پارتی: سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان پێویسته بجووڵێت تەنیا رۆڵی سەیرکردن و قوربانیدان نەبێت

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی رایگهیاند لایەنی سەرەکی سەرکردایەتی هەرێمی کوردستان پێویسته بجووڵێت و تەنیا رۆڵی سەرکۆنە و سەیرکردن و قوربانیدان نەبێت.هەردوولایەنی رووبەڕبوونەوەکە بەزەییان نییە کاتێکدا رووبەڕووی لایەنێکی لاواز دەبنەوە".
جەعفەر ئیمینیکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پۆستێکی بە ناونیشانی "بژاردەی سەربازی لەنێوان خواستە فراوانخوازییەکانی دەوڵەتی تورکیا و کاڵفامیی سەرکردەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان" ئهمرۆ شهممه، 27حوزهیرانى 2020 بڵاوکردووەتەوە و رایگهیاند "لایەنی سەرەکی سەرکردایەتی هەرێمی کوردستانە پێویست بجووڵێت و تەنیا رۆڵی سەرکۆنە و سەیرکردن و قوربانیدان نەبێت.هەردوولایەنی رووبەڕبوونەوەکە بەزەییان نییە کاتێکدا رووبەڕووی لایەنێکی لاواز دەبنەوە".
ئاماژەی بەوە کردووە، رووبەڕووبوونەوەی سەربازیی نێوان پەکەکە و هێزەکانی تورکیا پەرەسەندنی گەورەی بەخۆوبینوە، چووتە قۆناخیکی مەترسیدارەوە.
ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی هۆشداری دەدات لەوەی لێکەوتەی وێرانکەری بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی هەرێمی کوردستان دەبێت، هەردوو لایەنی رووبەڕبوونەوەکە ئامانج و بەرژەوەندی ستراتیژیی هاوبەشیان هەیە کە بریتییە لە "پێشلکردن و لاوازکردنی سەروەری، ئاسایش و ئابووریی هەرێمی کوردستان، تاوەکو جارێکی دیکە هەرێمی کوردستان بەو خێراییە نەبووژێتەوە وەک لە 10 ساڵی پێش شەڕی داعش کە بەخۆیەوە بینیی".
جەعفەر ئیمنیکی پێیوایە، "زیاتر لە هۆکارێک هەیە کە لایەنی تورکی دەیەوێت ئەو رووبەڕووبوونەوانە درێژە بکێشێت تاوەکو لە هەڵبژاردنی داهاتووی ناوخۆی وڵاتدا سوودی لێوەربگرێت".
هەروەها ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت، "زیاتر لە هۆکارێکیش هەیە بۆ سەرکردایەتیی باڵی سەربازیی پەکەکە کە لە قەندیل گەمارۆدراون و لایەنگرانیان بە شکستخواردوو تۆمەتباریان دەکەن و لەگەڵ خواستی لایەنی تورکین بۆ بەردەوامیدان بەو رووبەڕووبوونانە لە قوڵایی خاکی هەرێمی کوردستان و تاوەکو بکرێت درێژە بکێشێت بۆ ئەوەی شکستە سیاسی و سەربازییە بەردەوامەکانیان لە نێوخۆی گۆڕەپانەکەیان کە کوردستانی تورکیایە، بگۆڕن بۆ ئاڵۆزکردنی ململانێی سیاسی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و هەوڵدان بۆ زیادکردنی توڕەیی جەماوەری تاوەکو بگاتە ئاستێکی مەترسیدار".
