هاوڵاتی سێناتۆر رۆبیرت مێندێز، بەرپرسی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی مەجلیسی سێنای ئەمریکا، رۆژی هەینی ١٤ی جولای، بە بڵاوکردنەوەی تویتێک پشتیوانی خۆی لە " ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئێران" دەربڕێ و وتی :" خەڵکی ئیران شایستەی ئەوەن پشتیوانیان لێ بکەین و ئێمە لەگەڵیانین". بەڕیوەبەری کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی مەجلیسی سێنای ئەمریکا، ئاماژەی بەوە هەردوو حیزبی دیمۆکرات و کۆماریخواز پشتیوانی لەم راگەیاندنە ئەکەین و نووسی :" جێی شانازییە بۆ من لەگەڵ هاوکارەکان بە کۆی دەنگ، دەنگمان بە پەسەندکراوی ژمارە ٢ی سێنا دا دەربارەی ناڕەزایەتییەکانی ئێران و پێکەوەو بە هاودەنگ راگەیاندێکمان بڵاوکردەوە". ئەم سێناتۆرە جەختی کردەوە لە سەر " پشتیوانیکردن لە خەڵکی ئێران" و هەروەها وتی :" رژێمی ئێران بریندارە ناڕازییەکان بە شێوەی بێ بەزەییانە قۆڵبەست و ئیعدام ئەکات. ئێمە پشتیوانی خۆمان لەو ژن و پیاوانە دەرئەبڕین کە خوازیاری گەیشتن بە ئازادین لە دەست ئەو ستەمکارییە رادەبەدەرەی کە بەسەریاندا زاڵە" پێشتر بەرپرسی کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی مەجلێسی سنای ئەمریکا، وتبوو تۆتالیتەر و دیکتاتۆرەکان " لە ژوورە تاکەکەسییە تاریکەکانی زیندانەوە لە تاران" تا" زیندانی رێکخراوی ئەمنییەتی رووسیا لە مۆسکۆ" هاوڵاتییە بێتاوانەکانی ئەمریکا بە شێوەی ناعادڵانە قۆڵبەست ئەکەن و بە بارمتەیان دەگرن.
هاوڵاتی ئەمڕۆ وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ بەرپرسانی عێراق سەرانی بەغدا دەکات و پرسی سەرەکیش بودجەیە. بەپێی زانیاریەکانی هاوڵاتی، ئەمڕۆ 16/7/2023، وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی جێبەجێکردنی بودجە دەچێتە بەغدا. هەر بەپێی زانیاریەکان ئەو وەفدە گفتوگۆ سەبارەت بەچۆنیەتی ناردنی بەشە بودجەی هەرێم و وردەکاری پاکتاوی دارایی نێوان هەرێم و بەغدا دەکەن. سەردانی وەفدەکە لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان تائێستا نەیتوانیوە مووچەی مانگی شەش دابەش بکات و بۆ دابەشکردنیشی چاوەڕێی جێبەجێکردنی بودجەی عێراقە، بەهۆی ئەوەی لەکۆتایی مانگی سێی ئەمساڵەوە هەناردەی نەوتی هەرێم بەهۆی بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانی پاریس ڕاگیراوە.
ناوەندی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاوی کردوەتەوە لە سەرەتای ئەمساڵەوە و لە ماوەی 196 رۆژدا هەزار کەس لە ئێران و رۆژهەڵات دەستگیر کراون کە زۆرینەیان کوردن. بە پێی ئامارەکانی ئەو ناوەندە لەو ماوەیەدا 513 هاوڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی مەدەنیی و سیاسیی و ئایینیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستگیرکراون. لەو ئامارانەدا ئاماژە بەوە کراوە کە نزیکەی 258 هاوڵاتیی بەلوچ لە ئێران دەستگیرکراون و بەوەش دوای هاوڵاتییانی کورد زۆرترین هاوڵاتیی بەلوچ کە دانیشتوی پارێزگای سیستان و بەلوچستان-ن دەستگیر کراون. ئامارەکانی هەنگاو پشتی بە ناوی تۆمارکراوی ئەو کەسانە بەستوە کە دەستگیرکردن و دەستبەسەرکردنیان ئاشکرا بوە چونکە بەشێک لە دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ناوی دەستگیرکراون ئاشکرا ناکەن.
رۆژنامەیەکی ئێران ئاشکرای دەکات پۆلیسی ئەخلاق دوای نزیکەی ساڵێک لە مەرگی ژینا ئەمینی دەستی بەکارەکانی کردوەتەوە بە شێوەیەکی بەرچاو لە شەقامەکان بڵاوەیان پێکراوە. رۆژنامەی (ئیعتیماد) بڵاوی کردەوە؛ هێزەکانی سەر بە پۆلیسی ئەخلاق لە زۆربەی شەقامەکانی تارانی پایتەختی ئێران بەدی دەکرێن و بڵاوبونەوەی وێنەکانیشیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی لێکەوتوەتەوە. رۆژنامەکە نوسیویەتی دوبارە دەستبەکاربونەوەی ئەو پۆلیسە لە کاتێکدایە لە کاردانەوەی دەستگیرکردن و مەرگی ژینا ئەمینی نزیکەی هەشت مانگ ناڕەزایەتیی و خۆپیشاندان رویدا و تا ئێستاش دۆخی وڵاتەکە ئاسایی نەبوەتەوە. ئیعتیماد ئاماژەی بەوە کردوە کە ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران پێشتریش جەختی لەوە کردوەتەوە کە پۆلیسی ئەخلاق لە جیاتی وەزارەتی ناوخۆ دەبێت پلان و بەرنامەی سەرپۆش و باڵاپۆشبونی کۆماری ئیسلامی جێبەجێ بکات. دەستبەکاربونەوەی پۆلیسی ئەخلاقی کۆماری ئیسلامی لە کاتێکدایە ژینا ئەمینی دوای دەستگیرکردنی لە لایەن یەکەیەکی ئەو پۆلیسە لە تاران رەوانەی نەخۆشخانە کرا و سێ رۆژ دوای بێهۆشبونی، ژینای تەمەن 22 ساڵ لە 16 ئەیلولی ساڵی 2022 گیانی لەدەستدا و ئەوەش ناڕەزایەتییی بەرفراوانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لێکەوتەوە.
هاوڵاتی پۆلیسی ڕانیە لەڕوونکردنەوەیەکدا دۆزینەوەی تەرمی مندڵێکی شەش ساڵ و دەستگیرکردنی بکوژەکەی ڕاگەیاند. لەڕوونکردنەوەکەی پۆلیسی ڕانیەدا هاتووە:دوێنێ بەرواری ١٥ /٧ /٢٠٢٣ هاوڵاتیەکی بەڕەگەز سوری سەردانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕینی کرد و سکاڵای تۆمار کرد لە دژی کەسێکی نەناسراو لەسەر ئەوەی کە بەفێڵی شتکڕین کوڕە شەش ساڵانەکەی لەماڵ بردووەتە دەرەوە، دواتر نەگەڕاوەتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر. پۆلیسی ڕانیە دەشڵێت: دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، تواندرا ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرا بکرێت و تۆمەتبارەکە دۆزرایەوە و دەستگیرکرا کە لە ڕەگەزی نێر و تەمەنی ٢١ساڵ دانیشتوی ڕانیە، وە بەگوێرەی زانیاریەکان تۆمەتبارەکە لە ڕووی دەروونیەوە ناحێگیرە. دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانیناوە بەتاوانەکەی، بە وتەی تۆمەتبار `` بەفێڵی شت کڕین، منداڵە شەش ساڵانەکە کە بەڕەگەز سوریە و بردویەتی بۆ شاخ لە نزیک شاخی هەنجیرە، دوای ئەوەی منداڵەکەی بە چەقۆ کوشتووە.`` لەبەشێکی دیکەی ڕونکردنەوەکەدا هاتووە: بۆ ئەو مەبەستە هێزێکی هاوبەش لە پۆلیسی ڕاپەڕین کە پێکهاتبوون لە بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی ڕانیە (نەژدە) و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین (مکافحە) و بنکەی پۆلیسی کێوەڕەش و بەشی بەڵگەکانی تاوانی ڕاپەڕین چوون بۆ شاخ بۆ دۆزینەوەی تەرمی کوڕە شەش ساڵانەکە. ئەوەش خراوەتەڕوو: ئەمشەو لەلایەن هێزە هاوبەشەکەی پۆلیس، تەرمی منداڵەکە لەشاخ دۆزرایەوە و لەهەمان شوێن ئامێرێکی تیغ لەجۆری مشار دۆزرایەوە. تەرمی منداڵەکەش گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە بۆ پشکنینی تەرمی.. لەکۆتایی ڕونکردنەوەکەدا پۆلیسی ڕانیە دەڵێت: تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی ٤٠٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.
هاوڵاتی وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە لەرێگەی هاوڵاتییەوە هەواڵێک کە لەبەشێک لەمیدیاکان بڵاوبوەتەوە ڕەتدەکاتەوە. لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا میدیایەکی ڕوسیا و بەدوایدا چەند میدیایەکی دیکە کە میدیای باشوری کوردستانیشیان لەناودابوو، هەواڵی بەشداری هێزەکانی سوریای دیموکراتیان لەشەڕی دژ بە ڕوسیا لەئۆکرانیا و بەتایبەتیش دژ بە ڤاگنەر بڵاوکردەوە. سەبارەت بەو هەواڵە سیامەند عەلی، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەهاوڵاتی وت: ئەو هەواڵانە لەچوارچێوەی پڕوپاگەندەی نەیارانی کورد و هەسەدەیە و بەهیچ شێوەیەک ڕاست نییە. وتیشی هەسەدە هیچ بەرژەوەندیەکی لەئۆکرانیا نییە تا لەوێ شەڕبکات.
