پارێزگاری ھەولێر توشی کۆرۆنا بوو

5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
بەڕێوەبەری نووسینگەی پارێزگاری هەولێر رایگەیاند دووشەممە پشکنینی کۆرۆنا بۆ فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر کراوە و دەرکەوتووە، تووشی کۆرۆنا بووە.
دەقی راگەیەنراوەکەی نووسینگەی پارێزگاری هەولێر:
دووشەمە٢٠٢٠/١٠/١٩، دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ بەرێز د.فەرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر، دەرکەوت کە دەرەنجامەکەی پۆزەتیڤە و بەرێزیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەلام سوپاس بۆخوا تەندروستی باش و جێگیرە.
بەرێوەبەری نووسینگەی پارێزگاری ھەولێر
٢٠٢٠/١٠/١٩

بابهتی پهیوهندیدار
