ئەبوبەكر هەڵەدنی: قەوارەی هەرێم موقەدەس وپیرۆزە بەڵام دەسەڵاتدارانی داماڵڕاون لەبەهای كوردانە

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوی ئیسلامی دەڵێت، قەوارەی هەرێم نابێ بكەینە قوربانی دەستەیەك نابەرپرسی تێر نەخۆر و بكوژ وببڕ.

ئەبوبەكر هەڵەدنی، لە هەژمارەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە:" قەوارەی هەرێمی كوردستان موقەدەس وپیرۆزە، بەرهەمی سەدەیەك دڵۆپەكانی خوێن وفرمێسك وعارەق وزامی سارێژ نەبووی ئەنفال وجینۆسایدی گەلێكی ستەمدیدەیە،دەبێ وەك بیلبیلەكانی چاومان بیپارێزین."

"بەڵام دەسەڵاتدارانی تابڵێی گەندەڵ وشكستخواردوو و نەزان وناكاراونابەرپرسن وداماڵڕاون لە بەهای كوردانە ."

هەڵەدنی دەڵێت:" قەوارەی هەرێم بەریە وپاكانە دەكات لەدەسەڵاتدارانێك هەرچی قەیران و نەهامەتیە بەسەریان هێناوە. ئەوانە كورد واتەنی ( لەكونی خۆیان هەڵگەڕاونەوە)،چاوەڕێ بكەن گەڕ وگول دەبن."
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار