سەلاحەدین بەھادین: یەکگرتوو مشروعی هیدایەتە
"ئهرکى حکومهته چاکسازى ڕیشهیى بکات و هاوڵاتیان لە بێ ئومێدی و دڵەراوکێ نەجات بدات."
.jpg)
5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
سەلاحەدین بەھادین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند "یەکگرتوو مشروعی هیدایەتە و بۆ خزمەتی دینی خەڵک و ئینجا خزمەتکردنی خەڵک هاتووە". ئەو واتەنەشی له شاری زاخۆی وت لەبەردەم ئەندامانی حزبەکەی.
بەپێی راگەیەنراوی نووسینگەی ئەمینداری گشتی یەکگرتوو، لە وەتەکانیدا وتویەتی "گرنگە هەمووان بەیەک دەست بچینە ژێرباری خزمەت و ئەرکەکانی خۆمان رایی بکەین و ئێمە حزبێکی تەقلیدی نین و دەمانەوێت زۆرترین خەڵک رێنمونی بکەین وبۆ دەستگرتن بە بەهاباڵاکانەوە و لەگەڵ هەموو جیاوازیەکان دەژین و یەکگرتوو مشروعی هیدایەتە و بۆ خزمەتی دینی خەڵک و ئینجا خزمەتکردنی خەڵک هاتووە".
جهختى کردهوه لهوهى که ئهرکى حکومهته چاکسازى ڕیشهیى بکات وهاوڵاتیان لە بێ ئومێدی و دڵەراوکێ نەجات بدات.

بابهتی پهیوهندیدار
