دەستوور بۆ هەرێمی سلێمانی دەنووسینەوە بۆئەوەی بەلایەنی کەمەوە ئاینده‌ى منداڵه‌کانمان مسۆگه‌ر بکه‌ین

عەبدولڕەزاق شەریف، ئەندامی دەستەی بەهەرێمکردنی پارێزگای سلێمانی بۆ ‌  هاوڵاتى:

4 ساڵ لەمەوپێش



سازدانی:   هاوڵاتى

 

عەبدولڕەزاق شەریف ئەندامی دەستەی بەهەرێمکردنی پاریزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت دواى کۆکردنەوەی ئیمزا دەستدەکەن بە راپرسیکردن لەسەر بەهەرێمکردنی سلێمانی، ئەگەر لەجاری یەکەمیشدا دەنگی نەهێنا، دەتوانن هەموو ساڵێک راپرسی بکەن تاپڕۆژەکەیان سەردەگرێت.

عەبدولڕەزاق شەریف لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ هاوڵاتی وردەکاری پڕۆژەکەیان دەخاتەڕوو.

  هاوڵاتى: پرۆژهى بهههرێمکردنى سلێمانیتان راگهیاند، وردهکارى پرۆژهکه چیهو چۆنه ئهگهر بیخهیتهڕوو؟

عهبدولڕهزاق شهریف: ماوهیهکى زۆره خهریکین و سهرگهرمى داڕشتنین، ئەمە فکرهیهکى سیاسى تازهنییهو لهدواى رووخانى رژێمى سهدامهوه ئهم فکره بۆ چارهسهرکردنى کێشهکانى عێراق هاته ناو ناوهندى سیاسى و راگهیاندن، ئهوکات لهلایهن نوێنهرانى کوردو حزبه سیاسییهکانهوه رهتکرایهوهو نهیانتوانى لهدهستورى عێراقدا پرۆژهى بهههرێمکردنى ههموو پارێزگاکانى عێراق بچهسپێنن. ئهوهى که لهدهستوردا گفتوگۆى لهسهرکراو دانرا ئهم مافه لهخهڵکى عێراق نهسهننهوه لهماددهى (119)دا ئهم مافهیان دا بهخهڵکى ههر پارێزگایهک خۆى ئازادبێت لهئایندهیا ئهگهر داواى ههرێمێکى سهربهخۆ بکات.

لهعێراق ههندێک هێزى سیاسى لهبهسره کاریان لهسهر کردووە، لهههرێمى کوردستان ئێمه لهناو کێشهو قهیرانهکانى ههرێمى کوردستان لهناو کێشهو قهیرانهکانى پارێزگاى سلێمانى، ههستدهکهى بۆ دهربازبوون لهکۆى ئهم کێشانه رێگهى بهههرێمکردنى پارێزگاى سلێمانیه. بۆیه جارێکى تر بهدهستورى عێراق و بهیاساى پێکهێنانى ههرێمهکان یاساى ژماره (13) که لهساڵى 2008دا دهرچووه دیراسهمان کردهوه، دهتوانین ئهم رێگه دهستورى و یاساییه بگرینهبهر بۆ چارهسهرى کێشهکانمان، ئهم فکره سیاسییهمان فۆرمهله کردهوەو وهکو پرۆژهیهکى سیاسى نوێ دامانڕشتهوهو پرۆژهیهکیشمان بۆ قۆناغى راگوزهر نووسیوه، مهلهسهى جێبهجێکردن یان ههنگاوهکانى بهههرێمکردنى پارێزگاکه دهبێت بهوێستگهیهک لهم خهباته سیاسییه.

  هاوڵاتى: ئهوهى دهبینرێت ئهم پرۆژهیه نزیکه لهکانتۆنهکانى رۆژئاواى کوردستان پێتانوایه ئهمهی ئێوه سهربگرێت؟ پێشتر هیچ ئیشتان بۆ ئهم بهههرێمکردنه کردووه؟

عهبدولڕهزاق شهریف: فکرهى فیدراڵى تازه نییه لهناوهندى سیاسى ههموو دنیادا، بهڵام بناغهى فکرهکه چیه بۆ چارهسهرکردنى کێشهى دابهشکردنى دهسهڵات کێشهى سنور کێشهى شهراکهته، لهوهتهى عێراق دروستبووه ئێمه ئهم کێشانهمان لهگهڵ ناوهندى بهغدا ههیه، ههمان ئهو موبهریرانهى وڵاته پێشکهوتووهکانى دونیا فکرى فیدراڵى لهسهر دامهزراوه، ئێمه بهههمان ئهو کێشانهوه دهناڵێنین.

زۆر بهداخهوه ئێمه لهگهڵ ناوهندى ههولێریشدا که حکومهتى ههرێم وهک کیانێک ئیش دهکات لهناو عێراقدا لهگهڵ ئهوانیشدا ههمان کێشهمان ههیه، بۆیه ئهو کێشانه لهگهڵ مهرکهزى ههولێرو مهرکهزى بهغدا وایکرد ههمان رێگهچاره بدۆزینهوه که سهدان ساڵه ئهو وڵاتانهى دنیا رێگهیان گرتووهته بهر، ههر لهناوچهکهى خۆشمان، بۆ نموونه ئیماراتى عهرهبى،  ئهمه فکرهیهکى تازه نیه، بهڵام لهههرێمى کوردستان و عێراقدا ئهمه شتێکى نوێیهو پێویستى بهمهعریفهى سیاسی و دهستوریی ههیه، ئهرکى ئێمهشه تهرویج بۆ ئهم فکره بکهین و بانگهشهى بۆ بکهین بۆ ئهوهى خهڵک لهمافه دهستورییهکانى خۆى تێبگات، لهڕێگه چارهکان تێبگات، لهدهستورى عێراقدا چارهسهرى بۆ ئهم کێشانه داناوه.

  هاوڵاتى: بهههرێمکردنى پارێزگاکان لهدهستوردا ههیه وهکو ئاماژهت پێکرد، بهڵام ئهمه پێویستى بهڕهزامهندى دادگاى فیدراڵى ههیه؟ ئێوه چۆن ئهمه دهگهیهننه ئهوان؟

عهبدولڕهزاق شهریف: ههنگاوهکانى جێبهجێکردنى ئهم پرۆسهیه پێویستى بهکۆمسیۆنى سهربهخۆى ههڵبژاردنهکانى عێراق و دادگاى فیدراڵى ههیه، ئهم دوو دهزگایه سهربهخۆن لهعێراق راسته دهستى حزبهکانى تێدایهو کاریگهرى هێزه سیاسییهکانیان لهسهره، ئهمه لهههموو ئۆرگانهکانى عێراقدا ههیه، بهڵام بهدهستور سهربهخۆ کاردهکهن، ئێمه مامهڵه لهگهڵ ئهم دوو دهزگایە دهکهین.

لهدهستورى عێراق و لهماددهى (119) دوو رێگهى داناوه رێگهیهک ئهنجومهنى پارێزگایهو لهڕێگهى نوێنهرى حزبه سیاسییهکانهوه دهتوانن داوا پێشکهش بکهن بۆ بهههرێمکردن، رێگهى دووهم راستهوخۆ لهڕێگهى خهڵکهوه، ئێمه رێگهى دووهممان ههڵبژاردووه، بهڵام بهسره لهڕێگهى یهکهم و نوێنهرى حزبهکانهوه کردیان، بۆیه کێشهى تێکهوت، ههندێک لهنوێنهرى حزبهکان پهشیمان بوونهوه، دۆسیهکهیان نهدۆڕاندووهو ههڵپهسێردراوهو تائێستاش ههوڵى بۆ دهدهن، لهبهرئهوهى دهستتێوهردانى سیاسى و ههرێمایهتى تێکهوتووهو بهههڵواسراوهیى ماوهتهوه.

  هاوڵاتى: واته راپرسییهو دهبێت خهڵک دهنگ بدات؟

عهبدولڕهزاق شهریف: ئێمه داواکهمان پێشکهشى کۆمسیۆن کردووه لهڕێگهى تیمێک پارێزهرهوه لهبهغدا، ئهم داوایهى ئێمه هاوپێچ دهبێت لهسهدا دووى دهنگدهرانى پارێزگاى سلێمانى بهناوو ئیمزاوه لهگهڵیدا پێشکهش دهکرێت، دواى ئهوه کۆمسیۆن چێکى ناوهکان دهکات لهلیستى دهنگدهرانى پارێزگاى سلێمانى، ئهگهر دروستبوو ناوهکان ئهوکات ههنگاوى دووهم دهستپێدهکات کهههنگاوى راپرسیه.

ئهم کاره لاى کۆمسیۆنه ههتاوهکو ئهوکاتهى دهنگى تهواو دههێنێت یان نایهێنێت، بهڵام دواجار بۆ بڕیاردانى کۆتایی دهچێته دادگاى فیدراڵى یان خوانهخواسته ئهگهر کۆمسیۆن تهگهرهى یاسایی بۆ ئێمه دروستبکات، ئێمهش رێگهى دادگاى فیدراڵى بگرینه بهر، ئهمه خهباتێکه بهردهوامدهبین لهسهرى، چونکه ههر دهستورى عێراق رێگهى داوه ساڵى یهکهم دهنگ نههێنێت جارێکى تر راپرسی بکهینهوه ههموو ساڵێک دهتوانیت بیکهیتهوه، بۆیه ئهمه خهباتێکه لهناو ههندێک لهمیللهتاندا دهیان ساڵى خایاندوه تاوهکو جێبهجێ بووه، ههندێک لهمیللهتان دهیان ساڵه خهباتى بۆ دهکهن جێبهجێ نهبووه، ئهمه خهباتێکى سیاسى فیکرییه، ئێمه دهستمان داوهتێ و بهردهوام دهبین ههتا بهئامانجى خۆى دهگات.

  هاوڵاتى: ئێستا سلێمانى یان گهرمیان و راپهڕین چ جیاوازییهکى ههیه لهگهڵ لامهرکهزى؟

عهبدولڕهزاق شهریف: لامهرکهزى دابهشکردنى دهسهڵاته لهڕووى دارایی و ئیدارییهوه، بهڵام ئهم دابهشکردنه زۆرێک لهبهرنامهى حزبهکانى ههرێم لهکاتى ههڵبژاردن و لهپرۆگرامهکانیان بانگهشهیان بۆکردووه، بهڵام دهبینیت ههتا ئێستا ئهوانهى خۆشیان دهسهڵاتدارن نهیانتوانیوه جێبهجێى بکهن، فکرهى لامهرکهزییهت لهلاى ئێمه کۆتایی هات، نه ئهم حزبانه دهیکهن نه چارهسهرى کێشهکانیش دهکات، بهههرێمکردن جیاوازه بهپێى دهستورى عێراق ئیمتیازو مافهکانى ههرێم دیاریکراوه، ههموو ئهو مافانهى لهههرێمێک دهستهبهرکراوه لهدهستورى عێراق تۆ وهریدهگریت لهههمووى گرنگتر ئهوهیه میزانیهى سهربهخۆت دهبێت و مافت ههیه دهستورێک بۆ ههرێمهکهت بنووسیتهوه. ئهمه گرنگترین دۆکۆمێنتى مێژوویی دهبێت بۆ میللهتهکهمان کهئێمه بتوانین ههرێمى سلێمانى دروستبکهین و دهستورى بۆ بنووسینهوه.

  هاوڵاتى: ههمان بۆچوونیشتان بۆ بهههرێمکردنى ههولێرو دهۆک ههیه؟

عهبدولڕهزاق شهریف: بهپێى دهستورى عێراق ئێمه ناتوانین لهجیاتى خهڵکى پارێزگایهک داواى بهههرێمکردنى پارێزگایهکى تر بکهین، ئێمه ئهو مافهمان نیه لهجیاتى خهڵکى دهۆک و ههولێرو کهرکوک بێین داواى بهههرێمکردنى پارێزگاکانى ئهوان بکهین، بهڵام وهک فکرێکى سیاسى ئێمه چۆن سودمان لهئهفکارى سیاسى و ئهزموونه فیدراڵیهکانى دنیا وهرگرتوه، ئهکرێت ههولێرو دهۆک و کهرکوکیش زیاتر لهوه سوود لهم پرۆژهیهیهى ئێمه وهربگرن، چونکه ههم هاوزمانین و یهک میللهتین، دهکرێت لهوێش دهسته دروستببێت، خهڵکێک ههست بهمهسئولیهت بکات و پرۆژهیهکى واپێشکهش بکهن لاى کهمى بۆ چارهسهرکردنى کێشهکانى خۆیان، ئێستاش خۆ دهۆک و زاخۆ کێشهیان لهگهڵ ناوهندى ههولێر ههیه، کێشهى دابهشکردنى دهسهڵات و شهراکهتیان ههیه، کێشهى میزانیهو بودجهیان ههیه، بهههمانشێوهش کهرکوک لهگهڵ ههولێرو ناوهندى بهغداش ههیهتى، لهبهرئهوه تهنیا بهههرێمکردنى ئهو پارێزگایانه چارهسهردهبێت، ئهگهر چارسهرێکى تریان پێیه ئهوه (28) ساڵه رۆژ بهڕۆژ بارودۆخمان خراپتر دهبێت خۆشیان دهزانن و چارهسهرەکەشیان پێ نییه.

  هاوڵاتى: لهڕووى داهات و خهرجییهکانهوه دهتوانێت خۆى بژێنێ؟

عهبدولڕهزاق شهریف: لهدهستورى عێراقدا بهپێى ژمارهى دانیشتوان میزانیهى عێراق دابهشدهکرێت بهسهر پارێزگاو ههرێمهکان، بهپێى رێژهى دانیشتوان بودجه لهعێراق وهردهگریت، لهپترۆ دۆلار پاره وهردهگریت، لهبودجهى سیادى پاره وهردهگریت، ههموو ئهمانه دهستورین بۆ ئهوهى پارێزگایهک بژیهنیت، پێویستت بهوهنیه پارێزگاکهت نهوتى تیایه یان نا، گومرگى ههیه یان نا، ئهمه ئیلتیزامێکى دهستورییه دهبێت عێراق بودجهت بۆ دابین بکات.

ئهگهر پارێزگایهک دهوڵهمهند بێت و گومرگى ههبێ و نهوتى ههبێت، ئهمهش بهدهستورى عێراق رێکخراوه داهاته سیادییهکان دهگهڕێتهوه بۆ مهرکهز، داهاته ناوخۆییهکان بۆ تهنمییهى ههرێمهکه سهرف دهکرێت، ئهمه خۆى کێشهیهکى دروستکراوه ههرێم لهگهڵ بهغدا ههیهتى. بهئاشکرا ئهمه لهدهستورى عێراقدا چارهسهرى بۆ دانراوه، بهڵام لهبهر تهماع و گزى و فزى لهعێراق جێبهجێى ناکهن لهبهر کهمتهرخهمى.

  هاوڵاتى: پێتوایه هێزو لایهنه سیاسییهکان ئهمه ههزم بکهن؟

عهبدولڕهزاق شهریف: ئهم پرۆژهیه بۆ ههموو هێزو لایهنه تهندروستهکان باشه، چونکه ئێمه مهبادیئى پرۆژهکهمان خستوهتهڕوو، ئهوانهى بڕوامان پێیهتى لهفرهیی تهعهدودى دیموکراسى سهربهخۆى دادگا، ئهم چهمکانه بۆ حزبێک تهندروستە کارى سیاسى بکات و بڕواى بهئازادى بێت لهخزمهتى ئهودایه، بهڵام بۆ حزبێک که بیهوێت حکومى ماڵباتی یان گروپێک یان کهسێک تهوزیف بکات یان هێزى میلیشیایی ههبێت و بودجه بشارێتهوه ئهوه دژیهتى.

  هاوڵاتى: نهوشیروان مستهفا رۆڵى ههبووه لهنووسینهوهى دهستورداو مافى داوه بهپارێزگاکان، پێت وایه دهبێت خهڵکیش پشتگیرى ئهم پرۆژهیه بکات؟

عهبدولڕهزاق شهریف: تیمى کورد لهسهروهختى نووسینهوهى دهستورى عێراقدا مام جهلال و کاک نهوشیروان بهڕهحمهت بن و کاک مهسعودیش پێکهوهو بهجیاش سهرکردایهتى نوێنهرانى کوردیان کردووه، دیاره تیمى یاسایی و دهستورى کوردو تهنانهت راوێژکارى بیانیشیان لهگهڵدا بووه، سهرکهتووبن و مافهکانى کورد بچهسپێنن، بهڵێ کارى باشیان کردووهو زۆرینهى مافهکانى کوردیان دهستبهرکردووه، بهڵام بهجوهدى کاک نهوشیروان لهو دهستورهدا چهسپى ماددهى (119) بوو، ئهوکات شیعهو سوننه گفتوگۆى ئهوهیان دهکرد، ئهوه لاى ئهوان گرنگ نهبوو، بهڵام لاى کاک نهوشیروان ئهمه زۆر گرنگ بوو، ئهگهر بهغدا غهدرى لهپارێزگایهک کرد، یان پارێزگایهک لهپارێزگایهکى تر، ئهو مافه ههبێت و داواى بهههرێم بوون و جیابوونهوه بکات.

کاک نهوشیروان بهڵێنێکى دابوو بهتیمهکهى که بانگهشهى بۆ نهکات و کارى بۆ نهکات، ههرچهنده ئهوکاته ههڵایهکى راگهیاندنى دژى راگهیهندرا کهدهیهوێت سلێمانى جیابکاتهوه، بهڵام لهڕاستیدا ئهوکاته نه بانگهشهى بۆ کردبوو نه هیچ کاریشى بۆ کردبوو، بهڵام لهم کۆتاییانهدا کهگهیشته ئهو بڕوایهی خهباتى پهرلهمانى لهههرێمى کوردستاندا کهوته ژێر پرسیارهوه پهرلهمان داخرا، زۆر بهجدیی ئهم پرۆژهیهى هێنایهوه بهرباس و خواس و پرۆژهشى بۆ نووسى، زۆرکهس لهو برادهرانهى کههاوڕێى کاک نهوشیروان بوون و لهدانیشتنهکانیدا، ئهو ماوهیه گفتوگۆیان کردووه ههموویان لێیان بیستووه پرسیارى لهزۆرینهش کردووه لهسهر ههرێمى سلێمانى،ههتا لهگهڵ یهکێتیدا کهسهرکردایهتى هاوبهش دانرا زۆر باس و خواسى لهسهرکرا، بهڵام لهڕاستیدا ئهوهى گفتوگۆى لهسهرکرد تهمهن رێگهى نهدا کارى زیاترى لهسهربکات و داوا لهخهڵک بکات، بهڵام ههمیشه ئهوهى بهچارهسهر زانیوه.

نهک تهنها کاک نهوشیراوان، ههتا سیاسییهکانى تریش لهناو یهکێتى و ههندێکى ناو پارتیش ئهمهیان بهدواچارهسهر زانیوه، ئێمه پێمان وایه گهیشتوینهته بنبهست لهگهڵ حوکمداریهتى ههرێمى کوردستان و ئهو ناعهدالهتى و گهندهڵیهى که رۆژانه دهکرێت و دهیبیستین و بهردهوامیش زیاد دهکات، بۆ کۆتاییهێنان بهههموو ئهمانه، ئهمه باشترین پرۆژهیه بۆ ئهوهى لاى کهمى ئایندهى منداڵهکانمان مسۆگهربکهین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار