ئێران: له24 کاتژمێردا زیاتر له‌دوو هه‌زار که‌س توشى کۆرۆنابون و 125كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له ئێران 125 كه‌سی تر به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له ده‌ستدا و زیاتر له 2 هه‌زار كه‌سی تریش تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند، له (24) سه‌عاتی ڕابردوودا 125 كه‌سی تر به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له ده‌ستداوه و دوو هه‌زار و (456) حاڵه‌تی نوێی تووشبوونیش تۆماركراوه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، كۆی گیان له ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه له ئێران گه‌یشتووه‌ته 10 هه‌زار و 364 حاڵه‌ت و ژماره‌ی تووشبووانیش (220) هه‌زار حاڵه‌تی تێپه‌ڕاندووه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕاشیگه‌یاندووه، ڕه‌وشی ته‌ندروستی دوو هه‌زار و 928 تووشبوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا ناجێگیره و تا ئێستا 180 هه‌زار و (661) تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار