قەرەیلان: پارتی ئامادەکاریی بۆ شەڕ دەکات

"دەمانەوێت بۆچوونی کاک مەسعود لەسەر جوڵەی هێزەکانینان و شەڕی براکوژیی بزانین"

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی

موراد قەرەیەڵان، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوبەریی پەکەکە، لەبارەی جوڵەی هێزەکانی پەدەکە لە هەفتانین ئاماژەی بەوەکردووە، لەهەر شوێنێک بارەگای گەریلا هەبێت ئەوان بارەگا لە بەرامبەریدا دروست دەکەن، ئێمە ئەزانین ئەوان ئامادەکاریی بۆ شەڕ دەکەن، بۆیە دەمانەوێت بۆچوونی کاک مەسعود لەسەر جوڵەی هێزەکانینان و شەڕی براکوژیی بزانین، دەشڵێت: ئێمە ئامادەین ناکۆکییەکانمان بە گفتوگۆ چارەسەر بکەین، من بە ئاشکرا بانگ دەکەم دەمەوێت ڕێگا لە ڕوودانی شەڕ بگرم.

ئەندامی کۆنسەی بەرێوەبەری پەکەکە موراد قەرەیڵان لە بەرنامەیەکی تایبەتی  ئەمڕۆی ستێرک تیڤیدا قسەی کرد و سەبارەت بە پێشکەوتنەکان لە باشوری کوردستان هەڵسەنگاندنی گرینگی کرد .

قەرەیڵان ڕایگەیاند؛ هاوکاری سیخوڕی و پەیوەندییەکانی پەدەکە لەگەڵ تورکیا، خزمەت بە گەلی کورد ناکات و تەنانەت لە خزمەتی پەدەکەش دا نییە.

قەرەیڵان سەبارەت بە جمووجۆڵی پەدەکە لە هەرێمەکانی هەفتانین، مەتینا، گارە و هەندێ شوینی دیکەی سەر بە بادینان هەڵسەنگاندنی کرد و وتی: هێزەکانی پەدەکە دەستیان بە جمووجۆڵ کردووە و لە پێگەیەکدا، کە ئامادەکاریی بۆ شەڕ دەکەن، ئەگەری چاودێریی و زانیاریی وەرد و جدیمان سەبارەت بەم دۆخە نەبوایە، ئەوا ئێمە هەموو کاتێک خۆشبینانە تەماشای دۆخەکە دەکەین و وامان نەدەوت، کاتێ تەماشا دەکەین، دەبینین بە ڕاستی ئامادەکاریی دەکەن، باشە ئامادەکارییانە ئامانجی چییە؟ لە هەر شوێنێ خاڵێکی ئێمە هەبێت، دەیانەوێ لەو شوێنە هێز جێگیر بکەن، لە کوێی لە نێوان دوو هێزی ئێمەدا ڕێگایەکی هاتووچۆ هەبێت، دەیانەوێ پایەگاییەکی سەربازیی درووست بکەن، نیەتیان لەو کارە چییە؟ داگیرکاریی تورکیا لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا کۆنسێپتێکی نوێی ئامادە کرد، ئێستا بە زێهنیەتێکی نوێ جمووجۆڵ دەکات، ئەوەی ئێستا لە تورکیا دا دەسەڵاتدارە ئاکەپە نییە، بەڵکو پارتی نەتەوەپەرەست، مەهەپە یە، فکر و ڕامانی مەهەپە لە تورکیا لە دەسەڵات دایە و ئەوان بیری پانتورکیزم بە ئەساس وەردەگرن، نایانەوێت بێجگە لە تورکەکان هیچ کەسێکی دیکە پێگەیەکی هەبێت، خاوەن فکرێکی شۆڤێنیست و نەژادپەرەستی تۆخن، بەو شێوەیە خۆیان بە سەر کوردستان دا دادەسەپێنن، پێویستە مرۆڤ وشیار بێت.

