۆستانه به ئه‌زه‌لى ده‌بن به پۆستى ئه‌م حزب و ئه‌و حزب». ناوبراو ده‌ڵێت نابنه به‌شێک له‌و شه‌ڕه‌ى بۆ دابه‌شکاریى پۆسته‌کان هه‌یه وتیشی «شه‌ڕ له‌سه‌ر ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن ده‌که‌ین، به‌لامانه‌وه گرنگه پێگه‌ى کورد له‌به‌غدا گرنگى هه‌بێت». سلێمان عه‌بدوڵا یونس هە‌روەها وتی «پۆستی زۆر گه‌وره له‌به‌غدا به‌ده‌ست کورده‌وه بووه، به‌ڵام هیچکام له پۆسته‌کان فریاى کورد نه‌که‌وت، به‌و عه‌قڵییه‌ته‌ى سه‌رکرده کلاسیکه‌کانى یه‌کێتى و پارتى ده‌یکه‌ن کوردستان ئیستحقاقاتى خۆى بهدەستناهێنێت، هه‌ر پۆستێک کۆده‌نگى کوردستانى له‌سه‌ر بێت، ئه‌و پۆسته گرنگه له‌هه‌ر ناونیشانێکى سیاسیى هه‌بێت». لە چەند رۆژی رابردوودا بەرهەم ساڵح سەرۆکی هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسیى و دادپه‌روه‌رى پۆستی سەرۆکی قەوارەی «نیشتیمان»ی وەرگرت کە ئە‌و قەوارەیە لە نێوان سێ لایەندا پێکهاتووە، پێشتر ئە‌و پۆستە کە لە‌سە‌ر پشکی گۆڕان درا بوو بە یوسف محەمەد، ئەمەش وە‌کو هەوڵێکی هاوپەیمانی سەیرکرا کە ئامادەکاری دە‌کات بۆ پۆستە سیادییەکەی بەغدا لە بەرژەوەندی بەرهەم ساڵح. ساڵی ٢٠١٤ بەرهەم ساڵح لە‌سە‌ر پشکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە‌گە‌ڵ هەریەکە لە فوئاد مەعسوم و نەجمەدین کەریم چوونە پێشبڕکێی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار، بە‌ڵام بەرهەم ساڵح لەو کێبڕکێیەدا نەیتوانی پۆستەکە وەرگرێت کە لەناو حزبەکەی لە بەرژەوەندی فوئاد مەعسوم یەکلایی کرایەوە. بەرهەم ساڵح لە دوو کابینەی پێشتری حکومەتی عێراقدا جارێک پۆستی وەزیری پلاندان و جارێکیش پۆستی جێگری سەرۆکی حکومەتی وەرگرتوە، لە ئێستاشدا سەرۆکی هاوپەیمانێتی نێوان ئە‌و سێ لایەنەیە کە خۆیان وە‌کو بەدیلی دەسەڵاتدارانی ئێستای هەرێمی کوردستان دەناسێنن. هه‌ریه‌که له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى و کۆمه‌ڵى ئیسلامى، له‌ناوچه جێناکۆکه‌کان هاوپه‌یمانێتییه‌کیان راگه‌یاندووه به‌ناوى (نیشتمان)، که له‌پارێزگاکانى که‌رکوک، نه‌ینه‌وا، دیاله، لیستیان هه‌یه. به‌پێى ڕێککه‌وتنى نێوانیان، له پارێزگاى که‌رکوک سه‌رۆکى لیست بۆ گۆڕان و له دیاله بۆ هاوپه‌یمانى و له نه‌ینه‌وا بۆ کۆمه‌ڵ یه‌کلابۆته‌وه. ساماڵ عه‌بدوڵا، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به هاوڵاتی وت»مه‌سه‌له‌ى ئیستحقاق بۆته شتێکى کلاسیک، پۆستى سه‌رۆک کۆمار یان هه‌ر پۆستێکى تر‌ى له‌به‌غدا کە ده‌بێته پشکى کورد، ده‌بێت به‌ته‌وافوقات له‌نێوان لایه‌نه‌کاندا رێککه‌وتنى له‌سه‌ر بکرێت، تاپۆ نه‌کراوه له‌سه‌ر هیچ لایه‌نێک». وتیشی «پاش هه‌ڵبژاردنه‌کان گفتوگۆ له‌نێوان لایه‌نه‌کانى کورد و سوننه‌و شیعه ده‌ست پێده‌کات، ئه‌وکات «ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌پێى سه‌نگ و به‌ده‌ستهێنانى کوردسیه‌کان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ئیستحقاقى خۆیان وه‌ربگرن تاپۆسته‌کان بکه‌ینه خزمه‌تى به‌رگرى کردن له‌مافه‌کانى گه‌لى کورد». وتیشی «پۆستى سه‌رۆک کۆمار ڕاسته پۆستێکى ڕه‌مزییه، به‌ڵام ئه‌و پۆسته‌ى بۆ کورد گرنگە».
ئارا ئیبراهیم لایه‌نه ئۆپۆزسیۆنه‌کانى کوردستان بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌که‌ن که ده‌سه‌ڵات له لایه‌نه‌کانى حوکمڕان وه‌رده‌گرنه‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو کورسی زیاتر به‌ده‌ستبهێنن، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن رێز له ئیراده‌ى ده‌نگده‌ران ده‌گرن، ئه‌گه‌رچی پێیانوایه ئۆپۆزسیۆن ده‌نگ له‌وان زیاتر ناهێنێت. ئه‌م مشتومڕه‌ش دواى ئه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا کاتێک لایه‌نگرانى گۆڕان پرسیاری ئه‌وه‌یان ئاڕاسته‌ى به‌رپرسانى حزبه‌که‌یان کرد که ئایا ده‌توانن ده‌سه‌ڵات وه‌ربگرنه‌وه؟ له‌به‌رامبه‌ردا به‌پرسانی گۆڕان وتیان به‌ڵێ ئه‌گه‌ر کورسی زیاتر به‌ده‌ستبهێنن. سه‌رپه‌رشتیارى که‌مپه‌ینى هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر یه‌ک کورسى زیاتر له‌پارتىو یه‌کێتى بهێننن، له‌ماوه‌ى که‌متر له‌هه‌فته‌یه‌کدا ده‌سه‌ڵاتیان لێوه‌رده‌گرنه‌وه، پارتى و یه‌کێتیش ده‌ڵێن ئه‌نجامه‌کان تاڵ بێت یان شیرین قبوڵى ده‌که‌ن. بڕیاره هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق له 12ى ئایارى ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت و چه‌ندین قه‌واره‌و لیستى جیاواز له‌هه‌رێمى کوردستان ململانێ له‌سه‌ر 46 کورسى پارێزگاکانى سلێمانى و هه‌ولێر و دهۆک ده‌که‌ن. ئه‌مه جگه له ناوچه کوردستانیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمى کوردستان. قادر حاجى عه‌لى، سه‌رپه‌رشتیارى که‌مپه‌ینى هه‌ڵبژاردنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌فته‌ى رابردوو له‌میانى کۆبونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانى حزبه‌که‌ى له‌سنورى راپه‌ڕین (رانیه) وتى «ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن یه‌ک کورسیش بهێنین ده‌سه‌ڵات راده‌ست ناکه‌ین، به‌ڵام ئێوه هه‌وڵ بده‌ن و کاربکه‌ن بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان یه‌ک کورسى زیاتر له‌پارتى و یه‌کێتى بهێنێت، له‌ماوه‌ى که‌متر له هه‌فته‌یه‌ک ده‌سه‌ڵاتیان لێوه‌رده‌گرینه‌وه«. هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد، هه‌ڵبژاردنى داهاتوو گرنگى تایبه‌تى بۆ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌بێت، چو‌نکه یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنه که دواى کۆچى دوایى نه‌وشیروان مسته‌فا رێکخه‌رى پێشووى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌نجامده‌درێت. بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌خولى سێیه‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا خاوه‌نى نۆ کورسییه، نه‌وشیروان مسته‌فا، رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له 19/5/2017 کۆچى دواى کردووه و ئه‌مه یه‌که‌م هه‌ڵبژاردنه دواى کۆچى ناوبراو گۆڕان ده‌چێته هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه. وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پارتى له پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێت ئیراده‌ى خه‌ڵک دیزاینى سیاسى دیارى ده‌کات و »گۆران کورسى له پارتى و یه‌کێتى زیاتر ناهێنێت». عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن، وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى پارتى له پارێزگاى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه له‌لێدوانێکدا به وت »ئێمه به‌ته‌حه‌دییه‌وه ئیش ناکه‌ین، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بۆ کورد زۆر گرنگه ده‌مانه‌وێت زۆرترینى هاوڵاتیان به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌کان بکات، بۆ ئه‌وه‌ى کورد له پڕۆسه‌ی سیاسى به‌شداربێت له‌به‌غدا». له خولى سێیه‌مى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق پارتى خاوه‌نى 25 کورسیه، به‌ڵام ئه‌مجاره له پارێزگاى که‌رکوک به‌شدارى ناکات که پێشتر دوو ئه‌ندامى له‌و پارێزگایه به‌ده‌ست هێنابوو. هه‌روه‌ها وتیشى »ئیراده‌ى خه‌ڵک دیزاینى سیاسى دیارى ده‌کات، گۆڕان کورسى له پارتى و یه‌کێتى زیاتر ناهێنێت و پارتى وه‌ک هێزى یه‌که‌م ده‌مێنێته‌وه له هه‌رێمى کوردستاندا». له‌به‌رانبه‌ردا، ئه‌ندامێکى جڤاتى نیشتمانى هێماى بۆ ئه‌وه‌کرد، له‌دواى 16ى ئۆکتۆبه‌ر و دواى ریفراندۆمه‌وه له‌ئه‌رزى واقعدا پێش ریفراندۆم نییه و پارتیش له‌وه تێگه‌شتووه. ئاسۆ مه‌حمود، ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان له‌لێدوانێکدا به وت »پارتى هێشتا له‌و عه‌قڵیه‌تى خێڵه‌کییه ده‌رنه‌چووه، له‌ناوه‌ڕۆکدا بڕواى به دیموکراسى نییه و قه‌ناعه‌تیشى پێ نه‌بووه، له‌دواى 16ى ئۆکتۆبه‌ر و دواى ریفراندۆم واقع گۆڕاوه، ئێستا پێش ریفراندۆم نییه پارتیش باش له‌وه تێگه‌شتووه«. ناوبراو روونکرده‌وه‌ى له‌سه‌ر قسه‌کانى قادر حاجى عه‌لى دا‌و باسى له‌وه‌کرد به‌غدا به‌دواى به‌دیلدا ده‌گه‌ڕێت هه‌رکات به‌دیل دروست بوو به‌غدا مامه‌ڵه‌ى زیاترى له‌گه‌ڵ ده‌کات. وتیشى »هه‌ر هێزێک له په‌رله‌مانى کوردستان زۆرینه پێکبهێنێت، ده‌توانێت ده‌سه‌ڵاتیان لێوه‌ربگرێته‌وه«. ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق هه‌ر ئه‌نجامێکى تاڵ یان شیرینى هه‌بێت ده‌بێت لایه‌نه‌کان قبوڵى بکه‌ن. له‌تیف عومه‌ر، ئه‌ندامى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا به وت »هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌وه‌یه موشاره‌که له‌ده‌سه‌ڵات بکرێت به‌پێى کورسییه‌کان، گۆڕان و هه‌موو لایه‌نه‌کانى تر به‌پێى ئیستحقاقى هه‌ڵبژاردنه‌کان پێویسته به‌شدارى له‌به‌ڕێوه‌بردنى وڵات‌دا بکه‌ن». یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا له‌م خوله‌دا خاوه‌نى 21 کورسییه. ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا یه‌کلاده‌کرێته‌وه پێویسته هه‌موو لایه‌ک قبوڵى بکه‌ن »مادام بڕوامان به‌هه‌ڵبژاردنه‌کان هه‌یه، ده‌بێت هه‌مووان ته‌حه‌مولى ئه‌نجامه‌کانى بکه‌ین تاڵ بێت یان شیرین».
نەجات ئە‌حمە‌د حزبه به‌شداربووه‌کان له هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له پارێزگاى هه‌ولێر، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن، هه‌ولێر ده‌که‌ن به چه‌قى گۆڕانکارییه‌کان و باڵانسى هێز له‌و پارێزگایه ده‌گۆڕن، ز‌وربه‌ى لایه‌نه سه‌ره‌کییه‌کانى هه‌ولێریش، بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنیان له‌و شاره ده‌ستپێکرد. هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق که 12ى ئایار ئه‌نجام ده‌درێت، 25 قه‌واره‌ى سیاسى له هه‌رێمى کوردستان له 19 حزب و چوار هاوپه‌یمانى و دوو کاندیدى سه‌ربه‌خۆ له سێ پارێزگاکه‌ى هه‌رێمى کوردستان و پارێزگاى که‌رکوک، کێبڕکێ له‌سه‌ر 46 کورسى ده‌که‌ن. به‌پێى ئاماره‌کانى ده‌سته‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى هه‌رێم، له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى کوردستان 503 پاڵێوراو کێ بڕکى ده‌که‌ن بۆ 46 کورسى بۆ پارێزگاکانى هه‌رێم که 357 پاڵێوراویان له ره‌گه‌زى نێرن و 146 دیکه‌یان له ره‌گه‌زى مێن. له کۆى ئه‌و ژماره کورسییه‌ى که له هه‌رێمى کوردستان بۆ په‌رله‌مانى عێراق دابینکراوه، 16 کورسى به‌ر پارێزگاى هه‌ولێر ده‌که‌وێت و زۆربه‌ى حزبه‌کانیش گره‌و له‌سه‌ر ئه‌و پارێزگایه ده‌که‌ن. له هه‌ڵبژاردنى پێشووى پارێزگاى هه‌ولێر پارتى دیموکراتى کوردستانى 7 کورسى به ده‌ستهێنا، ئێستاش ده‌یه‌وێت یه‌که‌م بێت، هه‌روه‌ها یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان 4 کورسى و هه‌ریه‌که له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و کۆمه‌ڵى ئیسلامى 2 کورسییان به‌ده‌ستهێنابوو، یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستانیش هیچ کورسییه‌کى به‌ده‌ستنه‌هێنابوو. نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان له مه‌راسیمى ده‌ستپێکردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق بۆ حزبه‌که‌ی، دووشه‌مه‌ى رابردوو وتى «پارتى بۆ ده‌ستکه‌وته‌کانى کوردستان دامه‌زراوه، پارتى پارێزگارى له‌خاکى کوردستان کردووه و پێکهاته‌یه‌کى گرنگى کوردستانه و هه‌رواش به‌گرنگى ده‌مێنێته‌وه«. هه‌روه‌ها وتى «پارتى هێزى یه‌که‌مى کوردستانه، هه‌ر به‌و هێزه یه‌که‌مه‌ش ده‌مێنێته‌وه، به‌کوێرایى ناحه‌زانى پارتى ئێمه هه‌ر به یه‌کگرتووى ده‌مێنینه‌وه به یه‌که‌مى کوردستان». جێگرى سه‌رۆکى پارتى ڕاشیگه‌یاند یه‌ک ده‌نگیش بۆ پارتى گرنگه، ده‌بێت هه‌موومان ڕۆژى هه‌ڵبژاردن بچینه سه‌ر سندوقى ده‌نگدان» ئه‌م وتانه‌ى نێچیرڤان بارزانى له کاتێکدایه که چه‌ند هێزێکى نوێ دروستبوون و هه‌ندێک له‌وانیش بانگه‌شه‌کانیان له هه‌ولێره‌وه ده‌ستپێکرد. لیستى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى، که به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆکایه‌تى ده‌کات و بۆ یه‌که‌مجاره به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کات، ده‌یه‌وێت یه‌که‌م ئه‌زموونى خۆى له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ى 12ى ئایاردا تاقیبکاته‌وه‌و وه‌ک ئاماژه‌یه‌کیش بۆ ئه‌و ململانێیه‌ى که له‌و شاره‌دا هه‌یه، بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى خۆى له هه‌ولێر ده‌ستى پێ‌کرد. عه‌لى که‌ریم، کاندید و ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى هاوپه‌یمانى بۆ دیموکراسى و دادپه‌روه‌رى له هه‌ولێر وتى «کاتێک له هه‌ولێر ده‌ستمان به بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن کرد، ئه‌وه‌مان له‌به‌ر چاو گرت که هه‌ولێر چه‌قى گۆرانکارییه‌کانه و ده‌مانه‌وێت لێره‌وه گۆڕانکارییه‌کان وا درووستبکه‌ین که دیموکراسى تێدا سه‌روه‌ربێت» عه‌لى که‌ریم، سه‌باره‌ت به ده‌ستپێکردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له هه‌ولێره‌وه رایگه‌یاند «ویستمان ئه‌وه بڵێین که کوردستان یه‌ک پارچه‌یه‌و ئه‌وانه‌ى که کوردستان کرده دوو پارچه، ده‌بێت له‌وه تێبگه‌ن که سیاسه‌ت و تێڕوانیى ئێمه جیاوازه، وه‌ک چۆن گرنگى به سلێمانى ده‌ده‌ین ئه‌وهاش هه‌ولێرو دهۆک بۆمان گرنگه« ئه‌و کاندیده‌ى هاوپه‌یمانى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه «هه‌ولێر پایه‌ته‌ختى کۆکه‌ره‌وه‌ى وڵاته و ده‌بێت ئاواش بمێنێته‌وه« ئه‌گه‌رچی یه‌کگرتووى ئیسلامی له هه‌ڵبژاردنى پێشوودا له هه‌ولێر کورسی به‌ده‌ستنه‌هێنا، به‌ڵام که‌ژاڵ هادى فه‌قێ، کاندیدى یه‌کگرتووى ئیسلامى کوردستان له هه‌ولێر، له باره‌ى تواناى یه‌کگرتوو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کان و تواناى ئه‌و حیزبه بۆ ململانێ له‌و شاره دا وتى «وه‌ک یه‌کگرتوو له‌ماوه‌ى رابردوودا، توانیمان جووڵه‌یه‌کى مه‌ده‌نى له هه‌ولێرو دهۆکه‌وه ده‌ستپێبکه‌ین و ئه‌نجامه‌که‌شمان بینى که چه‌نده کاریگه‌ریى له‌سه‌ر بڕیاره‌کان هه‌بوو». وتیشى «هه‌ولێر پایته‌ختى هه‌رێمى کوردستانه و زۆربه‌ى حزبه‌کانیش له هه‌ولێر بوونیان هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه ململانێکان له‌و شاره جیاواز ده‌بێت و هاتنه پێشه‌وه‌ى حیزبى تازه‌ش له‌م هه‌ڵبژاردنه، ململانێکان جیاوازتر ده‌کات» که‌ژاڵ هادى، گه‌شبینى خۆى نه‌شارده‌وه سه‌باره‌ت به‌وه‌ى بتوانن ئه‌مجاره کورسییه‌ک له‌شارى هه‌ولێر به‌ده‌ستبهێنن و وتى «ئه‌مجاره گه‌شبینین و ئومێدمان هه‌یه وه‌کو یه‌کگرتوو ده‌نگى پێویست بهێنین». بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له هه‌ڵبژاردنى رابردوو (30ى نیسانى 2014) دا له‌سه‌ر ئاستى سێ پارێزگاکه‌ى هه‌رێمى کوردستان به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌کانى کردوو نۆ کورسى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى به‌ده‌ستهێناوه‌وه له‌و نۆ کورسیه دوو کورسى له پارێزگاى هه‌ولێر بووه. بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن چاویان له‌وه‌یه له هێزى دووه‌مه‌وه ببنه هێزى یه‌که‌م. هێڤى هه‌یاڤ کاندیدى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له پارێزگارى هه‌ولێر به هاوڵاتى وت « هه‌ولێر ئه‌و شوێنه‌یه که ده‌مانه‌وێت گۆڕانکاریى سه‌ره‌کى تێدا بکرێت و هه‌ولێر هى هه‌موومانه، ته‌نیا موڵکى چه‌ند که‌سێک نیه که ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتووه و بریارى ئه‌وه‌مان داوه که به شۆڕشێکى مه‌ده‌نى گۆڕانکاریى گه‌وره بکه‌ین» به بڕواى ئه‌و کاندیدى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، له‌ماوه‌ى رابردوودا، حیزبه‌کان «هه‌ڵه«ى زۆریان کردووه‌و ئێستاش ئه‌وان ده‌یانه‌وێت ئه‌و هه‌ڵانه راستبکه‌نه‌وه. هێڤى وتیشى «پێمانوایه ئه‌و هه‌ڵبژارنه‌ى ئه‌مجاره یه‌کلاکه‌روه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆر گۆرانکاڕى روویانداوه به تایبه‌ت ئه‌و حزبانه‌ى له‌و کاره‌ساتانه‌ى که به‌سه‌ر میلله‌تى کورد دا هێناوه، به‌هۆى دارایى سه‌ربه‌خۆ که هه‌ڵه‌ى گه‌وره‌یان کرد‌و دواتر له 51% خاکى کوردستانیان له‌ناو برد، بۆیه خه‌ڵک بڕیارى خۆى ده‌دات و ئه‌و حزبانه سزا ده‌دات». به بڕواى نه‌وزاد ره‌سوڵیش که کاندیدى یه‌کێتییه له هه‌ولێر، هه‌ڵبژاردن به کاتێکى دژوار‌دا تێده‌په‌رێت به هۆى ئه‌و گۆانکاڕییانه‌ى روویانداوه و خه‌ڵکى کوردستان هیلاک بووه، بۆیه هه‌ولێر ده‌بێته سه‌نگى مه‌حه‌ک. نه‌وزاد ره‌سوڵ له لێدوانێکی دا بۆ هاوڵاتى وتى «له‌ماوه‌ى رابردوودا به‌هۆى بڕینى مووچه‌و قووتى هاوڵاتیان، زیاتر بارگرانى خسته سه‌ر شانیان و به‌هۆى ململانێ سیاسییه ناته‌ندروسته‌ى نێوان هێزه سیاسه‌کان هه‌بوو، ده‌روونى هاوڵاتیانى زیاتر ماندوو کردووه به تایبه‌ت دواى ریفراندۆم، بۆیه ئه‌و پرۆسه‌یه قورس ده‌بێت». ئه‌وه کاندیده‌ى یه‌کێتى له هه‌ولێر ئه‌وه‌شى نه‌شارده‌وه که «هه‌ولێر سه‌نگى مه‌حه‌ک و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌یه و ئه‌وه‌ى له‌و شاره پێگه‌ى هه‌بێت و کاریگه‌ر بێت ئه‌وا ده‌توانێت له‌سه‌ر ئاستى حکومڕانى عێراق و هه‌رێمیش ده‌ورى زیاتر ده‌بێت». نه‌وزاد ره‌سوڵ راشیگه‌یاند «وه‌کو یه‌کێتى هه‌ولێر به شارى خۆمان ده‌زانین و هه‌رچه‌نده دواى 31ى ئاب کاتێ لایه‌نێک هات و هه‌یمه‌نى خۆى زاڵکرد له‌سه‌ر ئه‌م شاره، به‌ڵام ئه‌و شاره هه‌ر وه‌ک یه‌کێتى مایه‌وه«. پارێزگاى هه‌ولێر به‌لاى کۆمه‌ڵى ئیسلامى یه‌وه گرنگه، ئه‌و حیزبه له کۆى سێ کورسى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دوو کورسى له‌و پارێزگایه به‌ده‌ستهێناوه ده‌یه‌وێت ئه‌مجاره ژماره‌ى کورسییه‌کانى له دووانه‌وه بکات به‌سێ. ئه‌گه‌رچى ئه‌م هێزه هه‌ڵوێستى توندى به‌رامبه‌ر حکومه‌ت هه‌بووه، به‌ڵام تا دوا ساته‌کان له‌ناو حکومه‌تدا نه‌هاته ده‌ره‌وه‌و له چرکه‌کانى کۆتایی بانگه‌شه‌ى ریفراندۆمیشدا دواى له‌ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى کرد، به‌شدارى ریفراندۆم بکه‌ن، که به‌لاى خه‌ڵکى کوردستانه‌وه، ریفراندۆم هۆکارى نه‌هامه‌تییه‌کان بوو که به‌سه‌ر هه‌رێمى کوردستان دا هات. زانا رۆستایى کاندیدى کۆمه‌ڵى ئیسلامى له هه‌ولێر به هاوڵاتى وت «ئه‌مجاره چه‌قى گۆڕانکارییه‌کان له هه‌ولێره‌وه ده‌بێت و کێشه‌که له هه‌ولێره، بۆیه ده‌بێت گۆڕانکارییه‌کان له‌هه‌ولێره‌وه بێت» ئه‌و کاندیده‌ى کۆمه‌ڵى ئیسلامى وتى «تا هه‌ولێر که له ژێر هه‌ڕەشه‌و تۆقاندابێت، گۆڕانکارییه‌وکان به قۆناغ دێته کایه‌وه، بۆیه دڵنیان ئه‌مجاره ده‌سه‌ڵات له هه‌ولێر ژماره‌ى کورسییه‌کان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن». رۆستایی، که ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌و پێشتر له پارێزگاى هه‌ولێر خۆى پاڵاوتووه‌و ده‌رچووه، جه‌ختى کرده‌وه«گۆڕانکارییه‌کان به بێ هه‌ولێر به‌دى نایه‌ت « وتیشى « له هه‌ڵبژاردنى پێشوو، دوو کورسیمان هه‌بوو هه‌وڵ ده‌ده‌ین بگه‌ینه کورسى سێیه‌میش». نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان له مه‌راسیمى ده‌ستپێکردنى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق بۆ حزبه‌که‌ی، وتى « تا پارتى به‌هێز بێت کوردستان به‌هێز ده‌بێت».
هاوڵاتی: عادل نوری په‌رله‌مانتاری یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردستان، که هاوکات بازرگانى دراوى ئه‌لیکترۆنى وه‌نکۆین ده‌کات، رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وانه‌ى که فه‌تواى حه‌رامکردنى دراوه‌که‌یان ده‌رکردوه له‌پشتى «قاچاغچییه‌کانى بتکۆینن». وه‌ن کۆین و بتکۆین دوو دراوی ئه‌لیکترۆنین، خه‌ڵکانێک له کوردستان مامه‌ڵه‌و کڕین و فرۆشتنى پێوه‌ده‌که‌ن به مه‌به‌ستى قازانج، زۆرینه‌ى به‌کارهێنه‌رانى ئه‌م دوو دراوه به‌وه ناسراون که له ئیسلامیه‌کانن. هه‌فته‌ى رابردوو لیژنه‌ى فه‌تواى هه‌رێمى کوردستان رایگه‌یاند که مامه‌ڵه‌کردن به دراوی وه‌نکۆینه‌وه حه‌رامه، عادل نوری که یه‌کێکه له که‌سه دیاره‌کانى نێو دراوى وه‌نکۆینن و له رابردوودا مارکێتینگێکى زۆری بۆ کردوه، ده‌ڵێت ئه‌وانه‌ى فه‌توایان داوه «ئه‌هلی بواره‌که« نین. عادل نورى، به هاوڵاتی وت »ناوه‌ڕۆکى فه‌تواکه ته‌ناقوزات و دژبه‌یه‌کى زۆرى تێدایه، ئه‌م پرسه هى ئه‌وه نییه لیژنه‌ى فه‌توا به‌بێ ئه‌وه‌ى گوێ بگرن له لایه‌نى به‌رانبه‌ر فه‌توایه‌ک ده‌ربکه‌یت، ده‌بوو ئه‌وانه‌ى ئه‌هلى ئه‌و بوارەن قسه‌یان بکردایه«. لیژنه‌ى باڵاى فه‌توا له‌هه‌رێمى کوردستان له 5/4/2018 راگه‌یه‌نراوێکى بڵاوکرده‌وه که تێیدا ده‌ڵێت «بڕیارماندا به مامه‌ڵه‌کردن به‌و دراوه ئه‌لیکترۆنیه و هاوشێوه‌کانى له‌روانگه‌ى فیقهى ئیسلامى ئاڵۆز و یاساغ و نادروسته و دراوێکى گریمانه‌ییه، شه‌ریعه‌تى ئیسلامیش مامه‌ڵه‌کردن به دراوى گریمانه‌یى پێدروست نییه«. عادل نورى وتى «ده‌یه‌ها که‌سى مه‌کته‌بى سیاسى لایه‌نه ئیسلامییه‌کان ئه‌هلى نوێژ‌و تاعه‌تت له‌سه‌دا 99ى ئه‌وانه‌ى ئه‌م ئیشه ده‌که‌ن ئه‌هلى حه‌رام و حه‌ڵاڵن، به‌ته‌نگى دیندارى خۆیانه‌وه دێن و خۆیان ده‌پارێزن له حه‌رام و به‌رچاوڕۆشنن». وتیشی «ئه‌و که‌سانه‌ى نه‌یارى وه‌ن کۆینن، جه‌ماعه‌تى (بت کۆینن)، ئه‌م ململانێیه له‌نێوان دوو کۆمپانیایه، هیچ ره‌بتى به‌وه نییه ئه‌مه حه‌رامه یان حه‌ڵاڵه، ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێنن حه‌رامه، ئه‌وانه له‌پشتى قاچاغچییه‌کانى بت کۆیینن». ئیسلامیه‌کانى کوردستان مامه‌ڵه‌یه‌کى زۆر به بیتکۆین و وه‌نکۆینه‌وه ده‌که‌ن، ئه‌وانه‌ى که سه‌ر به یه‌کگرتووى ئیسلامی و سه‌له‌فیه‌کانن زیاتر مامه‌ڵه به دراوی وه‌نکۆینه‌وه ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی که مامه‌ڵه به بیتکۆینه‌وه ده‌که‌ن زیاتر سه‌ر به کۆمه‌ڵى ئیسلامین. ئه‌وه‌ى زیاتر مارکێتینگى بۆ ده‌کرێت دراوی وەنکۆینه‌وه کە هێشتا له هیچ بۆرسه‌یه‌کدا بوونى نیه، به‌ڵکو ده‌ستاوده‌ست له‌گه‌ڵ کڕیاردا رێکده‌که‌ون و پێیان ده‌ڵین که کۆتایی ئه‌مساڵ دراوه‌که ده‌چێته بۆرسه‌وه‌و دواتر ئه‌کاونتیان بۆ دروستده‌کرێت، به‌ڵام بتکۆین جیاوازه‌و له بۆرسه‌کانى ئاڵوگۆڕی دراودا هه‌یه‌و رۆژانه زیاتر ملیاره‌ها دۆلار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کرێت و ئه‌و که‌سه‌ى مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌کات ئاگاداری ورده‌کاری حسابی خۆیه‌تى. به‌ڵام ئه‌وانه‌ى له ناو کۆمه‌ڵى ئیسلامی مامه‌ڵه به‌م دراوه‌وه ده‌که‌ن، رێکده‌که‌ون له‌گه‌ڵ کڕیاردا که دراوه‌که‌ى بۆ بکڕن به‌و پێیه‌ى که‌سێک لە سه‌رەتادا مامه‌مه‌ڵه به‌م دراوه‌وه بکات پێویستى به شاره‌زایی هه‌یه، واته ئه‌وان ته‌نها بۆیان ده‌کڕن و پاره‌یه‌کى زیاتریان لێوه‌رده‌گرن. به‌ڵام مامه‌ڵه‌کردن به دراوى وه‌نکۆین جیاوازه، ئه‌و که‌سه‌ى که مارکێتینگی بۆ ده‌کات کۆمپانیاکه به‌شێک قازانجى پێده‌دات له‌و مامه‌ڵه‌یه‌دا. بیتکۆین له‌ساڵى 2009 له‌لایه‌ن که‌سێکه‌وه به‌ناوى ساتۆشى ناکۆمۆتۆ دروستکرا، سه‌ره‌تا نرخى هه‌ر بیتکۆینێک ته‌نیا 0.003 دۆلار بوو، به‌ڵام ساڵى رابردوو نرخى هه‌ر بیتکۆینێک گه‌یشته 20 هه‌زار دۆلار‌و دواتر دابه‌زییه‌وه بۆ خوار 10 هه‌زار دۆلار. به‌ڵام وه‌نکۆین له‌لایه‌ن ئافره‌تێکه‌وه به‌ناوى د.رۆجا ئیگنه‌تۆڤا دروستکراوه‌و نرخى راسته‌قینه‌ى ئه‌م دراوه دیار نیه به‌و پێیه‌ى له بۆرسه‌دا نییه، ته‌نها کۆمپانیاکه خۆى نرخێکى بۆ داناوه‌و ناوه به‌ناوه نرخه‌کان به‌رزده‌کاته‌وه، تا ئێستا که‌سی کڕیار ناتوانێت دراوه‌که‌ى بفرۆشێته‌وه، به‌ڵام کڕیاری بتکۆین ده‌توانێت بیفرۆشێته‌وه. ماوه‌ى دوو ساڵه مامه‌ڵه‌کردن به‌و دراوانه له‌نێو ئیسلامییه‌کانى کوردستان به‌تایبه‌تى یه‌کگرتووى ئیسلامى و کۆمه‌ڵى ئیسلامى ره‌واجى زۆرى په‌یدا کردووه، لایه‌نگرانى هه‌ردوولاش به‌سه‌ر دراوه‌کاندا دابه‌شبوون و خۆیان به ڕکابه‌ری یه‌کتری ده‌زانن، له‌کاتێکدا ئه‌و دوو کۆمپانیایه خۆیان رکابه‌ری له نێویانیادا نییه، به‌و پێیه‌ى شێوازی ئیشیان جیاوازه. ئه‌میندارى یه‌کگرتوو له‌ڕوونکردنه‌وه‌یەک‌دا که رۆژى 2/1/2018 بڵاویکرده‌وه، رایگه‌یاند «ماوه‌یه‌که گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌تى (بیتکۆین) و (وه‌نکۆین) ده‌کرێت، که گوایه کاسپییه‌که له‌ناو یه‌کگرتووه‌کاندا ره‌واجى پێده‌درێ. راشکاوانه رایده‌گه‌یه‌نین، به‌هیچ جۆرێک دوور و نزیک ئه‌م بازرگانییه وه‌همىو ناڕوونه، په‌یوه‌ندى به‌حزبه‌وه نییه، ئێمه‌ش له‌زارى خه‌ڵکه‌وه بیستوومانه که که‌سانێک تووشبوون و موماره‌سه‌ى ده‌که‌ن و، بازاڕى بۆ گه‌رمده‌که‌ن». ئه‌میندارى یه‌کگرتوو ئامۆژگارى ئه‌ندامانى حزبه‌که‌ى کردبوو که خۆیان »به‌م کاسبییه وه‌همییه‌وه خه‌ریک نه‌که‌ن».
هاوڵاتى ته‌نها دوو مانگ، ماوه‌ى یاسایی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان ماوه، دواى ئه‌وه ده‌بنه کار به‌رێکه‌ر، خواستێک هه‌یه که داواده‌کات له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان، ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانیش ئه‌نجام بدرێت. به‌و پێیه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگا له 30/ 4/ 2014 ئه‌نجامدرا، به‌ڵام له 24/6/2014 یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه، ته‌نها دوو مانگێک له‌به‌ریاندا ماوه، دواى دوو مانگى تر ئیداره‌ى پارێزگاکانى هه‌رێم ده‌بنه کاربه‌رێکه‌ر. مه‌هدى ئه‌بوبه‌کر، سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به هاوڵاتى وت «نوسراوى ڕه‌سمییان ئاڕاسته‌ى سه‌رۆکایه‌تى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان کردووه، سه‌باره‌ت به ئاماده‌کاری بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان، به‌ڵام تائێستا وه‌ڵاممان نه‌دراوه‌ته‌وه«. وتیشى «داوامان کردووه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستاندا، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانیش ئه‌نجام بدرێت، هه‌م له‌ڕووى داراییه‌وه تێچووى که‌متر ده‌بێت، هه‌م بۆ هاوڵاتیانیش باشتره«. تا ئێستا حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و په‌رله‌مانى کوردستان و کۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌کان بۆ راپرسى و هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر واده‌ى دیاریکراو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان ڕێکنه‌که‌وتوون. سکرتێرى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانى، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه حکومه‌ت یان په‌رله‌مانى کوردستان هه‌ر کاتێکیان دیاریکرد بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانى په‌رله‌مانى کوردستان ئیتر له‌مانگى هه‌شت یان نۆ بێت، ده‌توانن ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکانیش له‌هه‌مان رۆژدا دیارى بکه‌ن تا پێکه‌وه ئه‌نجام بدرێت. هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه، فه‌رحان جه‌وهه‌ر ئه‌ندامى فراکسیونى پارتى له په‌رله‌مانى کوردستان به هاوڵاتى راگه‌یاند که خواستى ئه‌وه له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه هه‌یه هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان و په‌رله‌مانى کوردستان پێکه‌وه بکرێت، رونیشیکرده‌وه وه‌کو پارتى له گه‌ڵ ئه‌و رایه‌دان. هه‌روه‌ها وتى «بۆ ئه‌وه‌ى خه‌رجیه‌کى زۆرتر له‌سه‌ر حکومه‌ت نه‌که‌وێت، واباشتره پێکه‌وه بکرێن و حکومه‌تیش له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچونه‌دایه«
تورکیا له میدیادا هه‌وڵى ناشرینکردنى کورد ده‌دات و رێگه‌ش نادات ببنه خاوه‌ن میدیایەك که به ئازادى باس له کێشه‌کانیان بکه‌ن. هەرێم جەعفەر تورکیا گه‌وره‌ترین زیندانى ڕۆژنامه‌نووسانه له جیهان، له ئێستادا زیاد له ١٠٠ ڕۆژنامه‌نووس له‌ناو دیواره‌کانى زیندانه سه‌رۆک کۆمارى تورکیاش، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگان، ده‌یه‌وێت ئه‌و وڵاته هه‌ر به‌و شێوه‌یه بهێڵێته‌وه. له‌ڕۆژى ١٦ى مانگى دووى ئه‌مساڵدا، دادگاى تورکیا شه‌ش میدیاکارى به‌زیندانى هە‌تا هه‌تایى سزادا که یه‌کێکیان ڕۆماننووسێکى دیارى ئه‌و وڵاته‌یه ئه‌مه‌ش به‌بیانووى تێوه‌گلان له کوده‌تاکه‌ى ساڵى ٢٠١٦. له‌هه‌مان ڕۆژدا، تورکیا دێنیز یوچه‌لى ئازادکرد که به‌بیانووى تێکدانى په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌ڵمانیاو تورکیا ماوه‌ى یه‌ک ساڵ بێ ئه‌وه‌ى هیچ تاوانێکى به‌سه‌ردا سه‌پابێت. کاتێک ڕۆژنامه‌نووسانى تورکیا دێنه سه‌ر باسی کورد، دووچارى فشار و ته‌نگه‌ژه‌ى زیاتر ده‌بنه‌وه. له‌ڕاپۆرتێکى ڕۆژنامه‌ى ئیکانیمیستدا هاتووه که میدیا تورکییه‌کان نه‌یانوێراوه وه‌ک هه‌واڵ و ڕاپۆرته‌کانیان لەشه‌ڕى داگیرکارى عه‌فریندا وه‌ک خۆى بگوازنه‌وه. «ڕۆژنامه‌نووسه‌کان ناتوانن به‌شێوه‌یه‌کى ڕه‌خنه‌گرانه ڕاپۆرته‌کانیان بنووسن، چو‌نکه دووچارى تۆمه‌تى خیانه‌تکردن له‌وڵاتیان ده‌خرێته پاڵ» ئیرۆل ئۆندێرۆگلوۆ، نوێنه‌رى تورکیا له ڕۆژنامه‌نووسانى بێ سنوور گووتی. ته‌نانه‌ت ڕه‌خنه‌گرتن له شه‌ڕى عه‌فرین له ئینته‌رنێت و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان سزاى خۆى هه‌یه. هه‌ر به‌پێى ئه‌و ڕاپۆرته‌ى ئیکانیمیست، زیاد له ٨٠٠ که‌س له‌ماوه‌ى مانگێک له‌تورکیا ده‌ستگیرکراون له‌سه‌ر ڕه‌خنه‌گرتن له‌هێرشى سوپاى تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، ئه‌مه‌ش وایکرد بوو که ژماره‌ى کوژرانى هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى به‌شێوه‌یه‌کى ته‌واو نه‌زاندرێت. هه‌ر له‌م مانگه‌دا تاکه ڕۆژنامه که به‌زمانى کوردى به ناوى وه‌ڵات چاپ ده‌کرا و بڵاوده‌کرایه‌وه له تورکیا داخراو ناچار ڕۆژنامه‌نووسانى ئه‌و ڕۆژنامه‌یه که بنکه‌که‌ى له دیاربه‌کر بوو له‌جیاتى چاپکردن په‌نابه‌نه به‌ر ئینته‌رنێت و له‌وێ هه‌واڵه‌کانیان بڵاوبکه‌نه‌وه. به‌ڵام مه‌هموت بۆزارسلان، ڕۆژنامه‌نووسى پێشووترى ده‌یلى سه‌باح و ئه‌لجه‌زیره‌ى تورک، له‌ڕاپۆرتێکیدا که له‌ماڵپه‌ڕى شیکارى ئه‌لمۆنیته‌ر بڵاوکراوه‌ته‌وه باس له‌ڕوویه‌کى دیکه‌ى هێرشى حکومه‌تى تورکیا ده‌کات بۆ سه‌ر کورده‌کان. کورده‌کان نه‌ک ته‌نها له‌ڕووى سیاسییه‌وه گه‌مارۆى میدیایى زیاتریان له‌سه‌ره، به‌ڵکو حکومه‌تى تورکیا له‌ڕێگاى زنجیره دراماکانى ئه‌و وڵاته ده‌یه‌وێت وێنایه‌کى ناشرینى کورده‌کانى تورکیا بداته جیهان. بۆزارسلان باس له‌ناودارترین دراماى تورکیا ده‌کات به ناوى «دۆڵى گورگه‌کان» که له‌لایه‌ن کۆمپانیاى پانا فیلمه‌وه به‌رهه‌م هێندراوه. له‌و درامایەدا کورده‌کان، یان وه‌کو تیرۆرست یاخود قاچاخچى مرۆڤ وێناکراون. یه‌کێک له‌کاره‌کته‌ره‌کانى ئه‌و درامایه به‌ناوى «مۆرۆ» که به‌جلێکى کۆنى په‌که‌که‌وه ده‌رده‌که‌وێت به‌زمانێکى تورکی-کوردى قسه ده‌کات و پڕوپاگه‌نده ده‌کات بۆ ئه‌ندامانى و له‌گه‌ڵ که‌سێک به‌ناوى موسته‌فا خه‌ریکى بازرگانى نایاساین. هه‌روه‌ها کاره‌کته‌رێکى دیکه به‌ناوى «زازا دێدی» که ناوه‌که‌ى له زاراوه‌ى زازاى کوردى وه‌رگیراوه، ڕۆڵى که‌سێک ده‌بینێت خه‌ریکه به دزیکردن و ده‌ستدرێژیکردن و ڕفاندن و شێوازى قسه‌کردنى وه‌ک مورۆیه. دوژمنى سه‌ره‌کى زازاش که‌سێکه به‌ناوى پۆلات ئلێمدار که ڕۆڵى لایه‌نگرێکى دڵسۆزى ئه‌ردۆگان ده‌گیڕێت. هه‌روه‌ها له‌درامایه‌کى دیکه‌دا به‌ناوی «یه‌ک تورکیا» گونده کوردییه‌کان له‌باشوورى ڕۆژهه‌ڵاتى تورکیا به‌گوندى دواکه‌توو که خه‌ڵکه‌که‌ى دوورن له شارستانى وێنا کراوه. چه‌ندین نموونه‌ى دیکه هه‌ن که باس ناشرینکردنى ناسنامه‌ى کوردى ده‌که‌ن. هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، سێڤیلاڤ چیلێنک، مامۆستاى پێشووى زانکۆى ئه‌نقه‌ره له لێدوانێکیدا بۆ ئه‌ل مۆنیته‌ر وتى «کاتێک باس له‌ڕۆڵى میدیا ده‌که‌ین، ئێمه ته‌نها ئاماژه به هه‌واڵه‌کان ناده‌ین. هه‌ندێک له بینینى هاوڵاتیان له دراما ته‌له‌ڤزیۆنه‌کان سه‌رچاوه ده‌گرێت که کورد وه‌ک نموونه‌یه‌کى نه‌رێنى که سه‌رچاوه‌ى نا ئارامین و به‌زمانى سه‌ربازى قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت». ئه‌مه له کاتێکدایه دراما تورکییه‌کان وه‌رده‌گێڕدرێنه سه‌ر چه‌ندین زمانى جیاواز‌و له‌وڵاتانى جیاواز بڵاوده‌کرێنه‌وه. له سه‌روبه‌ندى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمدا له کوردستانى باشوور، چه‌ند میدیایه‌کى تورکى و خودى ئه‌ردۆگان کورده‌کانى باشووریان به‌پاڵپشتى ئیسرائیل و سیخوورى جووله‌که‌کان نیشان ده‌دا له دیمانه‌یه‌کى ته‌له‌ڤزیۆنیدا ئه‌ردۆگان ئاماژه‌ى به‌وه‌دا که ئه‌و ده‌زانێت ته‌نیا ئیسرائیل پاڵپشتى له کورد ده‌کات و ده‌وڵه‌تى کوردى وه‌ک پڕۆژه‌یه‌کى ئیسرائیل سه‌یر ده‌کرێت. مامۆستاى زانکۆکه‌ى تورکیا پێیوایه که ده‌بێت کورده‌کانیش خۆیان وێناى خۆیان بکه‌ن و خاوه‌نى ده‌زگاى میدیاى پێشکه‌وتوو بن، به‌ڵام له تورکیا ئه‌وه مه‌حاڵه، چوونکه ئه‌و کاره پێویستى به پاره‌ى زۆر و پاڵپشتى حکومه‌ته، ئه‌مه‌ش جیا له‌وه‌ى نه‌بوونى ئازادى ڕۆژنامه‌گه‌رى ڕێگا نادات که کورده‌کان ببنه ده‌زگایه‌کى میدیاى که به ئازادى باس له کێشه‌کانیان بکه‌ن.
هاوڵاتی ماوەی حەوت ساڵە بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا، توانیویەتی پێگەکەی لەدەست نەدات سەڕەڕای فشارە زۆرە نێودەوڵەتیەکان، ئەمەش بەهۆی چەند هۆکاریکەوە کە پیگەی ئەویان بە بەهێزی هێشتۆتەوە، کە دیارترینیان پشتگیریی دەرەکیە. ئەگەرچی بۆردوومان و هێرشەکانی ئە‌م دواییەی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی رەنگە هەوڵی ئەسەد بۆ یەکخستنی سووریا لە ژێر دەسەڵاتی خۆی لاواز بکات، بە‌ڵام ئاماژەکان وا دەردەکەون کە ئامانج لەو هێرشانە کۆتایی هێنان نەبێت بە بەشار ئەسەد. لەسەرەتای دروستبوونی جەنگی ناوخۆی سووریا، گروپ و چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکان توانیان ناوچەی بەرفراوان بخەنە ژێر ڕکێفی خۆیان، بە‌ڵام ئەوەی ئەمڕۆ ڕوودەدات پێچەوانەیە. ئەسەد توانیویەتی چەند ناوچەی گرنگ لە دیمەشق تا باکووری حەلەب بخاتەوە ژێر ڕکێفی خۆی. ئاژانسی هەواڵی ئەلجەزیرە چوار هۆکار بۆ مانەوەی ئەسەد لە‌سە‌ر کورسی دەسەڵات دوای حەوت ساڵ جەنگ دەخاتە ڕوو. پشتگیری دەرەکی لە ڕۆژێکی هاوینی ٢٠١٢، بۆمبێک دیمەشقی پایتەختی هەژاند و چە‌ندین بەرپرسی باڵا بە وەزیری ناوخۆ کوژران و برینداربوون کە زڕ برایەکی بەشار ئەسەدیش لە نیوانیاندا بوو. لەو ڕۆژەدا ئۆپۆزسیۆن بڵاویکردەوە کە سەرکەوتنی یەکجاری بەسەر بەشار ئەسەدا زۆر نزیکە، بە‌ڵام ئێران خێرا کەوتە جوولە دەستی کرد بە دەستێوەردان. میدیا ئێرانیەکان لەو کاتەدا بڵاویان کردەوە کە تاران دەیان هەزار سەربازی بۆ پشتگیری بەشار ئەسەد ناردوە. هە‌روەها لە مانگی نۆی ساڵی ٢٠١٥، مۆسکۆ دەستی کرد بە بۆردومان کردنی نەیارانی ئەسەد لە سووریا کە وایکرد گروپە یاخیبوەکان حەلەب لەدەستبدەن و بەشار ببێتە فەرمانڕەوای. ناکۆکی نێوان یاخیبوەکان ئەسەد سوودی زۆری لە بوونی چە‌ندین گروپی جیاوازی شەڕکەر لەناو سووریا بینیوە. کاتێک یەکەمجار داعش دروست بوو ئۆپۆزسیۆنی سووریا پێشوازی لێکرد، بە‌ڵام زۆری نەبرد جەنگی نێوانیان دەستی پێ‌کرد و داعش توانی ڕەقە داگیر بکات. بەم جۆرەش جەنگی نێوان ئە‌و گروپە جیاوازانە، جەنگی بەرامبەر بە بەشار ئەسەد لاواز کرد. لە ئێستادا بە دەیان گروپی چەکداری جیاواز لە سووریا هەن بە هۆکاری نەتەوەی، سیاسی، دینی جیا بوونەتەوە و کاری جیاواز بۆ خۆیان دەکەن. بێ هێزی پێگەی نێودەوڵەتی ئەگەرچی وڵاتانی وەک تورکیا و سعودیە لە سەرەتاوە دژی بەشار ئەسەد بوون و داوای لابردنیان دەکرد، بە‌ڵام هیچیان بە کردەوە دوای ئە‌و ئامانجە نەکەوتن. هە‌روەها جیاواز لە لیبیا، ئەمریکا دەستێوەردانی سەربازی تا ئە‌م ساتەش لە سووریا بەشێوەیەکی کاریگەر و بەرفراوان ئەنجام نەداوە. جگە لەوەی ئەمریکا ئە‌و دەستێوەردانەی ئەنجام نەداوە، بڕیاریشیدا کە چەک نەنێرێت بۆ گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان، چونکە پێیوابوو ئە‌و چەکانە دەکەونە دەست داعش و دژی رۆژئاوا بەکاردەهێندرێن. مانگی سێی ٢٠١٧، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتوەکان ڕایگەیاند کە لابردنی ئەسەد چیدیکە ئامانجی سەرەکی ئەمریکا نیە لە سووریا. پشتگیری ناوخۆ سەڕەڕای زۆری ئۆپۆزسیۆن، ئەسەد بەردەوام پشتگیری دەکرێت لەناوخۆی سووریادا. خێڵ و عەشیرەتەکانی سەر بە عەلەویەکانی سوریا کە یەکێکن لە مەزهەبەکانی شیعە و چە‌ندین گروپی سووننی جیاواز هێشتا دەستیان لە ئەسەد هەڵنەگرتوە و بەهۆی ئە‌و سوودە ماددییەی دەستیان دەکەوێت، جەنگ بۆ ئەسەد دەکەن و پشتگیری لێدەکەن.
سازدانى: هاوڵاتی یاسین مه‌حمود وته‌بێژى یه‌کێتى وه‌به‌رهێنه‌ران له‌م چاوپێکه‌وتنه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوڵاتی-دا باس له‌وه ده‌کات دواى هه‌ڵگرتنى به‌شێک له پاشه‌که‌وتى مووچه بازاڕ جوڵه‌ى تێکه‌وتوه. سه‌باره‌ت به کردنه‌وه‌ى حساب بانکى بۆ فه‌رمانبه‌ران ئاماژه به‌وه ده‌دات که حکومه‌تى هه‌رێم دابه‌ش بووه به‌سه‌ر دوو بۆچوندا له‌سه‌ر ئه‌و پرسه. یاسین مه‌حمود ئاشکراشیده‌کات ئه‌گه‌ر پرۆژه یاساى چاکسازى له‌په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ستکارى بکرێت و په‌سه‌ند بکرێت مانگانه بڕى 110 ملیار دینار بۆ حکومه‌تى ده‌گه‌رێته‌وه و ده‌توانێت موچه‌ى ته‌واو بدات. هاوڵاتی: حکومه‌ت ده‌ستکارى پاشه‌که‌وتى موچه‌ى کرد، پێتوایه هه‌نگاوێکى باشى ناوه بۆ ئه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان ده‌وامى ئاسایى ده‌ستپێبکه‌نه‌وه؟ یاسین مه‌حمود: سیستمى نوێى موچه له‌سه‌دا سه‌د زیادى کردووه، ئه‌گه‌ر به‌پێى ئه‌م سیستەمى نوێیه‌ى موچه فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان ده‌وام نه‌که‌ن، وه‌ک ئه‌وه وایه حکومه‌ت هیچ هه‌نگاوێکى نه‌نابێت بۆ چاککردنه‌وه‌ى وه‌زع و ده‌وامى دام و ده‌زاگاکانى هه‌رێم. فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان له‌ماوه‌ى رابردوودا به‌قه‌ده‌ر ئه‌و موچه پاشه‌که‌وتکراوه‌ى که وه‌ریانده‌گرت ده‌وامیان ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر موچه‌که زیادکراوه که‌واته فه‌رمانبه‌رى ئێمه فێرى ئه‌وه بوون ده‌وام نه‌که‌ن و موچه وه‌ربگرن، ئه‌مه شتیکى خراپه‌و ئه‌و پاره‌یه ئه‌گه‌ر له‌به‌رانبه‌ردا ده‌وامى ئاسایى خۆیان نه‌که‌ن ئه‌و پاره‌یه حه‌ڵاڵ نابێت و حه‌رام ده‌بێت. ئێستا فه‌رمانبه‌ران دوو رۆژ ده‌وام ده‌که‌ن، دواى ده‌ستکاریکردنى پاشه‌که‌وتى موچه‌که له‌سه‌دا 10 بۆ 15 یان لێ ده‌بڕن له‌ئێستادا، لانى که‌م ده‌بێت له‌هه‌فته‌یه‌کدا چوار رۆژ فه‌رمانبه‌ران ده‌وام بکه‌ن. ئەگەر لەوە کەمتر دەوام بکەن بووجەکانیان حە‌رامە. هاوڵاتی: به‌ڵام فه‌رمانبه‌ران ئه‌و مافه‌یان هه‌یه که حساب بانکیان بۆ بکرێت، ئایا حکومه‌تى هه‌رێم پلانى هه‌یه له‌مساڵدا بیخاته بوارى جێبه‌جێکردنه‌وه؟ یاسین مه‌حمود: پرسى حساب بانکى بۆ فه‌رمانبه‌ران له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆته دوو بۆچونى جیاواز، رێباز حه‌ملان وه‌زیرى دارایى و ئابوورى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه که رێگایه‌ک بدۆزرێته‌وه به‌زوترین کات حساب بانکى بۆ فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان بکرێت، ئێمه‌ش وه‌ک یه‌کێتى وه‌به‌رهێنه‌ران له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین، چو‌نکه راسته‌وخۆ بازاڕ ده‌جوڵێنێت، به‌ڵام بۆچونێک هه‌یه که به‌شێکى حکومه‌ت له‌گه‌ڵیدایه له‌ئێستادا پرسى حساب بانکى نه‌جوڵێنێت تا حکومه‌ت هه‌ندێ حساباتى یه‌کلایده‌کاته‌وه. هاوڵاتیان قه‌رزارى که‌رتى تایبه‌تن، قه‌رزى مۆبیلیات و خانوبه‌ره و قه‌رزى سه‌یاره و مارکێته‌کان و پێداویستییه‌کانى ناو ماڵیان له‌لایه، ئه‌گەر حکومه‌ت حساب بانکى بۆ فه‌رمانبه‌ران بکاته‌وه ئه‌وا بازاڕیش جوڵه‌ى تێده‌که‌وێته‌وه، به‌ڵام ئێستا حکومه‌ت بازاڕیشى قوفڵ کردووه. هاوڵاتی: دابه‌زینى دۆلار زیانى به‌هه‌رێمى کوردستان گه‌یاندووه له‌کاتێکدا بانکى مه‌رکه‌زى ده‌یه‌وێت زیاتر دایبه‌زێنێت؟ یاسین مه‌حمود: دابه‌زینى دۆلار په‌یوه‌ندى به سیاسه‌تى بانکى ناوه‌ندى عێراقه‌وه هه‌یه‌و له‌زه‌ره‌رى هه‌رێمى کوردستان و له‌زه‌ره‌رى بازاڕدایه، بۆ حکومه‌تى هه‌رێمیش زه‌ره‌رن چو‌نکه حکومه‌ت نه‌وته‌که‌ى به‌دۆلار ده‌فرۆشێت و موچه‌ش به‌دینار دابه‌ش ده‌کات. بانکى ناوه‌ندى عێراق پلانى هه‌یه نرخى دۆلار له‌به‌رانبه‌ر دیناردا زیاتر داببه‌زێنێت و بیگه‌یه‌نێته 100 هه‌زار دینار، واتا دۆلارێک به هه‌زار دینار بێت، چو‌نکه سندوقى نه‌قدى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ندێ پێوه‌ریان بۆ داناوه بۆ ئه‌وه‌ى عێراق بتوانێت زیاتر قه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى بکات. هاوڵاتی: پێتوانیه به‌په‌سه‌ندکردنى پڕۆژه یاساى خانه‌نشینى له په‌رله‌مانى کوردستان حکومه‌تى هه‌رێم ده‌توانێت موچه‌ى ته‌واو بدات؟ یاسین مه‌حمود: به‌م داهاته‌ى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ پاره‌که‌ى به‌غدا زۆر به‌ئاسانى ده‌توانین موچه بده‌ین، ئه‌و چاکسازییانه‌ى حکومه‌ت به‌تایبه‌ت له پڕۆژه یاساى خانه‌نشینى که ئێستا له په‌رله‌مانه ده‌ستکارى بکرێت و په‌سه‌ند بکرێت، حکومه‌تى هه‌رێم مانگانه بڕى 110 ملیار دینارى بۆ ده‌گه‌رێته‌وه. هاوڵاتی: دابه‌شکردنى موچه به‌م سیستمه نوێیه بازاڕى جوڵاندووه؟ یاسین مه‌حمود: ئه‌م هه‌فته‌یه که به‌م سیستمه نوێیه موچه دراوه بازاڕى هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌دا 30 جوڵه‌ى تێکه‌وتۆته‌وه و نرخى خانوبه‌ره له‌سه‌دا 20 به‌رزبۆته‌وه، به‌رده‌وام بوونى پێدانى موچه به‌تایبەت که حکومه‌ت ده‌ڵێت 30 رۆژ جارێک موچه دابه‌ش ده‌کات، بازاڕى هه‌رێمى کوردستان زیاتر جوڵه‌ى تێکه‌وێت.