دوای 10 رۆژ لیژنه بۆ بازاڕه سوتاوه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه پێکهێنرا
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
عومه‌ر فه‌تاح
دوای زیاتر له (10) رۆژ له‌سوتانی بازاڕێکی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، به‌بڕیارێکی قائیمقام لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ زه‌ره‌رو زیانه‌کان پێکهێنراوه‌و بڕیاره لیژنه‌که به‌دواداچوون بکات بۆ سه‌رجه‌م بازاڕ‌و مۆڵ و دوکانه‌کانی سنوری پارێزگاکه‌و رێنمایی نوێیان بده‌نێ بۆ پارێزگاریکردن له‌کاتی که‌وتنه‌وه‌ی ئاگردا.
شه‌وی 26ی مانگی یه‌کی رابردوو قه‌یسه‌ری هانا له‌ناو بازاری هه‌ڵه‌بجه ئاگری گرت و زیاتر له (15) دوکان سوتا که‌پێکهاتبوون له‌دوکانی جلوبه‌رگ و پێڵاو‌و چه‌ند بابه‌تێکی جیاوازی تر‌و به‌پێی لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کانیش هۆکاره‌که‌ی شۆرتی کاره‌بایی بووه.
ئه‌کره‌م محه‌مه‌د سه‌رۆکی لیژنه هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تی هه‌ڵه‌بجه، به هاوڵاتی وت «له‌سه‌ر بڕیاری قائیمقام لیژنه‌یه‌ک پێکهێنراوه‌و له‌ئه‌مڕۆوه سه‌ردانی بازاڕه سوتاوه‌که‌و سه‌رجه‌م بازاڕ‌و دوکان و مۆڵه‌کانی تری سنوری هه‌ڵه‌بجه‌و ناحیه‌کانی خورماڵ و سیروان و بیاره‌ش ده‌که‌ین و به‌دواداچوون ده‌که‌ین بۆ هۆکاری ته‌واوی ئاگره‌که‌و دیاریکردنی زه‌ره‌رو زیانه‌کان».
ئه‌و لیژنه‌یه‌ی که‌پێکهێنراوه، پێکهاتوه له‌نوێنه‌رانی ئاسایش و پۆلیس و به‌رگری شارستانی و شاره‌وانی و کاره‌باو ئاو، جارێکی تر به‌دواداچوون ده‌که‌ن، بۆ هه‌موو بازاڕه‌کان و رێنمایی نوێ ده‌ده‌ن به‌خاوه‌ن دوکانه‌کان بۆ پارێزگاریکردن له‌سه‌رو ماڵیان له‌کاتی که‌وتنه‌وه‌ی ئاگردا زیانه‌کانیان که‌متر ببێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زه‌ره‌رو زیانه‌کانی ئه‌و بازاڕه، سه‌رۆکی لیژنه هاوبه‌شه‌کانی قائیمقامیه‌تی هه‌ڵه‌بجه وتی «دواى هه‌ڵسه‌نگان و به‌دواداچوونه‌کانمان ئێمه راپۆرت به‌رزده‌که‌ینه‌وه بۆ سه‌رووی خۆمان، دواتر ئه‌وان بڕیار ده‌ده‌ن که‌ئایا چۆن و به‌چ شێوازێک قه‌ره‌بوو بدرێته‌وه به‌و خاوه‌ن دوکانانه«.

