هاوڵاتی بەگوێرەی رایەگەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ـی تەممووزی 2023 بڵاوکراوەتەوە،  حکومەتی عێراق باڵیۆزی سوید دەردەکات و پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ سوید  دەپچڕێنێت و رێنمایی وەزارەتی دەرەوە دەکات باڵیۆزی عێراق لە سوید بکشێنێتەوە. وتەبێژی حکومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێنمایی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کرد بۆ کشانەوەی بەرپرسی کاروباری عێراق لە باڵیۆزخانەی کۆماری عێراق لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید. ئاماژەی بەوەشکردوە، هەروەها داوایەکی ئاراستەی باڵیۆزی سوید لە بەغدا کرد بۆ ئەوەی خاکی عێراق بەجێبهێڵێت، ئەوەش وەک کاردانەوەیەک بۆ دوبارە مۆڵەتی حکومەتی سوید بۆ "سوتاندنی قورئان و سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی ئیسلامی و سوتاندنی ئاڵای عێراق." هەر ئەمڕۆش باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق کارەکانی هەڵپەسارد،  دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ خۆپیشاندەران ئاگریان لە بینای باڵیۆزخانەکە بەردا. تۆبیاس بلسترم، وەزیرى دەرەوەى سوید ڕایگەیاند: سوتاندنى باڵیۆزخانەى سوید لە بەغداد بە هیچ جۆرێک جێگەى قبوڵکردن نییە و عێراق لە پارێزگاریکردنى نێردە دیپلۆماسییەکانى شکستى هێناوە. ئەو بڕیارەى سوید دواى ئەوە هات بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 20-7-2023) خۆپیشاندەرانی لایەنگری موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا و سووتاندیان، بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتدارانی سوید رەزامەندییان داوە ئەمڕۆ، قورئان و ئاڵای عێراق لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە سوید، بسووتێنرێن. دەستپێکی ئەم زنجیرە ڕوداوانە دوای ئەوە هات  رۆژی 28ـی حوزەیرانى رابردوو، سەلوان مۆمیکا، کە پەنابەرێکی تەمەن 37 ساڵانی عێراقییە لە سوید، لە بەردەم گەورەترین مزگەوتی ستۆکهۆڵمی پایتەختی ئەو وڵاتە کۆپییەکی قورئانی سووتاند.  سەرەڕای ناڕەزایەتیی موسڵمانانی جیهان، حکومەتی سوyد جارێکی دیکە رێگەی بە مۆمیکا و هاوڕێیەکی داوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆپییەکی دیکەی قورئان و ئاڵای عێراق لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکهۆڵم بسووتێنن.            

هاوڵاتی دادگای هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە سزای چوار ساڵ زیندانیکردنی بەسەر شێروان شێروانیدا سەپاند، هاوکات کەسوکارەکەی لە بەردەم دادگا ناڕەزاییان دەربڕی و بڕیارەکەیان بە "نادادپەروەر" ناویان برد. ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا تیمی ڕۆژنامەوانی شێروان شێروانى رایانگەیاند؛  بەپێى دوو ماددەى 298 و 295 سزاى شێروان شێروانى دراوە و بەپێى یەکێک لەو ماددانە دوو ساڵ و شەش مانگ و بەپێى ماددەیەکى دیکەیش ساڵێک و شەش مانگ سزا دراوە. دەشڵێت: ئەمڕۆ دادگا کەوتە ژێر فشارێکى سیاسى و دادگا کەوتە ژێر فشارى کەسایەتى و یاسا لە هەرێمى کوردستان سەروەر نەبوە هەروەها تیمی پارێزەرانی شێروان شێروانی لە بەردەم دادگای هەولێر رایانگەیاند، "نیوەی خاکی هەرێمی کوردستان فرۆشرا بەڵام هیچ کەسێک دادگایی نەکرا و بەداخەوە ئەمڕۆ یاسا لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ ناکرێت و سەدان کەس ئەمڕۆ بڕیاری لەسێدارەدانیان هەیە بەڵام لە شارەکانی هەرێم پیاسە دەکەن، یاسا سەروەر نیە، خەڵکی کوردستان دڵنیابن ئەگەر یاسا نەبێت دڵنیابن کوردستان ئاوەدان نابێت و وێران دەبێت". لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەیشدا لەلایەن بەشێک لە چالاکوانانەوە ئاماژە بۆ ئەوەکرا کە ئەم سزایە بە هیچ جۆرێک یاسایی نییە و شێروان شێروانى هیچ تاوانێکى لەسەر نەبوە و ئەم بڕیارەیش بە "سیاسى و کەسى" ناودەبەن.

هاوڵاتی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشتبەستن بە وتەی بەرپرسانی ئەمریکا بڵاویکردەوە، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕێگری لە 14 بانکی عێراقی کردوە مامەڵەی دۆلار بکەن، ئەوەش وایکرد بەهای دینار جارێکی دیکە داببەزێت و 100 گەیشتە 151هەزار و 500 دینار. لە ڕاپۆرتەکەی ئەو رۆژنامە ئەمریکیەدا هاتوە، قەدەغەکردنەکە کە لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا و بانکی یەدەگی فیدڕاڵی نیویۆرکەوە سەپێنراوە، بەشێکە لە سەرکوتکردنی وەرگرتنی دراوی ئەمریکی بۆ ئێران. رۆژنامەی واڵ ستریت جۆڕناڵ هەروەها نووسیویەتی:" ئەم گەمارۆ نوێیانە رەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی کێشە لە  پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریکادا، هەروەها" دەبێتە بە هۆی ئەوەی بەهای دینار دابەزێت و کاریگەری لە سەر ژیانی خەڵک ئەبێت." ئەم گەمارۆیانە دوای ئەوە دێت کە ماوەیەک لەمەو پێش وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕێگەی بە عێراق دا 2.5 میلیارد یۆرۆ قەرزی ئێران بداتەوە بە هۆی مامەڵەی گاز و کارەباوە کەوتبووە سەر عێراق. رۆژنامەکە لەزاری بەرپرسێکی باڵای ئەمریکاوە نوسیویەتی، "ئێمە هۆکارێکی بەهێزمان هەیە بۆ ئەوەی گومان بکەین کە لانیکەم بەشێک لەو پارە سپیکراوانە لە کۆتاییدا دەتوانن سود بە کەسانی دیاریکراو یان ئەو کەسانە بگەیەنن کە دەتوانرێت دەستنیشان بکرێن، بێگومان سزاکان لە عێراقدا پەیوەندی بە ئێرانەوە هەیە". ئەوەشخراوەتەڕو، لەنێو ئەو بانکانەی لە لیستی قەدەغەکردنی ئەمریکادان هەریەکە لە (مصرف المستشار الإسلامي للاستثمار والتمويل، مصرف القرطاس الاسلامي للاستثمار والتمويل، مصرف الطيف الاسلامي، مصرف إيلاف الاسلامي، مصرف اربيل للاستثمار والتمويل، المصرف الاسلامي الدولي، مصرف عبر العراق، مصرف الموصل للتنمية والاستثمار، مصرف الراجح الاسلامي، مصرف سومر التجاري، مصرف الثقة الدولي الاسلامي، مصرف أور الإسلامي، مصرف العالم الإسلامي للاستثمار والتمويل، مصرف زين العراق الاسلامي للاستثمار والتمويل) هەن. لە گەڵ ئەوەی بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 232 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە ،لە ئێستادا نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونە .

هاوڵاتی وەزیرى دەرەوەى سوید رایدەگەیەنێت؛ عێراق شکستى هێناوە لە بەرپرسیارێتییەکانى بۆ پاراستنى نێردە دپلیۆماسییەکان و وڵاتەکەیش باڵیۆزخانەکەى لە بەغداد داخست. باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق کارەکانی هەڵپەسارد، ئەوەش دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ خۆپیشاندەران ئاگریان لە بینای باڵیۆزخانەکە بەردا. تۆبیاس بلسترم، وەزیرى دەرەوەى سوید دەڵێت: سوتاندنى باڵیۆزخانەى سوید لە بەغداد بە هیچ جۆرێک جێگەى قبوڵکردن نییە و عێراق لە پارێزگاریکردنى نێردە دیپلۆماسییەکانى شکستى هێناوە. هاوکات دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە بڕیارانداوە تا "کاتێکى نادیار" باڵیۆزخانەى وڵاتەکەیان لە عێراق دابخەن و تەواوى خزمەتگوزارییەکانیان بوەستێنن. ئەم بڕیارەى سوید دواى ئەوە هات بەرەبەیانیی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 20-7-2023) خۆپیشاندەرانی لایەنگری موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا و سووتاندیان، بەهۆی ئەوەی دەسەڵاتدارانی سوید رەزامەندییان داوە ئەمڕۆ، قورئان و ئاڵای عێراق لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە سوید، بسووتێنرێن. لەبارەى ئەم روداوانەیشەوە، محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیرانى عێراق بڕیارى کۆبونەوەیەکى بەپەلەى دەرکردوە.

سەردەشت زۆرترین سماق بەرهەم دەهێنیت و بەرپرسێکیش دەڵێت ئەو شارە جەمسەری سماقی ناوچەکەیە چونکە هیچ دەرمانێکی کیمیایی تێدا بەکارناهێنرێت و خۆڕسکە. ئەحمەد عەلی پور، بەڕێوبەری کشتوکاڵی شاری سەردەشت سەر بە پارێزگای ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند؛ دوو هەزار و 800 دۆنم زەوی درەختی سماقی تێدایە و بەرهەمەکەشی دەگاتە زیاتر لە 700 تۆن. عەلی پور وتویەتی: زیاتر لە 90%ی سماقی سەردەشت رەوانەی دەرە دەکرێت و بەهۆی سروشتیبونی ئەو سماقەوە خواستی زۆری لەسەرە و بە گشتی ناوچەکە بوەتە یەکەم بەرهەمهێنی سماق لە پارێزگای ورمێ و ناوچەکەش. سماقی سەردەشت تام و بۆنی سروشتییە و دارەکەشی بە شێوەیەکی خۆڕسک لە ناوچە سەختەکان دەڕوێت و ئەوەش بوەتە هۆی بەناوبانگبونی. شاری سەردەشت خاوەنی سروشتێکی سەوز و 320 هەزار لە روبەرەکەی دارستانە و باخە و خاوەنی بەربومێکی زۆری ترێ و گوێز، بنێشت ، هەنجیر و چەند جۆرێکی دیکەی میوەیە.

هاوڵاتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بە سەرۆكایەتی ئەمریكا چەند ساڵێكە هاوكاری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی كوردستان دەكات بۆ ئەوەی هێزەكانیان یەكبخەنەوە، جگە لەوەش مانگانە هاوكاری دارایی وەزارەتەكە دەكات و مەشقیش بە هێزەكانی پێشمەرگە دەكات. سەرەتای كێشەكانی نێوان پارتی و یەكێتی لەوەزارەتی پێشمەرگە ئەوكاتە دەستیپێكرد، كە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندی نەدا لەسەر پلە بەرزكردنەوەی لیوا بەختیار محەمەد ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە كە تازە لەو پۆستەدا دەستبەكاربووە. بەپێی بەدواداچوونی هاوڵاتی و ئەو زانیاریانەی لەچەند سەرچاوەیەكی وەزارەتی پێشمەرگە دەستیكەوتوون، كێشەكانی نێوان پارتی و یەكێتی لەناو وەزارەتی پێشمەرگە تادێت توندتر دەبێتەوە، یەكێك لەهۆكارەكانیش ئاڵۆزبوونی پەیوەندیە سیاسیەكانی نێوان هەردوو حزبە. پێشتر پۆستەكانی وەزارەتی پێشمەرگە لەنێوان پارتی ویەكێتی پەنجا بە پەنجا لەنێوان هەردوولادا دابەشكرابوون، بەڵام لەنوێترین پێشهاتدا پارتی دەیەوێت %57 ی پۆستەكانی وەزارەتی پێشمەرگە لەدەستی خۆیدا بێت و %43 ی بداتە یەكێتی، ئەمەش تیمی یەكێتی توڕەكردووە. بەوتەی سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگە بۆ هاوڵاتی "كێشەكانی نێوان یەكێتی و پارتی لە وەزارەتی پێشمەرگە توندبووەتەوە، تەنانەت گەیشتووەتە لێكترازان و پەیوەست نەبوون بە بڕیاری یەكترەوە، بەشێوەیەك ئەگەری كشانەوەی تیمی یەكێتی هەیە لە وەزارەتەكە". بەپێی بەدواداچوونەكانی هاوڵاتی، وەزارەتی پێشمەرگە لە (41) یەكەو پۆست پێكهاتووەو بەرێژەی (50% بە 50%) دابەشبووە، بەڵام لەدوای دەستلەكاركێشانەوەی شۆڕش ئیسماعیل  وەزیری پێشمەرگەو دەستبەكاربوونی بریكاری نوێی وەزارەتی پێشمەرگە پۆستەكان گۆرانكارییان بەسەردا دێت. بەپێی زانیاریەكان تیمی پارتی بڕیاریانداوە پۆستەكان دابەشبكرێتەوە بۆ (57%) بۆ پارتی و (43%) بۆ یەكێتی، لە چەند