نەخۆشخانەی هیوا داوایهک ئاراستهى هاوڵاتیان دهکات
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
نەخۆشخانەی هیوا تایبەت بەچارەسەری تووشبووانی شێرپەنجە تا رۆژی 4ی تەموز زۆربەی كارەكانی راگرت و تەنها حاڵەتی كتوپڕ دەبینرێن.
نەخۆشخانەی هیوا لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، لە پێناو سەلامەتی و پاراستنی تەندروستی نەخۆشەكان لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا و بە مەبەستی ڕێكخستنەوەی چەند كارێكی ناو نەخۆشخانە، لە بەرواری (۲۷/٦/٢٠٢٠) تا بەرواری (٤/٧/٢٠٢٠)، تەنها حاڵەتە كتوپڕەكان دەبینرێن لە نەخۆشخانەی هیوا، ئەوانەی لەژێر چارەسەری كیمیای و هۆرمۆنیدان یان تەنها چاودێریان (متابعە) هەیە، لە دوای بەرواری (٤/٧/٢٠٢٠) سەردانی نەخۆشخانەی هیوا بكەن.
هەر بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە، ئەمڕۆش لیژنەی ئۆپەراسیۆنی پارێزگای سلێمانی بڕیاریدا بەدرێژكردنەوەی پشووی فەرمانگەكان لەسبەینێوە تا رۆژی 4ی تەموزی 2020.
دوو ههفته لهمهوبهر 12پزیشک و کارمهندى نهخۆشخانهى هیواتوشى کۆرۆنا بوون.
