عەلی حەمە ساڵح: سەروپێ بە قاچاخ لە سنوورەکانەوە دەھێنرێتە ناوەوە
لەم ڕۆژانەدا بەڕادێک سەروپێی قاچاخ لە پەروێزخان گیراوە! ئیشەکە ئەوەندە عەیبە کەس لە ڕووی نایە خۆی بکاتە خاوەنی!!

5 ساڵ لەمەوپێش
پەرلەمانتار عەلی حەمە ساڵح، رایگەیاند "کاڵا نەماوە ئەم بەرپرسانە بیری لێنەکەنەوەو بە قاچاخ نەیھێنن؛ لە ئۆتۆمبیلی مۆدیل کۆنەوە بۆ ھێلکەو فەرش و دوگ و جگەرو جگەرە!! دوایەمین شت سەروپێیە!!"
عەلی حەمە ساڵح لە نوسینێکدا دەڵێت "لەم ڕۆژانەدا بەڕادێک سەروپێی قاچاخ لە پەروێزخان گیراوە! ئیشەکە ئەوەندە عەیبە کەس لە ڕووی نایە خۆی بکاتە خاوەنی!!
دەقی وتەکانی عەلی حەمە ساڵح:
سەروپێ، دوایەمین کاڵای قاچاخ
کاڵا نەماوە ئەم بەرپرسانە بیری لێنەکەنەوەو بە قاچاخ نەیھێنن؛ لە ئۆتۆمبیلی مۆدیل کۆنەوە بۆ ھێلکەو فەرش و دوگ و جگەرو جگەرە!! دوایەمین شت سەروپێیە!!
بەڵێ، ئێستا سەروپێش بە قاچاخ لە ئێرانەوە دێنن!!
لەم ڕۆژانەدا بەڕادێک سەروپێی قاچاخ لە پەروێزخان گیراوە! ئیشەکە ئەوەندە عەیبە کەس لە ڕووی نایە خۆی بکاتە خاوەنی!!
بیرکەوە! یەکێ ئامادەبێت سەروپێی قاچاخ ، کە کەس نازانێت ھی چی و ھی کەیە، بکاتە خواردنی خەڵک!!! دەست بۆچی نابات!!
دەک شەرمەراز بن!!
عەلی حەمە ساڵح

