په‌رله‌مان له‌سه‌ر پرساندنى سه‌رۆکى حکومه‌ت و جێگره‌که‌ى کۆده‌بێته‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
په‌رله‌مانى کوردستان، ئه‌مڕۆ کۆده‌بێته‌وه و بڕیاره پرسى گفتوگۆ له‌باره‌ى پرساندنى سه‌رۆکى حکومه‌ت، جێگره‌که‌ى و وه‌زیرى دارایى هه‌رێمى کوردستان بکه‌ن.
له ڕاگه‌یه‌نراوێکدا سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مانى کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه کۆبوونه‌وه له کاتژمێر 2:00ى پاشنیوه‌ڕۆ ده‌کرێت و یه‌کێک له ته‌وه‌ره‌کانى کۆبوونه‌وه‌که، گفتوگۆ کردنه له‌سه‌ر پرساندن و وه‌ڵامه‌کانى (سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران) و (جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران) و (وه‌زیرى دارایى و ئابوری)، به‌پێى حوکمى ماده‌کانى (70، 71، 73) له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان.
به‌پێى ئه‌و کارنامایه‌ى سه‌رۆکایه‌تیى په‌رله‌مان بڵاویکردووه‌ته‌وه دانیشتنه‌که به‌مجۆره‌یه:
یه‌که‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌که‌م بۆ ئه‌م پێشنیازه‌یاساییانه‌ى خواره‌وه پشت به‌ستن به‌حوکمى مادده‌کانى (79، 80)ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان.
1ـ پێشنیازى یاساى (پاراستنى تۆڕ‌و بنچینه‌کانى ئاو‌و ئاوه‌ڕۆ له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق).
2ـ پێشنیازى یاساى (به‌رێوه‌بردن و پاراستنى ئاو له‌هه‌رێمى کوردستان-عێراق).
دووه‌م: دانانى ئه‌ندامى په‌رله‌مان به‌رێز (عمر عبدالله فتاح) له‌لیژنه‌ى دارایى و کاروبارى ئابوورى به‌پێى حوکمى مادده‌کانى (28، 34) له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان.
سێیه‌م: گفتوگۆى پرساندن و وه‌ڵامه‌کانى به‌رێزان (سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران) و (جێگرى سه‌رۆکى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران) و (وه‌زیرى دارایى و ئابووری)، به‌پێى حوکمى مادده‌کانى (70، 71، 73) له‌په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مانى کوردستان.

