سوپاى عێراق له سنورى هه‌ولێر جێگیرکرا

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
فه‌رمانده‌ى ئۆپه‌راسیۆنه‌کانى عێراق رایگه‌یاند، له‌برى هێزه‌کانى حه‌شدى شه‌عبی، یه‌که‌کانى سوپاى عێراق له‌سه‌ر سنوره‌کانى هه‌رێمى کوردستان له به‌رى هه‌ولێر و نه‌ینه‌وا جێگیرکران.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19 تشرینى یه‌که‌مى 2020 له رۆژنامه‌ى ئه‌لعه‌ره‌بى جه‌دیدى نزیک له قه‌ته‌ر راگه‌یاند:"لیواى 30ى حه‌شدى شه‌به‌ک به‌دووریى 10 کیلۆمه‌تر له سنوره‌کانى هه‌ولێر دوورکه‌وتونه‌ته‌وه، ئه‌و گۆڕانکارییه‌ش به‌ره‌نجامى لێکگه‌یشتنى باڵاى نێوان فه‌رمانده‌ى گشتیى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کان و ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبییه له به‌غدا".
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌که ئه‌و هه‌نگاوه‌ى به سه‌رکه‌وتن بۆ مسته‌فا کازمى داوه‌ته قه‌ڵه‌م، چونکه لیواى 30ى حه‌شدى شه‌به‌ک نزیکن له سوپاى پاسدارانى ئێران و زۆر گوێ به‌فه‌رمانى حکومه‌ت ناده‌ن، فه‌رمانده‌که‌شیان که وه‌عد قه‌دۆ بوو له لیستى گه‌مارۆکانى ئه‌مه‌ریکادایه.

