هاوڵاتی پسپۆڕانی کەشوهەوا لە ئاژانسی ناسا دەڵێن، پێدەچێت مانگی تەممووزی ئەمساڵ گەرمترینی مێژوو بێت، ئەوە لەکاتێکدایە کە پسپۆڕان مانگی حوزەیرانی ئەمساڵیان بە گەرمترین مانگی حوزەیران لە مێژووی تۆمارکراوی پلەی گەرما داناوە. گافین شمیدت، زانای بواری کەشناسی لە ئاژانسی ناسا لەدیدارێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئێمە لەبەردەم گۆڕانکاریەکی بێ وێنەی کەشوهەواداین لەسەرتاسەری جیهان، بەجۆرێک بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما لە ئەمریکاو چین و ئەوروپادا ژمارەی پێوانەییان تێپەڕاندوە و بەشێکی ئەم گۆڕانکارییەش پەیوەندی بەدیاردەی نینۆوە هەیە. شمیدت پێشبینی دەکات ئەم شەپۆلە گەرمایەی کە هەیە بەردەوام بێت ئەویش بەهۆی دەردانی غازە گەرمەکان بۆ بەرگەهەوا و پێشدەچێت ساڵی ٢٠٢٤ گەرمتربێت. پسپۆڕانی بواری کەشوهەوا لە ناسا ئاماژەیان بەوە کرد، ساڵی 2023 دەبێتە گەرمترین ساڵ لە مێژووی تۆمارکراودا و هۆشداریشیاندا لەوەی کە ساڵی داهاتوو لە ئەمساڵ گەرمتر دەبێت.  بەگوێرەی ناسا، لە ماوەی چوار دەیەی رابردوودا پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەردەوام بەرزبووەتەوە، هۆشداریش لە گەرمبوونی زیاتری زەوی دەدەن. 

هاوڵاتی بەپێی یاسای بودجەی عێراق كە 12-6-2023 پەسەندكراو هێشتا نەكەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بڕی ٥۱۱ ملیۆن دۆلار وەكو پترۆدۆلاری هەرێم تەرخانكراوە كەدەكاتە پێنج لەسەدی پارەی فرۆشتنی ٤۰۰ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ ماوەی ساڵێك .  لەو رێژەیەش تەنها 10% بۆ سلێمانی و گەرمیانە، بەپلەی یەكەم پارێزگای دهۆك و دواتر هەولێرو ئینجا سلێمانی و گەرمیان لەپارەی پتڕۆدۆلار سودمەند دەبن كەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت: یاسایەك هەیە لەپەرلەمانی كوردستان كە یاسای ژمارە دووی ساڵی 2015 كەیاسای سندوقی داهاتە نەوتیەكانە بەپێی ئەو یاسایە هەر ناوچەیەك كەنەوتی لێدەربهێنرێت بڕی پێنج دۆلاری بۆ ناوچەكە خەرج بكرێتەوە وەك پڕۆژە. وتیشی: تائێستا ئەو یاسایە لەهەرێم كاری پێنەكراوەو جێبەجێ نەكراوە، تائێستاش سندوقەكە دروستنەكراوە هەرچەندە بڕیاربوو لەم كابینەیە سندوقەكە دروستبكرێت. بەوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: تائێستا یەك دینار وەكو پترۆدۆلار نەدراوە بەهیچ ناوچەیەك. كەریم عەلی ئەوەشی خستەڕوو كەچاوەڕوانی جێبەجێكردنی یاسای بودجەن كە جێبەجێكرا ئەو بڕگەیەش جێبەجێ بكرێت و حكومەتی عێراق پابەندبێت بەجێبەجێكردنی ئەو بڕگەیەوە. "ساڵانی رابردوو بەهیچ شێوەیەك ئەو بڕگەیە جێبەجێنەكراوە لەكاتێكدا لە ساڵی 2014ەوە حكومەتی هەرێم خۆی نەوتی فرۆشتووە، بۆیە چاوەڕوانی جێبەجێكردنین، هۆكاری ئەوەش كەپارێزگای سلێمانی كەمتر بودجەكەی بەركەوتووە پارێزگای سلێمانی نزیكەی 80 هەزار بەرمیل نەوتی تێدا دەردەهێنرێت". كەریم عەلی وای وت. دهۆك زۆرترین نەوتی لێدەرهێندراوە، بەڵام بەوتەی ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگاكە یەك دیناری بۆ خەرج نەكراوە. وردەکاری زیاتر لەسەر ئەم بابەتە لەم ڕاپۆرتەی ڕۆژنامەی هاوڵاتی بخوێنەرەوە: حكومەتی هەرێم لە 2014ەوە پترۆدۆلاری نەداوەتە پارێزگاكان  

عەمار عەزیز  ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێم چاوەڕێی خەرجكردنی بودجەی پەرەپێدان و پتڕۆدولار دەكەن بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان، ئەم ساڵ ئیدارەی پارێزگای دهۆك 236 پرۆژەیان پێشكەشی وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێم كردووە تا دەست بەجێبەجێكردنی بكرێت. سێ جۆر بودجە هەیە بۆ پارێزگاكان، پەرەپێدانی پارێزگا، پترۆدۆلار، گشتی ، ئەم سێ بودجەیە لە 2014وە نەدراوە بەپارێزگاكانی هەرێم. عەبدولسەمەد تێلی ، سەرۆكی لیژنەی وزەو سامانە سروشتیەكان لەئەنجومەنی پارێزگای دهۆك بەهاوڵاتی ی وت: " پرۆژەكان راستەوخۆ لەپارێزگا رەوانەی وەزارەتەكان و ئەنجومەنی وەزیران دەكرێن، هەر لیژنەی پرۆژەكانمان نیە ئەگەر بودجە نەبێت چونكە پرۆژەكان دەنووسین و ئاراستەی حكومەت دەكەین ". سەرۆكی لیژنەی وزەو سامانە سروشتیەكان ئەوەشی دووپاتكردەوە كەهیچ ژمارەیەكی راست و وردیان لەبەردەست نیە بزانن رێژەی ئەو نەوتەی لەسنوری پارێزگای دهۆك دەردەهێنرێت چەندە،  وتیشی:" تەنها ئەوە دەزانین نیوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەپارێزگای دهۆكە، بەڵام ئێمە نازانین چەند بەرمیلە تابڵێین بەشی پارێزگای دهۆك لەبودجەی پەتڕۆدۆلار چەند دەبێت، حكومەتی عێراق بۆ هەر بەرمیلێك پێنج دۆلاری داناوە وەكو بودجەی پەتڕۆدۆلار، بەڵام مادەم نازانین چەند بەرمیلە بودجەكەشی نازانین ". جەمال كۆچەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەلیژنەی دارایی لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت: "بودجەی پەتڕۆدۆلار هیچ پەیوەندی بەژمارەی دانیشتوان نیە، بەڵكو پەیوەیستە بەڕێژەی نەوت هەر بەرمیلیك پێنج دۆلاری بۆ دیاریكراوە". ئەوەشی باسكرد نازانرێت هەرێمی كوردستان بودجەی پەتڕۆدۆلاری هەیە یان نا، خۆی دەیدات بەپارێزگاكان، یان عێراق راستەوخۆ دەیداتە پارێزگاكانی هەرێم. بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان نزیكەی چوار ترلیۆن دینارە لەعێراقدا، كە رێژەی دانیشتوان 20%ی هەژارە بۆیە ئەو بڕە بودجەیە تەرخان كراوە. بۆ هەرێمی كوردستان رێژەی هەژاری بەگشتی 7%ە، لەسەر ئەو بنەمایە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانی بۆ رەوانە دەكرێت. "پارێزگای دهۆك هیچ جارێك بەشە بۆدجەی خۆی لە پەتڕودولارو پەرەپێدان و هەموو بودجەكان بەشی خۆی كەمتر وەرگرتووەو هەمیشە مەغدور بووە، كەس لەحساباتی بودجەی عێراقدا نیە، واتە هەموو تاكێكی عێراق بودجەی نیە، لەبیرش نەكەین بەشی زۆری بودجەی عێراق بۆ مووچەخۆران دەڕوات كە 74 ترلیۆن دینارە، ئەوەی تر بۆ پرۆژەو خزمەتگوزاری گشتییە، لەوانەیە هەر فەرمانبەر سوود لێیوەربگرێت، واتە زۆرینەی بودجەی عێراق هەر فەرمانبەر سوود لێیوەردەگرێت " جەمال كوچەر وای وت. ماجد سەید ساڵح ، جێگری پارێزگاری دهۆك بۆ كاروباری تەكنیكی بەهاوڵاتی وت: " هەموو ساڵێك ئێمە پلانی خۆمان پێشكیەش دەكەین، بەڵام بەپێی پلانەكەمان پارەمان بۆ خەرجناكرێت، واتە پێداویستی ئێمە زیاترە لەو بڕە پارەیەی بۆمان دابیندەكرێت". ماجد سەید ساڵح ئەوەشی روونكردەوە كەوەك پلان بۆ ئەمساڵ  236 پرۆژەیان ئاراستەی وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی  هەرێم كردووە  كەهەندێكیان پرۆژەی ساڵی رابردوون و تەواو نەكراون و پێویستیان بەپارەیە. هاوكات پێشیوابوو ئەگەر 276 ملیار دینار  بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانی هەرێم بێت، لەم بڕە پارەیە نزیكەی 53 ملیار دیناری بەر پارێزگای دهۆك دەكەوێت.  

هاوڵاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ کەشوهەوا ساماڵ دەبێت و سبەینێش پلەکانی گەرما چەند پلەیەک بەرزدەبنەوە. بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ  هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێرای با  لەسەرخۆ و مامناوەند لەنێوان 10-25 کیلۆمەتر دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. ئاماژەی بەوەشکردوە، سبەی شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سلیزی: هەولێر     : 44 پلەی سیلیزی سلێمانی   : 42 پلەی سیلیزی دهۆک      : 44 پلەی سیلیزی کەرکوک   :  46 پلەی سیلیزی هەڵەبجە   : 45 پلەی سیلیزی حاجی ئۆمەران : 31 پلەی سیلیزی زاخۆ  :  44 پلەی سیلیزی سۆران :  43 پلەی سیلیزی گەرمیان  :  47 پلەی سیلیزی

هاوڵاتی درەنگانێکی شەوی رابردو رۆژنامەنوس ئومێد بەرۆشکی لە پارێزگای دهۆک، لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا.  ئەیھان سەعید یەکێک لە چالاکوانانی بادینان و نوێنەری سزادراوانی بادینان لە پەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رایگەیاند، ئومێد بەرۆشکی لەبەرامبەر رەخنەگرتنی لە دەسەڵاتداران، لە بەرامبەر سزادانی شێروان شێروانی و وەسفکردنیان بەوەی کە لەسەرووی دەسەڵاتی یاساوەن، ھێزە ئەمنییەکانی دھۆک دەستگیریان کردوە. ئەیهان سەعید، وتیشی، رۆژنامەنوس ئومێد بەرۆشکی  کاتژمێر 12:30 خولەکی شەو لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە رفێنراوە و"چارەنوس و سەلامەتیی گیانی ئومێد بەرۆشکی لە ئەستۆی ھێزە ئەمنییەکانی پارتیدایە". ئومێد بەرۆشکی یەکێکە لە زیندانیانی بادینان و لە ٢١ی ٨ی ٢٠٢٠ تا ٢٢ی٢ی ٢٠٢٢ بەھۆی کاری رۆژنامەوانییەوە زیندانیی کرا.   

سەركۆ جەمال حكومەتی هەرێم تەنها نرخی كارەبای ماڵانی زیادنەكردووە، بەڵكو لەماوەی هەشت ساڵی رابردوودا شەش هێندە نرخی كارەبای بازرگانی و پیشەسازیشی زیادكردووە. لەساڵی 2018 واتە پێنج ساڵ لەمەوبەر ژووری بازرگانی‌و پیشەسازی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا رایگەیاند: چاوەڕوانی ئەوە بووین حكومەتی هەرێم لەپێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆو بووژاندنەوەو بەهێزكردنی كەرتی تایبەتدا چاو لەحكومەتی ناوەندی عێراق بكات كەنرخی یەكەی كارەبای لە 40% بۆ كارگە پیشەسازییەكان كەمكردووەتەوە. هەر لەڕاگەیەندراوەكەدا ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی دەشڵێت: وەزارەتی كارەبای حكومەتی عێراق نرخی یەك كیلۆوات كارەبای لەسەر كارگە پیشەسازییەكان لە 100 دینارەوە كەمكردووەتەوە بۆ 60 دینار، بەڵام لەبەرامبەردا، حكومەتی هەرێمی كوردستان نرخی كارەبای بەڕێژەی 500% لەسەر كارگە پیشەسازییەكان بەرزكردووەتەوە، كەنرخی كارەبای بۆ یەك كیلۆوات لە 20 دینارەوە بەرزكردووەتەوە بۆ 120 دینار. ئەو راگەیەندراوەی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بۆ پێنج ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، بەڵام نەك هەر گوێ لەداواكارییەكەیان نەگیراوە، نرخی كارەبا بۆ هەر كیلۆواتێك بەرزتركراوەتەوەو كراوە بە 156 دینار. عەباس محەمەد، خاوەن دوكانە لەبازاڕی سلێمانی، بۆ هاوڵاتی باسی لەوەكرد جگە لەوەی لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا پارەی كارەبایان چەند هێندە لەسەر زیادبووە، ئێستاش بۆیان كراوە بەپریپەیدو دەبێت كارتی تێبكەن ئەوكات كارەبایان كاردەكات، بەڵام هێشتا نازانن پریپەیدەكەش وەك پێشتر كارەبایان زۆر بۆ دێتەوە یاخود نا. هاوڵاتی قسەی لەگەڵ چەند كەسێكیش كرد، ئەوان باس لەوەدەكەن كارەبای ماڵەكانیان وەكو پێشتر پارەیان بۆ نایەتەوە بەڵكو زیاتریان بۆ دێتەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی پێوەری زیرەك كەوتووەتەكار، بەڵام وتەبێژی كارەبای سلێمانی رەتیدەكاتەوە كارەبای ماڵان پارەكەی زیادبووبێت. سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی، ئاماژەی بەوەكرد جگە لەچەند پڕۆژەیەك كە كوالێتییان بەرزەو نرخەكەیان زیادكراوە، هیچ پڕۆژەیەكی دیكە نرخەكەی زیادنەكراوە كەئەوانیش پێنج پڕۆژەن لەسلێمانی كە بۆ هەر كیلۆواتێك نرخی كارەبا بۆیان بووەتە 156 دینار كەپێشتر 130 دیناربوو. هەروەها وتیشی:» نرخی كارەبای بازرگانی هەروەكو خۆیەتی و بۆ كیلۆواتێك 156 دینارەو لە2021 ەوە نرخی كارەبا دەستكاری نەكراوە». سەبارەت بەكارەبای ماڵانیش وتەبێژی كارەبای سلێمانی وتی: بۆ هەر كیلۆواتێك 18 دینارە بەڵام بۆ بەكارهێنانی كارەبا زیاتر بێت لە 450 كیلۆوات نرخەكەی دەبێتە دوو هێندە. لەساڵی 2015 نرخی كیلۆواتێك كارەبای بازرگانی و پیشەسازی 25 دیناربوو، پاشان بەبڕیارێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە 1-1-2017 نرخەكەی كرایە 130 دینار بۆ هەر كیلۆواتێك، جگە لەوەی هاوبەشە حكومییەكان نرخی یەك كیلۆواتیان بۆ كرایە 150 دینار. وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی زیادكردنی نرخی كارەباوە ئەوە دەخاتەڕوو كە ئەو شوێنانەی كارەبای موەلیدەان نەماوە نرخی كارەبایان لەسەر زیادكراوە. ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان بەهاوڵاتی وت: «نرخی كارەبا زیادنەكراوە، ئێستا كارەبا هەمان نرخی پێشووی هەیە كەهەر كیلۆواتێك 18 دینارەو بەپێی خەرجكردن زیاد دەبێت.» وتیشی: «ئەوەی هەیە تەنیا زیادكردنی نرخی كارەبای سیستییەكانە ئەوانەی پێیاندەوترێت (High Cost) كە بووەتە 156 دینار بۆ هەر كیلۆواتێك، ئەوەش بەهۆی ئەوەی موەلیدەیان نەماوەو تەنیا پارەی یەك كرێی كارەبا دەدەن لەبری ئەوەی دوو كرێ بدەن موەلیدەو كارەبای نیشتمانی.» ئەوەش لەكاتێكدایە عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لەپۆستێكدا لە فەیسبووك نووسیویەتی: «پێشتر نرخی كارەبا لە 18 دینارەوە دەستیپێدەكرد، ئێستا دەبێتە 60 دینار سیتییەكان دەكرێتە 24 كاتژمێری و تەساعودیش نییە!! لەسلێمانی 156 دینارو لەهەولێر 175 دینار، ئەمە بارگرانییەكی ئێجگار گەورەیە، من دژی زیادەڕۆییم، بەڵام ئەم زیادكردنە بەم بڕە زۆر خراپە خەڵك توانای نییە». عەلی حەمەساڵح لەگەڵ پۆستەكەیدا، نووسراوێكی وەزارەتی كارەبای بڵاوكردووەتەوە، كە لە 4-6-2023 دەرچووە و بەپێی رێنماییەك نرخی كارەبا زیاد بووە. وتەبێژی وەزارەتی كارەبا دەڵێت ئەو نووسراوەی بڵاوكراوەتەوە پەیوەندی بەپێشنیازێكەوە هەبووە بۆ نرخی كارەبا، بەڵام پێشنیازەكە پەسندنەكراوەو كاری پێنەكراوە، بۆیە نرخی كارەبا وەكو خۆیەتی. ئەوەش لەكاتێكدایە لەژمارە 306ــی رۆژنامەی وەقائیعی كوردستان، رۆژنامەی فەرمی هەرێمی كوردستان كە رۆژی 14ـی مانگی رابردوو بڵاوكراوەتەوە، رێنمایی ژمارەی یەكی ساڵی 2023 بڵاوكراوەتەوە، كەهەمواری یەكەمی رێنمایی ژمارە دووی ساڵی 2021، رێنمایی و مەرجەكانی پێدانی وزەی كارەبایەو لە رۆژی چواری مانگی رابردوو وەزارەت دەریكردووە. لە رێنماییەكەدا هاتووە: «بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە لەیاسای وەزارەتی كارەبای ژمارە شەشـی ساڵی 2021ـی هەمواركراو بەپێی نووسراوی نووسینگەی سەرۆكوەزیران ژمارە 765 لە 30-5-2023 و پەسەندی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران و بەنووسراوی ژمارە 2254 لە 31-5-2023 بڕیارماندا بە: زیادكردنی بڕگەیەك بۆ خشتەی ژمارە پێنجـی تایبەت بەنرخەكانی یەكەی كارەبا لە رێنمایی و مەرجەكانی پێدانی وزەی كارەبا ژمارە دووی ساڵی 2021 بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت: -نرخی كارەبای كۆمەڵگەكانی نیشتەجێبوون (High Cost) بە 156 دینار بۆ یەك كاتژمێر. ئەم رێنماییە لە رۆژی 1-6-2023 جێبەجێ دەكرێت و لەڕۆژنامەی وەقائیعی كوردستان بڵاودەكرێتەوە.  پێشتر كەمال محەممەد، وەزیری كارەبای هەرێمی كوردستان لەبارەی نرخی كارەبا، رایگەیاندبوو: «نرخی 156 دینار بۆ هەر كیلۆواتێك بە بەراورد لەگەڵ كرێی ساڵی رابردووی هەمان هاوبەش بەدوو سەرچاوەی كارەباوە، 90 هەزار دینار كەمتر لەسەری دەوەستێت و كارەبایەكی 24 كاتژمێریش دەبێت.»  باسی لەوەشكردبوو « ماوەی دوو ساڵە كار لەسەر پڕۆژەی پریپەید دەكەین و بەهۆی سیستەمەكەوە كارەبای بەردەوام بۆ هەندێك شوێن لەپارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك دابینكراوە، بەهۆیەوە هاووڵاتی تەنیا یەك گوژمە كرێی كارەبا دەدات، تاوەكو ئێستا زیاتر لە 185 موەلیدەی گەورەی یەك تا دوو مێگاواتی بەهۆی پرۆژەی پریپەیدەوە لەكار وەستاون».  ساڵی 2021 وەزارەتی كارەبا رێنمایی ژمارە دووی تایبەت بەكارەبای دەركرد، بەپێی خشتەی پێنجەمی رێنمایی ژمارە دووی ساڵی 2021ـی وەزارەتی كارەبا كە لەڕۆژی 24ـی تشرینی دووەمی ساڵی 2021 لەڕۆژنامەی وەقائیعی كوردستان بڵاوكراوەتەوە، كرێی كارەبا بەمجۆرە دیاریكراوە: -ماڵان: خەرجكردنی لەماوەی مانگێك: یەك بۆ 450 كیلۆوات: 18 دینار - 451 بۆ 900 كیلۆوات: 24 دینار - 901 بۆ 1500 كیلۆوات: 42 دینار - 1501 بۆ 2100 كیلۆوات: 72 دینار - 2101 بۆ 3000 كیلۆوات: 90 دینار - 3001 بۆ 5000 كیلۆوات: 180 دینار - 5001 بەسەرەوە: 240 دینار  - بازرگانی: 156 دینار بۆ هەر یەك كیلۆوات لەكاتژمێرێكدا. -پیشەسازی: خەرجكردنی لەماوەی مانگێك: - 0.4 كیلۆڤۆڵت: 144 دینار - 11 كیلۆڤۆڵت: 120 دینار - 33 كیلۆڤۆڵت: 120 دینار - 132 كیلۆڤۆڵت: 120 دینار  

هاوڵاتی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە یەکشەممەوە لە بەغدان بۆ رێککەوتن لەبارەی پابەندییەکانی بەغدا و هەولێر لە یاسای بودجە. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لەرۆژی یەكشەممەی رابردوەوە ئێمە وەكو شاندی هەرێم لە بەغداین و لەكۆبونەوەی بەردەوامدابوین لەگەڵ لایەنەكانی حكومەتی فیدڕاڵی بۆ چۆنیەتی جێبەجێكردنی یاسای بودجە. وتیشی، "دو بابەتی سەرەكی تەوەری كۆبونەوەكان بون، مافە دەستوریەكانی هەرێم پارێزراو بن، بەشە بودجە و شایستە داراییەكانی هەرێم بنێردرێن". سەبارەت بە ڕادەستکردنی داهاتی نەوت وتی، لە 25/6/2023ەوە رۆژانە 50 بۆ 60 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی حکومەتی عێراق کراوە، وە وەزارەتی نەوتی عێراق لە کۆنوسی کۆبونەوەکاندا ئەوەی چەسپاندوە کە هەرێم پابەندی خۆی سەبارەت بە دۆسییەی نەوت جێبەجێ کردوە. ئاماژەی بەوەشکرد، سەبارەت بە داهاتە نانەوتییە فیدراڵییەکانی هەرێم، ئامادەییمان نیشانداوە لە هەفتەی داهاتوەوە سەرجەم ئەو داهاتانە بەپێی یاسای بودجە هاتوە، بەشێوەی کاش دەخرێتە سەر هەژماری حکومەتی فیدراڵی. سەبارەت بەماف و شایستە داراییەكانی هەرێم، ئەوەی راگەیاند، "لەڕوی پراكتیكیەوە لە 26ی (حوزەیران/6)ەوە هەمو ئیستحقاقی هەرێم دەبێت بەتەواوی بنێردرێت نەك تەنها موچە، لەماوەی مانگیشدا بۆ موچە و بودجەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ تیمێكی هاوبەش پێكهێندراوە بۆئەوەی حەق و حساب بكەین، بێگومان بەپێ حساباتەكانمان مافی ئێمە لەلای حكومەتی فیدڕاڵی هەیە".  

هاوڵاتی بڵاوکراوەی ئابووری فۆربس، لیستێک لە کەم بەهاترین یەکە دراوییەکانی دونیای ناساندووەو ریاڵی ئێران لە سەرەوەی ئەو لیستەوەیە. فۆربس ئەڵیت:" ریاڵی ئێرانی لاوازترین و کەم نرخترین یەکەی دراوە لە هەموو دونیا و هەر دۆلارێکی ئەمریکا یەکسانە بە ٤٢ هەزار و ٢٧٣ ریاڵ. " ئەم بڵاوکراوەیە لە بەراوردی خۆیدا دۆلاری ٤٢ هەزار ریاڵی وەک پێوەر داناوە، بەڵام لە ئێستادا هەر دۆلارێکی ئەمریکی یەکسانە بە ٤٨٠ هەزار ریاڵ. ئەم بڵاوکراوەیە نووسیویەتی :" ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە زۆرترین هەناردەی نەوت و گازی سروشتی هەیە لە دونیا، بەڵام گەمارۆ ئابوورییەکان و نائارامیەی سیاسییەکان و هەڵاوسانی زۆر، وایان کردووە یەکەی دراوی ئێران بێ نرخ بێت." هاوکات دانگی ڤیەتنام لە پلەی دووهەمی بێ نرخترین و بێ بەهاترین دراوەکانی دونیادایە و هەر دۆلارێکی ئەمریکی یەکسانە بە ٢٣ هەزار و ٧١١ دانگی ڤیەتنام.

هاوڵاتی سەنتەری میترۆ بڕیاری چوار ساڵ زیندانی بۆ چالاکوان شێروان شێروانی بە  ستەم بۆ سەر هەموو ئازادیخوازێک دەزانێت. ئەمڕۆ ٢٠ی تەموزی ٢٠٢٣ سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لەمافی ڕۆژنامەنووسان لە بەیانننامەیەکدا ڕایگەیاند: لەسەرەتای دادگایکردنی شێروان شێروانی و هاوڕێکانیدا داگاییەکی دادپەروەرانە پەیڕەو نەکراوە و دەستتێوەردانی سیاسی هەبووەو ئامانجیش لێێ کپکردنی دەنگی ناڕازی و لاوازکردنی ئازادی ڕادەربڕین بووە.  لەدرێژەی بەیاننامەکەی سەنتەری میترۆدا هاتووە کە بەم بڕیارە نوێیە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی دادگایکردنی ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانەوە پەیامێكی ناڕاستەوخۆ بۆ هەموو ڕەخنەگرێکی جدی و ڕۆژنامەنووسان دەنێرێت کە چارەنووسیان لەشێروان شێروانی باشتر نابێت.   ئەمرۆ سەرلەنوێ داگای كەتنی هەولێر، (شێروان شێروانی) ئەندامی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانی بە مادەی 298 و 295 سزای چوار ساڵ زیندانی درابۆ دەركرد.  پێشتریش لە 16ی شوباتی 2021  دادگای هەولێر بڕیاریدا شێروان شێروانی و 4 هاوڕێی دیكەی، بەپێی ماددەی 156 لە یاسای سزادانی عێراقی، ژمارە (21) بە شەش ساڵ زیندانیكردن سزا بدرێن. دەقی بڵاوکراوەکەی سەنتەری میترۆ: زەوتكردنی ئازادی لە شێروان شێروانی ستەمێكە دژ بە هەموو ئازادیخوازێك سلێمانی، 20ی تەمووزی 2023: سەنتەری میترۆ رایدەگەیەنێت، لەسەرەتای دادگایی كردنی شێروان شێروانی و هاورێكانی مەرجەكانی دادگایی دادپەرورانە پەیڕەو نەكراوەو بەدەر نەبووە لە دەستێوەردانی سیاسی، ئامانج لەو پرۆسەیە دامركاندنەوە و كپكردنی دەنگە ناڕازییەكان و لاوازكردنی ئازادی رادەربڕین بوو. بەم بڕیارە نوێیەی دادگای كەتنی هەولێر سەرلەنوێ حكومەتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی دادگاییكردنی رۆژنامەنوس و چالاكوانانەوە پەیامێكی ناراستەوخۆ بۆ هەموو رەخنەگرێكی جدی و رۆژنامەنووس و چالاكوانێك دەنێرێت كە چارەنوسیان لە چارەنوسی شێروان شێروانی باشتر نابێت. ئەمرۆ سەرلەنوێ داگای كەتنی هەولێر، (شێروان شێروانی) ئەندامی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانی بە مادەی 298 و 295 سزای چوار ساڵ زیندانی بۆ دەركرد. پێشتریش لە 16ی شوباتی 2021 دادگای هەولێر بڕیاریدا شێروان شێروانی و 4 هاوڕێی دیكەی، بەپێی ماددەی 156 لە یاسای سزادانی عێراقی، ژمارە (21) بە شەش ساڵ زیندانیكردن سزا بدرێن. سەنتەری میترۆ بڕیاری زەوتكردنی ئازادی لە شێروان شێروانی وەك ستەمێك دژ بە هەموو ئازادیخوازێك تەماشادەكات و شەرمەزاری دەكات. میترۆ جەختدەكاتەوە لەسەرەتای دادگایی كردنی شێروان شێروانی و هاورێكانی مەرجەكانی دادگایی دادپەرورانە پەیڕەو نەكراوەو بەدەر نەبووە لە دەستێوەردانی سیاسی، ئامانج لەو پرۆسەیە دامركاندنەوە و كپكردنی دەنگە ناڕازییەكان و لاوازكردنی ئازادی رادەربڕین بوو. سەنتەری میترۆ لە ئابی 2009 بە هەوڵی كۆمەڵێك رۆژنامەنوس و بەرگریكاری مافی مرۆڤەوە، بە هاوكاری رێكخراوی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ‌و ئاشتی IWPR ی ئەمریكی دامەزاروە، لەو كاتەوە 12 راپۆرتی دەربارەی رەوشی ئازادی رۆژنامەگەری بڵاو كردۆتەوە. لەسەرەتای دامەزراندنیەوە لە رێگەی پرۆژەوە هەریەك لە رێكخراوەكانی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ و ئاشتی (IWPR) و رێكخراوی گەلی نەرویژی (NPA) و پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی (IMS)، Gulf Center for Human Rights، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، رێكخراوی IRI پاڵپشتی كردوە.

