مه‌زڵوم کۆبانى هه‌واڵى دورخستنه‌وه‌ى دوو حیزب له گفتوگۆکانى رۆژئاڤا ره‌تده‌کاته‌وه
4 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات(هه‌سه‌ده)، هه‌واڵى دورخستنه‌وه‌ى دو حیزب له گفتوگۆکانى لایه‌نه‌کانى رۆژئاڤاى کوردستان له‌پێناو یه‌کڕیزی، ره‌تده‌کاته‌وه‌و ده‌شڵێت: گفتوگۆکان به‌رده‌وامن.
مه‌زڵوم کۆبانی، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 20ى ئه‌یلول، له تویتێکدا رایگه‌یاند:" ده‌ستپێشخه‌رییه‌که‌مان له‌پێناو یه‌کڕیزى کورد له‌سه‌ر بنه‌ماى نیشتیمانى به‌رده‌وامه، ئامانجمان به‌شداریپێکردنى پێ به‌پێى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانه له‌و پڕۆسه‌یه‌دا".
هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که حزبه‌کانى وه‌ک "پێشڤه‌ڕۆ" و یه‌کێتی(ئه‌لوه‌حده) دورنهخراونهتهوه، زانیارییه‌کان له‌جێى خۆیاندا نین.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار