سێ پۆست بۆ کۆمه‌ڵ و گۆڕان یه‌کلاکرایه‌وه
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیدا به‌ڕێوه‌به‌رانى رۆشنبیری، چاودێرى کۆمه‌ڵایه‌تى و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى سلێمانى هه‌ڵبژێردران.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، له کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى سلێمانیدا ده‌نگیدا له‌سه‌ر ده‌ستبه‌کاربونى هه‌ریه‌که له به‌ڕێوه‌به‌رانى رۆشنبیری، چاودێرى کۆمه‌ڵایه‌تى و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى سلێمانی.
له کۆبونه‌وه‌که‌دا موحسن ئه‌دیب له‌سه‌ر پشکی گۆڕان به ده‌نگى 22 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن بووه به‌ڕێوبه‌رى گشتى ڕ‌ۆشنبیرى و هونه‌رى سلێمانى و ئیسماعیل ڕه‌شید له‌سه‌ر پشکی کۆمه‌ڵی ئیسلامی به ده‌نگى 21 ئه‌ندام بووه به‌ڕێوه‌به‌رى چاودێرى کۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانى و محه‌مه‌د جه‌لیل له‌سه‌ر پشکی گۆڕان به 25 ده‌نگ به به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى سلێمانى هه‌ڵبژێردرا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
