کازمی پۆستێکی باڵای دا به کوردێک
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق بڕیاریدا ئه‌فسه‌رێکى باڵاى کورد به پله‌ى لیوا له سه‌رۆکایه‌تى کۆماره‌وه بگوازێته‌وه و پۆستى یاریده‌ده‌رى بریکارى وه‌زاره‌ته‌که‌ى بۆ کاروبارى ئاسایشى فیدراڵى پێبدرێت.
به‌پێى نوسراوێکى وزاره‌تى ناوخۆ که ئیمزای عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆى عێراقى له‌سه‌ره، به پشتن به‌ستن به فه‌رمانى دیوانى ژماره 218 و نوسراوى نووسینگه‌ى سه‌رۆک وه‌زیران، بڕیاردراوه به‌گواستنه‌وه‌ى لیوا سمکۆ نازم ئه‌مین ته‌ها له باره‌گاى سه‌رۆکایه‌تى کۆمار بۆ وه‌زاره‌تى ناوخۆ و راسپاردنى بۆ پۆستى یاریده‌ده‌رى بریکارى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ کاروبارى ئاسایشى فیدراڵی.
له نووسراوه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا ئاماژه به‌وه‌دراوه که بڕیاره‌که له رۆژى ده‌رچوونیه‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێت.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار