ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشدارى ده‌دات شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا هاوشێوه‌ی ئه‌نفلۆنزای ئیسپانیا بێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشدارییدا له‌وه‌ی كه پێده‌چێت شه‌پۆلی دووه‌می كۆرۆنا هاوشێوه‌ی ئه‌نفلۆنزای ئیسپانیا بێت، كه 50 ملیۆن كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستدا.
ڕانێیری گویرا جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌مرۆ شه‌ممه، 27حوزه‌یرانى 2020 ڕایگه‌یاند: "وه‌ك پێشتر پێشبینی كرابوو، ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوشێوه‌ی ئه‌نفلۆنزای ئیسپانیا، په‌ره به خۆی ده‌دات، وتیشی: ئه‌نفلۆنزای ئیسپانی له وه‌رزی هاویندا نه‌ما، به‌ڵام دواتر به شێوه‌یه‌كی فراوان و دڕاندانه‌تر له مانگه‌كانی ئه‌یلول و تشرینی یه‌كه‌م له‌و وڵاته‌دا بڵاوبووه‌وه و به‌هۆی شه‌پۆلی دووه‌مییه‌وه، نزیكه‌ی 50 ملیۆن كه‌س گیانیان له ده‌ستدا".
پێشتریش ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشدارى داوه له زیادبونى ژماره‌ى توشبون و رێژه‌ى مرد که به به‌راورد له ڤایرۆسه‌که له سه‌ره‌تاى ده‌رکه‌وتنیدا.
ئه‌نفلۆنزای ئیسپانیا له ساڵی 1918 له‌و وڵاته سه‌ریهه‌ڵدا و تا ساڵی 1920 به‌رده‌وام بوو و به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 50 ملیۆن كه‌س گیانیان له ده‌ستدا.
