په‌روه‌رده‌ى سلێمانى داواى کردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خوێندنگاکان ده‌کات
داوا ده‌که‌ین به رێکاره ته‌ندروستییه‌کانه‌وه ده‌رگاى خوێندنگه‌کان بکرێنه‌وه

5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رانى په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ئه‌مڕۆ کۆبوونه‌وه و داوایان له مامۆستایان کرد ده‌رگاى خوێندنگه‌کان بکه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ى تشرینى یه‌که‌مى 2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى پارێزگاى سلێمانى له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا داوا له سه‌رجه‌م مامۆستایان ده‌که‌ن کۆتایى به‌بایکۆت بهێنن و پرۆسه‌ى خوێندن له ئه‌مڕۆوه ده‌ستپێبکاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى پڕۆگرامه‌کانى خوێندن به‌یاسایى ته‌واو بکرێت.
په‌روه‌رده‌ى سلێمانى ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو:" بایکۆت، پرۆسه‌ى خوێندن ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه، بۆیه داوا ده‌که‌ین به رێکاره ته‌ندروستییه‌کانه‌وه ده‌رگاى خوێندنگه‌کان بکرێنه‌وه‌و پرۆسه‌ى خوێندن ده‌ستپێبکات".

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
