مه‌سرور بارزانی: رێگه‌ناده‌ین هیچ كه‌سێك ئاشتی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان تێكبدات

5 ساڵ لەمەوپێش
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند "ئاشتی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، هه‌میشه كاری له پێشینه‌مانه و رێگه‌ناده‌ین هیچ كه‌سێك تێكی بدات".
له تویته‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه "ستایشی هه‌وڵ و ماندووبوونی هێزه‌كانمان ده‌كه‌م بۆ رێگه‌گرتن له‌و تۆڕه‌ی، كه ویستییان كرده‌وه‌ی توندوتیژی له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبده‌ن... ئاشتی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، هه‌میشه ئه‌ركی له پێشینه‌مانه و رێگه‌ناده‌ین هیچ كه‌سێك تێكی بدات".
ئه‌مڕۆ دووشەممە، (26ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020) ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، ژمارەیەک هێرشی تێکدەرانەی لە هەرێمی کوردستان پووچەڵکردووەتەوە، کە بەشێکیان لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) پیلانیان بۆ داڕێژراوە و، ویستوویانە کاری تێکدەرانە بکەن و چەند بەرپرسێکی هەرێمی کوردستان بەئامانج بکەن".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتبوو: "هەندێک لە پیلانداڕێژەرانی ئەم هەوڵانە، پەیوەندییان لەگەڵ خەڵکی دەرەوەی عێراق و دانیشتووی وڵاتانی ئەوروپا هەیە و لەلایەن ئەوانەوە ئاراستەکراون. ئەو کەس و لایەنانەی بڕیار بوو بکرێنە ئامانجی ئەم هێرشە تیرۆریستیيانە، ئاگادارکراونەتەوە و رێکاری پێویستیش، لەپێناو پاراستنی دیپلۆماتکاران و خاوەنکارانی بیانی لە هەرێمی کوردستان گیراوەتەبەر".
لە راگەیەندراوەکەدا وردەکاریی سێ کەیس ئاشکراکراوە و ئەنجوومەنی ئاسایش لەڕێگەی ئینتەرپوولەوە داوای هاوکاری لە هاوکارە نێودەوڵەتییەکان دەکات بۆ دەستگیرکردنی ئەوانەی لەو کەیسانە تێوەگلاون و لە دەرەوەی هەرێمی کوردستانن.
کەیسەکان بەگوێره‌ی راگەیەندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێكهاتوون له كه‌یسی په‌لاماردانی كونسوڵخانه‌یه‌ك و ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای سه‌ر به‌و وڵاته‌ی كونسوڵخانه‌كه‌ی ده‌كرێته ئامانج و له‌و كه‌یسه‌دا (12) كه‌س گومان‌لێكراو هه‌ن، كه سه‌رجه‌میان په‌یوه‌ندیان به په‌كه‌كه‌وه هه‌یه.
كه‌یسی دووه‌م، كه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش پووچه‌ڵیكردووه‌ته‌وه، هه‌شت كه‌س پیلانیان داڕشتووه، پارێزگارێکی هەرێمی کوردستان تیرۆر بکەن و چەندین کاری تووندوتیژی لە هەرێمی کوردستان بەگشتی و بەتایبەتی لە دهۆک بکەن. له كه‌یسی سێیه‌مدا كه پووچه‌ڵكراوه‌ته‌وه، ده‌ستگیركردنی تۆڕێكی حه‌وت كه‌سییه، كه تۆڕە پیلانی کوشتنی بەرپرسێکی باڵای هەواڵگری و دادوەرێکیان داناوە و، زانیاری‌یان لەگەڵ چەند لایەنێک لەنێویاندا پەکەکە ئاڵوگۆڕ کردووە.