موراد قەرەیڵان لە بەردەوامی هەڵسەنگاندنەکاندا ڕایگەیاند: لە دوای ئەوەی سەرکردەی ئێمە لە ئاکامی پیلانگێرییەکدا ئەسیر کرا، ئێمە بۆ ماوەی پێنج ساڵ شەڕمان ڕاگرت، لەو کاتەدا دەوڵەتی تورکیا پەیوەندی خۆی لەگەڵ باشوری کوردستان ڕاگرت، تەنانەت پەیوەندی لەگەڵ باشوریان کرد بە هێڵێکی سوور. دەوڵەتی تورکیا کاتێ ساڵی ٢٠٠٨ لە بەرخۆدانی زاپ دا تێکشکا، جارێکی دیکە هێڵە سوورەکانیان هەڵگرت، دەبێت لە بیرمان نەچێت گەلەکەمان لە هەرێمی ئامێدییە ڕەنجێکی گەورەیان بۆ سەرکەوتنی بەرخۆدانی زاپدا و خۆیان خستە بەر تانکەکانی دەوڵەتی تورکیا، دەوڵەتی تورکیا لە کاتی ڕێفراندۆمدا جارێکی دیکە بە هاوکاریی ئێران و عێراق نەیانهشت کوردان بە ئامانجیان بگەن، پێویستە هەموو کاتێک ئەو ڕاستییە دووبارە بکرێتەوە، ئەگەری ئێمە وەکو پەکەکە نەبین، تورکەکان هێرش دەکەنە سەر هەولێر و ناهێڵین کوردان هیچ دەسکەوتێکیان هەبێت، بەڵام لە بەر ئەوەی ئێستا پەکەکە پاراستنی هەموو شوێنێک دەکات، ئەویان بە ئامانج گرتووە، دیسان دوژمن لە هەموو قسە و باسەکانیان بە ڕاکشاو دەڵێن؛ کورد نییە و هیچ مافێکیان نییە.

موراد قەرەیڵان لە بەردەوامی هەڵسەنگاندنەکان دا ڕایگەیاند؛ شانۆییەکی جیهانی کە بە زۆر زمانی پیشان دراوە، کاتێک شانۆگەران ویستان بە زمانی کوردی پیشانی بدەن، قەدەغەیان کرد، لە کتێبێکی پۆلی هەشتەم دا لە شوێنێک دا باسی کوردان کرا، دەسبەجێ کۆییان کردەوە و پێچایانەوە، یانێ هەرچی ناوی کوردی پێوە بێت قەبووڵی ناکەن، ئەوان دەیانەوێ کوردان قڕ بکەن، ئەوان تەنیا دوژمنایەتی پەکەکە ناکەن، بەڵکو دەیانەوێ کورد لە ڕیشەوە دەربێنن و لەناوییان ببەن، ئەو زێهنیەتەی ئێستا لە تورکیا سەردەستە، زێهنیەتێکی ئاوەهایە.

ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری پەکەکە دەڵێت؛ جارێکی دیکە دەمەوێت جەخت لە سەر ئەوە بکەمەوە کە پەیوەندیی، هاوبەشی و دانووستاندنە سیخورییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و تورکیا لە خزمەتی گەلی کورد دا نییە، تەنانەت خزمەتی بە پەدەکەش ناکات، ئیمکانی هەیە بە شێوەی کاتی لە خزمەتیاندا بێت، بەڵام ئەم هەڵسووکەوتە سەرجەم کوردان دەخاتە مەترسییەوە، یانێ ڕەوشێکی هێندە هەستیار و بەو ڕادەیە بێ مانا لە ئاردایە، چونکە ئەوان سەرجەم کوردانیان بە ئامانج گرتووە، کەچی بەشێک لە کوردان پەیوەندی دۆستانەیان هەیە لەگەڵیان، لە ئێستا ئێمە لە دژی دۆخێکی وا بەرخۆدان دەکەین و ئەم بەرخۆدانە لە سەرناوی کوردان بەڕێوە دەبەین، بە لانی کەم، دەورو تەنیشتمان لێمەگرن، بەڵکو پشتیوانمان بکەن.

