وەزیری شارەوانی: هەر هاوڵاتی و فەرمانبەرێك فەرمانی وەرگرتنی زەوی هەبێت وهریدهگرێت
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار رایگهیاند هەر هاوڵاتی و فەرمانبەرێك فەرمانی وەرگرتنی زەوییان هەبووبێت، بێگومان مافیان نافەوتێت و پێیان دەدرێت.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاند:" ھەر كەسێك لە ھاوڵاتی و فەرمانبەر پێشتر فەرمانی وەرگرتنی زەوی ھەبێت، بێگومان مافی نافەوتێت و زەویی پێ دەدرێت، بە تایبەتی ھەر خانەوادەیەكی شەھیدان فەرمانی ھەبووبێت، زەوی پێدراوە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، تەنیا لە حاڵەتێك نەبێت لە ھەندێ شار و شارۆچكە زەوی ئیفرازكراو نەبێت دواكەوتبێت پێدانی زەوی، بەڵام لە سەنتەری شارە گەورەكان ھەموو خێزانێكی شەھید سوودمەند بووە لە وەرگرتنی زەوی بەپێی بڕیاری سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران.
لەبارەی دابەشكردنی زەوی بۆ كرێنشینان و فەرمانبەران، ساسان عەونی وتویەتی "دابەشكردنی زەوی لە دەسەڵاتی ئێمەدا نییە وەك شارەوانی، بەڵكو پەیوەستە بە سیاسەتی گشتی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، ھەر كاتێك بڕیار بدرێت لەلایەن حكومەتەوە، وەزارەتی شارەوانی ئامادەیە بۆ جێبەجێكردن".
