فالح فه‌یاز: هه‌ڵکردنى ئاڵاى حه‌شد له‌سه‌ر باره‌گاى پارتى شه‌رمه‌زارى کردین

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
سه‌رۆکى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى رایگه‌یاند:" سووتاندنى باره‌گاى پارتى دیموکراتى کوردستان تاوانه و به هه‌ڵکردنى ئاڵاى حه‌شد له‌سه‌ر باره‌گاکه هه‌ستمان به شه‌رمه‌زارى کرد".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، له به‌یاننامه‌یه‌کدا فالح فه‌یاز سه‌باره‌ت به هێرشکردنه سه‌ر باره‌گاى پارتى له به‌غداد رایگه‌یاند: "سووتاندنى باره‌گاى پارتى دیموکراتى کوردستان تاوانه و به هه‌ڵکردنى ئاڵاى حه‌شد له‌سه‌ر باره‌گاکه هه‌ستمان به شه‌رمه‌زارى کرد، لایه‌نى دژ و ده‌رچوو له یاسا له عێراق نێرده دیپلۆماسییه‌کان ده‌که‌نه ئامانج".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به هێرشه موشه‌کییه‌که‌ى سه‌ر شارى هه‌ولێر فه‌یاز جه‌ختى له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که چه‌ندان هێز له‌و شوێنه‌بوون که بۆ هێرشه مووشه‌کییه‌که‌ى سه‌ر هه‌ولێر به‌کارهێنرا، فه‌رمانده‌ى لیواى 42ى حه‌شد ئاماده‌ى هه‌موو هاوکارییه‌که بۆ دۆزینه‌وه‌ى بکه‌رانى هێرشه مووشه‌کییه‌که‌ى هه‌ولێر.
هاوکات، فالح فه‌یاز ده‌شڵێت:" حه‌شدى شه‌عبى ده‌سته‌یه‌کى فه‌رمیى نێو ده‌زگاکانى ده‌وڵه‌ته، ئه‌وان هه‌ر هێرشێکى سه‌ربازى دژى ده‌زگا عێراقییه‌کان یان بییانییه‌کان به تیرۆریستی ده‌زانین و حه‌شدى شه‌عبى به‌رپرسیار نییه له که‌سانێک درووشمه‌که‌ى به‌رزده‌که‌نه‌وه".
رۆژى هه‌ینى رابردوو، به‌هۆى لێدوانێکى وشیار زێبارى، ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى پارتى له‌سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى کاردانه‌وه‌ى لێ که‌وته‌وه‌و به‌وهۆیه‌وه باره‌گاى پارتى له به‌غدا سوتێندراو ئاڵاى حه‌شد له‌سه‌ر باره‌گاکه هه‌ڵکرا.