مژارێکی دیکە ئەوەیە، کە هەندێ لە کاربەدەستانی حکومەتی هەرێمی دەڵێن؛ پەکەکە خۆی وەکو ئاڵتەرناتیڤی حکومەتی هەرێم دەبینێت”، شتێکی بەو شێوەیە نییە، نازانم ئەو شتەیان لە کوێوە هێناوە، گەلۆ بۆ قانێعکردنی بەرانبەرکانیانە، یان بە ڕاستی باوەڕیان بەو قسەیە هەیە، بە تەواوەتی نازانرێت، دەبێ هەمووان بزانن ئەو قسانە هیچ بناغەیەکی ڕاستی نییە، وەزیری دەرەوەی تورکیا جارێک وتی؛ پەکەکە دەیەوێت هەولێر داگیر بکات، حکومەتی هەرێم، دەسکەوتێکی گەلی کوردە، ئەو دەسکەوتە لە ئاکامی دەیان ساڵ تێکۆشاندا بەدەست هێندرا، لە ئاکامدا ئیرادەیەکی گەل لە ئارادایە، ئێمە بۆچی خۆمان بە ئاڵتەرناتیڤی ببینین، ئەوە ڕاست نییە و شتێکی بێ بناغەیە.

ئەندامی کۆمیتەی بەرێوەبەری پەکەکە ڕایگەیاند: لە هەر کوێی ڕووداوێک ڕوو بدات، دەسبەجێ دەڵێن ئەوە پەکەکە ئەنجامی داوە، کە بەرێوەبەری ئاسایشی سەرزەرێ کوژرا، دەسبەجێ وتیان کە پەکەکە کوشتوویەتی، ئەنجومەنی ئاسایشی باشور، دەقاودەق بەو شێوەیە لێدوانیان بڵاو کردەوە، زۆر عەجایەب بوو بۆ ئێمە، ئێمە ڕادەگەیەنین لە دژی هیچ بەرپرسێکی باشوری کوردستان یان ڕێکخستنەکانی باشوری کوردستان بڕیاری چالاکی کردنمان نییە، من بە شێوەیەکی فەرمی ڕادەگەیەنم کە بڕیارێکی بەو شێوەیەمان نییە، ئەوان هێندە بە دڵنیاییەوە لێدوانیان بڵاوکردەوە کە ئێمەش کەوتینە گومانەوە و وتمان گەلۆ ئەو گرووپە هەڤاڵەی ئێمە، کە لەوێن ئیمکانی هەیە شتێکی وایان کردبێت، بۆیە ئێمە لێکۆلینەوەمان کرد و دڵنیا بووین، کە کاری ئێمە نەبووە، ئەوان گەر بەڵگەیەکیان هەیە لەو بارەیەوە با بڵاوی بکەنەوە، بەڵام شتێکی بەو شێوەیە نییە، دوژمن دەیەوێت ئێمە لە دژی یەکدی بەکار بێنێت، لێرەدا گێرەشێوێنییەک لە ئارادایە، دەبێ بزانین کە دوژمنانمان کاتێ کوردان لە دژی یەکتر شەڕ بکەن، ئەوە دەکەنە ئامرازی پروپاگەندەیەکی ستراتیژیک و دەیانەوێ بەو شێوەیە ستراتیژی خۆیان سەرخەن، هەتا ئێستا کوردان لە شەڕی ناوخۆیی دا هیچ دەسکەوتێکیان بە دەست نەهێناوە، ئەمە ڕاستیییەکی ڕوون و ئاشکرایە، ئیمکانی هەیە لە ساڵانی ١٩٩٠کان و بەر لەوە هەندێ ڕێکخستن سودیان لە شەڕی ناوخۆیی وەردەگرت، بەڵام لە ئێستا دا دەرفەتی شتێکی بەو شێوەیە نییە، بۆ چی نییە؟ چونکە ئێمە لە سەدەی بیست و یەکەمین داین، ئێستا گفتوگۆی لەسەر سەرلەنوێ دیزاین کردنەوەی هەرێمەکە لە ئارادایە، لێرە باس لەوە دەکرێت کوردان لە کوێدا جێگا بگرن، یان جێگا نەگرن، سەردەمێکی وەهایە کە چارەنووسی کوردان دەسنیشان دەکات، گەر گەلی کورد لە ئێستا توشی شەڕێکی ناوخۆیی ببێت، لەلایەنی ستراتیژیکەوە دەیدۆڕێنێت، ئەمە زۆر گرینگە ئێمە بەو شێوەیە بیر دەکەینەوە، ئێمە بۆ دۆزی گەلەکەمان هەموو ڕۆژێک نرخی گەورە پێشکەش دەکەین، ئەگەری شەڕێکی ناوخۆیی ڕووبدات، ڕەنجی سەرجەم گەلەکەمان لە باشور، باکور و ڕۆژئاوا بە فیڕۆ دەڕوات، ئێمە بە ساکاری مامەڵە لەگەڵ ئەم مژارەدا ناکەین، ئێمە ئاگادارین کە هێزەکانیان خستووتە جووڵە و لە پێگەی ئامادەکاری شەڕدان. ئەگەر چاودێریی و زانیاریی جدیمان نەبووایە، شتێکی وامان نەدەگووت؛ چونکە ئێمە هەمیشە خۆشبینانە تەماشای دۆخەکە دەکەین، کاتێ تەماشا دەکەین دەبینبین بە ڕاستی ئامادەکارییەک لە ئارادایە، ئێمە نازانین ئامانجی ئەم ئامادەکارییانە چییە؟ بۆ نموونە لە کوێ خاڵێکی ئێمە هەبێ، دەیانەوێ هێز لە دەوری ئەو خاڵە جێگیر بکەن، لە نێوان هێزەکانمان دا ڕێگایەکی هاتووچۆ هەبێت، دەچن لە سەر ئەو ڕێگایە پایەگا درووست دەکەن، چەند ڕۆژ بەر لە ئێستا لە هەریمی زێباری شتێکی وا ڕوویدا کە کەمێک مابوو، بویەرێک ڕووبدات، ئێمە ئاگاداری بووینەوە و بۆ ئەوەی ڕووداوێک ڕوونەدا، دەستێوەردانمان کرد، ئەو شوێنە ڕێگایە، شوینی هاتووچونە، گەلۆ شوێنێکی نییە بۆ دانانی پایەگا، دەبێت هەموان بزانن کە ئەو شتانە بزوێنەرن، ئێمە دوژمنمان هەیە، لەناو هێزەکانماندا کەسانی جەوان و بەهەیجان هەیە، ئیمکانی هەیە نەتوانرێ سەرجەم ئەوانە کۆنتڕۆڵ بکرێت، لەبەر ئەوە نزیککردنەوەی هێزەکان لە یەکدی مەترسیدارە، بەپێی ئەوەیی ئێمە بیستوومانە، دەیانەوێ چەند شوێنێکی دیکەش بگرن، گەر ئەوە ببێت، ئیمکانی ڕوودانی شەڕ دوور نییە، من بەتایبەتی نامەوێ فەرمان بە ئەو فەداییانە کە کوردان بە ئامانج بگرن، ئەوە نە من دەمەوێت و نە تەڤگەرەکەشمان دەیەوێت، ئێمە دەمانەوێت ئەوانەی بەرانبەریشمان لەوە تێبگەن، تکایە ئێمە لە بەرانبەر دوژمن هەموو ڕۆژێک شەڕ دەکەین، ئێمە لە شەڕ ناترسێن، بەڵام ئێمە نامانەوێت شەڕێکی ناوخۆیی کوردان ڕووبدات.

من نازانم کە سەرجەم بەرێوەبەرایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاگاداری ئەو دۆخەن یان نا؟ لێرەدا دەمەوێت بە تایبەتی بانگەوازیی لە کاک مەسعود بکەم، گەلۆ ئاگایی لەو کردەوانە هەیە، لەم لایەنەوە بۆچوونی چۆنە؟ هەتا ئێستا قسەی نەکردووە، ئێمە دەمانەوێت بۆچی کاک مەسعود بزانین، هەموو ئەمانە بۆ ڕوودەدەن؟ بۆ چی دەیانەوێ ڕێگای هاتووچۆی هەڤاڵان بە هێزی گەورە بگرن؟ چ دەبێت با ببێت، ئێمە ئامادەین بە گفتووگۆ و دانووستاندن کێشە ناوخۆییەکانی خۆمان چارەسەر بکەین، بەڵام ئەگەر هێزێکی چەکداری بخرێتە گەماڕۆوە و ڕاست و چەپی بگرێت و گۆڕەپانەکەی بەرتەسک بکەیتەوە ئەوە لەهەر ساتێکدا ئەگەری ئەوە هەیە کە شەڕ ڕووبدات، تەنانەت بێ داخوازیش بێت، ئیمکانی شەڕ لە ئارادایە، گومانی ئێمە لەم لایەنەوەیە و بۆیە بە شێوەیەکی ڕوون و ئاشکرا بانگەوازیی دەکەم؛ دەمەوێت ڕێگا لە شەڕێکی نەخوازراو بگیردرێت، ئەگینا هەر ئان و سات ئیمکانی ڕوودانی بویەرێک لە ئارادایە، ئیمکانی هەیە هەندێ وا بزانن کە ئێمە دەمانەوێت هەندێ شوێنی نوێ بگرین، شتێکی بەو شێوەیە لە ئارادا نییە و نە ڕاستە، ئێمە پێداگریی لەسەر پرەنسیپە نەتەوەییەکان دەکەین، ڕێبەر ئاپۆ لە دوای بیست و دوو ساڵ بۆ یەکەمین جار کە بە تەلەفۆن لەگەڵ براکەی قسەی کرد، پازدە خولەک لە بیست خولەکی قسەکردنەکەی بۆ یەکێتی نەتەوەیی کوردان تەرخان کرد، سەرۆکی ئێمە و ئێمە بەو شێوەیە بیر دەکەینەوە، باشە چۆن ئیمکانی هەیە ئێمە خۆمان بە ئاڵتەرناتیڤی حکومەتی باشوری ببینین، هەندێ لایەن لەم ڕووەوە فیتنە و فەسادی دەکەن، زۆر ئاشکرا دیارە کە ڕێکخراوە سیخوڕییەکانی دەوڵەتانی داگیرکەر، ڕۆڵیان لە بڵاوکردنەوەی ئەو فیتنەییەدا هەیە، بۆیە داوا لە هەموو کەسێک دەکەم کە هەستیاربن، هاوکات لەگەڵ پەکەکە و پەدەکە سەرجەم ڕێکخراو و کەسایەتییەکانی کورد لەم مژارەدا هەستیارانە مامەڵە بکەن، مەسەلەیەک لە نێوان پەکەکە و پەدەکە تەنیا پەیوەندی بەوانەوە نییە، بەڵکو پەیوەندی بە سەرجەم گەلی کوردەوەیە، ئێمە ئامادەین کە لە ژێر چاودێری لایەنی سێهەم ئەم مژارانە گفتووگۆ بکەین و ڕێگە لە پێشکەوتنی نەرێنی بگەین، چونکە ئەم مژارە، مژارێکی هەستیارە، ئێمە دەمانەوێت کوردستان لە ناو حزوور و ئارامی دا بێت، بۆیە دەمانەوێ چارەسەرییەک بۆ ئەم بویەرانە بدۆزرێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار