هاوڵاتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردۆتەوە، کە لە ماوەی پێنج ڕۆژدا دوو هاوڵاتی  لەژێر ناوی "ئیرتداد و کفر" هێرشیان کراوەتە سەر و کوژراون. وەک لە بڵاوکراوەکەی هەنگاودا هاتووە، رۆژی سێ شەممە ٢٥ی تەمووز، کرێکارێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناو "فارۆق رەشیدی" تەمەن ٣٥ ساڵ،  و دانیشتووی گەڕەکی حەماڵئاوا، لە لایەن ئەو گروپانەوە هێرشکراوەتەسەری و کوژراوە.  بە پێی سەرچاوەکانی هەنگاو، ناوبراو خێزاندار بووەو مناڵێکی تەمەن ٦ ساڵانی هەیە. هەر لەم پەیوەندەدا، رۆژی پێنج شەممە ٢٠ی تەمووز، کەریم قەوامی خەڵکی شاری سنە بەهەمان شێوە کوژراوەو برای ناوبراو بە ناوی خالید قەوامی بە خەستی بریندار بووەو لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.  جێگای ئاماژەیە کەهێزە حکوومەتیی و ئەمنییەکان بە هیچ شێوەیەک دەستتێوەردانیان نەکردوو. هەنگاو ئاماژە بەوە دەدات :"لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا، گرووپە توندڕەوەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕێگای کەناڵی ئینستاگرامی و تێلێگرامییەوە ڕاستەوخۆ  هەڕەشەی کوشتن لە هاووڵاتییان دەکەن."

هاوڵاتی لەنوێترین دانیشتنی دادگای هەولێر سەبارەت بەدادگایكردنی زیندانیانی بادینان، سزای چوار ساڵ زیندانی بۆ شێروان شێروانی نوێكرایەوە، لەكاتێكدایە بڕیاربوو لەمانگی ئەیلوولی ئەمساڵ ئازادبكرێت. بەپێی ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاو رێكخراوە نێودەوڵەتییەژكان هەرێمی كوردستان ژینگەیەكی لەبار نییە بۆ ئازادی رادەربڕین و رۆژنامەگەری.  بەپێی ئامارێكی رێكخراوی (سی پی تی) لەساڵی رابردوودا لەسەرتاسەری عێراقدا پێنج رۆژنامەنووس لەزینداندا بوون و هەر پێنجیان خەڵكی هەرێمی كوردستان بوون. كامەران عوسمان، ئەندامی تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی (سی پی تی) لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:» درێژكردنەوەی ماوەی زیندانی شێروان شێروانی بەدڵنیایەوە لەڕووی نێودەوڵەتییەوە كاریگەری لەسەر ناو و ناوبانگی هەرێمی كوردستان و سیستەمی دادوەرییەكەی دەبێت». باسی لەوەشكرد كە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاو نوێنەرایەتی وڵاتان  ناڕەزایەتییان دەربریوە، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كەپێیانوایە هەرێمی كوردستان چیدیكە شوێنێكی سەلامەت نییە بۆ ئازادی رۆژنامەگەری. «درێژكردنەوەی ماوەی زیندانیكردنی شێروان نیشاندەری ئەوەیە كەبەرپرسانی حكومەتی هەرێم بەگرنگیەوە ئەم راپۆرتانەیان وەرنەگرتووەو هەر بەوشێوەیە لێی تێگەیشتوون كە چۆن لەمیدیایەكەوە رەخنە لەحكومەت بگیرێت». كامەران عوسمان وای وت. ئەو ئەندامەی تیمی كوردستانی عێراقی رێكخراوی (سی پی تی) ئەمریكی دەشڵێت: بەدڵنیاییەوە كونسوڵخانەكان كۆبوونەوەیان دەبێت و كۆمەڵگای نێودەوڵەتیش لەسەر ئەو بابەتە بێدەنگ نابێت، چاوەڕێ دەكرێت لەم هەفتەیەدا كۆمەڵێك هەڵوێست بنوێنرێت كە ئەمەش  بۆ ناوو ناوبانگی هەرێمی كوردستان زۆر خراپە. سەبارەت بەكەیسی هاوشێوە كامەران عوسمان ئەوەی خستەڕوو، كەیسی هاوشێوە ئێجگار زۆرە لەهەرسێ پارێزگای هەرێمی كوردستانداو رۆژنامەنووسان رووبەڕووی هەڕەشەو ترس و لێدان دەبنەوە، بەڵام كەیسی زیندانیانی بادینان جیاوازەو بە بەرنامە داڕێژراوتر كاری لەسەركراوە. بەپێی ئامارێكی ڕێكخرای (سی پی تی) بەتەنها لەشەش مانگی رابردوودا نۆ رۆژنامەنووسی سەربەخۆ هەرێمی كوردستانیان جێهێشتووەو چیتر بەشوێنێكی سەلامەتیان نەزانیوە بۆ كاری رۆژنامەوانی و كەیسەكانیان كەیسی رۆژنامەوانین و خۆیان و خانەوادەكانیان رووبەڕووی هەڕەشەو ترس و تۆقاندان بوونەتەوە. بەپێی بەدواداچوونەكانی هاووڵاتی،٨١ رۆژنامەنووس و چالاكوانی بادینان كە لە ٢٠٢٠ەوە دەستگیركراون تەنها  چواریان لەزینداندا ماون و ٧٧یان ئازادكراون. بارزان شێروانی، برای شێروان شێروانی لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:» كەیسەكە بووەتە كەیسێكی سیاسی، لەسەرەتای دەستگیركردنیەوە شێروان فشاری زۆری لەسەر بووە، بەڵام ئیرادەی بەرزەو هیچ كاتێك تەنەزولی بۆ فشارەكان نەكردووە». براكەی شێروان شێروانی ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی شێروان كراون رەتدەكاتەوەو بە»ناراست»وەسفیان دەكات و دەشڵێت:» راست نین و لەدادگاش نەسەلمێنراون، هاوڕێكانی شێروان وتیان رێگایان داوە كە پەنجەمۆر لەجیاتی ئەوان بكات و سكاڵاش دژی شێروان تۆمار نەكراوە،  لەدادگاش نەسەلمێنراوە كە ئەو پەنجەمۆرە هی شێروان بێت». سەبارەت بەپەیوەندی و سەردانیكردنی خانەوادەی شێروان بۆ زیندان بۆ لای كوڕەكەیان بارزان شێروانی ئەوەی روونكردەوە كەڕۆژانە دەتوانن قسەی لەگەڵ بكەن، بەڵام پەیوەندیكردن لەژێر چاودێری چڕدایەو گوێ لەهەموو پەیوەندییەكان دەگیرێت. هەروەها باسی لەوەشكرد كە بۆ سەردانیكردنیش ئەگەر بێت و كاتژمێر ٧:٣٠ی بەیانی بچن بۆ بینینی كاتژمێر ١١ تا ١١:٣٠ رێگە دەدەن یەكتر ببینن و كاتژمێر ١٢ش بینینی زیندانیان كۆتایی پێدێت. رەمەزان ئەرتیسی یەكێكە لەپارێزەرانی گیراوانی بادینان، لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی ئاماژەی بەوەكرد كە لەساڵی 2022 داوای ئازادكردنی مەرجداریان بۆ ئەیاد كەرەم، شڤان سەعید، گۆهدار زێباری و هاریوان عیسا كرد، بەڵام نەكرا و دواتر داوایان كردووە  بڕیارەكە هەڵبوەشێنینەوە. هەروەها وتیشی:» هەموو گیراوان بەدەستی خۆیان واژۆیان كرد جگە لەگۆهدار زێباری، چونكە لەزیندانیی تاكە كەسیدا بوو و داوای كردبوو شێروان شێروانی لەبری ئەو واژۆ بكات، ئەویش واژۆی بۆ كردبوو، بەڵام دادگا لەسەر ئەو بابەتە بە چوار ساڵی دیكە سزای شێروانی داوە». «هەر چوار گیراوەكە هێندرانە پێش دادوەرو رایانگەیاند كەخۆیان دەسەڵاتیان بەشێروان شێروانی داوە واژۆ بكات و هیچ كێشەیەك لەسەر ئەو واژۆیە بۆ ئەوان دروست نەبووەو سكاڵایەكیان لەسەر ئەو نییە، بەڵام دادوەر هیچی نەوت و سزای دا»، رەمەزان ئەرتیسی یەكێكە لەپارێزەرانی گیراوانی بادینان وای وت. دادگای تاوانی هەولێر رۆژی 16-2-2021 بەتۆمەتی «تێكدانی ئاسایشی نیشتمانی» هەریەكە لە شێروان شێروانی، ئەیاز كەرەم، گوهدار محەممەدئەمین، هاریوان عیساو شڤان سەعیدی بەیەكی شەش ساڵ زیندانیكردن سزادا، مانگی شوباتی 2022 بەفەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان 60%ی سزاكەیان، جگە لەشێروان شێروانی كە 50% بوو، كەمكرایەوە. بەپێی ئەو بڕیارەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، بڕیاربوو مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ شێروان شێروانی ئازاد بكرێت.

هاوڵاتی وەزیری دارایی عێراق داوایەكی پارتی دیموكراتی كوردستان رەتدەكاتەوە كە پشكی هەرێمی كوردستان بەدۆلار رەوانە بكرێت لەبری دیناری عێراقی. لەبارەی ئەنجامی كۆبوونەوەكانی هەفتەی رابردووی (جوتیار عادل)، سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و ئەندامی وەفدی حكومەتی هەرێم بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ بەغداد رایگەیاند: لەو گفتوگۆیانەدا هەنگاوی باش نراوە. جوتیار عادل باسی لەوەشكردووە، دوو بابەتی دیكە ماون یەكەمیان پرسی داهاتە نانەوتییەكان و دووەمیش بابەتی پەیوەست بەتێچووی نرخی یەك بەرمیلی نەوتی بەرهەمهێندراو لەسەر ئاستی عێراق و هەرێم. بەپێی زانیارییەكان، هەفتەی رابردوو وەفدی حكومەتی هەرێم كە پارتی نوێنەرایەتی دەكات، لە رێگەی (مەسعود حەیدەر)، كە بریكاری وەزیری دارایی عێراقە، داوای لەوەزارەتی دارایی عێراق كردووە، پشكی هەرێمی كوردستان لەبودجە بەدۆلار بخرێتە سەر هەژماری بانكی هەرێم و بەهای دۆلارەكەش بەنرخی رەسمی بانكی ناوەندی بێت كە بۆ هەر 100 دۆلارێك 132 هەزار دینارە، بەڵام ئەو داوایە لەلایەن (تەیف سامی)، وەزیری دارایی عێراق رەتكراوەتەوە. پێش راگرتنی نەوتی هەرێم لە 25ی ئازار، پارتی دیموكراتی كوردستان، لەڕێگای بانكی كوردستان، مانگانە 500 ملیۆن دۆلاری پارەی نەوتی گۆڕیوەتەوە بەدینار، كە بۆ هەر مانگێك 30 ملیۆن دۆلار قازانجی كردووە، بێ‌ ئەوەی ئەو پارەیە بگەڕێتەوە بۆ گەنجینەی حكومەتی هەرێم. كەمی كاش و نەختینەی دۆلار گرفتی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان دروستكردووە كە بەشێكی زۆر لەداهاتی حزب بەدۆلار هەڵدەگیرێت.

هاوڵاتی بەپێی بەواداچونەكانی هاوڵاتی، وەزارەتی دارایی عێراق 800 ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان ئامادە كردووەو چاوەرێی بڕیاری محەمەد شیاع سودانی دەكات. ئەو لیژنەیەی بەغدا كەلەگەڵ وەفدی حكومەتی هەرێم كۆبونەوەیان ئەنجامداوە لێكۆڵینەوە لەو داتایانە دەكەن كە لەلایەن هەرێمەوە پێیان دراوەو چاوەروان دەكرێت تا رۆژی پێنجشەممە واتا سبەینێ سودانی لەگەڵ لیژنەكەی بەغداد كۆببێتەوەو ناردنی 800 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان یەكلایبكاتەوە.  

هاوڵاتی هه‌زاران ئارایشتگای ئافره‌تان له‌ ئه‌فغانستان به‌ بڕیارێكی فه‌رمی تاڵیبان داده‌خرێت. حكومه‌تی تاڵیبان مانگی حوزه‌یرانی رابردوو مه‌ڕسوومێكی ده‌ركرد، كه‌ به‌هۆی ئه‌و مه‌ڕسوومه‌وه‌ هه‌زاران ئارایشتگای ئافره‌تان كه‌ له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن و تاكه‌ سه‌رچاوه‌ی داهاتی زۆربه‌ی خێزانه‌كانیانی له‌سه‌ره‌، داده‌خرێن. هه‌فته‌ی رابردوو ده‌یان ئافره‌تی ئه‌فغانی كابولی پایته‌خت گردبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان له‌ دژی بڕیاره‌كه‌ ئه‌نجام دا، له‌ به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی تاڵیبان ته‌قه‌ی ئاسمانییان كرد و ئاوپڕژێنیان كردن بۆ ئه‌وه‌ی بڵاوه‌یان پێ بكه‌ن و كۆتایی به‌ گردبوونه‌وه‌كه‌یان بهێنن. ئافره‌تانی ئه‌فغانی له‌ بڕیاره‌كه‌ و ره‌فتاری ده‌سه‌ڵاتدارانی تاڵیبان نیگه‌رانن و ده‌ڵێن، تاكه‌ شوێنێك كه‌ تا ئێستا له‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ وڵات بتوانن لێی كۆببنه‌وه‌، ئارایشتگاكان بووه‌، له‌لایه‌ك داهاتێكی بۆ خاوه‌نه‌كانیان دابین ده‌بێت، له‌لایه‌كی دیكه‌یش چاویان به‌یه‌كدی ده‌كه‌وێت و چێژ له‌ به‌سه‌ربردنی كاته‌كانیان وه‌رده‌گرن. ئه‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی تاڵیبان نزیكه‌ی 60 هه‌زار ئافره‌ت بێكار ده‌كات و 12 هه‌زار ئارایشتگاش له‌ سه‌رتاسه‌ری ئه‌فغانستان داده‌خات.

هاوڵاتی لە گەڕەکێكی ھەولێر منداڵێکی کچی تەمەن یەک ساڵ و ١٠ مانگ تێزابی پێداکراوە و بەوھۆیەوە ٪٣٧ی جەستەی سووتاوە. بەوتەی سەرچاوەیەكی پۆلیسی هەولێر بۆ هاوڵاتی، رووداوەکە شەوی رابردوو روویداوە، لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە لە بەردەگای ماڵەوە تێزاب بە منداڵەکەدا کراوە و لە ئێستاشدا منداڵەکە لە نەخۆشخانەیە و لەژێر چاودێری چڕدایە. بەوتەی کەسێکی نزیکی ئەو منداڵە منداڵەکە ٪٣٧ی جەستەی سووتاوە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە. دەشڵێن کێشەیان لەگەڵ ھیچ کەسێکدا نییە و گومانیان لە کەس نییە ئەو کارەی ئەنجامدابێت، ھەروەھا لای پۆلیس سکاڵایان تۆمارکردووە. منداڵەكە ناوی نورا عەباسە و لەلای مامی و داپیرەی جێهێڵدراوە و پۆلیس گومانی لەڕووداوەكە هەیە. مامی نورا دەڵێت به‌ تێزاب ته‌واوی جه‌سته‌ی سوتێندراوه‌ و هه‌وڵدراوه‌ تێزابه‌كه‌ بكرێت به‌ قورگییه‌وه‌، به‌ڵام به‌ جه‌سته‌یدا رژاوه‌ و ته‌واوی جه‌سته‌ی سووتاوه‌. دەشڵێت رووداوه‌كه‌ له‌ ناحییه‌ی رزگاری سه‌ر به‌ قه‌زای خه‌بات كاتژمێر 9:37ـی شه‌وی رابردوو روویداوه‌، ئاشكراشیدەكات له‌لایه‌ن ئەوانەوە زانراوه‌ ئاراسته‌ی تێزابه‌كه‌ له‌ كوێوه‌ پێیداكراوه‌، به‌ڵام هێشتا ناتوانن كه‌س تۆمه‌تبار بكەن.

هاوڵاتی مه‌فره‌زه‌كانی‌ بەشی پۆلیسی پێنجوێن لەسەر دۆسیەی کوشتنی گەنجەکەی قەزای پێنجوێن تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد. پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە: دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ شه‌وی‌ ڕابردو گەنجێک لەقەزای پێنجوێن کوژرا، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ ڕوداوه‌كه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكرد بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار. ئەوەشی خستەڕوو: سه‌ره‌نجام‌و دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبارێک لەسەر دۆسییەکە له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بەشی پۆلیسی پێنجوێنه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت. هەروەها دەستیشگیرا بەسەر ئەو چەقۆیەدا کە لەتاوانەکەدا بەکاریهێنرابوو، لەئێستادا تۆمەتبار (ك، ن، ع) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.

هاوڵاتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە يادى چوارده‌هه‌مينى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان پەیامێکی پیرۆزبای ئاڕاستەی ئەو بزوتنەوەیە کرد. سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لە پایامێکدا ڕایگەیاند، "يادى چوارده‌هه‌مينى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ به‌ڕێزان عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانی، جڤاتى گشتی، لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى بزووتنەوەی ‏گۆڕان به‌گشتى پيرۆز ده‌كه‌م" دەقی پیرۆزباییەکە:  په‌يامێكى پيرۆزبايى له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه يادى چوارده‌هه‌مينى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ به‌ڕێزان عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانی، جڤاتى گشتی، لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى بزووتنەوەی ‏گۆڕان به‌گشتى پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.‏ له‌م ياده‌دا به‌ پێزانينه‌وه‌ له‌ ئاماده‌يى و ڕۆڵى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ پرۆسه‌ى ‏سياسى له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌ڕوانين و جه‌خت له‌ ته‌بايى و هاريكاريى ‏نێوان ته‌واوى هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ‏عێراق ده‌كه‌ينه‌وه‌، تا هه‌موو پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوويه‌كى باشتر هه‌نگاو بنێنين.‏ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ‏2023/7/25

هاوڵاتی له‌ چوارچێوه‌ی ئۆپەراسیۆنێكدا، كه‌ له‌لایه‌ن داواكاری گشتی ئامه‌د ده‌ستپێكردووه‌، سێ ڕۆژنامه‌نووس، به‌ناوه‌كانی فورات جان ئه‌رسه‌لان، سیبه‌ل یوكله‌ر و ده‌لال ئاكیوز له‌لایه‌ن پۆلیسی تورکیاوە ده‌ستگیر كران. دوو پەیامنێرانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا، فرات جان و دەلال ئەکیوز، و ڕۆژنامەنووس سیبەل یوکلێر لە لایەن پۆلیسی تورکیا هەڵکوتایە سەر ماڵەکانیان لە ئەنقەرە و ئزمیر و دەستگیرکران بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی میزۆپۆتامیا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدا، کە لەلایەن داواکاری گشتی ئامەدەوە دەستی پێکردووە، ئەم بەیانییە پۆلیس هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووس فرات جان ئەرسلان و دوای پشکنینی ماڵەکەی دەستگیریان کردووە، تا ئێستاش هۆکاری دەستگیرکردنەکە نەزانراوە و ئەرسلان گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەنقەرە. هاوكات به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، پۆلیس ڕۆژنامه‌نووس سیبه‌ل یوكله‌ر-ی له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌ستگیركردووه‌ و دواتر بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره‌ گواستراوه‌ته‌وه‌. لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکەدا، له‌ شاری ئیزمیریش پۆلیس هه‌ڵیكوتاوه‌ته‌ سه‌ر ماڵی په‌یامنێر ده‌لال ئاكیوز. دوای ئه‌وه‌ی ماڵی ئه‌و په‌یامنێره‌یان پشكنیووه‌، بردوویانه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی چانكایا. هه‌ر به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌، له‌ كاتی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵی ئه‌و ڕۆژنامەنوسانە، پۆلیس ده‌ستی به‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر و مۆبایله‌كه‌نیاندا گرتووه‌.

هاوڵاتی ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی لەبارەی ئەو سکاڵایە کۆدەبێتەوە کە سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر چەند ماددەیەکی یاسای بودجە تۆماری کردووە. بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدڕاڵی، ئەمڕۆ دادگاکە لەسەر ئەو سکاڵایە کۆدەبێتەوە کە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران دژی یاسای بودجە تۆماریکردووە. سەرۆک وەزیرانی عێراق تانەی لە ١٢ ماددەی یاسای بودجەداوە و دەڵێت، گۆڕانکارییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران کە لە یاسای بودجەدا کردوونی، دەستوەردانن لە دەسەڵاتی جێبەجێکردن، بۆیە داوای لە دادگای فیدڕاڵی کردووە گۆڕانکارییەکان ھەڵبوەشێنێتەوە. سکاڵاکەی سودانی  ھیچ بڕگەیەکی  تایبەت نییە بە ھەرێمی کوردستان.

هاوڵاتی پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچەوە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "تاوەکو ئەو رۆژەی پشتمان بە داهاتی ناوخۆ و نەوت دەبەست بۆ دابینکردنی مووچە، حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمتەرخەم نەبووە و هەموو مانگێک مووچەی تەواوەتی هاوڵاتیانی دابین کردووە." پێشەوا هەورامانی، ‎وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە دەڵێت ،ئێستا کە داهاتی نەوت بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکومەتی عێراقی لەدەست هەرێمی کوردستان نەماوە، "حکومەتی عێراق بە بەرپرس دەزانین، لە دابینکردنی موچە و شایستە داراییەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بە پێی یاسای بودجە، لەم پرسەدا ئێمە هەمو ئەرکێکی سەرشانی خۆمان جێبەجێ کردوە و پابەندییەکی تەواوی یاساییمان بە جێ گەیاندوە". دەشڵێت:  لە پرسى موچەدا ئێمە هەمو ئەرکێکی سەرشانی خۆمان جێبەجێ کردوە و پابەندییەکی تەواوی یاساییمان بە جێ گەیاندوە و تا ئەمڕۆش سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیدا بوە بۆ ئەوەی حکومەتی عێراق هەرچی زوە موچەی موچەخۆران بنێرێت و لەمە زیاتر ئەم پرسە دوا نەکەوێت. هەروەک پەیامێک بۆ لایەنە سیاسییەکان دەنێرێت و دەڵێت: لەمە زیاتر لە پێگەی هەرێمی کوردستان مەدەن و بۆ جارێکیش بێت بەرپرسیارانە بەرامبەر خەڵکی کوردستان و مافە دەستورییەکانیان بجووڵێنەوە و مامەڵە بکەن. دەقی راگەیێندراوەکەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی مووچە : بە ناوی خودای گەورە پرسی مووچەی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان گرنگترین بابەت و ئەولەوییەت بووە، لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەتا ئەو ڕۆژەی پشتمان بە داهاتی ناوخۆ و نەوت دەبەست بۆ دابینکردنی مووچە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان کەمتەرخەم نەبووە و هەموو مانگێک مووچەی تەواوەتی هاونیشتمانیانی دابین کردووە. ئێستا کە داهاتی نەوت بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ حکوومەتی عێراقی لەدەست هەرێمی کوردستان نەماوە، حکوومەتی عێراق بە بەرپرس دەزانین، لە دابینکردنی مووچەو شایستە داراییەکانی هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان بە پێی یاسای بودجە، لەم پرسەدا ئێمە هەموو ئەرکێکی سەرشانی خۆمان جێبەجێ کردووە و پابەندییەکی تەواوی یاساییمان بە جێ گەیاندووە و تا ئەمڕۆش بەڕێز سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیدا بووە بۆ ئەوەی حکوومەتی عێراق هەرچی زووە مووچەی مووچەخۆران و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت و لەمە زیاتر ئەم پرسە دوا نەکەوێت.   پەیامی ئێمە بۆ بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان و خەڵکانێک هەیە کە لە ماوەی ئەم چەند ساڵە بە هیچ جۆرێک گوێیان بە پێگەی یاسایی و دەستووری هەرێمی کوردستان نەداوە و وەک هاونیشتمانییەکی خەمخۆری خەڵکی کوردستان ڕەفتاریان نەکردووە، لەمە زیاتر لە پێگەی هەرێمی کوردستان نەدەن و بۆ جارێکیشبێت بەرپرسیارانە بەرانبەر خەڵکی کوردستان و مافە دەستوورییەکانیان بجووڵێنەوە و مامەڵە بکەن، ئەم پرسە پەیوەندیی ڕاستەوخۆی بە ژیان و گوزەرانی خەڵکەوە هەیە و بابەتی موزایەدە و بانگەشەی هەڵبژاردن نییە و پێویستە نەکرێتە  ئامرازێک بۆ لێدان لە پێگەی یاسایی و دەستووریی هەرێمی کوردستان.   ‎پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان 

هاوڵاتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، کچێک دەستگیرکرا کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی تایبەتی لە خەڵک کردووە و داوای پارەی لێکردوون. پۆلیس دەشڵێت، کەسێک سکاڵای تۆمارکردووە و وتویەتی، ئەو کچە هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه‌ و ڤیدیۆی‌ تایبه‌تی‌ لێده‌كات ئه‌گه‌ر بڕێك پاره‌ی‌ نه‌داتێ. کچەکە لە ‌یه‌كێك له‌ سیتییه‌كانی‌ شاری‌ سلێمانی‌ دەستگیر کراوە و دەستگیشگیراوە بەسەر مۆبایل‌ و لاپتۆپەکەیدا. بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی سلێمانی، "تۆمەتبار دانی بەتاوانەکەیدا ناوە كه‌ له ‌رێگەی‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ چه‌ند كه‌سێكی‌ فریوداوه ‌و دواتر له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ وێنه ‌و ڤیدیۆی‌ تایبه‌تیدا داوای‌ بڕێك پاره‌ی‌ لێكردون". کچەکە بەرەگەز عه‌ره‌بە و بەپێی ماددەی دوو لە یاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراوەو لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

ئێران موشەکێکی نوێ رادەستی هێزە دەریاوانییەکانی دەکات و وەزیری بەرگریی دەڵێت: هاوشێوەیەی ئەو موشەکە لە جیهاندا نییە. ئەمڕۆ سێشەممە بە ئامادەبونی وەزیری بەرگریی محەمەدڕەزا ئاشتیانی، وەزیری بەرگریی کۆماری ئیسلامی ئێران ژمارەیەک موشەکی کڕوز بە ناوی ئەبومەهدی رادەستی هێزەکانی دەریاوانی سوپای پاسداران و سوپای فەرمیی وڵاتەکە (ئەرتەش) کران. ئاشتیانی رایگەیاند؛ ئەو جۆرە لە موشەکە توانای بڕینی زیاتر لە هەزار کیلۆمەتری هەیە و بە ئامانجی تێکشکاندنی کەشتی جەنگیی و بەرگریی دەریایی دروست کراوە. بە وتەی ئاشتیانی: موشەکی ئەبو مەهدی نوێترین تەکنەلوۆژیای زیرەکی تێدا بەکارهێنراوە و دەتوانێت بە وردی و بە تێپەڕاندنی قەڵغانە موشەکییەکان، ئامانجەکانی بپێکێت. ئەو موشەکە بە ناوی ئەبومەهدی موهەندیس فەرماندەی پێشوی حەشدی شەعبی عێراق ناونراوە کە لەگەڵ قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودس-ی سەر بە سوپای پاسداران لە لایەن ئەمریکاوە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە بەغداد کرانە ئامانج و کوژران.  

هاوڵاتی ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی و چالاکوان و ڕۆشنبیر لە هەرێمی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا پەیماننامەی لۆزانیان ڕەتکردەوەو ڕایانگەیاند: ئەگەرچی پەیماننامەکە ناوی ئاشتی لێنرا، بەڵام بەپێچەوانەوە ئاشتی بەدوادانەهات و سەد ساڵ پێشێلکاری مافی مرۆڤ و شەرو توندوتیژی لێکەوتەوە کە هەتا ئێستاش بەردەوامە، لەماوەی ئەو سەدساڵەدا گەلی كورد چەندینجار کەوتە بەرپەلاماری جێنۆسایدو کوشتنی فیزیکی بەکۆمەڵ و كۆچكردنی زۆرەملێ دەقی بەیاننامە: پەیماننامەی لۆزان و گەلێكی جینۆساید كراو..  سەد ساڵ بەسەر پەیماننامەی لۆزاندا تپەڕ دەبێت كە لەرێکەوتی ٢٤ی تەموزی ١٩٢٣دا لەلایەن وڵاتانی براوەی جەنگی یەكەمی جیهانی و دەسەڵاتدارانی ئەوكاتەی توركیا واژۆكراوە، ئەگەرچی پەیماننامەکە ناوی ئاشتی لێنرا، بەڵام بەپێچەوانەوە ئاشتی بەدوادانەهات و سەد ساڵ پێشێلکاری مافی مرۆڤ و شەرو توندوتیژی لێکەوتەوە کە هەتا ئێستاش بەردەوامە، لەماوەی ئەو سەدساڵەدا گەلی كورد چەندینجار کەوتە بەرپەلاماری جێنۆسایدو کوشتنی فیزیکی بەکۆمەڵ و كۆچكردنی زۆرەملێ. هێشتا چەندساڵێك بەسەر ئیمزاكردنی پەیماننامەكەدا تێنەپەری بوو، ساڵی ۱۹۳٤ توركیا یاسایەکی دەرکرد بەناوی "سەرلەنوێ نیشتەجێ بوونەوە" دەستیكرد بەڕاگواستن‌و گۆڕین دیموگرافیا، پاشان کۆمەڵکوژی خەڵكی شاری دەرسیم و لەساڵانی ۱۹۳۷ بۆ ۱۹۳۹ بەدەیان هەزار كەسی مەدەنی لەلایەن سوپای توركیاوە تەنها لەدێرسیم كرانە قوربانی. بەهەزاران منداڵ کوژران و بران و لەخانەوادەو زێدی خۆیان دابڕێندران و شوناسیان گۆڕین و کران بەتورک. هەرچەندە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان لە ساڵی ۱۹٤٨ پەیماننامەیەکی دەركرد سەبارەت بە قەدەغە کردن و سزادانی ئەنجامدەرانی (جینۆساید) و دواتریش ئەمە بە بریاری ۲٦۰ پەسەند كراوەو لە ۱۲/۱/۱۹٥۱ بوە بەیاسایەکی نێودەوڵەتی، بەڵام بەداخەوە نە پەیماننامەی لۆزان و نەپەیماننامەی جاڕی گەردونی مافەکانی مرۆڤ و نەپەیماننامەی قەدەغەکردنی جێنۆسایدو نەپەیماننامەی جنێف کە دژ بەچەکی قەدەغەکراوبوو نە بوونە قەڵغان بۆ کوردو پارێزگاری لە ھاوڵاتیانی کورد نەکرد لە ھەڕەشەو پەلامارەکانی دەوڵەت.، بەپێچەوانەوە هەتا ئێستاش بە سیستماتیكیانە سیاسەتی لەناوبردنی کوردو جێنۆسایدو پێشێلکاری دژ بەكوردان درێژەی هەیە.  لەساڵی ١٩٣٧ کۆمەڵکوژی دەرسیم لە باکوری کوردستان و لە ساڵی ١٩٦٣سیاسەتی توندوتوژی و كۆچی بەكۆمەڵ لەباشوری کوردستان دەستی پێکردووە، ئەو كوردانەی ئامانج نیشتەجێ ناوچە بەپیتەکانن وەک سەرچاوەی وزە هەمیشە لەبەردەم کۆمەڵکوژی و پاکتاودان. کوردانی سەرسنور بەردەوام لەبەردەم هەرەشەی کوشتن و راگواستندان. ساڵی ١٩٧٥ هەتا ١٩٧٩ تەواوی گوندە سنورییەکانی ئێران – عێراق راگواسترانە ناو ئۆردوگای زۆرە ملێ کوردانی فەیلی لەناوەراست وخواروی عیراق لەوڵات دەرکراون و بەسەدان هەزارکەسیان کۆمەڵکوژکراوە. ساڵی ١٩٨٣ نزیکەی ٨٠٠٠ پیاوی عەشیرەتی بارزان کۆمەڵکوژکران ساڵەكانی ١٩٨٧ تاوانی دەوڵەتی عێراق گەیشتە بەکارهێنانی چەکی قەدغەکراوی کیمیایی لە شاری سەردەشت -٢٨/٦/١٩٨٧. دۆڵی بالیسان ١٦/٤/١٩٨٧ لە دۆڵی سورداش و دۆڵی جافایەتی مانگەکانی ئاب و ئەیلول و دواجاریش لە١٦/٣/١٩٨٨ شاری هەڵەبجە بەچەکی کیمیایی بۆمب باران کران و بەدەیان هەزار کەس کوژران و برینداربوون. هەر لەوساڵەدا تاوانی گەورەی ئەنفال دەستی پێکردو هەموو گوندەکانیان سوتاندو خانووەکانیان روخاندن و تەواوی خەڵکەکەیان بێ سەروشوێن کرد کەدواتر لەگۆڕی بەکۆمەڵی بیابانەکانی ناوەراست و خواروی عێراقدا روفاتەکانیان دۆزرانەوە... ئەم رووداوە تراژیدیانەی لەم چەند دێرەدا هاتوون بەشێكن لەستەمکاری و تاوانكاری ئەودەوڵەتانەی كە بەسەر گەلی كوردستاندا هاتوون وهەتا ئەمرۆش بەردەوامیان هەیە، رێکخراوی تیرۆرستی داعش بەپشتیوانی دەوڵەتی تورکیا پەلاماری شەنگال و کۆبانیانداو لەشەنگال جینۆسایدیان کردو لەکۆبانی شکێندران، دەوڵەتی تورکیا پەلاماری شاری عیفرینی داو چەكی قەدەغەكراوی بەکارهێناو منداڵان وخەڵکی مەدەنی سوتاندو داگیری کرد. لەم سۆنگەیەوە ئێمە وەك كۆمەڵێك لە خەڵكی باشور پشتیوانی خۆمان دەردەبرین بۆ ئەو هەوڵانەی لەم چەند رۆژەدا دەستپێكردوە بۆ بەرزكردنەوەی دەنگی نارازی بەرامبەرئەو بێدەنگەییە نێودەوڵەتییەی بەرامبەر جنۆسایدو قركردنی گەلی كورد لەسەر خاكی خۆی دژی ئەنجام دەدرێت، ئێمە پشتیوانی كۆنگرەی نەتەوەی كوردستان و هەموو ئەو هەوڵانە دەكەین كە دەخوازن جیهان و رای گشتی نێودەوڵەتی لەو نادادپەروەرییە بەئاگا بێننەوە كە ئەمرۆ لەسێبەری رێككەوتنی لۆزاندا دەرهەق بەكورد ئەنجامدراوە. ناوەكان: 1- کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان  2- تۆری ھاوبەشی رێکخراوەکان  3- کۆمەڵەی زانستە سیاسیەکان  4- مامۆستایانی شۆرش  5- نوسەران ورۆشنبیران و ھونەرمەندانی کوردستان  6-  رێکخراوی رزگاربوانی چەکی کیمیایی / ھەڵە بجە ی شەھیدد. 7- گۆڤاری ئەنفالستان 8- مەریوان قانع  نووسەر 9- ئاسۆس هەردی رۆژنامەنووس 10- د. ئارام رەفعەت  مامۆستای زانكۆ/ نووسەر 11-    د. شێركۆ كرمانج ئەكادیمی- توێژەر 12-    د. سەردار موسی شەریف مامۆستای زانكۆ/ دهۆك 13-    مەسعود عەبدولخالق   چاودێری سیاسی 14-    د. رەعد رەفعەت مامۆستای زانكۆ 15-    كەنێر عەبدوڵا  نووسەر 16-    هۆمەر محەمەد   نووسەر / رۆژنامەنووس 17-    عومەر عەبدولكریم  (كەسان)  شاعیر 18-    د. هەژار عوسمان مەعروف پزیشك/ نووسەر 19-    لەتیف فاتح فەرەج   نووسەر] 20-    مەریوان مەحمود نەقشبەندی  شارەزا لەكاروباری ئاینی 21-    رەشید فاروق توفیق   نوسەر 22-    عیماد عەلی       نوسەر 23-    هیوا سەید سەلیم   نوسەر 24-    ئیبراهیم ئەحمەد حسێن    رۆژنامەنووس 25-    تاریق فاتح            رۆژنامەنووس 26-    پەیمان عیزەدین     پارێزەر 27-    ئەحمەد عەزیز لێكۆڵەر لەناوچە دابراوەكان 28-    سروە محەمەد   رۆژنامەنووس 29-    خالید سلیمان    رۆژنامەنووس 30-    هاوكار عیزەت   رۆژنامەنووس 31-    رێزان شیخ دڵیر پارێزەر 32-    ئیسماعیل قادر  پێشمەرگەی دێرین 33-    عەبدولقادر سەعید  نووسەر/ شاعیر 34-    د. محەمەد كیانی پەرلەمانتاری پێشوو/ بەغداد 35-    د. هێرش سەلیم    پزیشك 36-    سەلاح رەشید  نووسەر 37-    قادر ئەحمەد ئیسماعیل  پەرلەمانتاری پێشوو 38-    ئیسماعیل زەلمی   مامۆستای زانكۆ 39-    سالاری بازیان   نووسەر 40-    ئازاد عوسمان    رۆژنامەنووس 41-    دڵشاد ئەنوەر     رۆژنامەنووس 42-    محەمەد حسین     رۆژنامەنووس 43-    یاسین محەمەد    رۆژنامەنووس 44-    زریان محەمەد    رۆژنامەنووس 45-    ئازار محەمەد     رۆژنامەنووس 46-    شۆرش جوانرۆ   نووسەر 47-    سمكۆ ئەسعەد ئەدهەم  پارێزەر/ توێژەری یاسایی 48-    فاتح حەسەن    چالاكوانی مەدەنی 49-    بارزان ئەولەی هەورامی پەرلەمانتاری پێشوو 50-    كەمال رەئوف    رۆژنامەنووس 51-    نهاد قازی ..  ئەندازیاری ڕاوێژکار، چالاکوانی مافی کەمینەکان و مافی مرۆڤ ..  هولندا 52-    روناك شیخ جناب   پێشمەرگەی دێرین 53-    رەفیق غەفور   چاودێر 54-    هاورێ عزیز محمد/ ماموستا و رگەیەندكار 55-    دڵزار عارف    نوسەر 56-    سوزان خاله شهاب    پەرلەمانتاری پێشوو 57-    ازاد كركوكی    سینماكار 58-    روشن قاسم  رۆژنامەنووس/ نووسەر 59-    شوان داودی  پەرلەمانتاری پێشوو 60-    فلاح صلاح عبد الله    چالاكوانی مەدەنی 61-    کاوە محەمەد   نووسەر و چالاکوانی سیاسی 62-    فتح الله الحسینی     نووسەر/ چالاكی سیاسی 63-    سرتیب جوهر  رۆژنامەنووس 64-    جمیل خچر  كادری پێشكەوتووی یەكێتی نیشتمانی  65-    ئەمیرە ئەبوبەکر   مامۆستا 66-    ساکارعلی     مامۆستا 67-    شنە کەریم     خوێندکار 68-    باوان کەریم     کاسب 69-    کڵپە کەریم     قوتابی 70-    بەناز ڕەوف    فەرمانبەر 71-    سۆزان ڕەوف   فەرمانبەر 72-    شادە عبدوڵا     خوێندکاری زانکۆ 73-    ئەڵوەن سۆران     مامۆستا 74-    سازە عوسمان     مامۆستا 75-    سه میره عبدوڵا    ژنی ماڵەوە 76-    جوان قارەمان      فەرمانبەر 77-    محمد قارەمان        کاسب 78-    سارا فارەمان     مامۆستا 79-    ئەحمد قارەمان    کاسب 80-    ولید قارەمان      خوێندکار 81-    دێرین نەجات شوکت عزمی بابان /فەرمانبەر 82-    نوخشە غفور ڕەزا محمد /فەرمانبەر 83-    خجیجە ئیبراهیم وەیس محمد/خانەنشین 84-    فاتمە علی ئەحمەد /ژنی ماڵ 85-    یاد دێرین محمد نەجات بابان /خوێندکار 86-    بەناز نەجات شوکت عزمی بابان /فەرمانبەر 87-    هێمن بارام ڕەزا جاف /فەرمانبەر 88-    ئاکۆ شێخ محمد        مامۆستا. 89-    ئاکام عبداللە تۆفیق    / پاێزەر 90-     سعدی مصگفی عبدالرحمن   /ئەندازیار 91-        فواد احمد عبداللە   /ئەندازیار 92-    جبار محمد ساڵح     سەرۆکی کۆمەڵەی زانستە سیاسیەکانی کوردستان 93-    بەشدار حەسەن / پارێزەر /هەولێر 94-    حیدر وسین غفور   ی.پزیشک  95-    گارق ئەمین .کاسب 96-    یار حیدر..     خوێندکار 97-    ئەمەل شەهاب. فەرمانبەر 98-    سێوە صلاح الدین . مامۆستا 99-    هەرمێ صلاح الدن.  پارێزەر 100-    سەربەست محمد.   پارێزەر  101-    یەشار حیدر.   خوێندکار 102-    شیرین صلاح الدین  مامۆستا 103-    نیان صلاح الدن .  مامۆستا 104-    حسێن محمد .    فەرمانبەر  105-    سۆز سەربەست بابان .خوێندكار ی زانکۆ  106-    ماردین سۆران بابان    فەرمانبـەر 107-    سۆران صلاح بابان    فەرمانبەر 108-    جوان صلاح بابان  خانەنشین  109-    ڕۆژان کەریم  . فەرمانبەر  110-    ئاوات عبدڵا .  فەرمانبەر  111-    پاڤێڵ شێرکۆ . فەرمانبەر 112-    پروشە شێرکۆ . پەرستاری زانکۆ 113-    ارا نەوزاد بابان . مامۆستا 114-    بیلال عەزیز. کاسب 115-    ڕۆز سەربەست بابان مامۆستا  116-    نامۆ سلێمان .    فەرمنبەر 117-    پێشەوا صلاح الدین بگ    فەرمانبەر 118-    دونیا تورکێش.  بایلۆجی 119-    ئەیهان تورکێش  مامۆستا 120-    لەیلا ئەمین      چاودێر 121-    بوشرا عبدولا    فه رمانبه ر 122-    مھبات محمد      مامۆستا 123-    ناسک محمد      مامۆستا 124-    ئامینە محسن     ژمێریار 125-    پرژە جلال      مامۆستا 126-    ناسک على      مامۆستا 127-    ڕوناک على       مامۆستا 128-    نەجمەالدین عومه ر مامۆستا 129-    حەسەن صاڵح      مامۆستا 130-    ڕوخۆش عه تا     مامۆستا 131-    ڕۆژان سالم      مامۆستا 132-    تەلار سلاح       مامۆستا 133-    ڕۆشنا جلال      مامۆستا 134-    ژیان محمد         مامۆستا 135-    تاڤگە محمد       فەرمانبە 136-    هێرش رەشید   رۆژنامەنووس 137-    بروا ستار      نووسەر 138-    شوان بدالقادر رشید  مهندس IT 139-    شاد عبدالقادر رشید    ئەندازیار 140-    شه ن عبدالقادر رشید   اكار و كومبیوتر  141-    شاتوو عبدالقادر رشید  پزیشك 142-    دكتۆر عبدولقادر جاف    پزیشکی ڤێتەنەری 143-    پەخشان ئحمد عبدوڵا     بەرێوەبەری ماف پەروەر 144-    کۆچەر میرزا    سەرۆکی رێکخراوی دۆستانی  ھەڵبجە 145-    زاڤی ئاشتی ناوخۆیی کوردستان 146-    جڤاتی سلێمانی 147-    عبدالرحیم محمد سەعاتچی. پسپۆری پەروەردەیی خانەنشین 148-    سەربەست تۆفیق محمد مامۆستا 149-    دکتۆر دڵشاد محمد خچر خانەنشین 150-    فوزیە عبدالکریم محمد مامۆستا 151-    بەهار محمود محمد سەرۆکی رێکخراوی ئاماژە 152-    روناک صدیق کریم سەرپەرشتیار 153-    چەمەن گاهر شریف مامۆستا 154-    مسعود ابوبکر محمد مامۆستا 155-    هێرش انور محمد مامۆستا 156-    سەیران مستەفا کاکە مامۆستا 157-    ئارام محمد رەزا کارمەند 158-    نەورۆز علی رەزا مامۆستا 159-    عپمان عمر محمد ئەندازیار 160-    نجیبە قادر حسن مامۆستا 161-    کاوە احمد بابکر سەرپەرشتیاری یەکەم 162-    غفور عارف امین بەڕێوەبەر 163-    ئاری جلیل عبدالله مامۆستا 164-    جمال عبدالله علی ی بەڕێوەبەری گشتی 165-    حوێز محمد احمد سەرپەرشتیاری یەکەم 166-    ارسلان صالح حسن سەرپەرشتیار 167-    شێخ جمعە علی لەک سەرۆک هۆزی لەک 168-    فرهاد خالد احمد سەرپەرشتیار 169-    سەرگوڵ نجم الدین فرج مامۆستا و راگەیاندنکار 170-    شوان کریم فرج مامۆستا 171-    شیرین هاوڕێ محمد مامۆستا 172-    رزگار خدر مستەفا سەرپەرشتیار 173-    سەردار قادر محمد نوسەر و شاعر 174-    سیروان نوری عزیز سەرپەرشتیار 175-    نعیمە حمە صالح لاوە فەرمانبەر 176-    شێرزاد حامد امین خانەنشین 177-    سهیلە سعید علی سەرپەرشتیار 178-    محمد علی عباس مامۆستا 179-    کارزان محمد علی تەکنیککار 180-    خاڵینە سلێمان عزیز مامۆستا 181-    ولی اسد عباس مامۆستا 182-    حسن علی عباس سەرپەرشتیار 183-    دڵگیر کەیخوسرەو اللەکرم مامۆستا 184-    ئاسۆ جمال محمود کاسب 185-    انور حیدر حمەصالح کاسب 186-    کوپر محمدامین بەڕێوەبەر 187-    سورەیا فەیزوڵا ئاغا مامۆستا 188-    منیرە محمد راهێنەر 189-    دولبەر عبداللەکریم مامۆستا 190-    بکر عمر مصگفی بەڕێوەبەر 191-    صباح قادر عزیز فەرمانبەر 192-    شیلان شریف رشید مامۆستاونوسەر 193-    کامەران بابان زادە ئاکادیمست 194-    محمد ئاسۆ عزیز خوێنکاری زانکۆ 195-    رۆشنا توفیق رۆوف مامۆستا 196-    گۆناتۆفیق رۆوف مامۆستا 197-    ازاد محمود تۆفیق خانەنشین 198-    علی محمد علی خانەنشین 199-    سمیره‌ حنا عازر خانەنشین 200-    سمیر ناصر قدور  خانەنشین 201-    محمود نوری حسن /میکانیك 202-    گلیعە نوری حسن/ مامۆستا 203-    صلاح نوری حسن/میکانیك 204-    صالح نوری حسن/میکانیك 205-    سعاد نورى حسن/مامۆستا 206-    جمال صابر جوامیر/مامۆستا 207-    فوزیه‌ حسین رحمن/ربه‌بیت 208-    نسیبه‌ علی شاە رچا/مامۆستا 209-    بدریە حسین علی/مامۆستا 210-    نجاه‌ حسن میکائیل/مامۆستا 211-    سعاد حسن میکائیل/مامۆستا 212-    عادل حسن امین/ سائق 213-    حسن امین رچا/ پۆلیس 214-    رحیم کریم میکائیل / خانەنشین 215-    اسماعیل کریم میکائیل/ خانەنشین 216-    یسرى حسین امین/ کارمەند 217-    ئاوات کریم حسین/ کارمەند 218-    عمر عادل امین  /میکانیك 219-    محمد حسین امین /سائق 220-    غفور رحیم کریم  / موڤف 221-    هاجر علی بارام  /ربه‌ بیت 222-    شێرزادسیدقادر/ئەفسەر 223-    خالی عبداللە سالح  فەرمانبەر 224-    خدر حسن ممند  فەرمانبەر 225-    عەلی مەولود   چالاکی سیاسی 226-    ھێمن عەبدوڵا    رۆژنامەنووس 227-     سمکۆ سابیر شەریف  رۆژنامەنووس 228-    خەبات جەناب نوری  پێشمەرگەدێرین 229-    احمدحاجی علی  پێشمەرگە دێرین 230-    خەسرەوعەبەڕەش  باززرگان 231-    کاوە حاجی عزیز  مامۆستا 232-    الوەن جبارسعدون   کەیبانو 233-    ڕەواعومەرکەسان   پێشمەرگە 234-    کامران کریم ڕەشید   کاسب 235-    سورکێو خەفاف  زەڕنگەر 236-    کوێستان مامەند،   توێژەری کۆمەڵایەتی  237-    شاخەوان ئیدریس،   ئەندازیار 238-    لانە موحسین،   توێژەری کۆمەڵایەتی 239-    ھێمن مامەند،  ڕۆژنامەنووس و چاڵاکوانی مەدەنی 240-    سالار مەحمود    نووسەر  241-    مەلا خالید       پێشمەرگەی دێرین 242-    د. عەبدواللە  مەحمود   پزیشك 243-    د.  شیرین حسین   پزیشك 244- ھەرێم  عەلی ،مامۆستا 245- ڕۆژان سڵاح،چاڵاکوانی بواری ژنان 246-شاخەوان عومەر ،چاڵاکوان 247-خەندە مامەند، مامۆستا 248-نەبەز خالید محەمەد، ڕۆژنامەنووس و نووسەر 248-ڕێژین مەعروف ، مامۆستا 250- د.دارا محەمەد جەمیل مامۆستای زانکۆ 251- نێرگز ئیبراھیم، پارێزەر 252- سەعدی ھادی، کرێکار 253-سازان محەمەد، فەرمانبەر 254- عەلی بەندی ،نووسەری بواری جینۆساید  255-ئارام ھەڵەدنی ، نووسەر 256-شاسوار شێخ عه تا صالح / پارێزەر  257-شرام فائق محمد /  پارێزەر  258- شیرین محمود / راگەیند کار  259- گولالە عزیز / چالاکەوانی ژنان  260- بەھرە عپمان  / چالاکوانی بواری سەندیکا  261- کلپوم كریم / ماموستا  262- د.رووناك محمود / ماموستاى زانکۆ  263- ناھیدە عپمان مصگفى/ رۆشنبیرو چالاکەوان  264- ژیان رەحمان / چالاکوانی کۆمەلایەتی  265- تریفە شێخ سەمەد / کادری کۆمەلایەتی  266- ساکار سعدی،  ڕووپێوی ئەندازیاری 267-سبیحە قادر حەمە / پێشمەرگەی دێرین و کۆمەلایەتی  268- تەلار عبدالله حاجى / كادرى سیاسى  269-نسرین كورده / چالاکەوانی ژنان  270- پرشنگ محمد ئەمین / چالاکوانی ژنان  271- شێنێ فائق محمد / مامۆستای معهدى کۆمپوتەر  272_ بوشرا عومه ر / مهندسى مه ده نى  273- شانیا فائق محمد / مھندسی کۆمپوتەر بەشی سۆڤت وێر 274-فێنک جمال / پارێزەر  275- رووخۆش محمد ئەمین / مامۆستا 276- د.فاتیح سەنگاوی، توێژەری لەبواری ئەنفال 277-مەریەم فاتیح فتاح، زچاڵاکوان لەکاری ڕێکخراوەیی 278- یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان، لقی سلێمانی 279- سامانی وەستا بەکر ، سوید، نووسەر 280- دکتۆر فائق محمد گوڵپی / پزیشک و  نووسەرو شاھێد حاڵی جینۆسایدی ئەنفال و کیمیاباران 281-سەبریە میروەیس سلێمان/مامۆستا 282- نامیق تۆفیق سعید/ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری 283- صبیحە قادر حمە احمد/ فەرمانبەر 284- محمد مصگفی احمد ڕسوڵ/ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژکاری 285- زۆراو عزیز زۆراو/فه رمانبه ر 286-سالار مصگفی صابڕ/ فه رمانبه ر 287-شەهێن ئەکرەم کاکەڕەش/ مامۆستا 288- چرۆ ڕەحمان عبداڵڵە/ کاتب 289-مروان نوری عارف/فەرمانبەر 290- شاد عادل اسماعیل/فەرمانبەر 291- ئاڵا غریب تۆفیق/ژمیریار 292- ئاڵا لەتیف صاڵح/فەرمانبەش 293- ڕێواس حمە رەئوف حسین/فەرمانبەری it 294- زۆزک ڕەفعت غفار/کاربەندی ھۆبەی نەوجونان 295- کوێستان علی سعید/ ژمیار 296- ئاریا محمد جلال/ژمێیار 297-عیماد علی حسن/ فەرمانبەر 298-شادی محمد عزیز/پارێزەر 299-ڕۆژان بایز نادر/فەرمانبەر 300-شازاد عزیز محمد/خوێندکار 301ڕەیان ئارام بارام/ ژمێریار 302-هەناو حسن/مامۆستا 303-ئارمان سەرهەنگ علی/فەرمانبەر 304-دڵشاد عزیز/بەکالۆریۆس لە زمانی کوردی

هاوڵاتی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، چاوەڕوانن و هیوایان هەیە حکومەتی عێراق پابەندی رێککەوتنەکان بێت و پێشبینی دەکەن لە چەند رۆژی داهاتودا بابەتی مووچەو کێشەکانی دیکە یەکلایی بکرێتەوە.    پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پانێڵێکدا باسی لە دابەشکردنی مووچە کرد و وتی، چاوەڕوانن و هیوایان هەیە بەغدا پابەندی رێککەوتنەکان بێت و پێشبینی دەکەن لە چەند رۆژی داهاتوودا بابەتەکە یەکلاببێتەوە.     وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "رەنگە دەنگێک هەبێت بیەوێت خەڵکی هەرێمی کوردستان توشی ناڕەحەتی بکات بەڵام سەرۆک وەزیرانی عێراق تائێستا پابەندە بە رێککەوتنەکەوە و پێشبینی دەکەین لەم چەند رۆژەدا ئەم بابەتە یەکلایی بکرێتەوە و هیوادارین سەردەمی یەکترسڕینەوە کۆتایی پێبێت".