رۆژی رابردووشدا چەندین بڕیار لەوبارەیەوە دەكراوەو بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستەكانی ناو وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام ئەو گۆرانكارییانە لەلایەن بەرپرسانی یەكێتی لەوەزارەتی پێشمەرگە رەتكراونەتەوە. ناكۆكیەكان ئێستا چیتر بەنهێنی نەماونەتەوە وئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگەو بەرێوەبەری میرەی گشتی و ئیدارەی ئەفسەران بە نوسراو رایانگەیاند ئەو گۆڕانكارییانە بە بێ رەزامەندی ئەوان تێپەڕێندراوەو ناهاوسەنگە بۆیە پابەند نابن پێیەوە. بە پێی وتەی ئەو سەرچاوەیە، پارتی دەیەوێت چەند پۆستێك لە یەكێتی وەربگرێتەوە بۆ ئەوەی ببێتە (57%) بە (43%) بۆیە نزیكەی چوار پۆست لە بەرپرسانی یەكێتی وەردەگرێـتەوە. هەربەپێی بەدواداچوونەكانی هاوڵاتی هەفتەی رابردوو تیمی یەكێتی لە وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ مەكتەبی سیاسی و بەرپرسانی یەكێتی كۆبوونەتەوەو گفتوگۆیان لەسەر ئەو گۆڕانكارییانە كردووە، مەكتەبی سیاسی یەكێتی بە تیمی یەكێتیان لە وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاندووە، ئەگەر پارتی سوور بێت لەسەر گۆڕانكارییەكان، ئەوا تیمی یەكێتی لە وەزارەتی پێشمەرگە دەكشێتەوە. هاوڵاتی زانیویەتی ئەم گۆڕانكاری و پێشهاتانەی ناو وەزارەتی پێشمەرگە گەیەندراوەتە هاوپەیمانان، بەتایبەت دوای ئەوەی چەند جارێك دەمەقاڵە لەنێوان بەرپرسانی پارتی و یەكێتی لەوەزارەتی پێشمەرگە دروستبووە. سەرچاوەكەی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ هاوڵاتی ئەوەی ئاشكراكرد بەهۆی ئەو ناكۆكیانەوە هاوپەیمانان بێهیوا بوون لەوەی چاكسازی لەناو وەزارەتی پێشمەرگە بكرێت و دوا هۆشدارییان داوەتە پارتی و یەكێتی. ناكۆكی و گۆڕانكارییەكان لە كاتێكدایە لە مانگی ئابی 2022 ەوە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە دەستلەكاركێشانەوەی ئاراستەی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان كردووە، دواتر یەكێتی كاندیدی بۆ پۆستی وەزارەتی پێشمەرگە پێشكەشكرد و ئاراستەی پەرلەمانكرا، بەڵام دواتر گرژیەكانی نێوان پارتی و یەكێتی ئەو پرۆسەیەی پەكخست و لە ئێستاشدا وەزارەتی پێشمەرگە بێ وەزیرە. بەپێی زانیاریەكانی هاوڵاتی، چەند جارێك هاوپەیمانان هەوڵی گەڕانەوەی وەزیری پێشمەرگەیانداوە، بەڵام لەدوای كۆبوونەوەی تیمی هاوپەیمانان لەگەڵ جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند بە وەكالەت پۆستی وەزیری پێشمەرگە پڕدەكەنەوە، بەو واتایەی رازی نین بە گەڕانەوەی وەزیری پێشمەرگە و دەیانەوێت لەلایەن وەزیرێكی تری یەكێتیەوە بە وەكالەت بەڕێوەببرێت هاوشێوەی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان كە لەلایەن پارتییەوە بەوەكالەت بەڕێوەدەبرێت. بۆ وەرگرتنی ڕای وەزارەتی پێشمەرگە، هاوڵاتی پەیوەندی بەچەند بەرپرسێكی وەزارەتەكە لەپشكی پارتی و یەكێتی كرد بەڵام هیچ یەكێكیان ئامادەنەبوون لەوبارەیەوە قسە بكەن.  

هاوڵاتی بەھۆی رەخنەگرتن لە کشانەوەی مەرسومێکی کۆماریی تایبەت بە دانانی کاردینال پاتریاک لویس رافائیل ساکۆ، عێراق باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد بانگھێشت دەکات. وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرۆکایەتی کۆمار لە لێدوانەکانی "ماتیو میلەر" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانە، سەبارەت بە کشانەوەی مەرسومی کۆماری ژمارە ١٤٧ی ساڵی ٢٠١٣، کە تایبەتە بە کاردینال لویس رافائیل ساکۆ و رایگەیاند، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد لەسەر ئەو بابەتە بانگھێشت دەکەنەوە.  بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، نوسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق" نیگەرانیی و بێهیوایی خۆی دەردەبڕێت بەرامبەر ئەو تۆمەتانەی ئاڕاستەی حکومەتی عێراق و سەرۆکایەتی کۆماری عێراق کراوە سەبارەت بەو بڕیارەی کە دراوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی مەرسومێکی سەرۆکایەتی کە لەگەڵ دەستوری وڵاتدا ناگونجێت". ئەوەشی خستوەتەڕو، "هەڵوەشاندنەوەی مەرسومی سەرۆکایەتی هیچ زیانێک بە پێگەی ئایینی و یاسایی کاردینال لویس ساکۆ ناگەیەنێت و ڕێز و پێزانینی سەرۆکایەتی کۆمار بۆ پاتریارک لویس ساکۆ بەردەوامە وەک پاتریاکی کڵێسای کلدان لە عێراق و جیهاندا". لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە روونکراوەتەوە، "لە روانگەی دەستوریشەوە، سەرۆک کۆمار ناتوانێت سەرۆکی مەزھەبێک کە شوێنکەوتووانی ھەڵیانبژاردووە دیاری بکات یان دووربخاتەوە، ھەروەھا ناتوانێت ئەولەویات بدات بە لایەنێک لە دژی لایەنێکی دیکە، چونکە ئەگەر نوسینگەی سەرۆک کۆمار دەستوەردان لەو بابەتانەدا بکات مەترسیدارە." وتەبێژی فەرمی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە پەیامەکەدا وەک هۆشداری نوسیویەتی، "دەبێت بۆ هەموان ڕون بێت کە مەرسومی کۆماریی ژمارە (147)ی ساڵی 2013ی پاتریاک کاردینال لویس ڕافایل ساکۆ، هەرچەندە لە ڕوی دەستورییەوە راست نیە، بەڵام هیچ دەسەڵاتێکی زیاتری بە کاردینال ساکۆ نەداوە، هەر لەبەر ئەم هۆکارە دوپاتی دەکەینەوە کە هەڵوەشاندنەوەی مەرسومی کۆماریی کاریگەری لەسەر پێگەی ئایینی و یاسایی کاردینال نییە سەرباری ئەوە رێکارەی گیراوەتەبەر، هەڵوەشاندنەوەی مەرسومەکە بۆ ڕاستکردنەوەی دۆخێکی دەستوری بوە، بەو پێیەی مەرسومی ژمارە (147)ی ساڵی 2013ی بەبێ بنەمایەکی دەستوری و یاسایی دەرچوە". رۆژی سێشەممە، 18/7/2023، نێد پرایس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، مه‌رسوومی كشانه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆككۆمار كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ دانانی كاردینال پارتیارك لویس رافایل ساكۆ، وه‌ك پاتریاركی كلدانی له‌ عێراق "لێدانه‌ له‌ ئازادی ئایینی". ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، ئه‌مه‌ریكا سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته‌ زۆر نیگه‌رانه‌ و به‌ شێوه‌یه‌گی راسته‌وخۆش په‌یوه‌ندی به‌ حكومه‌تی عێراقه‌وه‌ كردووه،‌ بۆ خستنه‌ڕووی ترس و نیگه‌رانییه‌كانی واشنتن. گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاندووە، واشنتن له‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته‌ سه‌ر ساكۆ، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن سه‌كرده‌ی میلیشیاكان كه‌ به‌پێی یاسای ماگنتسكی سزا دراوه‌، زۆر نیگه‌رانه‌. دەشڵشت: "واشنتن نیگه‌رانی دۆخی ساكۆیه‌ به‌تایبه‌ت كه‌ به‌غدای به‌جێهێشتووه‌ و خوازیاره‌ به‌ سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێته‌وه‌ شوێنی خۆی".

بەرپرسێکی باڵای بەریتانیا رایدەگەیەنێت؛ کۆماری ئیسلامی ئێران لە ماوەی رابردودا زۆرترین پلانی رفاندنی هاوڵاتییانی داوە و لە بەرامبەردا لەندەن هەڵوێستەکانی توندتر کردوەتەوە و دەبێت تاران هەڵسوکەوتەکانی بگۆڕێت. جەیمس کلێڤەرلی، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە وتارێکیدا بۆ ناوەندێکی توێژینەوەی (ئەسپێن) رایگەیاند: لەندەن سورە لەسەر ئەوەی هاوڵاکاریی زیاتری هاوپەیمانەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات بۆ بەرەنگاربونەوەی سیاسەتی شەڕەنگێزانەی کۆماری ئیسلامی و هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمیی. کلێڤەرلی وتویەتی: لەندەن بەهەموشێویەک هەوڵەکانی توند دەکاتەوە بۆ ئەوەی هەوڵە شەڕەنگێزییەکانی تاران پوچەڵ بکاتەوە و لەو چوارچێوەیەشدا کاردانەوەی توندی نواندوە بەرامبەر کۆماری ئیسلامی. بە وتەی ئەو: کۆماری ئیسلامی لە 18 مانگی رابردوە زیاترین پیلانگێڕیی لە دژی هاوڵاتییانی بەریتانی و لە خاکی وڵاتەکەدا ئەنجام داوە و دەزگا هەواڵگریی و ئەمنییەکان لانیکەم 15 پیلانی کۆماری ئیسلامییان بۆ رفاندنی هاوڵاتییانی بەریتانی پوچەڵ کردوەتەوە. وەزیری دەرەوەی بەریتانیا جەختی لەوە کردوەتەوە کە کۆماری ئیسلامی لە ئاستێکی توندا پیلانگێڕیی دژی لەندەن کردوە بۆیە وڵاتەکەی بە هەموشێوەیەک لە رێگەی هاوکاریی هاوپەیمانەکانییەوە  بەرەنگاری هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی دەبێتەوە. لێدوانی جەیمس کلێڤەرلی لە کاتێکدایە بەریتانیا بەهۆی هاوکارییە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ روسیا و سەرکوتی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زیاتر لە 500 سزای دژی دەسەڵاتی تاران سەپاندوە.  

هاوڵاتی خۆپیشاندەران جارێکی دیکە هەڵیانکوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا و، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە چوونە نێو باڵیۆزخانەکە و بەشێکیان سووتاند. بەرەبەیانی ئەمرۆ، ژمارەیەک خۆپیشاندەر هەڵیان کوتایە سەر باڵیۆزخانەی سوید لە بەغداد و ئاگریان تێبەردا، لەبەرامبەریشدا وەزارەتی دەروەی سوید لەراگەیەنراوێکدا دەڵێت: سەرکۆنەی پەلاماردانی باڵیۆزخانەکەمان و دیپلۆماتکاران و کارمەندانی نێودەوڵەتی دەکەین.  دەشڵێت: بەرپرسیارێتی هەر کارێکی نەخوازراو و سەلامەتی دەستەی باڵیۆزخانەکەمان دەخەینە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی عێراق.  جەختیشیکردەوە "ستافی باڵیۆزخانەی سوید لە بەغدا باشن". هەڵکوتانەسەر باڵیۆزخانەکە و سووتاندنی لە دوای ئەوەدێت؛ حکومەتی سوید رەزامەندیی لەسەر بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانێک لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە سوید دەربڕی بۆ سووتاندنی قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق.  هاوکات لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بە توندی ئیدانەی سوتاندنی باڵوێزخانەی سوید لە بەغداد دەکات و داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە دەکات.  هەموو ئەم ڕوداوانە دوای ئەوە دەستیپێکرد کە لە یەكەم رۆژی جەژنی قورباندا، پەنابەرێكی عێراقی لە سوید بەناوی سەلوان مۆمیكا لە بەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید، كۆپییەكی قورئانی سووتاند، ئەمەش كاردانەوەی فراوانی بەدوای خۆیدا هێنا.

هاوڵاتی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا و بانکی ناوەندی نیۆیۆرک بە گومانی سپیکردنەوەی پارە و ناردنی دۆلار بۆ ئێران گەمارۆیان خستۆتە سەر  ١٤  بانکی عێراقی. بە پێی راپۆرتی وال ستریت جۆڕناڵ، مەبەست لەم گەمارۆ ئابوورییانە، ڕێگەگرتنە لە پارە سپیکردنەوەو گواستنەوەی دۆلاری ئەمریکا بۆ ئێران و هەندێ لە وڵاتانیتری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە گەمارۆیان لە سەرە. رۆژنامەی واڵ ستریت جۆڕناڵ هەروەها نووسیویەتی:" ئەم گەمارۆ نوێیانە رەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی کێشە لە  پەیوەندی نێوان عێراق و ئەمریکادا، هەروەها" دەبێتە بە هۆی ئەوەی بەهای دینار دابەزێت و کاریگەری لە سەر ژیانی خەڵک ئەبێت." ئەم گەمارۆیانە دوای ئەوە دێت کە ماوەیەک لەمەو پێش وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ڕێگەی بە عێراق دا 2.5 میلیارد یۆرۆ قەرزی ئێران بداتەوە بە هۆی مامەڵەی گاز و کارەباوە کەوتبووە سەر عێراق. بە هۆی هەوڵە بەردەوامەکانی ئێران بۆ دەستبەسەردا گرتنی کەشتییە نەوت هەڵگرەکان لە کەنداو، جارێکیتر ئەمریکا سزای ئێران ئەدات وهەفتەی رابردوو پێنتاگۆن باسی لەوە کرد کە پاپۆڕی جەنگی و فڕۆکەی جەنگی پێشکەوتوو دەنێرنە کەنداو بۆ ئەوەی بەر بەوە بگرن ئێران دەست بە سەر کەشتییەکاندا بگرێت.

هاوڵاتی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەپێناو کەمکردنەوەی ڕوداوەکانی خنکان لەسنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی مەلەکردن لەناو روباری خابووری زاخۆ. رائید جەمال هەسنی، بەڕێوبەری بەرگری شارستانی زاخۆ بە هاوڵاتی وت" ئیدارەی قایمقامیەتی زاخۆ لەگەڵ بەرگری شارستانی ئیدارەکە بڕیاریان داوە بە قەدەغەکردنی مەلەکردن لەناو روباری خاپور، ئەوەش لەپێناو کەمکردنەوەی ڕوداوەکانی خنکان لەو ڕوبارەدا " رائید جەمال هەسنی دەشڵێت" مەلەکردن تەنها لە دوو شوێن ڕێگەپێدراوە ئەویش گوندی چەمسیرۆ و گوندی کۆڤکێیە، جگە لەم دوو شوێنە نابێت بەهیچ شێوەیەک لەروباری خابوور مەلەکردن بکرێت" لەگەڵ بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما ژمارەی ڕوداوەکانی خنکان لەو ڕوبارەدا بەشێوەیەکی بەرچاو ڕویان لەزیادبوون کردووە  و لەسەرەتای ئەم ساڵەوە تا ئێستا 11کەس لەروباری خابووری زاخۆ خنکاون

هاوڵاتی پەیمانگایەکی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند  ئەنقەرە ئاو وەکو چەکێك دژی عێراق بەکاردەهێنێت. پەیمانگەی فۆڕین پۆلیسی ئەمەریکی بۆ توێژینەوەی سیاسی و ئابوری ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تێیداهاتوە، گۆڕانکاری کەشوهەوا گورزی کوشندە لە عێراق دەدات و ئاستی ئاو کەمبوەتەوە و ژینگەکەی تێکچوە بەتایبەت لە ناوچەکانی باشور و ناوەڕاستی وڵاتەکەدا. ئاماژەی بەوەشکردوە، تورکیا ئاو وەکو چەکێك دژی عێراق بەکاردەهێنێت و ڕوباری دیجلە و فوڕات لە عێراقدا لەژێر مەترسیدان بەهۆی دابەزینی ئاستی ئاوەکەیان بەڕێژەی 40% لە چوار دەیەی ڕابردودا دەسەڵاتدارانی عێراق لە وشکبونی ئەو ڕوبارە دەترسن. باسی لەوەشكردوە، لە ساڵی 1997 لە یەك چرکە زیاتر لە پێنج هەزار مەتر سێجا ئاو لە چرکەیەکدا ڕژاوەتەوە ڕوباری دیجلەوە، بەڵام لە ساڵی 2009 بۆ دوو هەزار و 400 مەتر سێجا لە چرکەیەدا و لە ساڵی 2022 بۆ 625 مەتر سێجا لە چرکەیەدا کەمبوەتەوە. بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئەو پەیمانگایە،  گۆڕانکاری کەشوهەوا لە عێراق کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی عێراق لە ناوچەکەدا هەیە بە تایبەت تورکیا کە لە ئاوی دیجلە و فوڕاتدا خۆی دەبینێتەوە و ئەو دوو ڕوبارە سەرچاوەی سەرەکی ئاون لە وڵاتەدا.  

