پۆلیسى سلێمانى مه‌لا هه‌ڵۆ ده‌ستگیر ده‌کات
4 ساڵ لەمەوپێش
لاڤین مه‌حمود
له‌سه‌ر سکاڵاى کۆمه‌ڵه‌ى هونه‌ره جوانه‌کانى سلێمانى، مه‌لا هه‌ڵۆ ده‌ستگیر ده‌کات و ته‌سلیمى دادوه‌رى ده‌کات.
سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژ و به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌کانى پۆلیسى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت:" له‌سه‌ر سکاڵاى هونه‌ره جوانه‌کانى سلێمانى که ته‌شهیرى پێ کردوون، پۆلیسى سلێمانى مه‌لا هه‌ڵۆى ده‌ستگیر کردووه‌و دۆسیییه‌که ته‌سلیمى دادگا کراوه‌و هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م دادگا وته‌ى لێ وه‌رگیراوه".
وته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد به‌پێى مادده‌ى 433ى له یاساى سزادانى عێراقى ده‌ستگیر کراوه که ئه‌و مادده‌یه تایبه‌ته به "ناوزراندن و ته‌شهیرکردن".
هاوکات، سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که به‌بڕیارى دادوه‌ر دواى وه‌رگرتنى وته له مه‌لا هه‌ڵۆ به‌ند کراوه.
مه‌لا هه‌ڵۆ، چه‌ندین جارى دیکه به‌هۆى وتاره‌کانییه‌وه سکاڵاى له‌سه‌ر تۆمار کراوه‌و دواترینیان دۆسیه‌ى ماریا هه‌ورامى بووه.