سەركۆ جەمال بەپێی یاسای بودجەی عێراق كە 12-6-2023 پەسەندكراو هێشتا نەكەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بڕی ٥۱۱ ملیۆن دۆلار وەكو پترۆدۆلاری هەرێم تەرخانكراوە كەدەكاتە پێنج لەسەدی پارەی فرۆشتنی ٤۰۰ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ ماوەی ساڵێك ، لەو رێژەیەش تەنها 10% بۆ سلێمانی و گەرمیانە، بەپلەی یەكەم پارێزگای دهۆك و دواتر هەولێرو ئینجا سلێمانی و گەرمیان لەپارەی پتڕۆدۆلار سودمەند دەبن بەپێی بڕگەی (ێ‌) لەخاڵی پێنجی ماددەی دووی یاسای بودجە بڕی 5%ی داهاتی نەوت دەدرێت بەو پارێزگاو شوێنانەی كەبەرهەمهێنی نەوتن. لەهەرێمی كوردستان، بەپلەی یەكەم پارێزگای دهۆك لەپارەی پتڕۆدۆلار سودمەند دەبێت بەهۆی ئەوەی لەپێش هەموو پارێزگاكانە بۆ بەرهەمهێنانی نەوت، پاشان پارێزگای هەولێرو دواتر سلێمانی. لەكۆی ٤۰۰ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەرێم بڕی ٤۰ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە دەكەونە ناوچەكانی زۆنی سەوز كەپارێزگای سلێمانی و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین دەكات. كێڵگەی كۆرمۆر لەچەمچەماڵ بە بەرهەمهێنانی ۲۱ هەزار بەرمیل كۆندێنسەیت لەپلەی یەكەمدایەو پاشان كێڵگەكانی حەسیرەو میل قاسم لەگەرمیان بەبەرهەمهێنانی ۱۳ هەزار بەرمیل و تەقتەق چوار هەزار بەرمیل و چیاسورخ دوو هەزار بەرمیل دێن. كۆی بەرهەمی ناوچەكانی زۆنی سەوز دەكاتە 10%ی بەرهەمی رۆژانەی هەرێم بەوپێیە نزیكەی ٥۱ ملیۆن دۆلاری لە پارەی پترۆدۆلار بەردەكەوێت . دیاریكردنی ئەو بڕە پارەیە لەسەر بنەمای ۷۰ دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێك ئەگەر نرخی نەوت زیاتر بێت لەبازاڕی جیهانی پارەی پترۆدۆلاری پارێزگاكان زیاتر دەكات. نۆ ساڵ حكومەتی هەرێم سەربەخۆ نەوتی فرۆشت بەڵام پترۆدۆلاری نەدایە پارێزگاكان كەریم عەلی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت: یاسایەك هەیە لەپەرلەمانی كوردستان كە یاسای ژمارە دووی ساڵی 2015 كەیاسای سندوقی داهاتە نەوتیەكانە بەپێی ئەو یاسایە هەر ناوچەیەك كەنەوتی لێدەربهێنرێت بڕی پێنج دۆلاری بۆ ناوچەكە خەرج بكرێتەوە وەك پڕۆژە. وتیشی: تائێستا ئەو یاسایە لەهەرێم كاری پێنەكراوەو جێبەجێ نەكراوە، تائێستاش سندوقەكە دروستنەكراوە هەرچەندە بڕیاربوو لەم كابینەیە سندوقەكە دروستبكرێت. بەوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: تائێستا یەك دینار وەكو پترۆدۆلار نەدراوە بەهیچ ناوچەیەك. ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: ساڵانی رابردوو بەهیچ شێوەیەك ئەو بڕگەیە جێبەجێنەكراوە لەكاتێكدا لەساڵی 2014ەوە حكومەتی هەرێم خۆی نەوتی فرۆشتووە كەریم عەلی ئەوەشی خستەڕوو كەچاوەڕوانی جێبەجێكردنی یاسای بودجەن كە جێبەجێكرا ئەو بڕگەیەش جێبەجێ بكرێت و حكومەتی عێراق پابەندبێت بەجێبەجێكردنی ئەو بڕگەیەوە. "ساڵانی رابردوو بەهیچ شێوەیەك ئەو بڕگەیە جێبەجێنەكراوە لەكاتێكدا لە ساڵی 2014ەوە حكومەتی هەرێم خۆی نەوتی فرۆشتووە، بۆیە چاوەڕوانی جێبەجێكردنین، هۆكاری ئەوەش كەپارێزگای سلێمانی كەمتر بودجەكەی بەركەوتووە پارێزگای سلێمانی نزیكەی 80 هەزار بەرمیل نەوتی تێدا دەردەهێنرێت". كەریم عەلی وای وت. دهۆك زۆرترین نەوتی لێدەرهێندراوە، بەڵام بەوتەی ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگاكە یەك دیناری بۆ خەرج نەكراوە عەبدولسەمەد تێلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت: پارێزگای دهۆك زۆرترین دەرهێنانی نەوتی تێدایە، بەڵام تائێستا هیچ پارەیەكی بۆ خەرجنەكراوەو ئێمەش چاوەڕێی پەسەندكردنی بودجەین تا ئەو پارەیە بۆ پارێزگاكە خەرج بكرێت. نۆ ساڵ حكومەتی هەرێم سەربەخۆ نەوتی فرۆشت، بەڵام پترۆدۆلاری نەدایە پارێزگاكان هەروەها وتیشی:" لەبەرئەوەی لە 2014 ەوە بودجە لەپەرلەمانی كوردستان جێبەجێنەكراوە نە بودجەی پەرەپێدان نە پترۆدۆلار هیچ پارەیەك بۆ دهۆك خەرج نەكراوە. عەبدولسەمەد تیلی پێشیوابوو لەدهۆك دەرهێنانی نەوت زیاترە، بەڵام پاڵاوگەی نییە لەكۆتاییدا وەكو پارێزگای هەولێرو سلێمانی حسابی بۆ دەكرێت. وەك ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای دهۆك دەڵێت: ئەو پترۆدۆلارە سێ بەشەو بەهەرسێ بەشەكە رەنگە هەروەكو یەك حساب بۆ هەرسێ پارێزگاكە بكرێت چونكە دەبێت غازیش حساب بكرێت. سەبارەت بەو بابەتە دكتۆرە نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەهاوڵاتی وت: تا رێنمایی بۆ جێبەجێكردنی بودجە دەرنەكرێت پشكی پارێزگاكان دیاری ناكرێت. هەروەها ئەوەشی باسكرد بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان جیاوازە لە پترۆدۆلار، بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان پشكی هەرێمی كوردستان 276 ملیارو 550 ملیۆن دینارە، ئەوەش بەپێی ژمارەی دانیشتوان و رێژەی هەژاری دیاریكراوە. پەرەپێدانی پارێزگاكان پشكی هەرێمی كوردستان 276 ملیارو 550 ملیۆن دینارە ئەوەش بەپێی ژمارەی دانیشتوان و رێژەی هەژاری دیاریكراوە ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو: پترۆدۆلار دەبێت لەڕێنماییەكانی جێبەجێكردنی بودجەدا جێگە بكرێتەوە، كە بەكام پێوەر بەسەر پارێزگای بەرهەمهێندا دابەشدەكرێت كەنەوت و غازیان تێدایە یاخود پاڵاوگەیان تێدایە. "بەدڵنیاییەوە كەڕێنمایی بودجە جێبەجێكرا ئەوكات هەرێمی كوردستانیش سودمەند دەبێت لەو بڕە پارانە.

هاوڵاتی بەگوێرەی رایەگەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ـی تەممووزی 2023 بڵاوکراوەتەوە،  حکومەتی عێراق باڵیۆزی سوید دەردەکات و پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ سوید  دەپچڕێنێت و رێنمایی وەزارەتی دەرەوە دەکات باڵیۆزی عێراق لە سوید بکشێنێتەوە. وتەبێژی حکومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێنمایی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کرد بۆ کشانەوەی بەرپرسی کاروباری عێراق لە باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید. ئاماژەی بەوەشکردوە، هەروەها داوایەکی ئاراستەی باڵیۆزی سوید لە بەغدا کرد بۆ ئەوەی خاکی عێراق بەجێبهێڵێت، ئەوەش وەک کاردانەوەیەک بۆ دوبارە مۆڵەتی حکومەتی سوید بۆ "سوتاندنی قورئان و سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی ئیسلامی و سوتاندنی ئاڵای عێراق." هەر ئەمڕۆش باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق کارەکانی هەڵپەسارد،  دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ خۆپیشاندەران ئاگریان لە بینای باڵیۆزخانەکە بەردا. تۆبیاس بلسترم، وەزیرى دەرەوەى سوید ڕایگەیاند: سوتاندنى باڵیۆزخانەى سوید لە بەغداد بە هیچ جۆرێک جێگەى قبوڵکردن نییە و عێراق لە پارێزگاریکردنى نێردە دیپلۆماسییەکانى شکستى هێناوە. ئەو بڕیارەى سوید دواى ئەوە هات بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 20-7-2023) خۆپیشاندەرانی لایەنگری موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا و سووتاندیان، بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتدارانی سوید رەزامەندییان داوە ئەمڕۆ، قورئان و ئاڵای عێراق لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە سوید، بسووتێنرێن. دەستپێکی ئەم زنجیرە ڕوداوانە دوای ئەوە هات  رۆژی 28ـی حوزەیرانى رابردوو، سەلوان مۆمیکا، کە پەنابەرێکی تەمەن 37 ساڵانی عێراقییە لە سوید، لە بەردەم گەورەترین مزگەوتی ستۆکهۆڵمی پایتەختی ئەو وڵاتە کۆپییەکی قورئانی سووتاند.  سەرەڕای ناڕەزایەتیی موسڵمانانی جیهان، حکومەتی سوyد جارێکی دیکە رێگەی بە مۆمیکا و هاوڕێیەکی داوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆپییەکی دیکەی قورئان و ئاڵای عێراق لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکهۆڵم بسووتێنن.            

هاوڵاتی دادگای هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە سزای چوار ساڵ زیندانیکردنی بەسەر شێروان شێروانیدا سەپاند، هاوکات کەسوکارەکەی لە بەردەم دادگا ناڕەزاییان دەربڕی و بڕیارەکەیان بە "نادادپەروەر" ناویان برد. ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا تیمی ڕۆژنامەوانی شێروان شێروانى رایانگەیاند؛  بەپێى دوو ماددەى 298 و 295 سزاى شێروان شێروانى دراوە و بەپێى یەکێک لەو ماددانە دوو ساڵ و شەش مانگ و بەپێى ماددەیەکى دیکەیش ساڵێک و شەش مانگ سزا دراوە. دەشڵێت: ئەمڕۆ دادگا کەوتە ژێر فشارێکى سیاسى و دادگا کەوتە ژێر فشارى کەسایەتى و یاسا لە هەرێمى کوردستان سەروەر نەبوە هەروەها تیمی پارێزەرانی شێروان شێروانی لە بەردەم دادگای هەولێر رایانگەیاند، "نیوەی خاکی هەرێمی کوردستان فرۆشرا بەڵام هیچ کەسێک دادگایی نەکرا و بەداخەوە ئەمڕۆ یاسا لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ ناکرێت و سەدان کەس ئەمڕۆ بڕیاری لەسێدارەدانیان هەیە بەڵام لە شارەکانی هەرێم پیاسە دەکەن، یاسا سەروەر نیە، خەڵکی کوردستان دڵنیابن ئەگەر یاسا نەبێت دڵنیابن کوردستان ئاوەدان نابێت و وێران دەبێت". لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیشدا لەلایەن بەشێک لە چالاکوانانەوە ئاماژە بۆ ئەوەکرا کە ئەم سزایە بە هیچ جۆرێک یاسایی نییە و شێروان شێروانى هیچ تاوانێکى لەسەر نەبوە و ئەم بڕیارەیش بە "سیاسى و کەسى" ناودەبەن.

هاوڵاتی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشتبەستن بە وتەی بەرپرسانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕێگری لە 14 بانکی عێراقی کردوە مامەڵەی دۆلار بکەن، ئەوەش وایکرد بەهای دینار جارێکی دیکە داببەزێت و 100 گەیشتە 151هەزار و 500 دینار. لە ڕاپۆرتەکەی ئەو رۆژنامە ئەمریکیەدا هاتوە، قەدەغەکردنەکە کە لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و بانکی یەدەگی فیدڕاڵی نیویۆرکەوە سەپێنراوە، بەشێکە لە سەرکوتکردنی وەرگرتنی دراوی ئەمریکی بۆ ئێران. رۆژنامەی واڵ ستریت جۆڕناڵ هەروەها نووسیویەتی:" ئەم گەمارۆ نوێیانە رەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی کێشە لە  پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریکادا، هەروەها" دەبێتە بە هۆی ئەوەی بەهای دینار دابەزێت و کاریگەری لە سەر ژیانی خەڵک ئەبێت." ئەم گەمارۆیانە دوای ئەوە دێت کە ماوەیەک لەمەو پێش وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕێگەی بە عێراق دا 2.5 میلیارد یۆرۆ قەرزی ئێران بداتەوە بە هۆی مامەڵەی گاز و کارەباوە کەوتبووە سەر عێراق. رۆژنامەکە لەزاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاوە نوسیویەتی، "ئێمە هۆکارێکی بەهێزمان هەیە بۆ ئەوەی گومان بکەین کە لانیکەم بەشێک لەو پارە سپیکراوانە لە کۆتاییدا دەتوانن سود بە کەسانی دیاریکراو یان ئەو کەسانە بگەیەنن کە دەتوانرێت دەستنیشان بکرێن، بێگومان سزاکان لە عێراقدا پەیوەندی بە ئێرانەوە هەیە". ئەوەشخراوەتەڕو، لەنێو ئەو بانکانەی لە لیستی قەدەغەکردنی ئەمریکادان هەریەکە لە (مصرف المستشار الإسلامي للاستثمار والتمويل، مصرف القرطاس الاسلامي للاستثمار والتمويل، مصرف الطيف الاسلامي، مصرف إيلاف الاسلامي، مصرف اربيل للاستثمار والتمويل، المصرف الاسلامي الدولي، مصرف عبر العراق، مصرف الموصل للتنمية والاستثمار، مصرف الراجح الاسلامي، مصرف سومر التجاري، مصرف الثقة الدولي الاسلامي، مصرف أور الإسلامي، مصرف العالم الإسلامي للاستثمار والتمويل، مصرف زين العراق الاسلامي للاستثمار والتمويل) هەن. لە گەڵ ئەوەی بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 232 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە ،لە ئێستادا نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونە .

هاوڵاتی وەزیرى دەرەوەى سوید رایدەگەیەنێت؛ عێراق شکستى هێناوە لە بەرپرسیارێتییەکانى بۆ پاراستنى نێردە دپلیۆماسییەکان و وڵاتەکەیش باڵیۆزخانەکەى لە بەغداد داخست. باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق کارەکانی هەڵپەسارد، ئەوەش دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ خۆپیشاندەران ئاگریان لە بینای باڵیۆزخانەکە بەردا. تۆبیاس بلسترم، وەزیرى دەرەوەى سوید دەڵێت: سوتاندنى باڵیۆزخانەى سوید لە بەغداد بە هیچ جۆرێک جێگەى قبوڵکردن نییە و عێراق لە پارێزگاریکردنى نێردە دیپلۆماسییەکانى شکستى هێناوە. هاوکات دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە بڕیارانداوە تا "کاتێکى نادیار" باڵیۆزخانەى وڵاتەکەیان لە عێراق دابخەن و تەواوى خزمەتگوزارییەکانیان بوەستێنن. ئەم بڕیارەى سوید دواى ئەوە هات بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 20-7-2023) خۆپیشاندەرانی لایەنگری موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا و سووتاندیان، بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتدارانی سوید رەزامەندییان داوە ئەمڕۆ، قورئان و ئاڵای عێراق لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە سوید، بسووتێنرێن. لەبارەى ئەم روداوانەیشەوە، محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق بڕیارى کۆبونەوەیەکى بەپەلەى دەرکردوە.

سەردەشت زۆرترین سماق بەرهەم دەهێنیت و بەرپرسێکیش دەڵێت ئەو شارە جەمسەری سماقی ناوچەکەیە چونکە هیچ دەرمانێکی کیمیایی تێدا بەکارناهێنرێت و خۆڕسکە. ئەحمەد عەلی پور، بەڕێوبەری کشتوکاڵی شاری سەردەشت سەر بە پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند؛ دوو هەزار و 800 دۆنم زەوی درەختی سماقی تێدایە و بەرهەمەکەشی دەگاتە زیاتر لە 700 تۆن. عەلی پور وتویەتی: زیاتر لە 90%ی سماقی سەردەشت رەوانەی دەرە دەکرێت و بەهۆی سروشتیبونی ئەو سماقەوە خواستی زۆری لەسەرە و بە گشتی ناوچەکە بوەتە یەکەم بەرهەمهێنی سماق لە پارێزگای ورمێ و ناوچەکەش. سماقی سەردەشت تام و بۆنی سروشتییە و دارەکەشی بە شێوەیەکی خۆڕسک لە ناوچە سەختەکان دەڕوێت و ئەوەش بوەتە هۆی بەناوبانگبونی. شاری سەردەشت خاوەنی سروشتێکی سەوز و 320 هەزار لە روبەرەکەی دارستانە و باخە و خاوەنی بەربومێکی زۆری ترێ و گوێز، بنێشت ، هەنجیر و چەند جۆرێکی دیکەی میوەیە.