هاوڵاتی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وەڵامی نوسراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی دایەوە و پێشنیار دەکات رۆژی 18ی (شوبات/2)ی 2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجامبدرێت. بەپێی ئەو نوسراوەی كۆمسیۆن كە واژۆی عومەر ئەحمەد سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیارانی لەسەرە و ئاڕاستەی سەرۆكایەتی هەرێم كراوە، پێشنیاز كراوە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەرێكەوتی 18ی شوباتی 2024 بەرێوەبچێت یاخود دواتر. لەنوسراوەكەی كۆمسیۆندا هاتوە : ناكرێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هاوكات لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق بەرێوەبچێت و ناكرێت دو پڕۆژەی هەڵبژاردن لەیەك كاتدا بەرێوەبچێت یاخود ماوەیەكی كەم لەنێوانیان هەبێت بەهۆی تایبەتمەندێتی هەر هەڵبژاردنێك لەلایەتی هونەری و رێكارەكان. لە نوسراوەکەدا هاتووە، "پێتان رادەگەیێنین کە کۆمیسیۆن بڕیاری ژمارە 9ی لە کۆنووسی ئاسایی 24 لە 18-07-2023 دەرکردووە کە تێیدا پێشنیار دەکات هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە 18-02-2024، یان دوای ئەو رێکەوتە بەڕێوەبچێت."

هاوڵاتی ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، لەسەردانەکەیاندا بۆ بەغدا باسیان لە بابەتی دارایی و بەشە بودجەی هەرێم و بودجەی مانگەکانی رابردوی ئەمساڵ و داهاتی نانەوتی کردوە. ئومێد سەباح لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک سەبارەت بە کۆبونەوەکەی ڕۆژی سێشەممەی  شاندی هەرێم لە بەغدا ڕایگەیاند، "لە تەوەری یەکەمی کۆبونەوەکاندا باس لە بابەتی دارایی و بەشە بودجەی هەرێم و میزانی مراجعەی مانگەکانی ڕابردو بابەتی داهاتی نانەوتی باس کرا". دەشڵێت، "لە کۆبونەوەکەدا باس لە ئەگەری هەناردە کردن و هەناردەنەکردنی نەوت کرا بەو پێیەی کە لە بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتی هاتوە، هەروەها پرسی تێچوی کۆمپانیاکانی نەوتی هەرێم تاوتوێکرا". ئەوەشی ڕونکردەوە کە "لە درێژەی کۆبونەوەکاندا سەردانی  وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی فیدڕاڵ کرا، لە کۆبونەوەکەدا تیشکخرایە سەر پرسی بودجەی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاکانی تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان، پاشان بەمەبەستی پیرۆزباییکردن لە ئەرکە نوێیەکەی شاندی هەرێم سەردانی عەممار سوبحی خەڵەف سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی کرا، بریار وایە رۆژی پێنجشەممە لیژنەی باڵای هاوبەشی هەردولا کۆببینەوە".  

هاوڵاتی یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵی دادگەری و چەند حزبێکی دیکە بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەکەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەکەن. ئەو حزبانە لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێن لەبەر پێویستی دۆخەکە بڕیاریانداوە لیستێکی فراوانی کوردستانی لەناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان پێکبێت، داواش لەهەموو حزبە کوردستانیەکانی دیکە دەکەین بەزوترین کات لیستی کوردستانی پێکبێت بۆئەوەی بتوانین زۆرترین دەنگ بەدەستبهێنین و مافەکانی خەڵکی کوردستان پارێزراو بێت.