هاوڵاتی پۆلیسى سلێمانى تۆمەتبارى روداوەکەى شەوى رابردوى شەقامى سالمى دەستگیرکرد. پۆلیسی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: دوای ئهوهی شهوی ڕابردو شهڕو دهمهقاڵێ لهنێوان دوو شۆفێردا لهشهقامی سالم (سههۆڵهكه) ڕوویداو یهكێك لهشۆفێرهكان بهچهقۆ زیانی بهئوتومبێلی بهرامبهر گهیاندو دواتر بۆ شوێنێكی نادیار ههڵات، دهستبهجێ هێزهكانی پۆلیس گهیشتنه شوێنی ڕوداوهكهو لێكۆڵینهوه لهڕووداوهكهو دۆزینهوهو دهستگیركردنی تۆمهتبار دهستیپێكرد. هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە: سهرهنجامو دوای وهرگرتنی بڕیاری بهڕێز دادوهر، توانرا تۆمهتبار لهلایهن مهفرهزهكانی بنكهی پۆلیسی ڕزگارییهوه بدۆزرێتهوهو دهستگیربكرێت. لهئێستادا تۆمهتبار (أ، ص، ح) بهبڕیاری دادوهرو بهپێی ماددهی 477 لهیاسای سزادان ڕاگیراوهو لێكۆڵینهوهكان بهردهوامه.
هاوڵاتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و بەڕێوەبەری گشتی بانکی هەرێم لە سلێمانی بڕیاردرا لە سبەینێ یەکشەممەوە، دەستبکرێت بە دابەشکردنی پاڵپشتی دارایی خوێندکارانی زانکۆو پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان. بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لەشاری سلێمانی پێشوازیکرد لە د. ماکوان جەمیل مستەفا بەڕێوەبەری گشتی بانکی هەرێم/سلێمانی و گفتوگۆیان لەسەر پرسە داراییەکان و خزمەتگوزارییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و زانکۆکان کردووە. هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا لە سبەینێوە دەستبکرێت بە دابەشکردنی پاڵپشتی دارایی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێمی کوردستان.
هاوڵاتی ژمارەی ئەو كەسانەی بە مەبەستی چارەسەری تەندروستی و جوانكاریی پزیشكی دەچنە وڵاتی ئێران بەرزدەبێتەوە كە خەڵكی عێراق دووەم گەشتیاری بیانین كە بە مەبەستی چارەسەریی سەردانی ئەو وڵاتە دەكەن. هاشم دەریاباری، سەرپەرشتیاری ناوەندی چاودێریی دەرمان و چارەسەری وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند؛ ژمارەی ئەو گەشتیارانەی بە مەبەستی چارەسەریی و جوانكاریی پزیشكی رو لە وڵاتەكە دەكەن بەرز بوەتەوە و لە سێ مانگی ئەمساڵیشدا 247 ناوەندی تەندروستی تایبەت كراوە بە گەشتیاران. بە پێی زانیارییەكانی ناوەندی چاودێریی دەرمان سەر بە وەزارەتی تەندروستیی ئێران زۆربەی ئەو كەسانە بە مەبەستی چارەسەریی رویان لە وڵاتەكە كردوە تایبەت بون بە بوارەكانی ژنان و منداڵبون، نەشتەرگەرییەكانی چاو، جوانكاریی ، دڵ و دەمار، شێرپەنجە، چارەسەری سروشتی و نەشتەرگەریی گشتیی. هەروەها ئێران لە رووی سەردانی گەشتیاری تەندروستییەوە دەكەوێتە ریزبەندی 46-ەمین وڵاتی جیهان كە زۆرترین گەشتیار بە مەبەستی چارەسەری تەندروستی و جوانكاری رووی تێدەكەن. بە پێی راپۆرتێكی ئەنجومەنی پسپۆڕانی پزیشكیی ئێران؛ هەرزانبونی دەرمان لە ئێران بەراورد بە وڵاتانی دراوسێی وەك عێراق و پاكستان و ئەفغانستان وای كردوە ساڵانە 300 بۆ 400 ملیۆن دۆلار دەرمان كە 80%ی هاوردەی دەرمانە بۆ ئێران، بە قاچاخ رەوانەی وڵاتانی دراوسێ بكرێتەوە بۆیە دەبێت نرخی دەرمانەكان لە ناوخۆی وڵاتەكە بەرز بكرێتەوە تا هەناردەی ئەو وڵاتە نەكرێت. لە راپۆرتەكەدا رون كراوەتەوە ئەو دەرمانانەی كە لە وڵاتانی جیهانەوە هاوردەی ئێران دەكرێن بە دۆلاری حكومی و هەرزان دەكڕدرێن و بە نرخی هەر دۆلارێك بۆ 50 هەزار تمەن رادەستی خەڵكی وڵاتەكە و گەشتیاران دەكرێت و هاوكات بەشێكیشی رەوانەی وڵاتانی دراوسێ دەكرێن كە بەهۆیەوە قەیرانی كەمی دەرمان رو دەدات و زیانمەندی سەرەكی ئەو حاڵەتەش دانیشتونی ئێران. دابەزینی بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار وای كردووە زۆربەی نرخی دەرمان و چارەسەرە پزیشكییەكانی لە ئێران بەرز ببێتەوە و ئەوەش بووەتە هۆی گرنگیدانی زیاتر بە گەشتیارانی تەندروستی كە لە دەرەوەی وڵاتەكە روو لە ناوەندە پزیشكی و تەندروستیەكان دەكەن.
هاوڵاتی لە دەستپێکردنی هاوبەشییە ستراتیژییەکانی نێوان یەکێتی ئەوروپا و چین لە ساڵی ٢٠٠٣ بڕیار بوو، کە پەیوەندییەکان لە دەرەوەی بازرگانی و وەبەرهێنان بەرزتر بکەنەوە، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٩ەوە بلۆکی ٢٧ وڵاتی چینی ڕاگەیەندراوە و بە “ڕکابەرێکی ئابووری” و “سیستماتیکی” ناویانبردووە، پەیوەندییە نزیکەکانی پەکین لەگەڵ مۆسکۆ دوای لەشکرکێشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، زیاتر بووەتە جێی باس. بەپێی ئەو وتارەی لە پێگەی شەرق ئەڵئەوسەت بڵاوکراوەتەوە وانگ یـی، وەزیری دەرەوەی چین دوێنێ، لە پەراوێزی کۆبوونەوە ناوچەییەکان لە جاکارتا بە بۆرێلی وتووە، کە پێویستە چین و یەکێتی ئەوروپا پەیوەندییەکانیان بەهێز بکەن و متمانەی زیاتر بەیەک ببەخشن، هاوکارییەکانیان بەردەوامی پێبدەن، ئەو بلۆکە نابێت پەیوەندییەکانیان ‘لاواز’ بکات. لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ بۆرێل، وانگ داوای لە هەردوولا کرد، کە خۆیان لە بەسیاسیکردنی پرسە ئابوورییەکان و بەکارهێنانی دەستەواژەی “مەترسی” بپارێزن و بە ناڕاستەوخۆ هەنگاو بۆ “جیابوونەوە” نەنێن. وانگ وتی: هیچ بەرژەوەندییەک لە ململانێکانی نێوان چین و یەکێتی ئەوروپادا نییە. سەبارەت بە ئۆکرانیا، وانگ وتی: چین پشتیوانی لە ژێرخانێکی ئەمنی ئەوروپی هاوسەنگ و کاریگەر و دەکات، هەروەها بەردەوامیش دەبێت لە پێشخستنی دانوستانەکان بۆ ئاشتی و سەقامگیری و ڕۆڵێکی بنیاتنەر دەگێڕێت لە هەوڵدان بۆ چارەسەری سیاسی قەیرانەکە. بۆرێل لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، چاوەڕوانییەکانی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە ڕۆڵی چین لە یارمەتیدانیاندا لە کۆتاییهێنان بە شەڕی دەستدرێژی ڕووسیا دژی ئۆکرانیا و پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو و وانگ گفتوگۆیان لەسەر پاراستنی سەقامگیری و دۆخی ئێستا لە گەرووی تایوان کردووە. سەرچاوە: شەرقولئەوەست.
هاوڵاتی بە پێی هەواڵی ماڵپەڕەکانی سەر بە بەلووچستان، تەقینەوەیەکی بەهێز لە نزیک بە میرجاوە لە سیستان و بەلووچستان روویداوە کە بەم هۆیەوە ٤ ئەندامی سوپای پاسداران برینداربوون. ماڵپەڕی "رصد بلوچستان" رۆژی هەینی ١٤ی حەوت، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە نووسیویەتی ئۆتۆمبێلێکی سوپاس پاسداران کراوەتە ئامانج و لەگەڵ بەرزبوونەوەی دەنگی تەقینەوەکە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازی نێردراونەتە ناوچەکە. ماڵپەڕی (تسنیم) سەر بە سوپای پاسداران تەقینەوەکەی پشتڕاستکردۆتەوەو باسی لەوە کردووە کە ٤ ئەندامی سوپا بریندار بوون. تا ئێستە هیچ گرووپ و دەستەیەک بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوەیان نەگرتۆتە ئەستۆ. هاوکات پێشتریش بەرەبەیانی شەممە ٨ی ئەم مانگە ، لە لایەن دەستەیەکی ٤ کەسی چەکدارەوە، هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی سەربازی لە شاری زاهیدان لە پارێزگای بەلووچستان و بەو هۆیەوە ٢ چەکداری سەر بە دەسەڵات و ٤ کەسی هێرشبەریش کوژراون. هەر لەم پەیوەندەدا، گرووپی چەکداری "جەیش العدل" کە گرووپێکی چەکداری دژبەری کۆماری ئیسلامین لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی ئێران، لە تویتێکدا بەرپرسایەتی ئەم هێرشەیان گرتۆتە ئەستۆ.
نیگار عومەر زانكۆی گەرمیان بەهۆی ئەوەی كە باوەڕپێكراو نیە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دانیپێدا نەنراوە وای كردوە گرفت بۆ سەدان دەرچووی ئەو زانكۆیە دروست بكات، لە ڕوی دامەزراندن و داواكاری بۆ خوێندنی باڵای ماستەر و دكتۆرا. لە ئێستادا ژمارەیەك دەرچووی زانكۆی گەرمیان دەرفەتی دامەزراندنیان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە لەدەست دەرچووە، كە دانیشتوی ناوچە كێشەلەسەرەكان بە هۆی ئەوەی زانكۆی گەرمیان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دانپێنراو نییە. دەرچوان نیگەرانن لەوەی كە ئەوان دەبنە قوربانی نێوان سیاسەتی حكومەتی هەرێم و عێراق و باس لەوە دەكەن گەر زانكۆیەك دانیپێدا نەنراوە بۆ خوێندكار وەردەگرێت. زانكۆی گەرمیان لە هەشت كۆلێژ پێك هاتووە سێ كۆلێژی لە قەزای خانەقین دروست كراوە و ئەمەش یەكێكە لەهۆكارە سەرەكیەكانی ئەم كێشەیە و نزیكەی هەزارو 200 خوێندكاری هەیە. حكومەتی عێراق لە ماوەی رابردوو بڕیاریدا بەدامەزراندنی سەرجەم ئەو دەرچوانەی زانكۆ كە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٣-٢٠٢١دا لە كۆلێژ و بەشەكانیان دا یەكەم بوون، بەڵام بەهۆی ئەوەی زانكۆی گەرمیان لەلایەن حكومەتی عێراقەوە دانپێنراو نیە، ئەو دەرچوانەی زانكۆكە كە نفوسیان لە ناوچە جێناكۆكەكانە، بێبەش بون لە دامەزراندن. راژان ماجد، دەرچووی زانكۆی گەرمیان لە كۆلێجی زمان و زانستە مرۆڤایەتیەكانی خانەقین تەمەنی 27 ساڵە و لەلێدوانێكدا بۆ هاوڵاتی ئاماژەی بەوەكرد كە ژمارەیان ١٥٢ دەرچووە كە یەكەمی كولێژەكانی خانەقین و دەرچووی ساڵانی ٢٠١٧ تا ٢٠٢٢ن ، وتیشی:» بڕیاربوو كە ئێمەش ئەو دامەزراندنە بمانگرێتەوەو فۆرمان پڕكردنەوە، بەڵام دواتر فۆرمەكانمان ڕەت كرایەوە و ئەو دامەزراندنە حكومەتی عێراق ئێمەی نەگرتەوە». «ئێمە بوینەتە قوربانی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق سەردانی زۆر شوێنمان كردوە بۆ چارەسەركردنی ئەم گرفتە ئەوەی بەئێمەی دەڵێن حكومەتی عێراق دەڵێن نابێت زانكۆ هەبێت لە نێو دوو پارێزگای جیاوازدا واتا نابێت كولێژی هەبێت لەخانەقین ئەمە هۆكارێكی سەرەكی كێشەكەیە». راژان پێشیوابوو كە هەموویان پێویستیان بە دامەزراندنە دوای چوار ساڵ لەچاوەڕوانی و هیچ هەوڵێكی جدی نابینن لەسەر ئاستی زانكۆی گەرمیان بۆ چارەسەركردنی گرفتەكەیان كە دانبنرێت بە زانكۆكەیاندا تا سودمەندبن لە دامەزراندنی كەرتی گشتی. هەروەها نیان ئەحمەد، یەكێكی دیكەیە لە دەرچوانی زانكۆی گەرمیان لە قەزای كەلار، بۆ هاوڵاتی وتی،» دوو ساڵە بۆ خوێندنی ماستەر داواكاری پێشكەش دەكەم لە پارێزگای سەلاحەدین و كەركوك بەڵام بەهۆی ئەوەی كە زانكۆی گەرمیان دانپێنراو نیە فورمی پێشكەش كردنەكەم ڕەت دەكرێتەوە». ئەوەشی وت «ئەگەر زانكۆی گەرمیان دانپێنراو نیە هەر لەسەرتاوە ژیانی ئەوەندە خوێندكار نەسوتێنن و بۆ زانكۆ دەكەنەوە ئەوتا ئێمە نە دەتوانین بخوێنین نە دامەزراندنیش دەمانگرێتەوە لە ناوچەكانی دیكەی عێراق وەك ئەوە وایە ئەو چوار ساڵە بەبەلاش چووبێت». «زانكۆی گەرمیان نەك لەعێراق بەڵكو لەهەندێ لە وڵاتانی دیكەشدا باوەڕپێكراو نیە و دەرچوانی ناتوانن بچن بۆ خوێندنی باڵا، پرسیاری توركیام كرد پێیان وتم ناتوانی بچیت بۆ خوێندن، چونكە زانكۆی گەرمیان باوەڕپێكراو نیە»، نیان ئەحمەد وای وت. سەرۆكی زانكۆی گەرمیان دڵنیایی دەدات كە لەرێگەی فراكسیۆنی یەكێتی لەعێراق هەوڵیان داوەو هەفتەی داهاتوو سەردانی بەغداد دەكەن بۆ چارەسەركردنی. دكتۆر فەرهاد قادر، سەرۆكی زانكۆی گەرمیان، لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:» بۆ ئەم گرفتەی كە ڕوبەڕوی خوێندكارەكانمان بوەتەوە ئێمە لە ڕێگەی فراكسوێنی سەوزەوە هەوڵی جدیمان داوە بۆ چارەسەركردنی ئەم گرفتە و لەڕۆژانی داهاتوشدا وەفدێكمان بۆ ئەم بابەتە سەردانی بەغدا دەكەین». هەروەها باسی لەوەشكرد كە چەند گرفتێك هەبوو بابەتی دانپێدانانی زانكۆی گەرمیان لەلایەن حكومەتی عێراقییەوە زۆرێك لە كێشەكانیان چارەسەركردووە تەنها ئەو كێشەیە ماوە كەسێ كۆلێژیان لە قەزای خانەقینە كەسەر بەدیالەیە لە هەوڵدان ئەو كێشەش چارەسەربكەن. سەرۆكی زانكۆی گەرمیان پێشیوابوو كە «ئەمە بیانوە حكومەتی عێراق دەیگرێت»، وتیشی:» لەماوەی ڕابردو خوێندكاری ئێمە دامەزراوە لەناوچەكانی دیكەی عێراق و گرفتی نەبوە، بەڵام ئێستا ئەم گرفتەیان بۆ دروست كردووین، ئێمە لەهەوڵداین ئەم گرفتە چارەسەبكرێت». لەبارەی ئەو دەرچوانەی زانكۆی گەرمیان كەدەیانەوێت بۆ ماستەر و دكتۆرا بخوێنن، سەرۆكی زانكۆی گەرمیان ئەوەی روونكردەوە كە ئەو گرفتە هەبوە بەهەمان شێوەی دامەزراندنەكان، بۆ دەرەوەی وڵاتیش لەهەندێ لەوڵاتان زانكۆكە دانپێدراو نیە بەتایبەت ئەو وڵاتانەی كە مامەڵە لە ڕێگەی بەغداوە دەكەن. وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان ئەوە دەخەنەروو كە لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق لە هەوڵی چارەسەركردنی كێشەی زانكۆی گەرمیاندان. عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكدا بە هاوڵاتی وت:» ئێمە وەك وەزارەت لەسەر خەتین بۆ ئەوەی ئەم گرفتەی زانكۆی گەرمیان چارەسەربكەین و لیژنەی تایبەت دانراوە بۆ ئەوەی كێشەكان چارەسەر بكرێت «. وتەبێژی خوێندنی باڵا بێ ئاگایی خۆی دەربری لەوەی كە لەسەرەتاوە چۆن سێ كۆلێژ لەخانەقین كراوەتەوە و كە سەر بەپارێزگای دیالەیە، وتیشی:» وەزارەتی خوێندنی باڵا هەمو هەوڵێك دەدات بۆ ئەم كێشەیە بەهیواین زوو چارەسەربكرێتخوێندكارە یەكەمەكان مافی دامەزراندنیان بۆ بگەڕێتەوە و ئەوانەشی دەیانەوێت بۆ ماستەر بخوێنن هەمان دەرفەتی زانكۆكانی دیكەیان هەبێت».
هاوڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان تانە لە ماددەکانی 2، 11، 12، 13ی بودجەی گشتی عێراق دەدات، ئەندامێکی لیژنەی دارایش دەڵێت، تانەکە کاریگەری لەسەر رەوانەکردنی پشکی کورد لە بودجەی عێراق نابێت. سەرچاوەیەکی فەرمی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە ئاشکرایکرد، حکومەت لە رێگەی تیمێک لە پارێزەرانییەوە لە تانەی لە ماددەکانی 2، 11، 12، 13ی بودجەی گشتی عێراق داوە، بەڵام تانەکە کاریگەری لەسەر ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان بۆ موچەی فەرمانبەران ناکات. لایخۆیەوە خەلیل دۆسکی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندوە، زۆربەی ئەو ماددانەی پەیوەستن بە حکومەتی هەرێمەوە بە جۆرێک نوسراونەتەوە کە نادەستوری و نایاسایین و دژی هەرێمی کوردستانن و کاریگەری سیاسییان دەبێت لەبەرئەوە حکومەتی هەرێم تانە لەو ماددانە دەدات. ئاماژەی بەوەشکردوە، حکومەتی هەرێم تانە لە ماددەکانی 11 و 12 و 13ی بودجەی سێ ساڵەی عێراق دەدات و لە دادگای فیدڕاڵی تانەی لەو ماددانە داوە. خەلیل دۆسکی ڕاشیگەیاند: ئەو سکاڵایە کاریگەری لەسەر ناردنی پشکی هەرێم لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە نابێت. ڕۆژی 12ی 6 ی ئەمساڵ، پەرلەمانی عێراق بودجەی ساڵی 2023ی بە بڕی 198.9 تریلیۆن دینار (153 ملیار دۆلار) پەسەندکرد.
هاوڵاتی ئێران بووەتە دەروازەیەكی گرنگ بۆ گەشتیارانی عێراق و هەرێمی كوردستان كە بەشێك لە گەشتیاران بۆ چارەسەری پزیشكی روو لەو وڵاتە دەكەن، هۆكارەكەشی بۆ خراپی كەرتی تەندروستی عێراق و هەرێم دەگەرێتەوە. لە ساڵێكدا زیاتر لە یەك ملیۆن و 200 هەزار كەس بۆ چارەسەری تەندروستیی دەچنە ئێران و لەو ژمارەیەش زۆربەیان خەڵكی عێراقین كە بووەتە هۆی ئەوەی داهاتی گەشتیاری وڵاتەكە بەرز بكەنەوە. ماوەی چەند ساڵێكە هاوڵاتییانی عێراق و دانیشتوانی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی گەشت و چارەسەری تەندروستی بەشێوەیەكی بەرچاو سەردانی ئێران و ناوچەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەن و كرماشان بە سەرەكیترین شاری ئەو بەشە لە كوردستان ئەژمار دەكرێت كە زۆرترین خەڵك لە هەرێمەوە بە مەبەستی چارەسەری پزیشكی روی تێدەكەن. لە دوایین ئاماری ناوەندێكدا دەركەوتوە خەڵكی عێراق و هەرێم پشكی سەرەكییان بەردەكەوێت لە گەشت بۆ ئێران و زیاتر لە نیوەی گەشتیارانی وڵاتەكە پێكدەهێنن كە زیاتر لە یەك ملیار دۆلاریان بە داهاتەكەی زیاد كردووە. ئامانجی بەشێكی بەرچاوی گەشتیارانی هەرێم و عێراق بۆ ئێران بە مەبەستی تەندروستی و جوانكاریی پزیشكی بووە لە كاتێكدا دانیشتوانی ناوخۆی ئێران گیرۆدەی كەمی دەرمان و بەرزی نرخی چارەسەری پزیشكی و تەنانەت جوانكارییەكانیشن. زیاتر لە نیوەی گەشتیارانی ئێران هاووڵاتیانی عێراقن ئەنجومەنی جیهانی گەشتیاری بڵاوی كردەوە؛ رێژەی سەردانی گەشتیاران بۆ ئێران لە ساڵی 2022 زیاتر لە 39% بەرز بووەتەوە و داهاتەكەشی نزیكەی یەك ملیار دۆلار بووە. بە پێی ئامارەكانی ئەنجومەنەكە 55%ی سەرجەم ئەو كەسانەی گەشتییان بۆ ئێران كردوە لە عێراقەوە بوون و بەوەش لە ریزبەندنی یەكەم وڵاتدا بون كە زۆرترین خەڵك بە مەبەستی گەشت رویان لە ئێران كردووە. ئەنجومەنەكە ژمارەی گەشتیارانی عێراقی بۆ ئێران بڵاو نەكردوەتەوە، بەڵام هاشم دەریاباری، سەرپەرشتیاری ناوەندی چاودێریی دەرمان و چارەسەریی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاندبوو؛ لە ساڵی 2022 یەك ملیۆن و 223 هەزار و 896 كەس بۆ چارەسەری تەندروستی روویان لە ناوەندە پزیشكی و نەخۆشخانەكانی ئێران كردووە. ئەنجومەنی جیهانی گەشتیاری ئاماژەی بەوە كردوە؛ ساڵی رابردوو گەشتیارانی بیانی لە ئێران زیاتر لە شەش ملیار دۆلاریان خەرج كردوە كە 97.9%ی بە مەبەستی بەسەربردنی كات و گەشتیاریی بوە و 2.2%ی مەبەستی گەشتەكان بازرگانیی بووە. دوای عێراق 12% گەشتیارانی ئێران خەڵكی توركیا و ئازەربایجان بون و هاوڵاتییانی پاكستان بە 5% و كوەیت بە 2% زۆرترین گەشتیاریان رویان لەو وڵاتە كردوە. هەرزانی نرخ؛ نەخۆشەكان بەرەو ئێران دەبات محەمەد حسێن نیكنام، راوێژكاری وەزیری تەندروستی ئێران رایگەیاندوە ساڵانە زیاتر لە یەك ملیۆن كەس لە وڵاتانی جیهانەوە سەردانی ئێران دەكەن بە مەبەستی چارەسەری تەندروستی كە زۆربەیان لە وڵاتانی دراوسێن. ئەنجومەنێكی گەشتیاریی ئاشكرای دەكات زۆرترین گەشتیار لە عێراقەوە سەردانی ئێرانی كردوە و رێژەی گەشتیش بۆ ئەو وڵاتە بەرز بوەتەوە. بە وتەی راوێژكاری وەزیری تەندروستی ئێران بەهۆی كەمیی نرخەكان و ئاستی گونجاوی خزمەتگوزارییە تەندروستی و پزیشكییەكان، ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی وڵاتانی دراوسێ وەك گەشتی تەندروستیی روو لە ئێران دەكەن بۆیە پلان هەیە ئاسانكاریی بكرێت بۆ ئەوەی لانیكەم لە ساڵێكدا شەش ملیۆن كەس بە مەبەستی چارەسەریی تەندروستی ورو لە وڵاتەكە بكەن. هەروەها دیاكۆ عەباسی، سەرۆكی ئەنجومەنی گەشتیاریی تەندروستیی رایگەیاند؛ ژمارەی ئەو گەشتیارانەی كە پێش سەردەمی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا رویان لە ئێران كردوە زۆر زیاتر بوە لە ئێستا و داهاتی ساڵانەشی یەك ملیار و 100 ملیۆن دۆلار بوە كە بۆ 700 ملیۆن تا 800 ملیۆن دۆلار كەمی كردووە. عەباسی ئەوەشی دووپاتكردووەتەوە كە زۆربەی ئەو كەسانەی بە مەبەستی تەندروستی روو لە ئێران دەكەن خەڵكی عێراق، ئەفغانستان و عومان بوون. خەڵكی عێراق لە ریزبەندی دووەمی سەردانی نەخۆشخانەكانی ئێراندا ژمارەی ئەو كەسانەی بە مەبەستی چارەسەری تەندروستی و جوانكاریی پزیشكی دەچنە وڵاتی ئێران بەرزدەبێتەوە كە خەڵكی عێراق دووەم گەشتیاری بیانین كە بە مەبەستی چارەسەریی سەردانی ئەو وڵاتە دەكەن. هاشم دەریاباری، سەرپەرشتیاری ناوەندی چاودێریی دەرمان و چارەسەری وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند؛ ژمارەی ئەو گەشتیارانەی بە مەبەستی چارەسەریی و جوانكاریی پزیشكی رو لە وڵاتەكە دەكەن بەرز بوەتەوە و لە سێ مانگی ئەمساڵیشدا 247 ناوەندی تەندروستی تایبەت كراوە بە گەشتیاران. بە پێی زانیارییەكانی ناوەندی چاودێریی دەرمان سەر بە وەزارەتی تەندروستیی ئێران زۆربەی ئەو كەسانە بە مەبەستی چارەسەریی رویان لە وڵاتەكە كردوە تایبەت بون بە بوارەكانی ژنان و منداڵبون، نەشتەرگەرییەكانی چاو، جوانكاریی ، دڵ و دەمار، شێرپەنجە، چارەسەری سروشتی و نەشتەرگەریی گشتیی. ئێران لە رووی سەردانی گەشتیاری تەندروستییەوە دەكەوێتە ریزبەندی 46-ەمین وڵاتی جیهان كە زۆرترین گەشتیار بە مەبەستی چارەسەری تەندروستی و جوانكاری رووی تێدەكەن. دەرمانی گەشتیاران و دەردی دانیشتوانی ئێران بە پێی راپۆرتێكی ئەنجومەنی پسپۆڕانی پزیشكیی ئێران؛ هەرزانبونی دەرمان لە ئێران بەراورد بە وڵاتانی دراوسێی وەك عێراق و پاكستان و ئەفغانستان وای كردوە ساڵانە 300 بۆ 400 ملیۆن دۆلار دەرمان كە 80%ی هاوردەی دەرمانە بۆ ئێران، بە قاچاخ رەوانەی وڵاتانی دراوسێ بكرێتەوە بۆیە دەبێت نرخی دەرمانەكان لە ناوخۆی وڵاتەكە بەرز بكرێتەوە تا هەناردەی ئەو وڵاتە نەكرێت. لە راپۆرتەكەدا رون كراوەتەوە ئەو دەرمانانەی كە لە وڵاتانی جیهانەوە هاوردەی ئێران دەكرێن بە دۆلاری حكومی و هەرزان دەكڕدرێن و بە نرخی هەر دۆلارێك بۆ 50 هەزار تمەن رادەستی خەڵكی وڵاتەكە و گەشتیاران دەكرێت و هاوكات بەشێكیشی رەوانەی وڵاتانی دراوسێ دەكرێن كە بەهۆیەوە قەیرانی كەمی دەرمان رو دەدات و زیانمەندی سەرەكی ئەو حاڵەتەش دانیشتونی ئێران. دابەزینی بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار وای كردووە زۆربەی نرخی دەرمان و چارەسەرە پزیشكییەكانی لە ئێران بەرز ببێتەوە و ئەوەش بووەتە هۆی گرنگیدانی زیاتر بە گەشتیارانی تەندروستی كە لە دەرەوەی وڵاتەكە روو لە ناوەندە پزیشكی و تەندروستیەكان دەكەن.
لە مەرزی پەروێزخانەوە زۆرترین کاڵا و بەروبونی کشتوکاڵی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان هەناردەی هەرێم و شارەکانی عێراق دەکرێت و بەوەش دەبێتە سەرەکیترین مەرزی پارێزگای کرماشان. گومرگی کرماشان بڵاوی کردەوە تەنها لە سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا بە بەهای 258 ملیۆن و 140 هەزار دۆلار کاڵا لە مەرزی پەروێزخان بۆ هەرێم و شارەکانی عێراق رەوانەکراوە. بە پێی ئامارەکانی گومرگ 36%ی کۆی ئەو کاڵایانەی لە پێنج مەرزی کرماشانەوە هەناردە دەکرێن لە رێگەی مەرزی پەروێزخانەوەیە و لەو سێ مانگەدا 658 تۆن کاڵا و بەربومی کشتوکاڵی هەناردە کراوە. لە ئامارەکانی گومگری کرماشان هاتوە لە سێ مانگی بەهاری ئەمساڵدا ئێران بە بەهای یەک ملیارد و 697 ملیۆن و 742 هەزار و 503 دۆلار کاڵا هەناردەی عێراق کردوە کە 42% لە رێگەی کرماشانەوە بوە. بە گشتی لەو سێ مانگەدا ئێران بە قەبارەی چوار ملیۆن و 514 هەزار و 726 تۆن کەڵای هەناردەی عێراق کردوە کە یەک ملیۆن و 801 هەزار و 80 تۆنی لە رێگەی مەرزەکانی کرماشانەوە بوە. بەهای ئەو کاڵایانەی کە لە سنوری کرماشانەوە هەناردەی باشوری کوردستان و شارەکانی عێراق کراوە گەیشتوەتە 704 ملیۆن و 695 هەزار و 300 دۆلار بوە. کرماشان لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا لە روی بەهاوە 42% و لە روی کێشەوە 40%ی سەرجەم هەناردەی کاڵای ئێران بۆ عێراقی بەرکەوتوە و بەوەش بوەتە یەکەم پارێزگا لە ئێران کە زیاترین کاڵای بۆ عێراق هەناردە کردبێت. زۆرینەی هەناردەی کرماشان لە رێگەی مەرزی پەروێزخان بوە کە بەهاکەی گەیشتوەتە 258 ملیۆن و 140 هەزار و 367 دۆلار.
